.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











باشترین ئه‌و خواردنانه‌ى جگه‌ر پاك ده‌كه‌نه‌وه...جگه‌ر چالاكترین ئه‌ندامى جه‌سته‌یه‌و دووه‌م گرنگترین ئه‌ندامه به‌وه‌ى كه به ڕۆلى گه‌وره‌ى رێكخستنى شه‌كر له‌ناو خوێندا و كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردنى جه‌سته هه‌ڵده‌ستێت ، وه به‌رپرسه له رێكخستنى چه‌ورى و هاوسه‌نگكردنى هه‌ندێ هۆرمۆن ، وه رۆلێكى گرنگ ده‌بینێت له یارمه‌تیدانى كارى هه‌رس , هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌م فه‌رمانه زۆرانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌رى و به‌هۆى كۆمه‌لێك خواردنه‌وه جگه‌ر تووشی تێكچون و ژه‌هراوى بوون ده‌بێته‌وه ، وه بۆ ڕزگاربوون له‌م حاله‌ته‌ش توێژه‌ران ده‌لێن " پێویسته گرنگى به‌م خواردانه‌ى خواره‌وه بده‌ن:-- گێزه‌ر : گێزه‌ر له لیستى پێشه‌وه‌یه له پێكهاتنى رێژه‌یه‌كى به‌رزى "بیتا كاروتین" كه به‌رپرسه له رێكخستنى شه‌كر له‌ناو خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردنى جه‌سته ، وه سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى وزه‌یه ، هه‌روه‌ها یارمه‌تى چالاككردنى جگه‌ریش ده‌دات .- سیر: سیر كارده‌كات بۆ پاككردنه‌وه‌ى خوێن ، وه له رێژه‌یه‌كى به‌رزى ئه‌لیسین و سیلینیۆم پێكهاتووه كه یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى جگه‌ر ده‌دات ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه كارده‌كات بۆ یارمه‌تیدانى جگه‌ر كه له فه‌رمانه‌كانى هه‌ڵبستێت ، چونكه ده‌بێته هۆى چالاككردنى ئه‌نزیمه‌كانى و فرێدانى ژه‌هر له‌ناو جگه‌ردا .- لیمۆ: خواردنى میوه‌ى لیمۆ یان شه‌ربه‌ته‌كه‌ى ڕێگایه‌كى چالاكه بۆ پاككردنه‌وه‌ى جگه‌ر ، چونكه له رێژه‌یه‌كى به‌رزى ڤیتامین "سی" و ئه‌نتى ئۆكسیده‌كان پێكهاتووه ، كه ئه‌مه‌ش بێجگه له پاككردنه‌وه‌ى جگه‌ر یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى گۆرچیله‌و كۆئه‌ندامى هه‌رس و سییه‌كان ده‌دات ، وه تێكه‌لكردنى لیمۆ له‌گه‌ل ئاو و پاشان خواردنه‌وه‌ى نیو كۆپى گه‌رم له هه‌موو به‌یانیه‌كدا باشترین سوودى ته‌ندروستى ده‌به‌خشێت .- گه‌ڵا سه‌وزه‌كان: گه‌ڵا سه‌وزه‌كان له ماده‌یه‌كى به‌هێزى پاكه‌ره‌وه‌ى جگه‌ر پێكهاتووه ، له‌وانه‌ش كلۆروفیل ڕووه‌كى كه ده‌بێته هۆى مژینى ماده‌ى ژه‌هراوى له‌ناو بۆڕی خوێدا .- ڕه‌گى چه‌وه‌نده‌ر: له ماده‌یه‌كى كیمیاوى به‌ناوى بیتین پێكهاتووه كه پارێزگارى له خانه‌كانى جگه‌ر ده‌كات ، وه ڕۆلێكى گرنگ ده‌بینێت له كارى هه‌رسكردنى خۆراكدا . چه‌وه‌نده‌ر ده‌وله‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان و كانزاكان ، هه‌روه‌ها یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى جگه‌ر ده‌دات ، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تى هێوركردنه‌وه‌ى ئاستى شه‌كر ده‌دات له‌ناو خوێندا .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه