❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌ركردنی خاڵه‌ ڕه‌شه‌كانی‌ ناو پێست

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-02-12 10:38:00

lucky4
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-29
په‌یامه‌كان: 362
WindowsSafari

چاره‌سه‌ركردنی خاڵه‌ ڕه‌شه‌كانی‌ ناو پێست

زۆربه‌ی‌ خانمان به‌ تایبه‌تی‌ گه‌نجه‌كان كێشه‌ی‌ ئه‌و خاڵه‌ ورده‌ ڕه‌شه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ناو پێستی ڕووخساریان به‌تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر لوتیان و ناوچه‌وانیان ده‌رده‌كه‌وێت .

ده‌ربازبوون له‌و گرفته‌ش كارێكی زه‌حمه‌ت نییه‌، به‌ڵكو چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌، ئه‌وانیش:
* چاره‌سه‌ركردن به‌ هه‌ڵم: ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ركردنه‌ زۆر باشه‌و بێ‌ زیانه‌، به‌ ئاسانیش ڕزگارت ده‌بێت له‌ هه‌موو ئه‌و چه‌وری‌ و خاڵه‌ ڕه‌شانه‌ی‌ كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕو‌وخساری‌ پێست.

ئه‌م ڕێگه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ ده‌توانیت به‌ ئاسانی‌ له‌ ماڵه‌وه‌ جێبه‌جێی بكه‌یت، ئه‌گه‌ر ئامێری‌ هه‌ڵمیشت نییه‌ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت، چونكه‌ ده‌توانیت كه‌مێك ئاو له‌ ناو مه‌نجه‌ڵێكدا گه‌رم بكه‌یت تا هه‌ڵم دروست ده‌كات، پاشان
ڕو‌وخسارت ڕاگره‌ له‌سه‌ری‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج خوله‌ك، دوای‌ ئه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ به‌هۆی‌ ئامێری‌ تایبه‌ت به‌
ڕوخساره‌وه‌ یان به‌ هۆی‌ په‌نجه‌كانته‌وه‌ ئه‌و خاڵه‌ ڕه‌شه‌ وردانه‌ ده‌ربهێنیت، به‌ڵام به‌هێواشی‌و به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ بده‌یت.


* تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ نیشاسته‌و سركه‌: به‌ رێژه‌ی‌ پێویست نیشاسته‌و سركه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت تا وه‌ك كرێمێكی‌ خه‌ست و توندی‌ لێدێت، دواتر ده‌یخه‌یته‌ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ خاڵه‌ ڕه‌شه‌ ورده‌كانی‌ تێدا كۆبووه‌ته‌وه‌، پاشان وازی‌ لێ ده‌هێنیت تا وشك ده‌بێته‌وه‌‌و دواتر به‌ هێواشی‌ به‌ په‌نجه‌كانت تێكه‌ڵه‌كه‌ لێده‌كه‌یته‌وه‌، ده‌بینیت كه‌ ئه‌و خاڵه‌ ڕه‌شانه‌ی‌ ماوه‌یه‌كه‌ بێزاری كردوویت به‌ ئاسانی‌ دێنه‌ده‌ره‌وه‌.


sarchawa:xandan

Kurdzhin
*بەرزترين ئافرەت ،،،، ئـــــەو ئافرەتەيە كە بەڕەوشتـــــى خۆى بەرز ئەكاتەوە نــــــەك بـــــــە پێڵاوەكانـــــى....!!!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net