.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












ھونەرمەند ماھیر زین یەکێکە لە لاوە پێشکەوتووەکانی ئێستای گۆرانی و
میوزیکی ئیسلامی کە لە کاتی ئێستادا چەندین بەرھەمی چێژ بەخشی پێشکەش بە جەماوەر کردووە لەسەر ئاستی جیھان ، توانیویەتی جێگەی خۆی لە دڵی موسڵمانان بەگشتی بکاتەوە .
ھونەرمەند ماھیر زین لە ١٦ ی مانگی ئازار(March) ی ساڵی ١٩٨١ لە شاری تریپۆلی وڵاتی لوبنان لە دایک بووە ، ماھیر لە تەمەنی ٨ ساڵی لەگەڵ دایک و باوکی دەچنە وڵاتی سوید بەھۆی نائارامی ئەوسای وڵاتی لوبنان بەھۆی جەنگەوە .
ماھیر زین لە خێزانێکی ھونەردۆست پێگەیشت ، بۆیە لەتەمەنی ١٠ ساڵی دا یەکەم شارەزایی لەگەڵ ئامێری مۆسیقی پەیداکرد ، ھەروەھا خوێندنی ھەر لە وڵاتی سوید تەواو کرد و دواتر دەچێتە زانکۆ و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری فڕۆکەوانی وەرگرتووە .
بەڵام خۆشەویستی بۆ ھونەر و مۆسیقا وای لێکرد پەیوەندی بە بەرھەمھێنەری میوزیکی سویدی RedOne ەوە بکات و لەگەڵیدا سەرکەوتوو بوو دواتر چووە نیویۆرک و چەند کارێکی ھونەری بە ئەنجام گەیاند ، لەگەڵ ئەم سەرکەوتنەدا ماھیر لە ناخەوە ھەستی بە شتێکی ناتەواو دەکرد و دەیوت : حەزم لە مۆسیقا دەکرد بەڵام ڕقم لە ھەموو شتێکی دەورووبەرم دەبۆوە ، بەردەوام ھەستم دەکرد شتێکی نەخواستراو ھەیە .
ماھیر زین ھەستی دڵ تەنگییەک دەکرد و وای ھەست دەکرد لە شوێنێکی گونجاو دا نی یە ، ھەموو ئەم ھەست ونەستانە وایان لێکرد بگەڕێتەوە سوید ، بەڵام ئەو بۆشاییە لە ناخی ماھیر مایەوە تا لەوێ چاوی بە کۆمەڵێک گەنجی چاڵاک لە کۆمەڵگەی ئیسلامی لە ستۆکھۆڵم دەکەوێت و بەھۆیەوە ڕێگەی ڕاستی دۆزییەوە و ھەستی بە ئاسوودەیی و دڵنیایی کرد بەھۆیشەوە بووە کەسێکی پابەند و دەستی بە مزگەوتەوە گرت .
ماھیر زین گەڕایەوە بۆ پابەند بوون بە فەرمانەکانی خوای گەورە و ویستی واز لە گۆرانی گوتن بھێنێت ، بەڵام دوای ساڵێک لەمە ماھیر گوتی : وا ھەست دەکەم ناتوانم واز لە مۆسیقا بھێنم ، چونکە بۆتە بەشێک لە ژیانم و بەھۆیەوە دەتوانم گوزارشت لە خودی خۆم و شتەکانی دەوروبەرم بکەم .
ھەربۆیە ماھیر زین کاروانی ھونەری گۆڕا بۆ خزمەتکردنی پەیامی ئیسلام و گەیاندنی بە گوێی جیھان دا ، بەم ھۆیەشەوە بتوانێت گەنجان لە کردەوە و خووە بێ سوودو ڕووخێنەرەکان ڕزگار بکات و کردەوە ناپەسندەکانیان ڕاست بکاتەوە ، بەمەش گۆرانییەکانی ھونەرمەند ماھیر زین پەیامێکن بۆ تێکڕای گەنجەکان.
ئێستا ماھیر زین لەگەڵ کۆمپانیای بەناوبانگی بەرھەمھێنانی ھونەری ئیسلامی Awakening Records کاردەکات و یەکەم ئەلبوومی خۆی لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٩ تۆمارکرد ، دواتر ئەلبوومەکەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ کەوتە بازاڕەوە بەناوی Thank you Allah کە لە ١٣ گۆرانی پێک ھاتبوو .
کلیپەکانی ماھیر زین ژمارەی پێوانەیی شکاند لە یوتیوب لە ڕووی ژمارەی تەماشاکەرانەوە ، گۆرانییەکانی ماھیر زین خاوەن ئاست و کوالێتییەکی بەرزن و بە چەندین زمانی جیھانی گۆرانی گوتووە وەک : عەرەبی ، ئینگلیزی ، تورکی ، فەڕەنسی ، ئوردونی ..ھتد . ئەمەش وای کرد لەماوەیەکی کەمدا کارە ھونەرییە سەرنجڕاکێشەکانی بە بەربڵاوی لە ھەموو لایەک دا بچەسپێنێت .
لەمانگی کانونی دووەمی ٢٠١٠ دا خەڵاتی باشترین سروودی ئیسلامی پێبەخشرا دوای بڵاوکردنەوەی ( Ya Nabi Salam Alaika ) ، بەمەش پێش زۆرێک لە گۆرانیبێژە ناودارەکان کەوتەوە وەک : سامی یوسف و محمد منیر و حوسین ئەلجیسمی .
لەمانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیش کلیپی ( Ya Nabi Salam Alaika ) بڵاوکردەوە .
ھونەرمەند ماھیر زین : ( من ئەمە بۆ ناوبانگ ناکەم ) .
سەرچاوە. کوردکلیک

لهسهر هێڵ نییه








هونەرمەندێکی زۆر سەرکەوتووە و
گۆرانییەکانی و کلیپەکانیشی زۆر جوانە
دەست خۆش بۆ ئەو زانیاریانە


لهسهر هێڵ نییه






زور سوباس بو توش دنا كيان بةلى واية زور راستة هةر سلامةت بيت
لهسهر هێڵ نییه









دهست و پهنجهت خۆش گیان ،،
بهڕاستی هونهرمهندێكی گهوره و دهنگێكی ناوازهی ههیه ،،
له مودهتیكی كهمدا توانی خۆی بناسێنێ ...
هیوای ئاسودهیی بۆ تۆ ...

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
لهسهر هێڵ نییه






zor zor supas asenat gean waya zor rasta
لهسهر هێڵ نییه






دةستةكانت خوش بيت
هونةرمةنديكى سةركةوتووة
سةركةوتووبيت
لهسهر هێڵ نییه






thanx dina gean bale waya
لهسهر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش
ﭘﻪﺭﻭﻩﺭﺩﮔﺎﺭﺕ ﺑﻪ ﺳێ (3) ﺷێﻮﻩ ﻭﻩڵﺎﻣﺖ ﺋﻪﺩﺍﺗﻪﻭﻩ :
:1 ﺩﻩڵێ ﺑﻪڵێ ﻭ ﺋﻪﻭﻩﺕ ﺩﻩﺩﺍﺗێ ﻛﻪ ﺩﻩﺗﻪﻭێ .
:2 ﺩﻩڵێ ﻧﻪﺧێﺮ ﻭ ﺷﺘێﻜﯽ ﺑﺎﺷﺘﺮﺕ ﺩﻩﺩﺍﺗێ .
:3 ﺩﻩڵێ ﭼﺎﻭﻩڕﻭﺍﻥ ﺑﻪ ﻭ ﺑﺎﺷﺘﺮﯾﻨﺖ ﺩﻩﺩﺍﺗێ

لهسهر هێڵ نییه












































































لهسهر هێڵ نییه






zor zupas bo ewash hawre jwanakanm
لهسهر هێڵ نییه








8=Ddast xosh barasty barasty maher zain zor zor sarkawtua goraniakani zor manadarn
dast xosh bo am babata ejgar cwana dast xosh



لهسهر هێڵ نییه