❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سەرگوزەشتەی خاتوو فاتیمەی كچی پێغەمبەر(د.خ)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-05-10 19:16:41

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

سەرگوزەشتەی خاتوو فاتیمەی كچی پێغەمبەر(د.خ)

سەرگوزەشتەی خاتوو فاتیمەی كچی پێغەمبەر، ئەو ئافرەتەی جگە لەپێشەوا عەلی كەس بەگۆڕەكەی نازانێت
---------------
(فاتیمە) لەجیهانی ئیسلامی و لای تەواوی مرۆڤایەتیش ناوێكی دیارو ناودارە، كچی پێغەمبەری سەردارە (صلی الله علیه وسلم).

(فاتیمە كچی موحەمەدی كوڕی عەبدولڵا) یە لەبەرواری 20 ی جەمادی دووەمی پێنج ساڵ پێشی پێغەمبەرایەتی باوكی لەشاری مەككە لەدایك بووە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی گێڕانەوەی تریش هەیە لەبارەی بەرواری لەدایك بوونەكەی، بەتایبەتی ئەو گێڕانەوەیەی باس لەوەدەكات (فاتیمە) لەو ڕۆژە لەدایك بووە كاتێك باوكی بەڕێزی كەوتە نێوانی هۆزەكانی شاری مەككە لەدانانەوەی بەردە ڕەشەكە لەجێگەكەی خۆی.


لەگێڕانەوەی لەدایك بوونی (فاتیمە) لای مەزهەبی شیعە زۆر مەسەلەی خورافی تێكەڵی ئەو باسە كراوە، بەتایبەتی لەمەڕ ڕۆژی لەدایك بوونەكەیی و چۆنییەتی لەدایك بوونەكەی كەگوایە كاتێك لەدایك بووە قسەی كردووە.


(فاتیمە) كچی (خەدیجەی كچی خوەیلید) ی یەكەم هاوسەری پێغەمبەری سەردارەو بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان كچی بچووكی پێغەمبەرە.


لەكاتی گەمارۆی قورەیشییەكان بۆسەر هۆزەكەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) خاتوو (فاتیمە) بچووك بووە، بەڵام جێگەی داخە دایكی ئەو خاتوو (خەدیجە) بەو هۆیەوە كۆچی دوایی دەكات.


لەبارەی ناونانی (فاتیمە) بەو ناوە زۆرێك لەسەرچاوە مێژووییەكان باسیان كردووە، لەمانە (خەتیبی بەغدادی و ئیبن حەجەری هەیتەمی) لەكتێبەكەیاندا (فی الصواعق الـمحرقە) دەڵێن، (خوای گەورە خۆی ناوی لەفاتیمە ناوە).


لەبارەی (زەهرا) كەوەك نازناوێك بۆ (فاتیمە) داندراوە سەرچاوەكان باس لەوەدەكەن، رەنگی خاتوون سپی بووە بۆیە نازناوی (زەهرا) ی بەسەردا بڕاوە، هەروەها دیارە كەسێكی خواپەرست و دیندارو چاكەكاریش بووە، ئەوەش بەهۆكارێكی تر داندراوە بۆ دابڕانی ناوی (زەهرا) بەسەریەوە.


لەژیانی خاتوو (فاتیمە) نازناوێكی تریش بەرگوێ‌ دەكەوێت بەناوی (فاتیمەی بەتول)، پێشەوا (نەوەوی) دەڵێت: ئەو نازناوە بەو ئافرەتانە دەدرێت كەخۆیان بۆ خواپەرستی یەكلایی دەكەنەوەو جیاوازیان هەیە لەگەڵ ئافرەتانی تر، ئەمە لەگەڵ ئەوەی چەند جۆرە نازناوێكی تر بۆ خاتوو (فاتیمە) دیاریكراوە.


پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر ڕیزی كچەكەی گرتووە، تەنانەت لەژیاننامەی سەردارماندا هاتوو هەر كاتێك (فاتیمە) سەردانی باوكی بەڕێزی دەكرد، ئەو لەبەری هەڵدەسایەوەو بەپیرییەوە دەچوو، دواتر لەجێگەكەی خۆی دایدەناو بەخێرهێنانێكی گەرمی دەكرد.


لەساڵی یەكی كۆچی خاتوو (فاتیمە) لەكاتی كۆچی موسڵمانەكان تەمەنی 12 ساڵان بووەو لەگەڵ خوشەكەی (ئوم كەلسوم) و دایكی ئیمانداران هەریەكە لەخاتوونان (عائیشەی كچی ئەبوبەكر) و (سەودەی كچی زەمعە) و دایكی خاتوون (عائیشە) (ئوم رۆمان) و (عەبدولڵای كوڕی ئەبوبەكر) بەیاوەری هاوەڵی پێغەمبەری سەردار (زەیدی كوڕی حاریسە).


دوای دوو ساڵ لەجەنگی بەدر كەئەو كات جەنگێكی یەكلاكەرەوە بوو لەنێوان موسڵمانەكان و بێ‌ بڕواكان، خاتوو (فاتیمە) بووە هاوسەری پێشەوا (عەلی كوڕی ئەبو تاڵیب) ی ئامۆزای پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و لەژیانیشیدا (40) فەرموودەی لەپێغەمبەرەوە ریوایەت كردووە.


لەگەڵ ئەوەی گێڕانەوەكان لەبارەی پێكهێنانی ژیانی هاوسەری لەنێوان خاتوو (فاتیمە) و پێشەوا (عەلی) جیاوازی هەیە، بەڵام پرۆسەی هاوسەرگیرییەكە لەدوای جەنگی بەدر بەڕێوەچووە، پاشان خاتوو (فاتیمە) بووە دایكی هەریەكە لە (حەسەن و حوسێن و ئوم كەلسوم و زەینەب).


ڕوانینی موسڵمانان بۆ كەسایەتی خاتوو (فاتیمە) بەسەرجەم بیروبۆچوونەكان جێگەی ڕێزە، چونكە پێغەمبەری خوا لەفەرموودەیەكدا باسی لەگەورەبی (فاتیمە) بەسەر ئافرەتانی دونیاو دوا رۆژ كردووە.


بەپێی رای زانایانی ئەهلی سوونەو جەماعە، خاتوو فاتیمە لەگەڵ كچی پێغەمبەری خوایەو هاوسەری پێشەوا عەلییە، جێگەیەكی گرنگی تۆماركردووە لەمێژووی ئیسلامی و ڕیزو پلەو پایەی تایبەتی هەیە.


بەپێی رای زانایانی شیعە مەزهەب خاتوو (فاتیمە) مافی رەهای هەیە لەوەرگرتنی جێگرەوە دوای كۆچی دوایی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) و باسیان لەوەشكردووە گوایە خاتوو فاتیمە زۆر لەپێشەوایان (ئەبوبەكرو عومەر) تووڕە بووە، بەپێی رای ئەوانە گوایە هەریەكە لە خاتوو (فاتیمە) و پێشەوا (عەلی) بەمافی خۆیان زانیوە ببنە خەلیفەو میراتگری پێغەمبەری خوا، بەڵام گەورە زانایانی ئەهلی سوونەو جەماعە دەڵێن، بەپێی فەرموودەیەكی پێغەمبەری پێشەوا (ئەوەی لەدوای پێغەمبەران جێدەمێنێت، سەدەقەی جاریەیە).


سەرچاوە مێژووییەكان لەبارەی كۆچی دوایی كردنی خاتوو (فاتیمە) جیاوازیان هەیە، هەروەكو جیاوازی لەكاتی لەدایك بوونەكەی هەبووە، بەڵام بەپێی گێڕانەوەیەك گوایە لەسەرەمەرگی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێكەنینی هاتووەو خاتوونیش پرسیاری دەربارەی كردووە، خۆشەویستیش فەرموویەتی ، زوو چاوم پێت دەكەوێتەوە بۆیە ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەكردووە، لەدوای كۆچی دوایی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەماوەی 45 رۆژ ، لەهەندێك سەرچاوەش شەش مانگ ، خاتوو (فاتیمە) كۆچی دوایی كردووەو باسیش لەوەكراوە هۆكاری كۆچی دوایی ناوبراو بەهۆكاری رووداوی ئاگر كەوتنەوە لەخانووەكەیان بووە.


بەپێی گێڕانەوەكان پێشەوا (عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب) خۆی كفنی خاتوو (فاتیمە) ی كردووەو حەوت بەرگی تێوە ئاڵاندووەو نوێژی لەسەركردووەو بەشێوەیەكی نهێنی لەشوێنێكی نادیار ناشتوویەتی و لەكاتی ناشتنیشی تەنها خۆیی و كوڕەكانی و چەند هاوەڵێكی دیاریكراو ئامادەبوون، بۆیە تاكو ڕۆژی دوایی جگە لەپێشەوا عەلی كەسی تر دەربارەی گۆڕی خاتوو (فاتیمە) نازانێت

سه رچاوه / ڕێگای ئیسلام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-05-11 12:15:43

mila koyi
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-01-30
دواترین سه‌ردان: 2014-01-30
په‌یامه‌كان: 47
WindowsMSIE7

Re: سەرگوزەشتەی خاتوو فاتیمەی كچی پێغەمبەر(د.خ)

42

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-05-23 15:13:03

rezhnay
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1431
WindowsMSIE7

Re: سەرگوزەشتەی خاتوو فاتیمەی كچی پێغەمبەر(د.خ)

dast xosh 
1

Kurdzhin
۞..´*• *•. .•*´ •*´*• *•. .۞
. لا اله الا الله محمد رسول الله
۞..•..*. ¸.• •.¸ ..`*.. • *•. ۞
http://www.kurdupload.com/images/jtMBC4r1363297220/72.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2013-05-23 20:00:27

sima A.karim
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-05-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 611
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: سەرگوزەشتەی خاتوو فاتیمەی كچی پێغەمبەر(د.خ)

دەستەکانت خۆش گولی جوان2

Kurdzhin
دوو شت پێناسەی کەسایەتی تۆ دەکەن، خۆڕاگریت ، کاتێک خاوەنی هیچ شتێک نەبیت ، وە ڕەفتارەکانت کاتێک خاوەنی هەموو شتێکیت..!

http://www.kurdupload.com/images/2VfLfuf61378192021/562310_1408992495984476_806093585_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2013-07-12 19:40:45

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

Re: سەرگوزەشتەی خاتوو فاتیمەی كچی پێغەمبەر(د.خ)

ئای له و هاوڕێیه خۆشه ویستانه م میلا و ڕێژنه و sima سڵاو تان لێ بێت ئه ی به هره ی جوانه کانی ئاسۆی زه رده ی سه ر له به یانی ، هیوام خۆش به ختیتانه هاوڕێکانم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net