.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














دایه باوکم کێ یه ?!
چیروکێکی راستی ژیانی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئوروپای یه
له نوسینی سمکۆ بێ که‌س ،، نه‌رویج
سولڤی ئه‌و کچه بچكۆڵانهیی که له گه‌ل دایکی له ماڵیک دا له ناو دارستانهچر و پره سامناکهکهدا ده‌ژیان ، که شه‌و داده‌هات تاریکی له راده‌به‌ده‌ری دارستان هه‌ستێکی ترسینهری به ژیانی ئه‌و ناوچه ده‌به‌خشی ئه‌وه‌ی که سولڤی زۆر نیگه‌ران کردبوو نه‌بوونی باوکی بوو که نه‌ی ده‌زانی باوکی کێ یه‌و له کوێ یه و بۆ هه‌رگیز نه‌ی بینیوه، رۆژانه له گه‌ل به‌یانی ده‌م به‌یان دا دایکی سولڤی ده‌گه‌یانده قوتابخانه و خۆشی بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌چوو که له خانه‌یه‌کی به ساڵا چوان دا کاری رۆژانه‌ی به سه‌ر ده‌برد، کاتێک سولڤی له قوتابخانه ده‌گه‌رایه‌وه دایکی ئیستا چه‌ند کاتژمێریکی مابوو تا له کار کردن ته‌واو ببێ بویه سولڤی زۆر جار ده‌چووه ئه‌و پارکه بچکوله‌ی که نیو کیلو مه‌تر له مالیان دوور بوو و له گه‌ل چه‌ند هاورێ خه‌ریکی یاری کردن ده‌بوو، زۆر جاریش سولڤی به‌سه‌زمان له ماله‌وه به ته‌نیا ده‌مایه‌وه تا دایکی بگه‌رێته‌وه که ته‌نیایی و خانویی چوڵ و سامناکی دارستان هه‌موو کات ئازاری ده‌داو له مێشکه بچکولهشی دا به دوایی وه‌ڵامی پرسیاریک سه‌رگه‌ران بوو که بۆ ده‌بێ ئه‌و و دایکی هه‌ر به ته‌نیا له‌م خانووه و له‌م شوێنه چوڵهدا ژیان به سه‌ر ببه‌ن له کاتێک دا ئه‌وان کرێ چی بوون،زۆر جار له دایکی پرسیبوو که داخوا باوکی کێ یه؟! به‌ڵام ئه‌م وڵامێکی بۆ نه‌بوو، تا بتوانێ به کچه تاقانه‌که‌ی بداته‌وه ، جار و بار شه‌وانی یه‌ک شه‌ممه دایکی سولڤی تا دره‌نگانی شه‌و نه‌ده‌گه‌رایه‌وه و کاتێکێش ده‌گه‌رایه‌وه به مه‌ستی وله گه‌ڵ پیاویکی نه‌ناس که ئه‌و شه‌وه ده‌بووه میوانیان له گه‌ل هاتنی هه‌ر پیاوێک بۆ ماڵه‌که‌یان سولڤی له دایکی ده‌پرسی ئه‌مه باوکمه ، دایکی ده‌ی وت نا ئه‌مه هاورێ منه و ئه‌م شه‌و میوانمانه و سولڤی ـش له خه‌فه‌تان دیسان ده‌چووه ژوره‌که‌ی خۆیی و ده‌رگاکه‌ی له خۆیی پێوه ده‌دا حه‌زی له بینینی ئه‌و پیاوانه نه‌بوو که دایکی هه‌ر جاره‌و به ناوی هاورێ خۆیه‌وه ده‌ی هێنانه‌وه بۆ ماڵه‌وه و ته‌نیا یه‌ک شه‌و له گه‌ل دایکی دا ده‌بوون و دواتر به‌یانی ده‌روێشن و هه‌رگیز نه‌ده‌گه‌رانه‌وه.نه‌بوونی هه‌ستی خۆشه‌ویستی لای دایکی وه‌ک دایکی هه‌موو هاورێ کانی و نه‌بوونی باوکێک که سێبه‌ری ژیانی بێ به سه‌ختی ده‌رونی ئه‌می ئازار ده‌داو ژیانی لێ تاڵ کردبوو. بۆیه به‌رده‌وام له ژوره‌که‌ی خۆیی به‌ته‌نیا ده‌مایه‌وه و تۆشی نه‌خوشی گوشه‌گیری و خه‌موکی بوو بوو، ئه‌مه کێشه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌ی له ژیانی ماڵه‌وه و قوتابخانه‌ش دا بۆ دروست کرد بوو که هیچکات ئاگای له ماموستا و خۆێندن نه‌بوو به‌رده‌وام به دوایی وه‌ڵامی پرسیارێک دا ده‌گه‌را که دایه باوکم کێ یه؟ بێ ده‌نگی دایکی له وه‌ڵام نه‌دانه‌وی ئه‌م پرسیاره زۆرتر ئازاری ده‌دا بویه ئیتر کاسه‌ی سه‌بری پر بوو شه‌وێک به چاوی پر گریانه‌وه خۆیی کرد به ژوره‌که‌ی دایکی دا و وتی دایه ئیترتوانام نی یه نامه‌وێ راستی یه‌کانم لێ بشاریته‌وه و ده‌بێ بزانم باوکم کێ یه و له کوێ یه! دایکی سه‌ری داخست و زۆر بیری کرده‌وه نه‌ی ده‌توانی وه‌ڵامی بداته‌وه ، بێده‌نگی ژووره‌که‌ی ته‌نی و هه‌ستت ده‌کرد که‌س له ناو ژووره‌که‌دا نی یه‌و دایک و کچ هه‌ناسه‌یان راگرتبوو دایک سه‌یری کچه‌ی ده‌کرد و کچه‌ش به دوایی وه‌ڵام ئاخری دایک بێ ده‌نگی شکاند‌و ووتی: رۆڵه‌که‌م راستی یه‌کی تاڵه و منیش ئازار ده‌دات چونکه منیش به دوایی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی تۆ دا ده‌مێکه ده‌گه‌رێم و سه‌رگه‌ردانم ، ئه‌و که‌سه‌ی که باوکی تۆ بوو خۆشم نازانم چونکه پێش ئه‌وه‌ی تۆم هه‌بێ شه‌ویک له له دیسکو له گه‌ڵ پیاوێک دا هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه وه‌کوو هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی که له ژیانم دا رویی داوه پاش ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوو زانیم که زگم پر بووه ، له کاتیکا چه‌ند پیاوی تریش میوانی ماڵه‌که‌م ببون ئیتر نازانم باوکی تۆ کام پیاو بوو چی لێ هات و بۆ کوێ چوو ، بویه هه‌رگیز منیش نهم زانی باوکی تۆ کێ یه! سولڤی به‌م وه‌ڵامه راچڵه‌کا و به یه‌کجاری تاسا قولپی گریان له گه‌رویی دا هاته ده‌ر و هاواری کرد یانی من که‌سیکی بێ باوکم یانی هه‌رگیز تۆش نازانی باوکم کێ یه؟ بۆ ئاخر بۆ !! به ده‌م هاوار و گریانه‌وه ژوره‌که‌ی دایکی به‌جێ هیشت و چووه ژوره‌که‌ی خوێ ، ئه‌و شه‌وه هه‌تا به‌یان هه‌ر گریاو هه‌نیسکی دا،به‌یانی رۆژی یه‌ک شه‌ممه و بوو دایکی هه‌لسا له خه‌و و وایی زانی سولڤی خه‌وتووه ، نه‌ی ویست خه‌به‌ری بکاته‌وه چونکه رۆژی پشووی قوتابخانه بوو ، وه‌ک هه‌موو رۆژان چوو بو سه‌ر کاره‌که‌ی. سولیڤی ش که له رۆشتنی دایکی دلنیا بوو هه‌ستا که‌وته ئه‌نجام دانی ئه‌و پیلانه‌ی که شه‌و دایی رشت بوو ،هه‌زاران شتی ئاڵوز مێشکی ته‌نی بوو ئیتر وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ی که هه‌موو ژیانی داگیر کردبوو له لایه‌ن دایکی یه‌وه وه‌ر گرتبوو شه‌رمی له خۆیی و له دایکیشی ده‌کرد بۆیه داویین بریاری دا‌و تهنافیکی که له حه‌وشه‌که‌یان بۆ جۆلانه هه‌ڵ واسرا بوو کردیه‌وه و به‌ستی به لقی داریکهوه و وه‌ک ئه‌وه‌ی له فیلمه‌کاندا دیتبووی که‌سێک چون خۆیی ده‌خنکێنێ کورسی یه‌کی خسته ژێر پێی و ته‌نافه‌که‌ی خسته ملی خۆیی به پێ یه لاوازه‌کانی شه‌قی له کورسی یه‌که دا و ته‌نیا چه‌ند چرکه‌یه‌ک ژیا جه‌سته‌ی سارد و سری به سه‌ر ته‌نافه‌که‌وه به هه‌ڵ واسراوی مایه‌وه.عه‌سر بوو که دایکی له سه‌ر کار گه‌رایه‌وه . یه‌که‌م شت که چاوی پێ که‌وت لاشه‌ی بی گیانی سولڤی کچی بوو که له حه‌وشه‌که به داره‌که‌وه هه‌ڵ واسرابوو. به یه‌کجاری حه‌به‌سا و هیزی ئهژنویی شکا سام دایگرت و نه‌ی زانی چی بکات هاوار و قیژه له ناخی دا خنکاو و هه‌ستی به شه‌رمه‌زاری له ژیانی رابرودویی خۆیی ده‌کرد پاش ماوه‌یه‌کی پر له تاسان ته‌نیا ئه‌وه‌ندی بۆ کرا به چاوی پر گریانه‌وه ته‌له‌فونه‌که‌ی ده‌ر هێناو ژماره 113 ی لێداو گوتی: فریام که‌ون به‌ڵام ئیتر کات دره‌نگ بوو چونکه سولڤی ئیتر له ژیان دا نه‌مابوو !.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن D I L M A N (2013-06-28 22:02:32)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئه م جیرۆکه دڵته زینه چه ندین په ندو ئامۆژگاری بۆ ئێمه ی مرۆڤ تێدایه به دڵنیایه وه ..... ئه و منداڵه تاوانی جی بوو ئه و دایکه وایی به سه ر هێنا، چه ندین مناڵ هه ن له ناوده بردرین یان فرییان ده ده ن جه ندین منداڵ هه ن بێبه شن له وتنی وشه ی باوکه یان دایکه بگره زۆر جار له وشه ی باوکه و دایکه بێبه شن له ئه نجامی کارێکی ناشیاو نادروست سه ر ئه نجام منداڵێك که هێشتا له ژیان تێنه گه یشتووه ده بێت باجه که ی بدات ........ من پێم وایه نه ئه بوو سولڤی خۆیی بکوشتبا چونکه ئه مه جاره سه ری گرفته که ناکات به ڵکو ڕاکردن بوو ، کاکه دلیمان من هه رچه ندێك بنووسم و ڕای خۆم بلێم له سه ر ئه م ڕووداوه گاریگه ره هێشا هه ر که مه ، به وه کۆتایی پێده ینم پێخه مبه رمان محمد(د.خ) ده فه ر موویت(شه رم و ئابروو هیچ شتێك بۆ مرۆڤ ناهینێت جگه له خێر)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








nyan physics نووسی:
ئه م جیرۆکه دڵته زینه چه ندین په ندو ئامۆژگاری بۆ ئێمه ی مرۆڤ تێدایه به دڵنیایه وه ..... ئه و منداڵه تاوانی جی بوو ئه و دایکه وایی به سه ر هێنا، چه ندین مناڵ هه ن له ناوده بردرین یان فرییان ده ده ن جه ندین منداڵ هه ن بێبه شن له وتنی وشه ی باوکه یان دایکه بگره زۆر جار له وشه ی باوکه و دایکه بێبه شن له ئه نجامی کارێکی ناشیاو نادروست سه ر ئه نجام منداڵێك که هێشتا له ژیان تێنه گه یشتووه ده بێت باجه که ی بدات ........ من پێم وایه نه ئه بوو سولڤی خۆیی بکوشتبا چونکه ئه مه جاره سه ری گرفته که ناکات به ڵکو ڕاکردن بوو ، کاکه دلیمان من هه رچه ندێك بنووسم و ڕای خۆم بلێم له سه ر ئه م ڕووداوه گاریگه ره هێشا هه ر که مه ، به وه کۆتایی پێده ینم پێخه مبه رمان محمد(د.خ) ده فه ر موویت(شه رم و ئابروو هیچ شتێك بۆ مرۆڤ ناهینێت جگه له خێر)
بوونی ئه‌م كێشانه گه‌لێك زۆر بووه ، وه لای ئێمه‌شی گرتۆته‌وه ، به‌ڵام لای ئێمه زیاتر منداڵان به " ته‌ڵاق " باجه‌كه‌ی وه‌رئه‌گرن ، زیاتر به هۆكاری ته‌ڵاق له بێ نازی دایك یا باوك دوور ئه‌بن ، خاتوو نیان ئه‌گه‌ر هه‌له نه‌بم ئه‌م منداڵه ته‌مه‌نی 10 ساڵه بۆیه به‌رگه‌ی وه‌ها كۆسپێكی نه‌گرتووه ، ئیتر گله‌یی ئه‌مه له‌سه‌ر نیه كه بۆ خۆی كووشتوه ، خودا دوورمان بكات و لاماندا و بمان پارێزێت ، سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت به‌رێزم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dastakant xosh bet har sarkawtu bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








Zoor Supas kak shwan
له‌سه‌ر هێڵ نییه