.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















كاره‌كان بۆ فرۆشتن و خستنه مه‌زادی (زیادكردنی ئاشكرا)ی پێڵاوه دروستكراوه‌كه له زێڕی عه‌یاره (24) له پێنج شاری جیهان ده‌ستی پێكرد.
كۆمپانیای ئه‌لبرتۆ مۆریتی كه به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و پێڵاوه له زێڕ دروستكراوه‌یه رایگه‌یاند: بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌یان پێنج شاریان دیاریكردوه ئه‌وانیش نیویۆرك و لۆس ئه‌نجلس له ئه‌مه‌ریكا و له‌نده‌ن و هۆنگ كۆنگ و دوبه‌ی-ن، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یان نه‌كردوه.
كۆمپانیاكه هیچكام له ره‌گه‌زه‌كان له‌خۆی زویر ناكات و پێڵاوی ژنان و پیاوانیشی به زێڕ نه‌خشێنراوی به‌رهه‌مهێناوه به‌شێوه‌یه‌ك پیڵاوه ژنانه‌كه پاژنه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه و پیاوانه‌كه‌ش ئاساییه و له‌و شێوه پیڵاوانه‌یه كه بۆ كاری رۆژانه به‌كاردێت.
ره‌نگه به‌لای زۆرێكه‌وه بیرۆكه‌ی دروستكردنی پیڵاوێك له‌زێڕ هه‌وڵێكی نامۆ بێت به‌تایبه‌ت بیریان بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه بڵێی كه‌س هه‌بێت ئه‌وه‌نده پاره بدات به پێڵاوێكی له‌و شێوه‌یه؟.
هه‌رچه‌نده چه‌ند رۆژی داهاتو له كاتی فرۆشتنی ئه‌و پێلاوه وه‌ڵامی راستی ئه‌و پرسیاره ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ده‌كرێت له ئێستاوه پێشبینی بكه‌ین كه كه‌سانێك هه‌ن به‌تامه‌زرۆی زو خستنه بازاڕیه‌وه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی بێهێنن، ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ملیۆنێرێكی هندی ته‌نها بۆئه‌وه‌ی جیاوازبێت له‌وانی دیكه كراسێكی له‌زێڕ دروستكراوی به (250) هه‌زار دۆلار كڕی كه كێشه‌كه‌ی (3.5)كیلۆیه.
س:رۆژگار نێت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه