.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









لێكۆڵینەوەیەك : گەمەی كۆمپیوتەری منداڵ له قوتابخانهش زیرهكتر دهكات
پسپۆڕانی بواری پەروەردەو فێركردن لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا بۆیان دەركەوتووە، كە گەمەی كۆمپیوتەری ڕۆڵێكی بەرچاوی هەیە لە زیرەكتركردنی منداڵ لەكاتی خوێندندا.
كۆمپانیای Electronic arts بە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفرە، كە لەسەر 1000 مامۆستا و 2300 قوتابی بەریتانی ئەنجامی داوە ، گەیشتووەتە ئەو ئاكامەی كە 59%ی مامۆستاكان، پێیانوایە گەمەی كۆمپیوتەری لە قوتابخانەدا زۆر بێسوودە و منداڵ دوور دەخاتەوە لە خوێندن، بەڵام 62% قوتابیان حەز دەكەن لە پۆلیشدا گەمەی كۆمپیوتەری بكەن.
كۆمپانیای ناوبراو، لەمێژە بۆی دەركەوتووە، كە قوتابییەكان حەز دەكەن لە پۆلیشدا گەمەی كۆمپیوتەری بكەن، هەربۆیە گەمەیەكی زۆری تایبەت بە قوتابخانەكان بەرهەم هێناوە.
پسپوڕانی بواری پەروەردە و دەروونناسی پێیان وایە كە ئەگەر وانەكان لە پاڵ گەمەی كۆمپیوتەریدا بگوترێنەوە، ڕێژەی وەرگرتنی وانەكان لەلایەن قوتابیانەوە دەچێتە سەرێ و قوتابییەكان زیاتر سوود لە دەرسەكانیان وەردەگرن، یان دەكرێت هەوڵ بدرێت وانەكانی خوێندنیش بكرێن بەگەمەی ئەلكترۆنی و كێبڕكێ لەنێوان قوتابییەكاندا دروست بكرێت.
هەرچەندە زۆربەی مامۆستایان و دایك و باوكانی قوتابی وای بۆ ناچن و لایان وایە گەمەی كۆمپیوتەری دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی كرداری دووركەوتنەوەی منداڵ لە دەرس و وانەكان كارێك دەكات منداڵ زیاتر خووی بە وانە بگرێت.
س: باخچه


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
