.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دراو نرخی هه‌ڵاوسانی ئابووری
دراو له سیسته مێکی ئابووری وبازاردا ئه‌وکاته به ئامرازی کرین وفرۆشتن حیسابکردنی کاڵاو هێزی کار و حه‌قده‌ست به کارده‌هێنریت که به هاکای نه‌که‌وێته ژێرکاریگه‌ری گۆرانکاری بازاره‌وه .
به واتایه‌کی دیکه ،به‌های دراوله بازاره کانی کڕین وفرۆشتنی دراودا نه‌که‌وێته ژێرکاریگه‌ری دابه زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوله بازاره کانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه دا . هه‌رجه‌ند له بازارێکی کراوه‌ی کڕین وفرۆشتن دراودا، واتا له بازاری بۆرس دا نرخێکی نه گۆڕ بۆدراو دژواره ، به‌ڵام به‌م حاله‌شه وه دراوی ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن ره‌وتێکی ئابووری سه قامگیرن ، به به‌راوود له‌گه‌ل ئه‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می بازاریان له‌قه تاراده یه‌ك هه‌ستان ودابه‌زینی نرخی دراوه که‌یان که‌متره. که وابوو بۆسه‌قامگیری ئابووری وڵات، پێویسته نرخی دیاری کراوی دراو تاراده یه‌ك نه گۆربێ ، یا راده‌ی ئالوگۆڕکردنی کاریگه‌رییه‌کی ئه‌و تۆ له‌سه‌رنرخی پاره‌ی وڵات دانه نێت.
هاوڵاتی ئه‌وکاته ده‌یه‌وێ پاره پاشه که‌وت بکا، که پشت قایم بێت به سه‌قامگیری به‌های دراوله بازاڕی کڕین وفرۆشتن دا و،هێزی کڕینی کاڵا تووشی کێشه نه‌بێت و، به‌های دراوه‌که له‌به‌رامبه‌رنرخی کاڵای به کاربه‌ردا داده به زێت . به پێچه وانه‌وه ئه گه‌ر نرخی پاره به‌رده‌وام بگۆردرێت ونزم بێت ، هاوڵاتی ئاره زووی پاشه که‌وت کردنی پاره‌که‌ی ناکاو، هه وڵده‌دا له به‌شه‌کانی تردا سه‌رمایه گوزاری بکات،نموونه‌کشی گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه گوزارییه له پاشه‌که‌وت کردنی دراو له بانکه‌کان دا،بۆکه‌رتی مولك وماڵ وزێر. نرخی پاره له بازاڕه کانی کڕین وفرۆشتندا به‌م شێوه‌یه دیاری ده‌کرێت:
هه‌لسه‌نگاندنی ئه‌وه ده‌کرێت که هاوڵاتی له رێبازێکی به‌رده‌وامی له بازاری کڕین وفرۆشتنی کاڵا دا، چه‌ند دراو بۆ کرینی بڕێکی دیاری کراوی کاڵاو خزمه‌ت ته‌رخان ده‌کات.
بۆنمونه هه‌لگلساندنی ئه‌وه ده‌کرێ که کیلۆیه‌ك زێر،یا (159) لیترچه‌ند پاره‌ی پێده‌درێت.
نرخی زێڕ کیلۆی (4000) دۆلار بوبێت وتا ئاستی(6000) دۆلار به‌رزبووه‌وه، مانای ئه‌وه‌یه نرخی پاره له‌به‌رامبه‌ر نرخی زێردا دابه‌زیوه.
له‌ژیانی رۆژانه دا، بۆدیاری کردنی به های دراوله به‌رامبه‌ر شتومه‌ك
دا ، سه‌یری ره‌وتی نرخی کاڵایه‌ك ناکرێت، به‌لکو گۆرانکاری له نرخی کاڵاوخزمه‌تگوزاری به‌گشتی تاو توێ ده‌کرێ، وه لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که به‌کاربه‌ر به‌رده‌وام بۆکڕینی سه‌رجه‌می بره کاڵایه‌ك چه‌ند دراوی پێده‌دات.
له‌و حاله ته‌دا به‌کاربه‌ری هاولاتی ،و نرخی پاره له‌و رێگایه‌وه مه‌زنده ده‌کرێت.
زیاد بوونی به‌رده‌وامی نرخ خه‌رجییه‌کانی ژیان له به‌رامبه‌ر به‌های دراودا، واتا چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی کالاو خزمه‌تگوزاری به‌گشتی،
دابه‌زینی نرخی پاره له‌به‌رامبه‌ر ئه و به‌رزبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵئاوسانی پێ ده‌وترێت.
به واتایه‌کی تر هه‌ڵئاوسانی پاره مانای ئه‌وه‌یه که به‌های دراو له به‌رامبار نرخی کاڵا و خزمه‌تگوزاری دا به گشتی داده‌به زێت ،و هێزی کرینی به‌کاربه‌ر که‌م ده‌بێته‌وه.
یاسای داوا له‌سه‌ر کاڵاو خزمه‌تگوزاری
ئه‌گه‌ر هه‌موو فاکته‌ره‌کانی تریه‌کسان بمێننه‌وه نه گۆردرێن، نرخی کاڵاو خزمه‌تگوزاری هه‌رچه‌نده به‌رزبێت، خه‌لکێکی که‌متر داوای ئه‌و کاڵاو خزمه‌تگه‌زاریانه ده‌که ن. به‌واتا یه‌کی تر له‌به‌رزی نرخی هه‌ندێك کاڵاو خزمه‌تدا، کریار که‌متر ئاره‌زووی کرینی ئه‌وکاڵایانه ده‌کات.
یاسای پێشکه‌ش کردنی کاڵاو خزمه‌ت
یاسای پێشکه‌ش کردن یا خستنه بازاری(کاڵاو خزمه‌تگوزاری) ،ئه‌وبره‌ی کاڵاو خزمه‌ت نیشان ده‌دات، که‌له به‌رامبه‌ری نرخێکی بڕاوه له‌بازاری کرین وفرۆشتنی شتومه‌ك پێشکه‌ش ده‌کرێت. به واتایه‌کی تربۆهه‌رنرخێکی بڕاوه له‌بازاڕدا بڕێك کاڵا به‌پێی ئه‌و نرخه ده‌خاته بازاڕه‌وه.
کوردستان له چاوه‌روانی قه‌یرانی دارای دا
دیاره دێوه‌زمه‌ی دارایی جیهانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری جیهان دروست ده‌کات، که به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌مامه‌ڵه‌ی دارایی ،یاخود مامه‌ڵه‌ی بازرگانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا وئه‌وروپادا هه‌یه، ناراسته‌وخۆش به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی خواستی جیهانی له‌سه‌ر که لوپه‌لی به‌کارهێنان ودواتریش که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی دیکه دروست ده‌کات، دیاره عێراقیش به کوردستانه‌وه یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی به‌شێوه یه‌کی راسته‌وخۆ ئه‌م قه‌یرانه جێگه‌ی به‌رچاوی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری عێراق وکوردستا‌ن
به‌هۆی ناته‌ندروستی پێکهاته‌کانی ئابووری به تایبه‌تی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی پێشینه وپا شینه ی که‌رته ئابووریه‌کان، به‌تایبه‌تی که‌رتی نه‌وت و زاڵبوونی که‌رتی نه‌وت به‌سه‌ر که‌رته‌کانی دیکه‌ی ئابووری وڕۆلی کاریگه‌ری هه‌یه له پێکهێنانی داهاتی نه‌وتی عێراق.
ده‌کرێت ئه‌وه‌ی له‌م قه‌یرانه چاوه‌روانده‌کرێت له‌عێراق و کوردستاندا به‌م چه‌ند خاله بخه‌ینه‌ڕوو
1- که‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، که ئه‌مه‌ش ده‌بئته هۆی بچووکبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بودجه‌ی عێراق له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی عێراق له 90%-95% سه‌رچاوه‌ی داهاتی یه که بریتیه له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت، ئه‌م که‌مبوونه‌وه‌یه‌ش کاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی پشکی کوردستان.
2- که‌بوونه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کانی عێراق و کوردستان، که له سندوقی نه‌ختی نێوده‌وله‌تی وه‌ریده‌گرن یان له ئه‌مه‌ریکا وه‌ریده‌گرن.
3- که‌مبوونه‌وه‌ی له‌عێراق به‌گشتی و له کوردستان به‌تایبه‌تی، له‌به‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌کان و مانه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان وه‌ك خۆیی.
ترسناکی جیانه‌کردنه‌وه‌ی که‌رتی تایبه‌ت و که‌رتی گشتی
گرینگی و رێگه‌دان به به شداری که‌رتی تایبه‌ت له‌کرداره ئابووریه‌کان، بۆچه‌ند مه‌به‌ستێك په‌یره‌وده‌کرێت، که‌گرنگترینیان بریتین له زالنه‌بوونی که‌رتی گشتی وکارمه‌ندانی حکومه‌ت به‌سه‌رهه‌موو پایه ئابووریه‌کان گرنگه‌کان وپێشخستن و زیاد کردنی به‌رهه‌مێنانی کاڵاوخزمه‌تگوزاریی و گونجاندن وئاراسته‌کردنی ئابووری له‌گه‌ڵ پێشهات و پیشکه‌وتنه ته‌کنه‌لۆژیه‌کان وچاکسازی ئابووری کارگێری ورزگاربوون له سڕبوونی ئابووری و دروست کردنی پاڵنه‌ری خودی تاکه که‌سی .
ئه‌م ئه‌مانجه‌ش کاتك ده‌سته‌به‌ر ده‌بن، ئه‌گه‌ر هاتوو کارتی تایبه‌ت هاوته‌ریب و ته‌واوکه‌ری کاره‌کانی که‌رتی گشتی بوو،
به ئاراسته‌یه‌کی گونجاو که‌نه بێته هۆی که نه‌بێته هۆی که‌له‌که‌بوونی سه‌رمایه له‌ده‌ستی چه‌ند که‌م بوژانه‌وه و پێشکه‌وتنی که‌رتێکی دیاری کراو به‌تایبه‌تی که‌رته به‌رهه‌مهێنه‌کان، دیاره دیارده‌ی به‌تایبه‌تکردن
له‌زۆرێک له‌وڵاته‌کان به‌ئاقارێکی زۆر خراپ‌دا رۆیشتووه و ده‌روات، له‌جیاتی پێشخستنیی ئابووری که بووه ته هۆی سڕکردن و لا سه نگکردنی ئابووری و ده‌رکه‌وتنی دیارده‌ی بیکاریی و هه‌ژاری،له‌کوردستانی ئێمه‌ش له ژێرپه‌رده‌ی به‌تایبه‌تیکردن و گونجان له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی جیهانگه‌رایی ، خه‌ریکه سه‌رتاپه‌ی ئابووری کوردستان ده‌که‌وێته ژێرکاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی چینێکی دیارییکراو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌کوردستان دا که‌رتی تایبه‌ت وکه‌رتی گشتی رۆچوون و تێکه‌ڵاوییه‌کی زۆریان هه‌یه.
کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ی که‌رتی تایبه‌ته‌وه خه‌ریکه ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ئابووری کوردستان و ڕێگرتن له ئالوگۆری دیموکراتیانه‌ی سه‌رجه‌م کار‌و پۆسته حکومییه‌کان، ئه‌مه‌ش وای کردووه که‌ئا بووری کوردستان به‌ره‌و ئابوورییه‌کی خزمه‌تگه‌زاریی و بێ به‌رهه‌م به‌رێت و ببێته ئابووریه‌کی سێبه‌ر له‌ناوچه‌که‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مانی که‌رتی گشتیی وسه‌رپشكردنی که‌رتی تایبه‌ت له هه‌لبژاردنی ئه‌و بواره‌ی که ده‌یه‌وێت کاری لێبکات وایکردووه که خۆشگوزه‌رانییه‌کی ماددی بۆچینێکی دیاریکراو دابینبکات و به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵیش له ژیانێکی مه‌رگه ساتدا بژین وچینایه‌تی و نه‌مانی ئینتمای نیشتیمانی دروستبێت و گه‌نده‌ڵی ئابووری به شێوه‌یه‌کی رێکخراو سه‌رهه‌لبدات له‌سه‌رجه‌م که‌رته ئابووریه‌کان وكه‌رتی گشتی پاشه‌کشه بکات.
ئه‌گه‌ر که‌رتی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی کوردستان به‌و بارودۆخه و به‌و ئاراسته وشێوه‌یه بروات، له‌ماوه‌یه‌کی مامناوه‌ندا ده‌رده‌که‌وێت که هاوته‌ریبنه‌بوون وجیانه‌کردنه‌وه‌ی که‌رتی تایبه‌ت وکه‌رتی گشتیی سه‌رچاوه‌ی دواکه‌وتنی ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی سیاسیی یه ،که‌سه‌ره‌تاکانی زۆربه ئاشکرا ده‌رکه‌وتوون، له‌به‌ر ئه‌وه جیاکردنه‌وه‌و سنوردانان بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێت یه‌کێكی بێت له ئه‌رکه‌کان حکومه‌ت.
کریکاری بیانی ، سوالکه‌ری یان کرێکاری
وه‌ك ئاشکرایه که ئابووری به شێوه یه‌کی گشتی له سێ بازاری سه ره کی پێکدێت، ئه وانیش بریتین له بازاڕی کاڵا وخزمه‌تگوزاری وبازاڕی دراو و بازاڕی ده‌ستی کار، دیاره له هه‌رێمی کوردستان هه‌ردوو بازاڕی کاڵاو خزمه‌تگوزاری و بازاڕی دراو له‌بارودۆخێکی شپرزه‌دان، به هۆی ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم هیچ کاریگه‌رییه‌کی به‌سه‌ر ئه‌م دوو بازاڕه‌وه نی‌یه، له‌به‌ر ئه وه‌ی وه‌ك دیاره ئامێری به‌رهه‌مهێنان له هه‌رێمی کوردستان نزیکه له سفر،یاخود توانایه‌کی ئه‌وتۆی نی‌یه بۆوه‌ڵامدانه‌وه‌ی زیاد بوونی خواستی ناوه‌خۆ، له‌لایه‌کی تر حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ردوو سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختینه‌یی له ده‌ست دانییه و نادیاریه کیش هه‌یه له رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و خستنه‌ڕووی دڕا‌و و ئاستی گشتی نڕخ و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و....هتد ، بازاڕی ده‌ستی کار له‌بواره‌کانی هێزی بازوو له‌به ره‌و باشبوون دابوو، تاکو هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی کرێکاران بۆ ناو بازاری ده‌ستی کاری کوردستان ، به‌ڵام بازاری ده‌ستی کار له بواره‌کانی هێزی بیرله سه‌ره‌تای پێشکه‌وتنی و به‌ره‌و پێشچووندایه ، دیاره به‌هۆی ئه‌و جوڵانه‌وه‌ی که له‌بواری بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخان و سه‌رخانی ئا بووری کوردستاندا هه‌یه، بازاره کانی ده‌ستی کار خه‌ریك بوو به‌ره‌و پێش بچێت و نیمچه هاوسه‌نگییه ك له‌م بازاڕه ڕووبدات و رێژه ی بێ‌کاری تاراده‌یه‌کی باش که‌م بێته‌وه.
بۆنمونه ڕێژه‌ی بێ‌کاری له‌ته‌مه‌نی (15) ساڵ به‌ره‌و ژوور له سالی 2004 له هه‌ولێر %4.7 بوو، له شاری سلێمانی %10.7 بوو ، له‌شاری دهۆك %15.9 بوو ، ئه‌م ڕێژانه‌ش له چاو باشوور‌و ناوه‌راستی عێراق و وڵاتانی دراوسێ رێژه‌یه‌کی ئاساییه ،به‌ڵام دیاره هاتنی کرێکاری بیانی بۆهه رێمی کوردستان ده‌بێته هۆی زیادبوونی خستنه‌ڕووی ده ستی کار، ئه‌گه‌ر خستنه ڕووش زۆر بوو ئه وا ده بێته هۆی دابه‌زینی (نرخی کار)کرێی کرێکار ، که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی کارکردن بۆ هاوڵاتیانی کوردستان چونکه کرێکارانی کوردستان ناتوانن به هه‌مان کرێی کرێکاری بیانی کاربکه‌ن به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گشتی نرخه‌که زیاتره له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کڕێ ومووچه که‌ئه‌مرۆ له بازاڕه‌کانی کوردستان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که مان زیاتر روونبکه‌ینه‌وه وه‌ڵامی ناونیشانه‌که مان بده‌ینه‌وه ئایا کرێکاری بیانی سوالکه‌رن یان کرێکارن ، واته به‌کرێ کارده‌که‌ن یاخود بێ کرێ سواڵ ده‌که‌ن و بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر ئابووری کوردستانه‌وه .
یه‌که‌م: واقعی کرێکاری بیانی
دیاره کرێکاری بیانیی له‌هه‌رێمی کوردستان رێژه‌ی هه‌ره‌زۆریان له‌وڵاتانی دواکه‌وتوو هاتوون خاوه‌ن لێهاتوویی و راهێنانێکی باش وپێویست نینه ، ده‌توانین بلێین که‌م لێهاتوون وکه‌م راهێنراون بگره هه‌ندێکیشیان هیچ شتیك نازانن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی گه‌لێك زۆری ئه‌م کرێکارانه له بواری خزمه‌تگوزاری کارده‌که‌ن وکه‌متر له‌بواری به‌رهه‌مهێناندا کارده‌که‌ن .
دووه‌م : بریاری هێنانی کرێکاری بیانی
دیاره له هه‌موو دونیادا کاتێك ڕێگا به‌هاتنی کرێکاری بیانی ده‌درێت ئه گه‌ر هاتوو پێداویستیێکی زۆر هه‌بوو له‌بازاری ده‌ستی کار و خستنه‌رووی کاری ناوخۆیی نه‌یتوانی وه‌ڵامی زیادبوونی خواستی کار بداته‌وه به‌م مه‌رجانه یاخود له‌م بارودۆخانه‌دا:
1-ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رفه‌تی کار هه‌بوو به‌ڵام له توانای ئه قلی و فکری و جه‌سته یی کرێکاری ناوخۆیدا نه‌بوو.
2-ئه گه‌ر هاتوو لاسه‌نگی له نێوان خواستی کار و خستنه‌رووی کاردا هه بوو.
3-ئه گه‌ر هاتوو سه‌ندیکای کرێکاران رازیبوون له سه‌ر هاتنی ئه‌م کرێکارانه
4- ئه‌گه‌ر هاتوو وڵات له کاتی جه‌نگدا بوو زۆربه‌ی ده‌ستی کاری له‌که‌رتی سه‌ربازی دابوون.
له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ماشا ده‌که‌ین بریاری هێنانی ئه‌م کرێکاره بیانیانه بریارێکی زۆر ناته‌ندروسته و کاریگه‌ری زۆرخراپی له‌سه‌ر ئابووری کوردستان ده‌بێت.
سێیه‌م: کاریگه‌رییه‌کانی بوونی کرێکاری بیانیی له‌کوردستاندا
1-کاریگه‌ری ئابووری: دیاره هاتنی ئه‌م ژماره زۆره‌ی كڕێکارانی بیانیی له دوو لایه‌نه وه کاریگه‌ری خراپی هه‌یه ، یه‌که‌م له ڕووی لاسه‌نگکردنی بازاڕی ده‌ستی کار‌و دروستکردنی بێ‌کاری ناو گه‌نج ولاوانی کورد ،دووه‌م بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دراوێکی زۆری گران به‌ها بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات و دورخستنه‌وه‌ی له‌کرداری به‌رهه‌مهێناندا
2- کاریگه‌ری له‌رووی کۆمه‌لایه‌تی: جگه له‌وه‌ی که کرێکاره ئافره‌ته‌کان بوونه‌ته هۆی دروست بوونی چه‌ندین گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی هێنانی ئاکار‌و ره‌شتێکی نامۆ بۆ ناو کۆمه‌لگه کانمان وره گه‌زی تریشیان به‌هۆی نه‌بوونی کار له هه‌موو رۆژێك گرانی وبه‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخه‌کانی بازاڕی کوردستان وای لێکردوون ببنه سواڵكه‌رو ده‌ست پان بکه‌نه‌وه له بری کارکردن.
3- کاریگه‌ری مرۆی: له‌رووی مرۆییه‌وه ئه‌م کرێکارانه بوونه‌ته گرفت و ئه‌رك به‌سه‌ر خاوه‌ن کار و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ساده‌ش ، له‌به‌ر ناته‌واوی باری ته‌ندروستیان و نه‌زانینی زمان و چه‌ندین هۆکاری تریش ، وای کردووه که خه‌لك خێریان پێ‌بکات وه‌ك هاوکاریه‌ك کاریان پێ‌بکات نه‌ك وه‌ك کرێکار، دیاره زۆر کاریگه‌ری تریشیان هه‌یه که زۆر خراپ له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی خه‌ڵکی کوردستان ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵام دیاره به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌سێك که که‌مترن له په‌نجه‌کانی ده‌ست وایکردووه که خه‌ریکه لاسه‌نگیێکی زۆر له بازاڕی ده‌ستی کار دروست بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ش روویدا دیاره توانای کڕینی گه‌نج ولاوانی وڵات که‌م ده‌بێته‌وه و هاندانێك دروست ده‌بێت بۆچوونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستی کاری کوردستان و خراپ بوونی باری ئابووری زۆرێك له خانه واده‌کانی کوردستان بۆیه بڕیاری هێنانی کرێکاری بیانیی نا ئابووریه ، ناواقعی وناته‌ندروسته وچاره‌سه‌رکردنیشی له ئه‌مرۆدا باشتره وه‌ك له سبه‌ی.
گه‌نده‌ڵی ئابووری
گه‌نده‌لی به شێوه‌یه‌کی فراوان و به‌رده‌وام له زۆرێك له‌وڵاتانی دونیا له زۆربوون دایه و بۆته کۆتێك بۆ هه‌ندێ کۆمه‌لگه و حکومه‌ت،که بۆته هۆی به‌فیرۆدانی زۆری ده‌رامه تی دارایی وده‌رامه‌تی مادیی و مرۆیی ، که وای لێهاتووه بۆته هۆی تێچوونێکی زۆری ئابووری به‌سه‌رشانی نه‌وه‌ی ئێستا وداهاتوو، له‌به‌رئه‌وه گه‌نده‌ڵی ئابووری بۆته بابه‌تێکی به‌پێزی نێورۆژنامه‌و گۆڤار‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن، گه‌لی کوردیش وه‌کو زۆربه‌ی گه‌لانی تری دونیا به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ تووشی ئه‌م ده‌رده هاتووه ، جا ئێمه‌ش بۆئه‌وه‌ی بتوانین گه‌نده‌ڵی ئابووری روونبکه‌ینه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه باس له بابه‌ته‌که ده‌که‌ین:-
1- پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابووری: گه‌ڵێك پێناسه هه‌ن بۆ گه‌نده‌لی ئابووری به‌ڵام ئێمه ته‌نها ئه‌وپێناسا نه وه‌رده‌گرین که له‌لایه‌ن لایه‌نێکی فه‌رمی یاخود له‌لایه‌ن که‌سانێك په‌سند کرا بێت ده‌خه‌ینه‌ڕوو ، بۆئه‌وه‌ی بتوانین به شێوه‌یه‌کی ئابووریانه گه‌نده‌ڵی شیبکه‌ینه‌وه وه‌ك ئه‌م پێناسانه :
آ-راپۆرتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی له‌ساڵی 1996به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی گه‌نده‌لی ده‌کات (به‌کارهێنانی پیشه‌ی گشتی بۆده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندی تاك
ب- هه روه‌ها (جۆهن ستۆن) پێی وایه بریتییه له(خراپ به‌کارهێنانی رۆلی گشتی یان ده‌رامه‌تی گشتی به مه‌به‌ستی سوودی تایبه‌ت)
ج- خراپ به‌کارهێنانی پله‌و پایه بۆمه‌به‌ستی تاکه‌که‌سی
هه‌مووپێنا سه کان یه‌ك ئامانج دیاری ده‌که‌ن بۆ گه‌نده‌ڵی ئه‌ویش بریتییه له ده‌سکه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی یان به‌ده‌ست هێنانی ده‌سکه‌وتی تاکه که سی .
2- جۆری گه‌نده‌ڵی ئابووری:
جۆره‌کانی گه‌نده‌ڵی زۆرن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پۆلێن ده‌کرێت بۆسێ پۆلی سه‌ره‌کی وه‌ك:
آ- گه‌نده‌ڵی به‌رێکه‌وت: زۆرجاری واهه یه گه‌نده ڵی به‌رێکه‌وت له‌لایه‌ن چه‌ند که سێکی سیاسی یان فه‌رمانبه‌رانی میری رووده‌دات، به‌شێوه‌یه‌کی نارێك یاخود به‌شێوه یه‌کی نارێکخراوه‌یی، که هیچ خۆئاماده‌کردنێکی له‌پێش روودانی گه‌نده‌ڵیه که بۆنه کرابێت.
ب- گه‌نده‌ڵی دامه‌زراوه‌یی: جاری واهه یه گه‌نده‌لی له‌دامه‌زراوه‌یه‌کی دیاری کراو هه‌یه ، یاخود له‌که‌رتێکی چالاکی ئابووری دیاری کراو هه‌یه، به بێ ئه‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌یه‌کی تر یاخود له‌که‌رتێکی تر هه‌بێت، وه‌ك بوونی هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ری میری گه‌نده‌ڵ وهه‌ندێ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یی جیاواز.
ج- گه‌نده‌ڵی رێکخراو: جاری واهه‌یه گه‌نده‌ڵی ده‌بێته دیارده‌یه‌ك که هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ل ده‌گرێته‌وه وله‌ده‌ستی ده‌ناڵێنن ، ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵییه کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌کان و هه‌لسو که‌وتی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له‌هه موو ئاسته‌کانی سیسته‌می سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵییه هه‌ڵقوڵاوی ژینگه‌یه‌کی رۆشنبیری وکۆمه‌ڵایه‌تی دیاری کراوه، وه‌ك رۆشنبیری بێگانه په‌رستی وبه‌عسی بوون وخۆبه هاوڵاتی نه‌زانین و گوێ پێنه دان و شۆرینه‌وه‌ی ده‌رامه‌ت وده وام نه‌کردنی قوتابیان وخوێندکاران و بڕوا به خۆنه‌بوون ...هتد... که چاره‌سه‌رکردنی قورسه و ئالۆزه و کارکردنێکی زۆر‌و تێچونێکی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری ده‌وێ.
3- کاریگه‌رییه کانی گه‌نده‌ڵی ئابووری:
جگه له‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابووری هه لسوکه‌وتی هه‌له‌ی چه‌ند که‌سێکه ولایه‌نێکه ،گرفتێکی ئابووریه، چونکه ده‌بێته هۆی سودمه‌ند بوونی چه‌ند که‌سێکی که‌م و زه ره‌رمه‌ند بوونی کۆمه‌لگا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی که‌ده‌کرێت به‌م شێوه‌یه زیانه‌کان ده‌رببرین.
1-دابه‌شکردن و تایبه‌ت مه‌ندکردنی ده‌رامه‌تی ئابووری نارێك ولاوازده‌کات ئه‌و ده‌رامه‌تانه‌ی که دوورن له گه‌نده‌ڵی داده‌نرێت یاخود تایبه‌تمه‌ند ده‌کرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاڵاو خزمه‌تگوزاری ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌بوو به‌فیرۆ ده‌چن یاخود بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی تایبه‌ت مه‌ند ده‌کرێت، وه‌ك پێوانی مۆله‌تی به‌رهه‌مهێنان به‌دامه‌زراوه‌یه‌کی که‌م توانا‌و توانست.
2-به‌هێزکردن و پشتگرتنی سیاسه‌ت و پرۆگرامی ناپێویست و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستی کارکردن.
3- گه‌نده‌ڵی ده‌بێته هۆی نزم بوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان له‌و ژینگانه‌ی که گه‌نده‌ڵ بوونه خۆیان ده‌پارێزن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ چاودێر‌و لێپرسینه‌وه‌ن وجێ به‌جێکردنی یاسا لاو
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه