.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










بسم الله الرحمن الرحيم
سه‌برو ئارامگرتن له ڕه‌مه‌زان
ئه‌گه‌ر ئێمه به وردی باس له فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژووگرتن، بکه‌ین ئه‌وا زۆر جوان بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که ئه‌و عیبادهت و خوا په‌رستیه هه‌ر هه‌مووی سه‌برو ئارام گرتنه له‌سه‌ر برسیه‌تی و تێنوویه‌تی و نه‌فس وشه‌هوه‌تی خودی مرۆڤ هه‌ر بۆیه‌ش خودای گه‌وره و میهره‌بان پاداشتی ئه‌و ڕۆژوو گرتنه‌ی به‌پێی فه‌رمووده‌کانی قورئانی پیرۆز به‌بێ سنوور داناوه ، وخودای گه‌وره له قورئانی پیرۆز له (102) جێگادا باسی سهبریکردووه و به‌خوو ڕه‌وشتێکی به‌رز و پیرۆزی له قه‌ڵه‌مداوه به‌ده‌ر له‌مانه‌ش سه‌بر و ئارامگرتن سیفه‌تی به‌رز و پیرۆزی پێغه مبهران و پیاوچاکان و ساڵحاکان بووه، هه‌ر بۆیه ڕۆژوو گرتن وه‌ک قوتابخانه‌یه‌کی مه‌زنی مرۆڤایه‌تی وایه وهه‌موو موسڵمانان له‌سه‌ر سه‌بر وئارامگرتن ڕاده‌هێنێ و وایان لێده‌کات که مرۆڤی به‌هێز وخاوه‌ن ئیراده‌یان لێ ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی ئیش و کاێکدا به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک بگرن چونکه هه‌مووی ئه‌وانه سوود و قازانجی خودی مرۆڤی تێدایه، ئه‌وه‌تا خودای گه‌وره میهره بان هیچ شتێمکان لێ داوا ناکات که له توانای ئێمه به‌ده‌ر بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌شێوه‌ی عیبادهت و خودا په‌رستی داوامان لێکراوه یان له‌سه‌ر مان فه‌رز بووه هه‌ر هه‌موویان حیکمه‌ت و سوودێکی زۆر‌و پڕ به‌های ئایینی و دنیایشی تێدایه بووه، پاشان به‌هۆی ئه‌و ڕۆژوو گرتنه‌وه ماوه‌ی مانگێک جه‌سته‌ی مرۆڤ پشوویه‌کی باش ده‌دات و به‌پێی قسه‌و ڕای دکتۆرو پزیشکه به‌ڕێزه‌کانیش له جۆره‌ها ده‌ردو نه‌خۆشی به دوور ده‌بێت، چونکه ئه‌و عیباده‌ته وه‌ک وێستگه‌یه‌کی بهڕوویه وکهوه، بۆیه داوا له‌هه‌موو مرۆڤێکی موسڵمان ده‌که‌ین تا بۆیان ده‌کڕێ نابێ ئه‌و ڕۆژوو گرتنه له ده‌ست خۆیان بده‌ین چونکه هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد عیبادهت و خودا په‌رستیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه و ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته مرۆڤی موسڵمان له‌ده‌ستی بچێت ڕۆژه‌کانی هه‌رگیز ئه‌و مانگه پیرۆزه قه‌ره‌بوو نابێته‌وه. —


له‌سه‌ر هێڵ نییه