❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چای سەوز و قاوە جەڵتە ناهێڵن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-03-21 08:29:13

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

چای سەوز و قاوە جەڵتە ناهێڵن

چای سەوز و قاوە جەڵتە ناهێڵن

توێژه‌ران حه‌وت سوودى گرنگى خواردنه‌وه‌ى ڕۆژانه‌ى قاوه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن ، كه‌ یه‌كه‌میان بریتیه‌ له‌ درێژكردنى ته‌مه‌نى مرۆڤ ، وه‌ به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام قاوه‌ ده‌خۆنه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى درێژتر ده‌ژین له‌چاو ئه‌وانه‌ى قاوه‌ ناخۆنه‌وه‌ .

ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر زیاتر له‌ 400,000 كه‌س به‌ هه‌موو جۆره‌ ته‌مه‌نێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ، كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ سوودى سه‌ره‌كى قاوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ماده‌ ئه‌نتى ئۆكسیده‌ى له‌ناو قاوه‌دا هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى زانكۆى هارفارد ئاشكراى كردووه‌ ، كه‌ ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ى سێ كۆپ قاوه‌ مرۆڤ ده‌خاته‌ خاوه‌نى باشترین ته‌ندروستى ، چونكه‌ قاوه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، وه‌ شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن به‌ رێژه‌ى 25% و شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك لاى ئافره‌تان به‌ رێژه‌ى 40% كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ پێش ئه‌نجامدانى ڕاهێنانى وه‌رزشی گرنگه‌ ، چونكه‌ ماده‌ى "ئه‌ندورفین" له‌ناو جه‌سته‌دا ده‌رده‌دات ، وه‌ هه‌ستى هاوسه‌رنگى ده‌روونى و دڵخۆشی ده‌به‌خشێت ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ ئه‌و كافایینه‌ى له‌ناو قاوه‌دا هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ جه‌سته‌ى مرۆڤ چالاك ده‌كات ، هه‌روه‌ها قاوه‌ به‌ساڵاچووان له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر ده‌پارێزێت ، به‌تایبه‌ت كاتێك ڕۆژانه‌ دوو كۆپ قاوه‌ بخۆرێته‌وه‌ .

توێژه‌ران دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ ، كه‌ قاوه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ جه‌ڵته‌ى مێشك به‌ رێژه‌ى 25% لاى ئافره‌تان و 12% لاى پیاوان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، به‌خواردنه‌وه‌ى 4 كۆپ قاوه‌ له‌ ڕۆژێكدا .

وتیشیان قاوه‌ له‌ 1000 ئه‌نتى ئۆكسیدى پێكهاتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پارێزگارى له‌ هه‌وكردنى جۆمگه‌كان و ژه‌هراوى بوونى جه‌سته‌و ده‌كات و رێگه‌ش له‌ قه‌له‌وى ده‌گرێت . هه‌روه‌ها قاوه‌ ئاستى ئه‌نسۆلین له‌ناو له‌شدا كه‌م ده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ل كه‌مكردنه‌وه‌ى ترشی یۆریك كه‌ مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌كات .

س: باخچه‌

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-03-21 11:50:42

bande
خونچەی نوێ
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-09
په‌یامه‌كان: 36
WindowsSafari

Re: چای سەوز و قاوە جەڵتە ناهێڵن

DAST XOSH BET

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-03-21 14:51:49

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: چای سەوز و قاوە جەڵتە ناهێڵن

swpas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net