.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




پێغەمبەر(درودی خودای لێ بێت) لە رۆژی دووشەممەی (9) رەبیعی یەكەمی ساڵی (فیل) لە دایك بووە لە سەر قسەی زۆرێك لە نوسەرانی ژیانی بۆ ماوەی (4-5) ساڵا (حەلیمە سەعدیە) دایەنی بووە
لە دوای شەقكردنی سنگی پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) لە ترساندا گەڕاندیانەوە بۆ مەككە, تاوەكو تەمەنی گەیشتە شەش ساڵان دایكی بە خێوی كرد كاتێك پێغەمبەر(درودی خودای لێ بێت) تەمەنی شەش ساڵان دەبێت, دایكی دەیبات بۆ سەر قەبری (عبدڵڵای) باوكی لە رێگادا دایكی كۆچی دوایی كردوەو لە (ئەبوا) كە ڕێگەیەكە لە نێوان مەككەو مەدینەدا نێژراوە.تا تەمەنی (12) ساڵی خەریكی شوانی بوە گەرانیش بە دەشتو دەردا یارمەتیدەری بوە بۆ بیركردنەوەی زیاتر, لە تەمەنی (12) ساڵیدا خەریكی كاری بازرگانی بوە كە لەگەڵا ئەبوتالیبی مامیداچووە, كە گەراونەتەوە لە بازاڕەكانی مەككە كە ناویان (عوكاز, زوماجنە, زیلو, مەجاز) بووە كاری بازرگانی كردووە هەموو ژیانیشی نەكردووە بە كاری بازرگانی, بەڵكو ئەوەندەی پەیداكردوە كە زۆربەی كاتەكانی تری داناوە بۆ بیركردنەوە.بەشداری لە پەیمانی (الفچول) دا كردووە كە پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) دوای هاتنی وەحیی بۆی, فەرمووی ئەگەر بۆ پەیمانێكی تری وەكو ئەم پەیمانە بانگم بكەن, بەشداری تێدا دەكەمەوە بۆیە پێی وتراوە پەیمانی (الفچول) لە بەر ئەوەی پێشتر پەیماننامەیەك بەو ناوەوە هەبوە سێ كەس كردویانە ناوەكانیان لە وشەی (الفچل)ەوە وەرگیراوە, پاش ئەوەی كە خاتوو خەدیجە (رەزای خودای لێ بێت) متمانەی زۆری بە پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) پەیداكردوە لە بازرگانیدا لە تەمەنی (25) ساڵیدا خاتوو خەدیجەی(رەزای خودای لێ بێت) مارەكردووە, خاتو خەدیجە بێوە ژنێكی دەوڵەمەند بووەو زۆرێك لە دەوڵەمەندەكانی مەككە لە بەر ئەوەی چاویان بڕیبوە سامانو ماڵەكەی داوایان كردبوو, بەڵام ئەو شووی پێنەكردبوون سەرەڕای كەم دەستیش شووی بە پێغەمبەر(درودی خودای لێ بێت) كرد. هەموو منداڵەكانی لە خاتوو خەدیجە بوون, جگە لە ئیبراهیم كە لە (ماریا) بووە , كە ئەمە ناوكانیانە: 1- قاسم كە پێغەمبەربە (أباالقاسم) ناسراوە.2- عەبدوڵڵا. 3- گیب یان گاهر. كچەكانی: 1- زەینەب . 2- روقیە. 3- ئوم كەلسوم. 4- فاتیمە. لە تەمەنی (35) ساڵیدا پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) بەشداری لە نوێكردنەوەی كەعبەدا كردوە لە تەمەنی (40) ساڵیدا لە ئەشكەوتی (حیراْ )دا نیگا (الوحی) ی بۆ هاتوە, لە مەككەدا بۆ ماوەی سێ ساڵا بانگەوازی بە نهێنی كردووە لەو ماوەیەدا (53) كەس كە (10)یان ئافرەت بوون موسڵمان بوون پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) بۆ تەنها ساتێكیش خەمساردیی نەكرد لە گەیاندنی بانگەوازدا بانگەوازی دەكرد بە شەوو بە رۆژ ئاشكراو نهێنی لە شوێنی قوڕەیشیەكاندا وەكو شوێنی كۆبونەوەی خۆشیەكانیان لە كاتی حەجیشدا زیاتر بانگەوازی دەكرد, هەر كەسێكی پێبگەیشتایە بانگەوازی دەكردو دینی خودای پێدەگەیاند ئازاد ,یاخود بەندە, دەوڵەمەند, یاخود نەدار, بەهێز, یاخود بێهێز لە تەمەنی (43) ساڵی بە دواوە بانگەوازی ئاشكراكردووە لەو تەمەنیدا پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) توشی جۆرەها ئازاردانو نارەحەتی بووە كە تەنها بە خوێندنەوەو گێڕانەوەكەی , مرۆڤی ئازاو بوێر دروست دەبێت. لە پێنجەم ساڵی پێغەمبەرایەتیدا فەرمانی داوە بە كۆمەڵێك لە باوەڕداران كۆچی یەكەم بكەن, بۆ حەبەشە كە ژمارەیان (11) پیاوو (4) ئافرەت بوون دوای ئازاردانی زۆر كۆمەڵێكی تر لە باوەڕداران كۆچی دووەمیان كرد بۆ حەبەشە كە ژمارەیان (83) پیاوو (18) ئافرەت بوون.پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) وهەموو خزمەكانی دەركران بۆ شیوی ئەبوتالیب لە نێو شاخی ئەبو قوبەیس لە نزیك مەككەو تا ساڵی (10) پێغەمبەرایەتی لەو شیوەدا مانەوە لە ساڵی (10)ی پێغەمبەرایەتیدا ئەبو تالیبی مامیو خاتوو خەدیجەی خێزانی (رەزای خودای لێ بێت) كۆچی دواییان كردلە هەمان ساڵدا چوو بۆ تائیف تا شوێنێكی تر بۆ بانگەوازەكەی بدۆزێتەوە,بەڵام زۆر بە ناشیرینی وەڵامیان داوەتەوەو بێڕێزی زۆریان بەرامبەر كردووە, پاشان
گەڕاوەتەوە مەككە, دوای گەرانەوەی لە تائیفو لە ساڵی (11)ی پێغەمبەرایەتیدا شەوڕەویی (الإسراْ والمعارج)ی پێكرا كە ئەمە یەكێكە لە رووداوە گرنگەكان لە ژیانی پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) دا لە ساڵی (12- 13) پێغەمبەرایەتیدا بەیعەتی یەكەمو دووەمی عەقەبەی بەست كە رێخۆشكەر بوو بۆ كۆچكردن بۆ مەدینە هەر لە ساڵی (13)ی پێغەمبەرایەتیدا خۆیو هاوەڵانی پۆل پۆل هیجرەتیان كرد بۆ مەدینە, لە كاتی نوسینەوەی مێژوودا ئەمە بوو بە ساڵی یەكەمی مێژووی ئیسلامی.لە ساڵی یەكەمی كۆچیدا برایەتی لە نێوان هەردوو هۆزی (ئەوس , خەزرەج) دروستكردو خوێنێكی مێژوویی نێوانیان كوژاندەوە, بە گەیشتنی بۆ مەدینە یەكەم مزگەوتی لەوێوە هەنگاوەكانی دەستی پێكرد بۆ دروست كردنی دەوڵەتو كیانی ئیسلامی كە دادپەروەرترین دەوڵەت بووە لە جیهاندا لەو ساڵەدا زەكات وەك هاوكاری فەقیران واجب كرا لە سەر موسڵمانە دەوڵەمەندەكان لە ساڵی دووەمی كۆچیدا غەزای بەدری گەورە روویدا لە نێوان موسڵمانانو بێ باوەڕانی قوڕەیشدا, لە ساڵی سێیەمی كۆچیدا غەزای ئوحود روویدا.لە ساڵی چوارەمی كۆچیداو بە هۆی خیانەتو پەیمان شكێنی جولەكەوە جولەكەكانی (بەنو نەزیر ) لە مەدینە دەكران , لە ساڵی پێنجەمی كۆچیدا غەزای بەنو موستەلەیقو ئەحزابو بەنی قورەیزە روویاندا.لە ساڵی شەشەمی كۆچیدا پەیمانی حودەیبییە بەستراو هەروەها لەو ساڵەدا خواردنەوەی ئارەقو ماددە هۆشبەرەكان حەرام كرا , لە ساڵی حەوتەمی كۆچیدا غەزای خەیبەر روویداو هەر لەم ساڵەدا پێغەمبەر(درودی خودای لێ بێت) لەگەڵا موسڵماناندا چوونە مەككەو عەمرەیان كرد كە بۆ یەكەم جار بوو دوای كۆچ عەمر بكەن.
لە ساڵی هەشتەمی كۆچیدا پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت)و هاوەڵەكانی فەتحی مەككەیان كرد هەر لەو ساڵەدا غەزای موئتە لە نێوان موسڵمانانو رۆمەكاندا روویداو غەزای حونەینیش هەر لەم ساڵەدا روویدا, لە ساڵی نۆیەمی كۆچیدا وەفدێكی زۆر هاتن بۆ لای پێغەمبەر(درودی خودای لێ بێت)و موسڵمانان, بۆیە ئەم ساڵەش بە ساڵی وەفدەكان ناسراوە هەر لەم ساڵەشدا غەزای تەبوك روویدا.لە ساڵی دەیەمی كۆچیدا پێغەمبەر(درودی خودای لێ بێت) لەگەڵا زیاتر لە (100) هەزار لە هاوەڵانیدا حەجی ماڵئاوایان كردو تێیدا پێغەمبەری خودا (درودی خودای لێ بێت) وتاری ماڵئاوایی كە وتارێكی مێژوویی بوو پێشكەش بە موسڵمانان كرد, لە ساڵی یانزەیەمی كۆچیدا پێغەمبەر (درودی خودای لێ بێت) لە تەمەنی (63) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, ئەمەش لە رۆژی دووشەممەی مانگی رەبیعی یەكەمدا بووە .هەزاران هەزار دروودو سەلام بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەری خۆشەویستی خودا (درودی خودای لێ بێت)و هاوەڵە دڵسۆزەكانیو سەرجەم شوێنكەتوانی بانگەوازەكەی هەتا رۆژی دوایی.
سه رجاوه 
لهسهر هێڵ نییه








dest xosh


لهسهر هێڵ نییه



زۆر سوپاس هاورێ
لهسهر هێڵ نییه






ده ست خۆش ، سه رکه وتووبی
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
