❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زور زةرورميارمةتي

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-03-30 10:10:45

hanar2000
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-12-24
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 191
WindowsSafari

زور زةرورميارمةتي

سلاو ئةنداماني يانة وةلا ئةكةر بكري رابورتيكم دةوي لةسةر صةلاحةديني ئةيوبي بو خوشكةكةم زور بيويستي بييةتي تكاية ئةكةر بوتان ناردم زياتر باسي سالي لةدايكبون و مردن كرنكي بي بدةن بةلام كةميك بةدريزيسوباس بو ئةوةي بوم بةيادةكات47

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-03-30 13:31:20

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: زور زةرورميارمةتي

په‌له‌ مه‌كه‌ هه‌ولده‌ده‌م

به‌ڵام دوای ئه‌م داواكارییه‌ هه‌ولمه‌ده‌ هه‌موو شتێك به‌یه‌كجار ده‌ستت بكه‌ویت
چونكه‌ دلنیابه‌ له‌مه‌ودوا من وه‌لامت بۆ نانوسم ئه‌گه‌ر به‌جاریك له‌یه‌ك داواكاری زیاتر بنوسیت

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-03-30 16:15:00

hanar2000
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-12-24
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 191
WindowsSafari

Re: زور زةرورميارمةتي

سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-03-30 16:43:07

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: زور زةرورميارمةتي

ئه‌مه‌ وێنه‌كه‌ی
http://www.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/slh_ldyn.jpg

سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی

سه‌رکرده‌ى مه‌زنى کوردو قاره‌مانی حه‌تین و رزگارکه‌رى قودس ناوى یوسف نه‌جمه‌دین ئه‌یوب-ه‌ نازناو به‌ پادشای رزگارکه‌رو ناسراو به‌سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ساڵى (532)کۆچى و (1137) زاینى له‌خێزانێکی کورد و بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌ڕێزو خاوه‌ن پێگه‌ى مه‌زن له‌دایکبووه‌.
سه‌لاحه‌دین موسڵمانێکى سوننی مه‌زهه‌ب و سۆفی یه‌کى سه‌ر به‌رێبازی قادری و فه‌رمانده‌ى سه‌ربازی و دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبى یه‌و ئه‌شعه‌رى بووه‌.
خێزانه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ر هۆزێکی کوردی به‌ناوى (روادى) ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر (ايوب بن شازي) باوکی که‌ له‌ گوندێکدا ده‌ژیان به‌ناوى (دوين)ه‌و له‌سنورى ئازه‌ربایجان  له‌ناوچه‌ى  هه‌زه‌بانیه‌ که‌ به‌ گه‌وره‌ترین هۆزی کوردى دێته‌ ئه‌ژمار، هه‌ندێ له‌مێژوونووسان خێزانه‌که‌ى سه‌لاحه‌دین ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر زنجیره‌ى باوانى که‌ به‌ (موزر) کۆتایی پێدێـت و ئه‌ویش سه‌ر به‌ عه‌دنانی باپیره‌ گه‌وره‌ى پێغه‌مبه‌ره‌ (د.خ). هه‌ندێک له‌ مێژوو نووسان بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر خه‌ڵکی (دوين)ى ئه‌رمینیا.

وه‌کو منداڵێکی میریى له‌ خوێندنى سه‌رده‌می خۆى به‌هره‌مند بوو و سوودی له‌ زانایانى ئه‌وکاته‌ وه‌رگرت، سه‌ره‌تا له‌مزگه‌وته‌وه‌ وانه‌ ئاینییه‌کانى وه‌ک بیروباوه‌ڕو قورئان و فه‌رمووده‌و هتد .. دواتر زمان و لۆژیکیشى خوێندوه‌و قورئانی له‌به‌ر کردوه‌و حه‌زی له‌ شیعریش کردوه‌و له‌ فیقهیشدا ده‌ستى بالآی هه‌بوه‌.

      ته‌مه‌نى منداڵی و لاوێتی له‌شارى به‌عله‌به‌ک و دیمه‌شق به‌سه‌ر بردووه‌، ساڵی (1164)ز له‌ یه‌که‌م هێرشی شێرکۆى مامی دا بۆسه‌ر میسر به‌شدارى کردوه‌و پاش سێ ساڵ و له‌دووه‌م هێرشدا له‌وێ جێگیر ده‌بێ. پاش دووساڵی تر واته‌ (1169)ز پاش مردنی شێرکۆى مامی ده‌بێـته‌ وه‌زیرى میسریی. ساڵی (1171) کۆتایی دێنێت به‌ده‌وڵه‌تی فاتیمی و ده‌بێـته‌ فه‌رمانره‌وایه‌کی ره‌ها له‌و ولآته‌دا، تا ئه‌وه‌ى خزمه‌تێکی که‌م وێنه‌ی به‌ولآت و گه‌له‌که‌ى پێشکه‌ش کرد، پاش دوو ساڵ و پاش مردنی (نورةدين زةنكي) ولآتی (شام)یشی ده‌خاته‌ ژێر رکێفی خۆیه‌وه‌. له‌وه‌ به‌دواوه‌ ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامیی فراوان داده‌مه‌زرێنی که‌ هه‌ریه‌ک له‌ میسرو شام و کوردستان و یه‌مه‌ن و سودان و ناوچه‌کانى باکورى ئه‌فریقا له‌خۆ ده‌گرێت و دیمه‌قیش ده‌کات به‌ پایته‌خت و  تێیدا کاربارى وولآتى رێکخست.
کاتێک ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی دامه‌زران هه‌ریه‌که‌ له‌ دورگه‌ى شام و نیوه‌دورگه‌ى عه‌ره‌بى و ووڵاتى تورکیاو عێراق و هتد... ی له‌خۆگرتبوو.
  ساڵی (1178) له‌شه‌ڕى (حةتين)دا پاش دووهێرشیاندا خاچ په‌رسته‌کان تێکده‌شکێنێت و شارى قودس و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى تر رزگار ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێهاتووییه‌شیدا به‌رده‌وام به‌به‌زه‌یى و لێبورده‌ بووه‌و به‌رامبه‌ر دوژمنانی به‌ هه‌ڵوێسته‌ مه‌زنه‌کانی هه‌موانى سه‌رسام کرد بوو و بوو بوویه‌ جێى سه‌رنج.
هۆکارى سه‌رکه‌وتنی سه‌لاحه‌دین له‌شه‌رو به‌ڕێوه‌بردنی ولآتدا له‌خواترسان و ره‌زامه‌ندی خواو ئاماده‌سازی جه‌نگیی بوو بۆهێرش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ولآتى ده‌ویست و له‌به‌ر موسڵمانان و به‌رنامه‌ى ئیسلام ده‌یکۆشا.
   به‌م دواییانه‌ تورکیا به‌به‌شداری (50) وولآت کۆنگره‌یه‌کی له‌باره‌ى سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی یه‌وه‌ به‌ست ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش ساڵی (1987) کۆنگره‌یه‌کی له‌باره‌وه‌ به‌ست، زانکۆى تکریتیش ساڵی (2000) ئه‌و رۆژه‌ى ته‌رخان کرد بۆیادی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌و رۆڵه‌ مه‌زنه‌ى .
  شایانى باسه‌ سه‌لاحه‌دین (5) کوڕی هه‌بووه‌..
  سه‌ره‌نجام ساڵی (589)کۆچى و(1193)زاینى به‌ نه‌خۆشی  کۆچی دوایی ده‌کات و له‌ مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له‌ سوریا نێژرا ئێستاش گڵکۆکه‌ى هه‌ر له‌وێ یه‌.
--------
سه‌رچاوه‌:

١- صلاح الدین الایوبی- د. عبدالله ناصح علوان، اعلامنا (1)، گبع (7)، دار السلام، دیمشق- السنه‌ (1987)م.
٢- صلاح الدین الایوبی- د. علی الصلابى، گبع (1)، دار المعرفه‌، لبنان- (2008)م .
٣- سه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی- هادی علی ، چاپ (1)،سلێمانى، (1995)ز.
٤- گۆڤارى جودی -ژماره‌(5)، لاپه‌ڕه‌(43)، شوباتی (2011)ز.
٥- انترنت، غوغل بالعربی، ویکبیدیا، الموسوعه‌ الحره‌.

به‌سوپاسه‌وه‌ له‌مالپه‌ری قورئانی پیرۆز وه‌رمگرت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-03-31 18:24:52

hanar2000
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-12-24
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 191
WindowsSafari

Re: زور زةرورميارمةتي

دةست خوش  زور زور سوباس برام2

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanar2000 (2013-03-31 18:26:26)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2013-04-01 11:45:34

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: زور زةرورميارمةتي

به‌ریزیت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2013-04-01 12:51:13

mustafa.love
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-09-07
په‌یامه‌كان: 38
WindowsSafari

Re: زور زةرورميارمةتي

سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی

سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی یه‌كێكه له هه‌ر گرنگترین كه‌سایه‌تییه‌‌كانی مێژووی ئیسلام. له‌سه‌ده‌ی دوانزهه‌مینی زایینی سه‌ركردایه‌تی ڕزگاركردنی ماڵی پیرۆز كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز له‌ژێر چنگی خاچپه‌رسته‌كان ده‌ریهێنا و چه‌ندین داهێنان و چاكسازی و بیناسازی له هه‌ریه‌ك له‌میسر و وڵاتی شامدا ئه‌نجامدا.

سه‌ڵاحه‌دین یوسف كوڕی ئه‌یوب كوڕی شازی كوڕی مه‌روانه، كوردێكی موسوڵمانه له‌ساڵی 1138ی زایینی له تكریت له‌دایكبووه‌. بنه‌وه‌چه‌ی خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی حه‌ریر له‌باكووری ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر. له‌گه‌ڵ باوكی و مامی به‌ره‌و شاری موسڵ به‌ڕێكه‌وتن و چوونه خزمه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ی "عه‌ماد دینی زه‌نگی" و له‌پاشان براكه‌ی، كه ناوی نوردین بوو.

له‌گه‌ڵ مامی "ئه‌سه‌د دین شێركۆ" سه‌روه‌ری سوپای "نور دین زه‌نگی"یان بۆ میسر به‌ مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی "العاضد الفاطمي" دژی دوژمنانی كرد و له‌وێش سه‌روه‌ی سوپا و نازناوی پاشای ناسری پێبه‌خشرا، له‌پاشان كۆتایی به‌فه‌رمانڕه‌وایی فاتمییه‌كان هێنا و بوویه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری میسر.

پاش كۆچی دوایی نور دین زه‌نگی ئاژاوه باڵی به‌سه‌ر شامدا كێشا و داوا له سه‌ڵا‌حه‌دین كرا هێمنی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شام. سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵسا به ئارامكردنه‌وه‌ی باری ئاڵۆزی شام و وڵاته‌كانی چوارده‌وه‌ری یه‌كخست و چاكسازی تێدا ئه‌نجامدا و له‌ میسر قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی تێدا دروستكرد و چه‌ندین قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌وه.

به‌رهه‌مه‌كانی ناوبه‌ناو به‌ره‌وه زیادبوونی گه‌شه‌كردن ده‌چوون، تاكو وای لێهات وڵاتی ئه‌یوبی له‌باشووری میسره‌وه بۆ وڵاتی ئه‌رمن له‌باكوور و له‌ ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه دوورگه‌ و موسڵ، له‌وێشه‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌ی خاچپه‌رسته‌كان به‌رجه‌ستی كرد.

له‌ساڵی 1182 بۆ دواهه‌مین جار له‌میسره‌وه به‌ره‌و شام بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هێرشی خاچپه‌رسته‌كان به‌ڕێكه‌وت و له چه‌ندین جه‌نگدا به‌رنگاری هێرشی خاچپه‌رسته‌كان بوویه‌وه و تا جه‌نگی كۆتایی له "حتین" له‌ساڵی 1187ی زایینی به‌رپابوو، كه تیایدا هیوای خاچپه‌رسته‌كانی له‌گۆڕنا و ڕێگای بۆ سوپای سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و ڕزگاركردنی قودس له‌هه‌مان ساڵدا خۆشكرد، كه پێشتر توانی "ته‌به‌ریه‌"‌ و "عه‌كا" و "یافا" و "به‌یروت"ی ڕزگار بكات.

سه‌لا‌حه‌دین ئه‌یوبی توانای بڵاوی موسوڵمانه‌كان یه‌ك بخاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌شێوه‌ی چه‌ند نیمچه وڵاتێك له‌ژێر ده‌ستی خاچپه‌رسته‌كاندا ده‌چه‌وسانه‌وه. سه‌ڵا‌حه‌دین به فه‌رمانڕه‌وایه‌كی دادوه‌ر ده‌ناسرا و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كرد و له‌گه‌ڵ‌ دیلكراوه‌كانی خاچپه‌رسته‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه ڕه‌فتاری ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا خاچپه‌رسته‌كان دیلكراوانی موسوڵمانه‌كانی ئازار ده‌دا، تا ئه‌و ساته‌ی گیانیان له‌ده‌ست ده‌دا.

سه‌ڵا‌حه‌دینی ئه‌یوبی له‌ساڵی 1193دا له ته‌مه‌نی 57 ساڵییدا گیانی له‌ده‌ستدا، له‌پاش خۆی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كوڕه‌كانیدا دابه‌شبوون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2013-04-06 10:35:43

hanar2000
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-12-24
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 191
WindowsSafari

Re: زور زةرورميارمةتي

زور زور سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net