❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا تا ئێستا ئەم پرسیارانەت ‏لە خۆت كردووە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-04-29 20:44:05

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

ئایا تا ئێستا ئەم پرسیارانەت ‏لە خۆت كردووە؟

الحمد‎ ‎لله رب العالمين والصلاة و السلام على رسول الله ‏و على آله وصحبه و سلم، أما بعد:‏
خوشك و برای بەڕێزم، گەر ئێستا لە هەر یەكێكێمان ‏بپرسن ئامانجتان چیە لە ژیاندا و ئەتانە‌وێت تەمەنتان ‏لە چیدا بەسەر بەرن؟؟؟ بێگومانم كە زۆربەمان ئەڵێین ‏پەیمانمان داوە كە تەمەنمان لە چاكە و بەندایەتیدا ‏بەسەر بەرین و خۆمان بۆ مردن ئامادە بكەین ! بەڵام لە ‏ڕاستیدا گەر بێت و سەیری كردەواكانمان بكەین ‏سەیری هەڵسوكەوتمان بكەین بەداخەوە زۆر دوورە لەو ‏ئامانجەی كە هەمانە، خوشك و برای بەڕێزم بۆ ئەوەی ‏ئێمە بەراستی هەوڵ بۆ ئەم ئامانجانە بدەین پێویستە ‏ڕۆژانە ئەم پرسیارانە لە خۆمان بكەین. ‏
ئایا گرەنتی لێخۆشبوونی تەنها یەك تاوان لە ‏تاوانەكانت وەرگرتوە و ئایا دڵنیایت كە چاكەیەك لە ‏چاكەكانت قبوڵ بووە؟ نا والله كەسمان دڵنیا نین لەوە، ‏ئەی خوشكە باشەكەم، برا بەڕیزەكەم ئێوە چۆن ‏جورئەتی ئەوە ئەكەن كە سنور و فەرمانەكانی خوای ‏گەورە بشكێنن؟! باشە خوشك و براكەم چی وای لە ‏ئێوە كردوە كە هەست ئەكەن زۆر پاكن و تاوانتان نیە؟ ‏یان هەموو شتێكتان بە هەوڵ و كۆششی خۆتان ‏بەدەست هێناوە و نیعمەتەكانی خوای گەورەتان لەبیر ‏كردوە؟ بۆچی چاوتان داخستوە لە ئاست ئەو هەموو ‏میهرەبانیەی خوای گەورە؟ ئەوەتا خوای گەورە ‏ئەفەرموێت:‏ [يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ ‏‏(15) إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍ جَدِيدٍ (16) وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ‏اللَّهِ بِعَزِيزٍ (17)] الفاطر.‏
واتە:‌ (ئەی خەڵكینە ئێوە پێویستتان بەخوای گەورە ‏هەیە، بەڵام خودا هیج پێویستیەكی بەئێوە نیە! چونكە ‏ئەو دەوڵەمەندە و سوپاسكراوە، ئەگەر بیەوێت لە ‏ناوتان دەبات و كەسانێك دروست ئەكات كە بیپەرستن ‏و هاوەڵی بۆ دانەنێن، ئەمەش كارێكی گران نیە بەلای ‏خوای پەروەردگارەوە).‏
گەر بیربكەینەوە هەر شتێك هەیە لە زەوی هەمووی ‏نیعمەتەكانی خوای مەزنن و بۆ خزمەتی ئێمەن، بەڵام ‏ئێمە لەبەرامبەر ئەمانەدا چیمان كردووە بۆ ئەوەی ‏خوای گەورە لە خۆمان ڕازی بكەین؟
خوای گەورە هەمیشە دەرگای تۆبەی بەڕووی ئێمەدا ‏كردۆتەوە، بەڵام ئێمە چی هەمیشە سەرپێچی ئەكەین ‏وە كەی بەڕاستی گەڕاوینەوە بۆ لای خوای گەورە؟ ‏خوشك و براكانم پێویستە هەمیشە ئەم پرسیارانە لە ‏خۆمان بكەین،ئایا من ئەوەنە بەتوانام كە پێویستم بە ‏خوا نەبێت ئاگادارم بێت ؟ ئایا جگە لە خوای ‏پەروەردگار كەسێكی تر هەیە داوای یارمەتی لێبكەم و ‏لە هەموو كاتێكدا بێت بەهانامەوە و بێزار نەبێت لێم؟ ‏ئایا كەسێكی تر هەیە لە هەموو هەڵەیەكم ببورێت؟ ئایا ‏كەسێكی تر هەیە هەموو ناخۆشیەكانم لەسەر لاببات؟
زۆر پرسیار هەن كە بەداخەوە نە من و نە ئێوەش ‏لەخۆمانی ناكەین وائەزانین كە پێویستیان بە وەڵام نیە ‏و زۆرئاسانن، بەڵام نازانین كە چەندە پێویستن بۆ ‏بەرزكردنەوەی ئیمانمان،ئەگەر بپرسم و بڵێم ئایا ‏خوای گەورەت خۆشناوێت؟وە ئاواتی ئەوە ناخوازیت ‏كە لێی نزیك بیتەوە؟ئایا بەختەوەر و دڵخۆش نیت بە ‏ڕەزامەندی ئەو؟
هەر لە وەڵامی پرسیاری یەكەمدا بە توڕەبونێكەوە ‏ئەڵێیت چۆن خوای گەورەم خۆش ناوێت!!‏
باشە، بەڵام ئایا ئەم كارانەی كە تۆ ئەیانكەیت مانای ‏خۆشەویستی ئەگەیەنێت؟!سوێند بەخوا ئەگەر ئەم ‏سەرپێچیانەی كە تۆ ئەیانكەیت بەرامبەر خوای گەورە، ‏بەرامبەر كەسێكی نزیكت بتكردایە هەرگیز ڕووت ‏نەدەهات سەیری بكەیت و شەرمت ئەكرد بەبیستنی ‏ناوی، بێئەوەی بیر لەوە بكەیتەوە كە ئەو كەسەش ‏وەكو تۆ مرۆڤێكە!!ئەی كە وایە چۆن ئەتوانیت لە ‏قیامەتدا لەبەردەم خوای گەورە بوەستیت؟ئاخر چۆن!!‏
ئای لەو كاتە چەن شەرمەزاریت!! خوشك و برا ‏بەڕێزەكانم والله ئێستا نە درەنگە نە زووە، تەنها ‏هەوڵبەن‌ و بیر بكە‌نەوە و كار بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە‌ ‏بكەن‌، كە ئایا ئەتوانیت داوای لێبوردن بكەیت لەوەی ‏كە لەوە و پێش كردووتە؟ تكایە بگەڕێنەوە لای ‏پەروەردگار و دان بە تاوانەكانتان بنێن و لە ‏زیادەڕەویەكانتان پەشیمان ببنەوە.‏
لە كۆتایدا ئەمڕۆ ڕۆژی كاركردنە نەك لێپرسینەوە بەڵام ‏سبەی ڕۆژی لێپرسینەوەیە نەك كاركردن.‏
وأخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمين.‏


sarchawa:

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-04-30 04:29:14

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: ئایا تا ئێستا ئەم پرسیارانەت ‏لە خۆت كردووە؟

ده سته کانت خۆش بێت خوشکی خۆشه ویستم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-04-30 07:08:48

rashed surchy
خونچەی نوێ
شوێن: ده‌شتی هه‌ریر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-15
دواترین سه‌ردان: 2013-11-02
په‌یامه‌كان: 169
WindowsSafari

Re: ئایا تا ئێستا ئەم پرسیارانەت ‏لە خۆت كردووە؟

جزاك الله خيرا خوشكى من 8

Kurdzhin
رضيت بالله ربا. وبلإسلام دينا. وبمحمد(صلى الله عليه وسلم) نبيا ورسولا.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-04-30 11:36:29

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: ئایا تا ئێستا ئەم پرسیارانەت ‏لە خۆت كردووە؟

zor supas bo payamakantan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net