.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












لە 22ی یۆلیۆی ساڵی 1975 وێنەگرێكی رۆژنامەی بۆستن بەناوی هیراڵد گوێبیستی ئەوەبوو، كە ئاگر لە یەكێك لە شەقامەكانی بۆستن كەوتۆتەوە. هەرلەبەر ئەوە بەخێرایی گەیشتە شوێنی رووداوەكە و ئەم وێنەیەی گرت، كە تێیدا خاتوونێك بەناوی دیانا و كچەكەی لە باڵەخانەیەكی سووتاو دەكەونە خوارەوە. دیانا هەر لەوكاتەی كەوتە سەر زەوی گیانی لەدەست دا، بەڵام كچەكەی لەلایەن ئاگر كوژێنەوەكان رزگاركرا. وێنەگرەكە خەڵاتی پەڵتزەری بۆ رووماڵكردنی شوێنی سووتانەكە بەدەستهێنا، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەبوو كە بەهۆی ئەم وێنەیەوە زۆر مەرجی سەلامەتی لە بۆستن و ویلایەتەكانی دیكەی ئەمریكا دانرا .
وێنەیەكی خەمباری كچێكی تەمەن 13ساڵ بەناوی ئۆمێرا سانچێز، كە بۆماوەی 3 ڕۆژ لەناو ئاو و چیمەنتۆدا مابۆوە بەهۆی ئەو گڕكانەی كە نیڤادۆ كۆلرۆیزی گرتبۆوە لە كۆلۆمبیا لە 14ی نۆڤەمبەری ساڵی 1985. ئۆمێرا دوای ماوەیەكی كورت لە ڕزگاركردنی دەمرێت و كێشەیەكی زۆر بۆ وێنەگرەكە دروستدەكات. وێنەگرەكە بەكاری نامرۆڤایەتی تۆمەتباردەكرێ و رەخنەی ئەوەی دێتەسەر لەبری ئەوەی یارمەتی ئەم منداڵە بدات خەریكی وێنەگرتن بووە. هەروەها ئەم وێنەیە بووە هۆی ئەوەی حكومەت بۆی دەركەوت كە چەند بێدەسەڵاتە لە رزگاركردنی خەڵك لەكاتی بوونی كارەساتی سرووشتی.
وێنەگر كێڤن كارتەر، خەڵاتی پولتەرزی بەهۆی ئەم وێنەیەوە بەدەستهێنا، كەتێیدا منداڵێكی بچووكی سۆماڵی كە بە ئاشكرا شوێنەواری برسێتی بە جەستەیەوە دیارە دەیەوێ بگاتە كامپی ویلایەتە یەكگرتووەكان كە تێیدا یارمەتی خەڵكە برسییەكان دەدرا لەكاتی ئەو قاتوقڕییەی كە سۆماڵی گرتبۆوە. هەروەها لە وێنەكەدا هەڵۆیەك دەردەكەوێ كە چاوەڕوانی مردنی منداڵەكە دەكات. تا ئێستا هیچ كەس نازانێ منداڵەكە چی بەسەرهاتووە، بەڵام وێنەگرەكە دوای 3 مانگ خۆی دەكوژێ بەهۆی ئەو خەمۆكییەی كە توشیببوو لەئەنجامی رووماڵكردنی ئەو قاتوقڕییەی كە سۆماڵی گرتبۆوە.
ئەم وێنەیە لەلایەن وێنەگر مالكۆم براونەوە گیراوە لە 11ی یولیۆی ساڵی 1963 ، ئەمەش لەكاتێكدابووە كە ڕوهبانێكی بوزی ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات لە یەكێك لە بەناوبانگترین و قەرەباڵخترین شەقامەكانی سایقۆن، ئەمەش وەك ناڕەزایی دەربڕینێك بووە لە دژی سیستمی كاسۆلیكییەكان كە لەوكاتەدا حوكمی ڤێتنامیان دەكرد و ستەمیان لە ڕوهبانە بوزییەكان دەكرد . روهبانە بوزییەكانیش داوای ئەوەیان دەكرد كە هەمان مافی ڕوهبانە مەسیحییەكانیان هەبێ . ئەوەی سەیرە لەكاتی سوتانی ئەو ڕوهبانە نە لە شوێنی خۆی جوڵاوە و نە دەنگیشی لێوە هاتووە.
وێنەگر ماكس ئەگیلێری لە ساڵی 1999 چانسێكی زێڕینی بۆ هات كاتێ ڕیگای پێدرا لە یەكێك لە نەشتەرگەرییەكان ئامادەبێ كە تێیدا رەحمی دایكێك هێنراوەتە دەرەوە. منداڵی ناو رەحمەكە دەستی لە شوێنی بڕینی نەشتەرگەرییەكە دەردەهێنێ كاتێكیش دكتۆرەكە دەستی بەرزدەكاتەوە تا بزانێ هێزی هەیە سەرسام دەبێ بەوەی منداڵەكە دەستیدەگرێ. دوای ئەوەی لەدایكیش دەبێ ساموێل سویستەر بە یەكەم منداڵ دادەنرێ كە دوو جار لەدایك بووبێ .
دوای ئەوەی چێ گیڤارا دەستگیردەكرێ لە ساڵی 1967، بكوژەكانی بانگهێشتی چەند وێنەگرێك دەكەن تا بۆ هەموو خەڵكی بسەلمێنن كە (گیڤارا) مردووە، بەڵام ئەم وێنەیە بوە هۆی گەورەتركردنی ئەفسانەی گیڤارا لەبەر ئەوەی خەڵك رووخساریان بە رووخساری مەسیح چواند .
ویلیام كونراد رۆنژێن، یەكەم كەس بوو كە خەڵاتی نۆبڵی بۆ فیزیا وەرگرت لە ساڵی 1901بەهۆی دۆزینەوەیەك لە بواری پزیشكیدا كە بووە هۆی داهێنانی تیشكی سینی بەیارمەتی خێزانەكەی. وێنەكەش دەستی خێزانەكەیەتی كە یەكەم وێنەی تیشكی سینییە . بە هۆی ئەو داهێنانەوە توانرا ئاسان سەیری ناوەوەی جەستەی مرڤ بكرێت بەبێ نەشتەرگەری .
ئەدۆلف هیتلەر لەبەردەم بورجی ئیفڵ لە پاریس , لەلای چەپیشیەوە یارمەتیدەرەێكیەتی بەناوی ئەندازیار ئەلبێرت سبی .
یەكەم وێنەی هەوری ناكازاكیە دوای ئەو بۆمبەی كە لە 9ی ئابی 1945 بەر وڵاتی ژاپۆن كەوت و بووە هۆی كوژرانی 150.000 كەس و كاولكارییەكی زیاتریشی بەهۆی گەرمی و دوكەڵەكەوە دروستكرد . بۆمبی یەكەم لە هێرۆشیما درا لە 6 ی ئابی 1945 بووە هۆی كوشتنی نزیكەی 80.000 كەس، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژاپۆن ئامادەنەبوو خۆی بەدەستەوە بدات، بۆیە ئەو بۆمبە نێردرابوو بۆ كۆكورا ئەرسیناڵ، بەڵام بەهۆی تەمەوە فڕۆكەوانەكە نەیبینیبوو بۆیە روویكردبووە ناكازاكی.
كارەساتی باڵۆنی هیدنبێرگ كە دەگوترێ ئەم وێنەیە بووە هۆی كۆتاییهێنان بە گەشتكردن بە باڵۆن لە 6 ی مەی 1937 , لەم كارەساتەدا 37 كەس بوونە قوربانی .
محەممەد دورەی تەمەن 12 ساڵ كەبەهۆی فیشەكی ئیسرائیلییەكان لە باوەشی باوكیدا گیانی لەدەست دا لە 30ی سێپتەمبەری ساڵی 2000 وێنەكە بە هەموو دنیاو هەموو دەزگاكانی راگەیاندندا بڵاوبووەوە .
تێبینی:بەداخەوە کە ڕەسمەکەی عومەری خاوەی لەگەڵ نیە.
سەرچاوە:ڕووداو

لهسهر هێڵ نییه






dast xosh gian

لهسهر هێڵ نییه





سوپاس دادە شنیار گیان
لهسهر هێڵ نییه





لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس دادە شێواز
لهسهر هێڵ نییه










دەستەکانت خۆش بێت هێژە گیان بژیت ئەزیزی من
بابەتێکی جوان و سەرنج راکیشە هیوام بەردەوامی و سەرکەوتنتە
هەر بژیت

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه





zor supas kaka brwa gyan supas bo paiamakat bra gyan
لهسهر هێڵ نییه









dastt uchawt xosh bet braste babteke jwana u ba swda sarkawtu bet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
لهسهر هێڵ نییه





dastakant xosh azezm
لهسهر هێڵ نییه






هاوڕێ سه ره تا ماندوونه بی ، به ڕاستی بابه تێکی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر به سووده زۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانه ، هه ربژی ، ئافه رین ، به هیوای به رده وامیت ، به هیوای سه ربه رزی و سه رکه وتووی بۆ هاوڕێ به رێزمان
لهسهر هێڵ نییه





zor supas dada sara bo paiamakat tosh har sarkawtw bit inshalla
zor supas xaial ja nazanm blem dada yan kak hhhhh supas bo paiamakat
خۆتان ماندوونەبن دادە نیان زۆر سوپاس بۆ ئەم هەستە جوانەت
ان شاء الله پشتیوان بەخوای گەورە لەگەڵ ئێوە و هاوڕێیانی خۆشەویست بەردەوام ئەبین
لهسهر هێڵ نییه





دە س خۆش 


لهسهر هێڵ نییه





زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت دادە nashym دەستی تۆش خۆش
لهسهر هێڵ نییه






dastakant xo6 bet
balam baraste rasmakay 3umart xawar la hamuyan grngtra

خوایە گیان, هەندێ جار زۆر سەختە بۆ من لەوە تێبگەم ...!!
کە دەتەوێ چی بۆ من ڕووبدات, بەڵام متمانەم پێت هەیە ..!!
ئـەوە ئـەزانــم کـە بـاشـترینــم پــێ دەبـەخشــى .. يــالله .
لهسهر هێڵ نییه





supas bo payamakat dada kazhan
rastakayt mnish amazham pe krdwa
ka rasmakay 3umary xawe lagala nia
لهسهر هێڵ نییه