.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







دووژمنە سەرسەختەكەی ئیسلام لەبەرامبەر گۆڕی پێغەمبەر ( درووی خوای لێبێت ) داوای لێبووردن دەكات
بەشێوەیەكی نوێ و تازە سەرچاوە هەواڵیەكان وێنەی یەكێك لەو ئەكتەرانەیان بڵاوكردەوە كەڕۆڵی بینیوە لەفێلمی سوكایەتی پێكردنی پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) و تێیدا ناوبراو لەمزگەوتی پێغەمبەر لەشاری مەدینە دەردەكەوێت و نوێژ دەكات.
(ئارنۆلد ڤاندرۆ) یەكێك بووە ئەو كەسانەی كەبەشداری كردووە لەفێلمی سوكایەتی كردن بەئایینی ئیسلام و پێغەمبەر، بەڵام دوای ئەوەی خوای گەورە هیدایەتیداو موسڵمان بوو سەردانی شاری مەدینەی كرد‌و دوای نوێژكردن لەنزیك گۆڕی پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) بەگریانەوە داوای لێبووردنی كردووە.
ڤاندرۆ كەسێكی سەرسەخت بوو بەرامبەر ئایینی ئیسلام و موسڵمانان و ئەندامی پارتەكەی (گێرت ڤێڵدەرز) بوو، ئەو فێلمەی كەبەناوی (فیتنە) بەرهەمهێندراو دەنگۆیەكی بەرفراوانی لەجیهانی ئیسلامی‌دا بەدوای خۆیدا هێناو یەكێك لەوانەی بەشداری ئەو فێلمەیان كردبوو، ئەو كەسە بوو.
رۆژنامەی عەكازی سعودی بڵاویكردۆتەوە، ڤاندرۆ لەكاتی سەردانی شاری مەدینە سەردانی مزگەوتی پێغەمبەری كردووەو دوای نوێژكردن لەبەرامبەر گۆڕەكەی وەستاوەو هەستی بەگەورەیی هەڵەكەی كردووەو بەگریانەوە داوای لێبووردنی لەپێغەمبەری خوا كردووە.
ناوبراو بەو رۆژنامەیەی راگەیاندووە، دوای ئەوەی بەشداری لەو فێلمە كردووە، دەستی كردووە بەلێكۆڵینەوە لەئایینی ئیسلام و زۆری لەو بارەیەوە خوێندۆتەوەو لەموسڵمانەكانی هۆڵەندا نزیك بۆتەوەو دوای گەیشتن بەبڕوای تەواو شاهێدی بەو ئایینە پاكە هێناوەو ئێستاش هاتۆتە شارەكەی پێغەمبەری خوا‌و سەردانی چیای ئوحودی كردووەو چەند ئایەتێكی قورئانی خوێندۆتەوەو هەستی بەئارامیەكی زۆر كردووە
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن nyan physics (2013-04-28 19:42:24)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





الله أكبر له‌م دینه پاكه خاوه‌نه‌كه‌ی دڵی هه‌موو كه‌سێكی به‌ده‌سته به‌ره‌و رووناكی ده‌بات هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ... جزاك الله خیرا خوشكه ئه‌زیزه‌كه‌م ... الحمدلله علی نعمه الإسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






rashed surchy نووسی:
الله أكبر له‌م دینه پاكه خاوه‌نه‌كه‌ی دڵی هه‌موو كه‌سێكی به‌ده‌سته به‌ره‌و رووناكی ده‌بات هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ... جزاك الله خیرا خوشكه ئه‌زیزه‌كه‌م ... الحمدلله علی نعمه الإسلام
ئه گه ر ئه مان زانی خوای گه وره چۆن کاره کانمان بۆ ڕێک ده خات دڵمان ده تواوه له خۆشه ویستی خوای گه وره
زۆر سوپاس بۆ به شدارێت برای به ڕیزمان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh xwa padashtt bdatawa


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






rezhnay نووسی:
dast xosh xwa padashtt bdatawa
سوپاس بۆ به شداریه گه رم و گوره کانت، هه رسه رکه وتووبی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
