❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نوێژه‌ واجبه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-05-04 14:46:28

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsFirefox

نوێژه‌ واجبه‌كان

***** سڵاوو ڕه‌حمه‌تی خواتان لێبێت *****

*** په‌رتوكی نوێژه‌كان ***

1-    نوێژه‌ واجبه‌كان :

نوێژه‌ واجبه‌كان پێنجن :

بنچینه‌ی واجب بوونی نوێژ له‌ قورئان و فه‌رموده‌دایه‌ :

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌ : { إن الصلاه‌ كانت علی المۆمنین كتابا موقوتا } النساء/103
واته‌ : نوێژ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران به‌ كاتی دیاری كراو واجبه‌ .
له‌ ئیسراو میعرج نوێژ واجب كرا هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ‌ { ففرض الله علی أمتی خمسین صلاه‌ ... فراجعته قفال هی خمس , هی خمسون ... } رواه الشیخان .
واته‌ خودا نوێژی له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م واجب كردووه‌ به‌ ( 50 ) نوێژ ... گه‌ڕامه‌وه‌ لای تا بوو به‌ ( 5 ) نوێژ , كه‌ خێری 50 نوێژی هه‌یه‌ .


1)    نیوه‌ڕۆ :

یه‌كه‌م كاتی نوێژی نیوه‌ڕۆ كاتێكه‌ كه‌ خۆر له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسمان لار ده‌بێته‌وه‌ , وه‌ كۆتا كاتی گه‌ر سێبه‌ری گشت شتێك هێنده‌ی خۆی لێهات ( واته‌ تا كاتی عه‌سر )
عن أبی موسی اڵاشعری ( رضی الله عنه ) , عن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : أنه أتاه سائل یسأله عن مواقیت الصلاه‌ , فلم یردعلیه شیئا . قال : .... فقام بالظهر حین زالت الشمس ,....} رواه مسلم .
واته‌ : له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( درودی خوای لێبێت ) پرسیاركارێك هات پرسیاری كرد ده‌رباره‌ی كاته‌كانی نوێژ , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ , فه‌رموی : .... هه‌ستایه‌وه‌ بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆ كاتێك خۆر له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسمان بوو .


2)    عه‌سر :

یه‌كه‌م كاتی نوێژی عه‌سر كاتێكه‌ كه‌ سێبه‌ری گشت شتێك له‌ هێنده‌ی خۆی زیاد ده‌بێ‌ , وه‌ كۆتا كاتی له‌ فه‌رموده‌ی هه‌ڵبژارده‌ كاتێكه‌ كه‌ سێبه‌ری گشت شتێك دوو هێنده‌ی خۆی لێهات , له‌ فه‌رمووده‌ی دروستیش تا خۆر ئاوا ده‌بێ‌ .
عن أبی هریره‌ ( رچی الله عنه ) أن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) قال : { ... ومن أدرك ركعه‌ من العصر قبل أن تغرب الشمس فقد أدرك العصر } رواه البخاری .
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ‌ : هه‌ركه‌سێك بگات به‌ نوێژی عه‌سر پێش خۆر ئاوا بوون ئه‌وه‌ به‌ نوێژی عه‌سر گه‌یشتووه‌ , واته‌ نوێژی عه‌سری بۆ به‌ده‌كه‌وێ‌ به‌ ئه‌دا .


3)    مه‌غریب :

یه‌ك كاتی هه‌یه‌ , ئه‌ویش ئاوا بوونی خۆره‌ , وه‌ نوێژی مه‌غریب ده‌مێنی به‌ ئه‌ندازه‌ی بانگ دان و ده‌ستنوێژو , داپۆشینی عه‌وره‌ت و, ڕاوه‌ستان بۆ نوێژ و , كردنی پێنج ڕه‌كعات نوێژ ,
ئه‌مه‌ له‌ سه‌ر ڕێڕه‌وی فه‌رمووده‌ی نوێی شافعیه‌ , به‌ڵام له‌ فه‌رموده‌ی كۆنیدا نوێژی مه‌غریب ده‌مێنێ‌ تا كاتی ڕه‌نگی سۆراتی ئاسۆ له‌ ئاسمان نامێنێ‌ .
عن ابن عباس ( رضی الله عنه ) : ان جبریل علیه السلام صلی بالنبی ( صلی الله علیه وسلم ) المغرب فی الومین حین أفطر الصائم . أی فی وقت واحد وهو بعد الغروب .
واته‌ : جبریل نوێژی مه‌غریبی به‌ پێغه‌مبه‌ر كرد ( درودی خوای لێبێت ) دوو ڕۆژ كاتێك كه‌ ڕۆژوه‌وان ڕۆژوی ده‌شكێنێ‌ . واته‌ له‌ یه‌ك كاتدا ئه‌ویش دوای مه‌غریبه‌ .


4)    عیشا , خه‌وتنان :

یه‌كه‌م كاتی نوێژی خه‌وتنان كاتێكه‌ كه‌ ڕه‌نگی سۆری ئاسۆیی له‌ ئاسمان بزر ده‌بێ‌ , وه‌ كۆتا كاتی له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبژارده‌ تا سێیه‌كی شه‌و , له‌ فه‌رمووده‌ی دروست تا نوێژی به‌یانی .
عن أبی موسی اڵاشعری ( رچی الله عنه ) , عن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) : أنه أتاه سائل یسأله عن مواقیت الصلاه‌ , فلم یردعلیه شیئا . قال : ....فقام العشا‌و حین غاب الشفق } رواه مسلم .
واته‌ : له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( درودی خوای لێبێت ) پرسیاركارێك هات پرسیاری كرد ده‌رباره‌ی كاته‌كانی نوێژ , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ , فه‌رموی : .... هه‌ستایه‌وه‌ بۆ نوێژی عیشا كاتێك كه‌ ئاسۆی سۆر له‌ ئاسمان بزر بوبوو .

5)    به‌یانی :

یه‌كه‌م كاتی كاتێكه‌ كه‌ ڕوناكی دووه‌م دێت واته‌ دونیا ساف ده‌بێ‌ , وه‌ كۆتا كاتی كه‌ دونیا ته‌واو ڕوناك ده‌بێت , له‌ فه‌رمووده‌ی دروست تا خۆر هه‌ڵاتن .
عن أبی هریره‌ ( رضی الله عنه ) أن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) قال : { من أدرك من الصبح ركعه‌ قبل أن تطلع الشمس فقد أدرك الصبح ... } رواه البخاری .
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ‌ : هه‌ر كه‌سێك بگات به‌ یه‌ك ڕه‌كعات له‌ نوێژی به‌یانی پێش خۆر هه‌ڵاتن ئه‌وه‌ به‌ نوێژی به‌یانی ڕاگه‌یشتوه‌ , واته‌ نوێژه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێ‌ به‌ ئه‌دا .

•    مه‌رجه‌كانی واجب بوونی نوێژ سێ‌ مه‌رجن ده‌بێ‌ :
1.    ئیسلام بێت .
2.    ئاقڵ بێت .
3.    باڵغ بێت , داواكراو بێت له‌ شه‌ریعه‌ت .



نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان  : جه‌ژنه‌كان , مانگ و خۆر گیران , داواكردنی باران .....هتد





س، كورديش لؤف

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nyan physics (2013-05-05 15:00:29)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-05-04 19:31:17

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: نوێژه‌ واجبه‌كان

dast xosh

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-05-05 12:12:34

E_NaS
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-19
په‌یامه‌كان: 78
WindowsSafari

Re: نوێژه‌ واجبه‌كان

دەستت خۆش بێت.. بابەتێکی جوانت گواستۆتەوە

بەڵام لەسەرەوە نوسراوە النساو/103 وابزانم النساء. سورەت نییە بە ناوی نیساو

نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان پێنجن : جه‌ژنه‌كان , مانگ و خۆر گیران , داواكردنی باران .

چۆن نوێژە سوونەتەکان پێنجن؟؟ واتە هیچ سوونەتی تر نییە؟
ئەی سونەتی پێش و دوای نوێژەکان؟ ئەی تەراویح، ئەی شەفع و وەتر؟ ئەی ضوحی. ئەی سونەتی دەست نوێژ و غوسل و تەحیەت و لمەسجد و صەلات و لەجەنازە و ئستخارەو حاجە و ..... هتدد؟

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن E_NaS (2013-05-05 12:13:13)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-05-05 13:50:15

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsFirefox

Re: نوێژه‌ واجبه‌كان

E_NaS نووسی:

دەستت خۆش بێت.. بابەتێکی جوانت گواستۆتەوە

بەڵام لەسەرەوە نوسراوە النساو/103 وابزانم النساء. سورەت نییە بە ناوی نیساو

نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان پێنجن : جه‌ژنه‌كان , مانگ و خۆر گیران , داواكردنی باران .

چۆن نوێژە سوونەتەکان پێنجن؟؟ واتە هیچ سوونەتی تر نییە؟
ئەی سونەتی پێش و دوای نوێژەکان؟ ئەی تەراویح، ئەی شەفع و وەتر؟ ئەی ضوحی. ئەی سونەتی دەست نوێژ و غوسل و تەحیەت و لمەسجد و صەلات و لەجەنازە و ئستخارەو حاجە و ..... هتدد؟


ده سته کانت خۆش بێت  ، خوای گه وره پاداشتت بداته وه

هه له که راست کرا وه


جاری واهه بووه بابه تێک   تۆزی له سه ر نیشتوه ئه ندام هه بووه گواستۆتەوە به ڵام سوودم ڵی وه ر گرتووه زانیاریه کانی به بیر هێناو مه ته وه

ئه گه ر تۆ ره خنه ی ئه وه ده گریت (بابەتێکی جوانت گواستۆتەوە)ده فه رموون خۆت بابه تی تایبه ت به خۆت بڵاو بکه ره وه

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nyan physics (2013-05-05 18:14:35)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-05-05 18:10:25

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsOpera

Re: نوێژه‌ واجبه‌كان

ده سته کانت خۆش بێت  ، خوای گه وره پاداشتت بداته وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2013-05-05 18:15:56

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsFirefox

Re: نوێژه‌ واجبه‌كان

دایکی هانۆ نووسی:

ده سته کانت خۆش بێت  ، خوای گه وره پاداشتت بداته وه


زۆر زۆر زۆر زۆر سوپاست ده که م خوای گه وره سه رکه وتووت بکات له دنیاو له قیامه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2013-05-06 11:01:32

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: نوێژه‌ واجبه‌كان

دەستەکانت خۆش بێت بەرێز نیان خان هەر بژیت بەرێزی من ،
خوای گەورە پاداشتت بداتەوە
هیوام وایە بەردەوام و سەرکەوتوو بیت
هەر شاد بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2013-05-06 15:07:28

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsFirefox

Re: نوێژه‌ واجبه‌كان

brwabatasi نووسی:

دەستەکانت خۆش بێت بەرێز نیان خان هەر بژیت بەرێزی من ،
خوای گەورە پاداشتت بداتەوە
هیوام وایە بەردەوام و سەرکەوتوو بیت
هەر شاد بیت

هه رزۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر خۆشحال بووم به به شدارێت ئازیزی من ، خوای گه وره سه رکه وتووت بکات له دنیاو له قیامه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net