❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێویستم به‌ راپۆرتێکه‌ له‌سه‌ر هونه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-05-06 06:58:05

grand gt
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-23
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 30
WindowsSafari

پێویستم به‌ راپۆرتێکه‌ له‌سه‌ر هونه‌ر

سلاو تکایه‌ پێویستم به‌ راپۆرتێکه‌ له‌سه‌ر هونه‌ر زۆر زه‌رورم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-05-06 12:24:37

E_NaS
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-19
په‌یامه‌كان: 78
WindowsSafari

Re: پێویستم به‌ راپۆرتێکه‌ له‌سه‌ر هونه‌ر

دەتوانیت سوود لە کتێبی هــــونەر چییە؟ ی لیۆن تۆڵستۆی

.
---------------------------------------                    --------------------------------

هونەری ئەبستراكت (شێوەكاری تەجریدی)
http://www.xebat.net/attachment/img/thumbnails/2013-03-21_003904_350x0.jpg




ئاشتی عەبدوڵا
هونەری ئەبستراكت یان داماڵین و ڕووتكاریی لە بەرایی سەدەی بیستەمدا لەدایكبوو و سەرەتا لە هونەری نیگاركێشاندا خۆی بەدەرخست پاشان بە ساتەوەختێكی درەنگتر لە پەیكەرتاشیندا، ئەو شێوانەی كە پێشتر نەبینرابوون و لە واقیعی دەرەكیدا بوونیان نەبوو، یان لە واقیعدا هەبوون و سیماو ڕواڵەتی تایبەتی و ئاشكرایان دەدایە هەستەكان و لەم ڕەوتەدا بەتێكشكاوی دەخەمڵێنران، وەك هێماو نیشانەو ئاماژەی سادەی شتەكان و ڕەنگدانەوەی پەرچەكردارەكانی هونەرمەند لە ڕێگەی هەڕەمەكیی دیاردە دەرك پێنەكراوەكانەوە گوزارشتیان لێ دەكردو زمانێكی تایبەتییان نەدەبەخشییە شتەكانی چواردەوریان، بەڵكو هەستەكانیان لە بەهای ڕەنگەكاندا دەتواندەوەو بەهۆی سیمبۆڵی ئەندازەیی شتە هەستپێكراوەكانەوە مەرامەكانیان دەردەبڕی.
یەكەم بەرهەمی ڕۆچوونە ئەم ڕەوتەشەوە لە تابلۆیەكی (كاندینسكی)دا خۆی دەنوێنێ كە مێژووەكەی بۆ ساڵی 1910 دەگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كە چەندین هونەرمەندی تر هەر لەو ساڵانەدا لە تابلۆ ئاوییەكانیاندا بەرجەستەیان كردبوو، بەڵام گرنگییەكی ئەوتۆیان نەبەخشی، چونكە زیاتر لەو هەوڵانە دەچوون كە دەكەوتنە بۆتەی لێكۆڵینەوەی سەرەتاییەوە بۆ خەمڵاندنی تابلۆكانیان و بە ڕواڵەت نوێنەرایەتی ئەوەیان نەدەكرد كە كارێكی ئەبستراكت بەئەنجام بگەیەنن. ئەگەر كاندینسكی بە یەكەم هونەرمەندی ئەو ڕەوتە بژمێردرێ ئەوا (مۆندریان)یش لە ساڵی 1914 دا هەمان تێڕوانینی جیاوازی هەبوو، لە پاشاندا (مالیڤیتش). هەر سێكیشیان لەماوەیەكی كەمدا لە میونشن و پاریس و مۆسكۆدا سەربەخۆ هەمان كاریان دەكردو بەو چەشنە لە ئەوروپادا سەقامگیر بوو. هەندێكیش لەو باوەڕەدان كە كارەكانی (كوبكا) هاوشانی پێشینەی ئەو ڕەوتەیەو ڕۆڵێكی كاریگەری هەبووە لە دامەزراندنیدا. هونەرمەندانی نوێخواز بە قووڵییەوە دەیانڕوانیە كاری وەحشییەكان (فاوڤیزم) و تەعبیری (ئێكسپرێشێنیزم) و (كۆبیزم) لە چۆنێتی ڕەگەزو سیماو پێناسیاندا كە سەرەنجام ئەوەیان بەدەردەخست ڕیالیزم بووە بە هەڵم و هاوشانی فۆرمەكان نابێتەوە چیتر.
بەر لەم مێژووەی دامەزراندن و سەرهەڵدانی هونەری داماڵین، پێشینەیەكی باوەڕپێكراومان دەستگیر نابێت بۆ بوونی هونەرێكی داماڵراو لە كارە مێژووییەكاندا. خۆ ئەگەر وردتر ڕۆبچینە نێو بەرهەمە مرۆییەكانی نێو ئەشكەوت و چاخی بەردینی كۆن و نوێ و شارستانییە بەراییەكانی مرۆڤایەتییەوە، هەر لە نیگارو هەڵكۆڵراوە فیرعەونی و ئاشوورییەكاندا، كاری پەیكەری ئەفریقی و هندییە سوورەكان (كە لەپاشاندا لە ڕەوتی كۆبیزمدا پیكاسۆ سوودیان لێ وەردەگرێ و سەرلەنوێ شێوازو بنەماكانیان بەرجەستە دەكاتەوە)(1) یان لە پەیكەری گریكییە دێرینەكاندا، تەنها ڕووبەڕووی شێوازێكی سەرەتایی پڕ ئەفسانەو ئەندێشەو هێماو دەلالەتێكی ئایینی و میتافیزیكی دەبینەوە، چونكە سەرباری ئەوەی كە زۆرینەی ئەو چەشنە نیگارو نەخش و شێوازانە هەڵگری واتای قۆناغێكی ژیان و پێداویستی و مەرامی ڕۆحی و كێشەی بوون و جۆرێك لە تەوتەم (2) بەدیار دەخەن، هێندەش لە سیمبۆڵە ئایینی و سرووتەكان نزیكمان دەخەنەوە. ئەگەر بەوردی بڕوانینە هونەری ئیسلامی و لە نەخش و زەخرەفەو هێڵە ئەندازەیی و هێماكانیان بكۆڵینەوە، ئەوە دەردەكەوێت كە لە باوەڕێكی ئایینییەوە ئەو سیمبۆڵانە بوونەتە پیرۆزكردنی باوەڕە ڕەهاكانیان، چونكە وایاندەبینی كە ڕێزگرتنی دابونەریتە ئاسمانییەكان ڕێگە بەوە نادەن وێنەی ڕوخساری بنیادەمێك وەك خۆی بەرجەستە ببێ كە چۆن خواوەند دروستی كردووەو شێوەیەك دەبێ لە خوڵقاندنەوەی ئەو كارەی كردگار، بەوپێیە پەنای بەرەو شێوازی دی دەبردو لە هێڵەكاندا شێوەی گوڵ و باڵندەو ئاژەڵەكانیش بەچەشنی دیكە خۆیان دەخستەڕوو. وێنەی ئەسپی بوراقی باڵدار بە كەللەسەری بنیادەمەوە نەك نزیكبوونەوە بوو لە شێوەی ئاژەڵە باباییەكان (3) بەڵكو بەدەرخستنی ڕووداوێكی پیرۆزی دەپێكاو دەیخستە نێو مێژووی باوەڕیانەوە. وێنەی خاچی مەسیحییەكان زیندووترین نمونەی ئەو سیمبۆڵ و هێمایانەیە كە لە تێڕوانینێكی ئایدیالییەوە دەبێتە پیرۆزكردنی ڕووداوی مێژوویی و شێوەیەكی داماڵراو نابەخشێتە خاچەكە خۆی.
لەگەڵ زۆرینەی ئەو ڕاو بۆچوونانەشدا كە دەربارەی هونەری تایبەت بەهەستی (بینین)ەوە لەئارادان، وەك هەوڵەكانی فەلسەفەی هونەرو فەلسەفەی جوانی و ئیستاتیكاو بەهاو ئەركی هونەر لە بەدەرخستن و بانگهێشتكردنی هونەر بەوەی داماڵین دەپێكێ و خۆی لە بنەڕەتدا هونەرێكی داماڵراوە، لە ڕێگەی هێڵ و ڕەنگەوە پێكهاتەو ڕەهەندەكانی جوانیی دێنێتەكایەوە، لەكاتێكدا لەسەر ڕووبەرو پانتایی ناكامڵ و درۆئامێزدا بەرەو شتە واقیعی و ڕاستەقینەكانمان دەباو ئەو هەستەمان پێدەبەخشێ كە ئەوەی بە چاوی خۆمان دەیبینین ڕاستییەو لەگەڵ ڕواڵەتەكانی ژیاندا هیچ جیاوازییەكیان نییە، كەسەكان زیندوون و تەماشامان دەكەن، باڵندەكان دەفڕن و سێبەرەكان لە زەمەنی خۆیاندا سەرنجڕاكێشەرن، لەكاتێكدا هێڵ و ڕەنگ و ڕووبەر پێكەوە ئاوێتە بوون و لەو ڕەگەزانە زیاتر چیتر نین. بەڵام وێڕای ئەم بۆچوونانەش لە داماڵین و ڕووتكردنەوەی هونەر لە بۆتەی دیاریكراوی خۆیدا، ئەفسوون و سەرسوڕمان دەبێتە مایەی گرنگی پێدان و تۆژینەوەی. ئەگەر بەشێكی بچووكی ڕووبەر لە تابلۆیەك وەك كارێكی سەربەخۆو جیهانێكی تایبەت جوێ بكەینەوەو لەنزیكەوە سەرنجی لێبدەین، دەبینین بەكارهێنانی ڕەنگ و خزینی سەرە فڵچە پێكهاتەو ئاوێتەبوونێكی ئەو پەڵە ڕەنگانە دەدات بەدەستەوە كە هیچی لێ تێناگەین و لە هەموو ماناو ناوەرۆكێك داماڵراوە، ئەمەش وەك پەرچەكرداری ئەو هەستەیە كە پێشتر لەلامان گەڵاڵە بووەو سەرباری بەدیكردنی ژیانێكی زیندوو و ڕاستەقینە لە دیمەنێكی سروشتیدا هەست بەبوونی هونەرمەندەكە دەكەین و پاشماوەو ئاكامی كارەكەی ئەوە دەخوازێت كە بەو شێوەیە بیربكەینەوە، هۆیەكانی خەمڵاندنی نیگارەكە لەگەڵ ڕەگەزو كەرەسەو ماتریالەكاندا ئەو سەرەنجامە دێننە كایەوە، دەنا كاتێك بڕوانینە وێنەیەكی فۆتۆگرافی هەمان دیمەن بەچاوی هاوێنەو كامێرا، بەشێوەیەكی ڕاستەقینەو واقیعییەوە سەرنج دەدەینە ئەو گرتەیە و بەرەو ئەو لێكدانەوەیە ڕۆناچین، بەشێكی تەواوی ئەو بۆچوونانە لە ڕایەكانی فیساگۆرس و فەلسەفەی گریكییەوە سەرچاوەیان گرتووە، بەتایبەتیش لە فەلسەفەی جوانی سوكرات و ئەفلاتوون و ئەرستۆدا كە بەوشێوەیە دەیانڕوانییە بەهای هونەرو لەبەرجەستەكردنی جوانیدا پێناسەی مەبەستی جوانییان دەكردو ڕیاندەگەیاند كە پێویستە جوانی هونەر پەنا بباتە بەر بەخشینی بەهاو سودو خێرو ڕاستی، سەرەڕای چێژیش كە لەو بابەتانە بەدەر نەبێ و هەمیشە ئەو ڕێڕەوە بگرێتەبەر. ئەفلاتوون وایدەبینی كە هونەری نیگاركێشان لاساییكردنەوەی لاساییە، لاساییكردنەوەی دیمەنێك كە ئەویش ڕاستەقینە نییەو لاساییكەرەوەی ڕواڵەت و ڕۆحی كرداری كردگارە، هەربۆیەشە وایدەبینی كە موزیك لە هەموو هونەرەكان ڕووتترو داماڵراوترەو جوانیی ڕاستەقینە وەك ڕاستی و سودو بەها تەنها لە ژمارەكاندایە كە ڕێژەیەكی نەگۆڕیان هەیەو هەر لەو ڕاستییەدا دەمێننەوە، ئەم كێشمەكێشەش بووە گرفتێكی فەلسەفەی جوانی و پرسیارێكی بێ وەڵامی فەلسەفە بە درێژایی سەدەكان.
پاش ئەم تێڕوانینە بۆ دەستنەكەوتنی شێوازێكی داماڵراو لە پێشینەی مرۆڤایەتیدا، لێرەدا پێویستە لەو سەرچاوانە بكۆڵینەوە كە ڕێگە خۆشكەر بوون بۆ هاتنەئارای ئەم ڕەوتەی بەشێوەیەكی بەربڵاو بە مێژووی سەدەی بیستەمەوە نووساوە. ئاشكرایە كە گەڵاڵەبوونی هەر ئایدۆلۆژیایەك پەیوەندییەكی پتەوی بە گۆڕان و وەرچەرخاندنی ژیانی مرۆڤایەتییەوە هەیەو بەپێی قۆناغە گەشەسەندووەكانی كۆمەڵگە هاتۆتە مەیدانەوە، وەك پەرچەكردارێكی پێویست و گونجاو لەگەڵ ڕەوتی پێشكەوتندا برەوی پێدراوەو هاوشانی هەلومەرجەكان بۆتەوە، هزری مرۆڤایەتیش سەرباری ئەوەی كاریگەریی خۆی هەبووە لەسەر گۆڕینی قۆناغەكان، ئەوەندەش كەلتوورو ئایدۆلۆژیارو دابونەریتی كۆمەڵگە هەمان كارلێكی خۆیان هەبووە. وەختێك لە هونەری كلاسیكی دەتۆژینەوە، قۆناغێكی مرۆڤایەتیمان بۆ یەكاڵادەبێتەوە، لە چۆنێتی ژیان و ئایدۆلۆژیای باو و كاریگەریی ئەو هۆكارو ڕەگەزانەی ڕیگەخۆشكەر بوون بۆ لەدایكبوونی ئەو ڕێبازو بزوتنەوەیە، بەڵام لەهەمان كاتیشدا تێڕوانین و بۆچوونی هونەرمەندەكانیشمان دەستگیر دەبێت كە هەریەكەو نیگایەكی سەربەخۆو ڕایەكی جیاواز بەرامبەر جیهانی دەرەكی دەردەبڕێ و پارێزگاری لە شێوازو تایبەتمەندیی خۆی دەكات.
هونەری كلاسیكی بەهەردوو ڕەوتی بارۆك و ڕوكۆكۆوە، وێڕای ئەوەی لە چینەكانی كۆمەڵدا دیدو سیما و ئەدگاری تایبەتی دەخستەڕوو، لەهەمان كاتدا پێودانگ و یاسا و ڕێسای سەربەخۆیان لە ناوەرۆك و شێوەدا پرۆسە دەكردو ناسنامەی جیایان هەبوو، پاش سەرهەڵدانی كلاسیكی نوێ و سەردەمی هاتنە مەیدانی ڕۆمانسیزم، ئەوە دەردەكەوێت كە مرۆڤایەتی پێ دەخاتە قۆناغێكی نوێوەو ئایدۆلۆژیایەكی دی دەبێتە مۆركی سەردەم كە ئەمەش لەگەڵ هەردوو شۆڕشی پیشەسازی 1776 ی ئاسن و هەڵم و شۆڕشی فەڕەنسی 1789 دا بۆ تەقینەوەی هەست و لێكدانەوە خودییەكان دێتە ئاراوە. ئەگەر كلاسیزم هونەرێك بووبێت هەمیشە لە خزمەتی كڵێساو چینی ئۆرستۆكراتیدا، ئەوا لە قۆناغی دواتری ڕۆمانسیزمدا بووە موڵكی گشت و لەپێناوی ژیانی هەموواندا تێدەكۆشا، لە قۆناغی پیشەسازیشدا بەرهەمی خێرای كەرەستەكانی هونەرمەند هێندەیتر بزاوتن و جووڵەی بەخشییە هونەرو وایكرد كە ببێتە موڵكی هەموو ئەوانەی ئەو توانایەیان لە خۆیاندا هەست پێدەكرد..
ئیدی سەرەتای لێكترازانی پەیوەندیی خود و كۆمەڵگە لەو قۆناغە گەشەسەندووەدا بووە هۆی دروستكردنی كەشوهەوایەك كە مرۆڤ گیرۆدەی ئەو لێكدانەویەی بێت و هەست بكات لەنێو كۆمەڵگەدا كەسێكی نامۆیە. هەربۆیە دەبینین هونەری ڕۆمانسی پەنا دەباتە بەر نموونەی باڵای مرۆڤایەتی و ئەفسانە و میتۆلۆژیا تا وەك فریادڕەسێك بەهانایەوە بێتەوە، خەمۆكی و لێكدانەوەی هەستەكانی ناوەوە هێندەیتر ئەو درزەی نێوان خودو كۆمەڵی گەورەتر كردو دابڕانی هەردوو جیهانەكەی پێشان دەدا. لە ئاكامی ئەمەشدا، هونەری ڕۆمانسی دیوێكی تری لەخۆگرت و لە قۆناغێكی دواتردا بۆ هەڵوێستێكی شۆڕشگێڕانە گۆڕاو خۆی بە بەرپرسیاری مەینەتییەكانی ژیان دەزانی، لەبەرئەوە گەڕایەوە بۆ نێو ژیان و بەهەموو هێزو گوڕێكیەوە جەختی لەبەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خۆی دەكرد، هونەرمەندانی وەك (دێلاكروا( و (گۆیا) نمونەی زیندووی ئەو قۆناغەن.
لەسەر خاكی ئەم گۆڕانكارییەدا، گەڕانەوەو كاریگەریی هونەر لەسەر ژیانی هاودەم، ڕۆمانسیزم ڕێی بۆ لەدایكبوونی ڕێبازی ڕیالیزمی فراوان كرد، لەم قۆناغەشدا هونەر بەشێوەیەكی چالاك و بەربڵاو ڕژایە نێو ژیانی ڕۆژانەوەو پەرچەكردارێكی تەواوی هەستە ڕاستەقینەكانی بوون. ئەم ڕێبازەی دوایی هێندە مامەڵەیەكی دیارو بەرچاوی هەبوو لەگەڵ ژیاندا تا ئەو ڕادەیەی بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێت بەرەو سروشتی و ناچرالیزم پەلی دەهاویشت و ئاوێتەی ڕەوتێكیتر دەبوو، هونەرمەندێكی وەك (كۆربێ) لە نێوەندی ئەم لێشاوە ئاوێتەبووەدا ئەوەی ڕەتدەكردەوە كە بەهونەرمەندێكی ڕیالیستی لەقەڵەم بدرێ و نازناوی نیگاركێشی پەسەند دەكرد وەك لەوەی بەهونەرمەند بناسرێت. بەم چەشنە، لەگەڵ هاتنی گروپی قوتابخانەی باربیزۆندا، لەژێر كاریگەری و ڕێنمایی هەردوو هونەرمەندی وەك (مانی) و (كۆرۆ) و هەروەها گەیشتنی چایەمەنییە ڕەنگینە ژاپۆنییەكان بۆ ئەوروپا، شانبەشانی هاتنەئارای كامێرای فۆتۆگرافی، ئێمپرێشێنیزم (سەرنجخوازەكان) یان ئینتیباعی سەریهەڵداو وەك خاڵی وەرچەرخانی هونەر، لەنێوان هونەری دێرین و ئایندەدا وەستایەوەو لە مێژوودا بە قۆناغێكی كاریگەری هونەری شێوەكاریی دەژمێردرێت.
ڕێبازی سەرنجخوازی هێندە خۆی بە ژیانی هاودەمەوە شەتەك دابوو تا ئەو ڕادەیەی هەموو هەوڵە كۆنەكانی ڕەتدەكردەوەو نیگاركێشانی هێنایە ناو سروشتی زیندووەوە، ڕووبەڕووی سروشت و دیمەنەكانی نیگاری دەكێشاو زیاتر مامەڵەیەكی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دیاردە فیزیكییەكاندا دەكرد، هونەرمەندانی سەر بەم ڕەوتە باوەڕیان وابوو كە تیشكەكانی ناو ستۆدیۆ لەگەڵ ڕۆشناییەكانی دەرەوەدا جیاوازییەكی زۆریان هەیەو ناكرێت فیگەرەكان بە تیشكی ستۆدیۆ خۆیان لە دیمەنێكی سروشتیدا ببیننەوە، بەڵكو پێویستە پڕاوپڕ كارەكە لە ئاووهەوای دەرەوەدا بەئەنجام بگەیەنرێ و چاو دەرك بەهەموو ڕواڵەتەكان بكات، لە بەكارهێنانی ڕەنگەكاندا یاساو ڕێسای تایبەتییان هەبوو و ئەوەش گرفتێكی ئەوتۆی بۆ دروستكردن كە نەتوانن وەك هونەرمەندەكانی پێشوویان لەپێشانگەدا كارەكانیان نمایش بكەن، لە ساڵۆنی ڕەتكراوەكاندا بەرهەمەكانیان پیشان دەداو دوای چەند پێشانگەیەكی لەو چەشنە توانییان بوونی خۆیان بسەلمێنن و تەواوێ سەقامگیربن (4)..

ماڵپەری خـــەبات

-----------------------------

یان ئەتوانی سوود لە { وەستا گەری لە هونەردا } نوسینی مەهدی ئومێد وەرگریت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-05-06 13:30:59

grand gt
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-23
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 30
WindowsSafari

Re: پێویستم به‌ راپۆرتێکه‌ له‌سه‌ر هونه‌ر

zor spas barezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net