❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ( به‌سه‌رهاتی جنی عاشق )پاریزاره‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی خوار له‌18 ساڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-02-01 19:54:49

kure basoz
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-09-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-31
په‌یامه‌كان: 43
WindowsFirefox

( به‌سه‌رهاتی جنی عاشق )پاریزاره‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی خوار له‌18 ساڵ

السلام و علیكم ورحمه‌الله وبركـــاته
به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان
دواى سوپاس و ستایشى خواى بێ پایان به‌ چاكم زانى با به‌تێك بڵاو بكه‌مه‌وه‌و له‌ ژێر ناو نیشانى
( به‌سه‌رهاتی جنی عاشق )
.
.ئه‌وانه‌ی له‌ خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵین با ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌خوێنه‌وه‌.
...
یه‌كیك له‌ شه‌وانی زستانی ڕابردوو زه‌نگی موبایله‌كه‌م لێی دا منیش هه‌ڵم گرتو ووتم فه‌رموو دوای سلام كردن ووتی مامۆستا من فلان كه‌سم خوشكه‌كه‌م دووچاری نه‌خۆشی جنی بووه‌ ئه‌گه‌ر بیت منیش ووتم وه‌ره‌ به‌دوامدا تا بچین توكت علی الله
دوای پشت به‌ستن به‌خوا به‌رێ كه‌تین بۆ ماڵیان نه‌خۆشه‌كه‌ خوشكی ئه‌وكه‌سه‌ بوو وه‌ مێردیشی هه‌بوو به‌ناوی خوا ده‌ستمان كرد به‌ (الرقیه‌ الشرعیه‌ ) خویندنه‌وه‌ی قوڕئان و دعاكانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله وعلیه وسلم ) به‌سه‌رنه‌خۆشه‌كه‌ بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ نیشانه‌ی جنی به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی چه‌سته‌وه‌ به‌ده‌ر كه‌ت و منیش به‌رده‌وام بوو له‌ خویندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز دوای بورانه‌وه‌ی ده‌ستی كرد به‌هاوار و گریان ئینجا جنه‌كه‌ هاته‌ قسه‌ و ووتی من ئه‌م ئافره‌ته‌م خۆش ده‌وێت سبحانه‌ الله بۆم زیاتر ڕوون بوو كه‌ ئه‌م جنه‌ عاشق ه‌ لاحول ولا قوه‌ إلابالله كاتیك زانیم عاشقه‌ زۆرم لا ناخۆش بوو چونكه‌ بڕوا بكه‌ن جنی عاشق له‌ سه‌ركه‌شترین و زه‌عمه‌ت ترین جنه‌كانه‌ زۆر زۆر أنكارن زۆر به‌ زه‌عمه‌ت واز دینن . لێره‌دا وه‌ستانێك ده‌كه‌ین كاتێك كچێك و كوڕێك یه‌كتریان خۆش ده‌وێت زۆر زۆر به‌ زه‌عمه‌ت ده‌توانن یه‌كتر له‌ بیر بكه‌ن یا فرامۆش بكه‌ن ئه‌ی ئه‌گه‌ر جن بێت و نادیار بێت ئایه‌ زعمه‌ت نیه‌ . ئینجا به‌گریانی به‌ گووره‌وه‌ ده‌ی ووت من ئه‌وم خۆش ده‌وێت بڕوا بكه‌ن خوێنه‌ران من یه‌كێك بووم كه‌ زۆر زۆر به‌زه‌یم به‌م جنه‌ داهاته‌وه‌ چونكه‌ خۆشه‌ویستیه‌كی وای له‌ دڵ دابوو به‌رامبه‌ر ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌سته‌ زمانه‌ . من لێم پرسی تۆ ناوت چیه‌ ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد وای ده‌زانی من ڕاسته‌و خۆ ده‌ی سوتێنم دواتر پرسیارم كرد له‌ سه‌ر چ دیانێكی ووتی موسڵمان وتم خه‌ڵكی كوێی ووتی ئه‌م شاره‌ ووتم به‌ جنه‌كه‌ ئایه‌ نوێژ ده‌كه‌یت ووتی نا ووتم برۆ ده‌ره‌وه‌ له‌م چه‌سته‌یه‌ به‌ڕێ نمووی خواو پیغه‌مبه‌ر (صلی الله وعلیه وسلم ) نكۆڵی ده‌كرد دوای خوینه‌وه‌ی جه‌ندان ئایه‌تی كاری گه‌ر لێم پرسی ئایه‌ مووسڵمان ده‌بێت زووڵم له‌ یه‌كتر بكات ئایه‌ تۆ ده‌كرێ ماڵی موسڵمانان بشێ وینیت و تێكی بده‌یت لێم پرسی ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م ئافره‌ته‌ تۆی خۆش نه‌وێت ووتی با منی خۆش ده‌وێت وتم بڕۆ ناو زگی با لێی بپرسم بزانم وایه‌ كاتێك ڕۆی بۆ ناو زگی له‌ ئافره‌ته‌كه‌م پرسی تۆ ئه‌م جنه‌ت خۆش ده‌ویێت ئافره‌ته‌كه‌ ووتی نا ووتم ئه‌گه‌ر جنه‌كه‌ بڕوات گه‌رده‌نی ئازاد ده‌كه‌ی ئافره‌ته‌كه‌ ووتی به‌ڵێ دواتر به‌ جنه‌كه‌م ووت وه‌ره‌ سه‌ر زووبانی نه‌خۆشه‌كه‌ بڕۆ ده‌ر له‌ چه‌سته‌ بۆ ڕێگای هیدایه‌ت جنه‌كه‌ ووتی من ده‌ڕۆم به‌ڵام وه‌عدم پێ بده‌ن كه‌ ئه‌زیه‌تی نه‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌م شه‌و بڕوات له‌م ماڵه‌ كه‌ ماڵی باوكی بوو ووتم بۆ ووتی ئافره‌تێك له‌م ماڵه‌دا هه‌یه‌ زۆر ئه‌زیه‌تی ئه‌دات به‌ناوی...... كه‌ خیزانی برای نه‌خۆشه‌كه‌ بوو پیاوه‌كه‌ له‌وێ مه‌وجود بوو من به‌ براكانم ووت كاكه‌ وعدی پێ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌ر ئه‌م شه‌و ئه‌م خوشكه‌تان بگه‌ڕێته‌وه‌ مالی خۆی وتیان به‌ڵێ وادیار بوو میرده‌كه‌شی كه‌میك مشكیله‌ی هه‌بوو بۆیه‌ خه‌زووری ئافره‌ته‌كه‌ له‌وێ بوو دواتر جنه‌كه‌ . ووتی نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مێرده‌كه‌شی ئه‌زیه‌تی بكات ووتمان باشه‌ چونكه‌ خه‌زوری ئافره‌ته‌كه‌ به‌ گوێ یه‌كانی خۆی گوێ ی لێ بوو ئنجا وتی من ده‌ڕۆم سبحانه‌ألله له معجزاتی ئه‌م قورئانه‌ ڕووناكیه‌ وه‌ شیفایه‌ ئافره‌ته‌كه‌ هاته‌وه‌ سه‌ر پێ یه‌كانی خۆی له‌من تۆ سلامه‌ت تر الحمد الله جا من ووتم من ده‌ڕۆم و به‌ڵام ئه‌م ئافره‌ته‌ له‌م شه‌وه‌ لێره‌ نه‌هێڵنه‌وه‌ و خوا حافیزیم كردوو چوومه‌وه‌ به‌ڵام به‌مه‌ ته‌واو نه‌بوو وا دیاره‌ له‌ماڵی كچه‌كه‌ دوای من به‌ كیشه‌ هاتبوون له‌گه‌ڵ ماڵی خه‌زووری كچه‌كه‌یان نه‌ ناردبوو وه‌وه‌ له‌م ماڵه‌ مابوویه‌وه‌ كه‌ براكه‌یان وه‌عدیان دابوو كه‌ بی گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵی مێرده‌كه‌ی وه‌عده‌كه‌یان شكاند بۆ به‌یانی دوای حسر دیسان هه‌مان ته‌له‌فۆنمان بۆ هاته‌وه‌ ووتی مامۆستا خوشكه‌كه‌م وه‌ك خۆی لێ هاتۆته‌وه‌ كاتێك چووم ئه‌وجاره‌یان به‌ نه‌خۆشی بردبویان بۆ ماڵی پیاوه‌كه‌ی منیش ناوی خوام هێناو قورئانم له‌سه‌ر خوینده‌وه‌ و به‌جنه‌كه‌م ووت بڕۆ ده‌ره‌وه‌ جنه‌كه‌ ڕاسته‌و خۆ ووتی ئه‌ی وعدكه‌ ئینجا زانیم ئه‌وانه‌ فرمایشتی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله وعلیه وسلم ) یان شكاندوه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت ( إذا وعد أخلفى) وا دیاره‌ پیاوه‌كه‌شی زۆر له‌گه‌ڵی خه‌رابووه‌ و خه‌می زۆری له‌ سه‌ر خواردبووه . جنكه‌ ئه‌مجاره‌یان ووتی ده‌بێت پیاوه‌كه‌ی ته‌ڵاقی بدات ئینجا جێی ده‌هێڵم منیش ووتم به‌ خه‌زوورو براكانی ئه‌م عیلاجانه‌ به‌كار بینن بۆ ماوه‌ی مانیك یا زیاتر أن شاءالله خوا شیفای یه‌ك جاری ئه‌دات وه‌ پێشم ووتن كاكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ ته‌نیا جێی مه‌هێڵن بۆ هیچ شوێنێك . من چوومه‌وه‌ به‌ڵام به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ بۆ ئه‌م ئافره‌ته‌ گه‌نجه‌ كه‌ هێشتا 20 ساڵانی ته‌واو نه‌كردبوو سه‌ر له‌ به‌یانیك زوو ئاگری له‌ گیانی خۆی به‌رداو مۆمی ژیانی كوژایه‌وه‌ .

والسلام و علیكم ورحمه‌الله وبركـــاته

دانانی بەستەری وێبسایتە کوردیەکان، لەگەڵ بابەتەکاندا ڕێگە پێنەدراوە.....بەڕێوەبەرایەتی

http://barawdin.com/up/uploads/jpg/41e57ad4fa.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-04-20 20:27:29

twana.T&H
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-06-09
په‌یامه‌كان: 171
unknownOpera

Re: ( به‌سه‌رهاتی جنی عاشق )پاریزاره‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی خوار له‌18 ساڵ

ده ست خؤش

Kurdzhin
هيچ هه‌نگاوێك نيه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بێت به‌يه‌ك جار بمانگه‌يه‌نى به‌ خۆزگه‌كانمان.. هه‌ميشه‌ پێويستمان به‌هه‌نگاوه‌ بچوكه‌كانه‌.!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-04-21 09:00:21

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsOpera

Re: ( به‌سه‌رهاتی جنی عاشق )پاریزاره‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی خوار له‌18 ساڵ

ده ست خوش به ريزم ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net