.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














لە غەریبی ژیاندا
پڕم لە هەستێک پڕاو پڕ لە عیشق
عیشقێک پڕاو پڕ لەتۆ..
پڕم لەهەستێک پڕاو پڕ لە ترس
ترسێک لەشەرمی غەریبیت..
پڕم لەهەستێک پڕاوپڕ لەشەرم
شەرمێک لە ترسی جوداییت..
**
لەمالە غەمگینەکەم بەرەو کوچە غەمگینەکەمان هەنگاو دەنێم
لەگەڵ هاوڕێ غەمگینەکەم
دەچینە نێو باخێکی غەمگینەوە..
هەوا غەمگینەکەی ئەوێ بەوەفایانە دەورمان دەدات
و
سیەکانمان و ناخمان پڕتر دەکات لە غەمگینی..
دونیایەک لە ڕابردوومان بە بیر دێنێتەوە و
جیهانێک لە داهاتوومان نیشان دەدات..
من و هاوڕێکەم تێر تێر یەکتری ئەدوێنین
بی ئەوەی یەک وشە لە دەممانەوە دەربچێ..
لە هەست و ڕوومانەوە هەموو شتێکی یەکەتر
دەخوێنینەوە..
هێندەی تر مەست و غەمگین ئەبین..
ئاوا بوونی خۆریش لە پشت گوڵە غەمگینەکانی ئەو باخەوە
هێندەی تر غەمگینمان دەکات..
**
نیوەڕۆیەک بە چرقەی گەرمای هاوین
بەهەستێکی تێکەڵاو لەهەر هەستێک
و
بەلەشێكی ماندوو
و
قەمیس و پانتۆڵێکی دڕاو و تۆزاوی
و
سەرو قژێکی خاکی چوو لە تەپوتۆز،،
لای کانیەکی غەمگینی چکۆلە لا ئەدەم..
دەم و چاوم بەو ئاوە غەمگینە دەشۆم
و
بەو دەم و چاوە غەمگینەمەوە
بەرەو ماڵەوە لاق هەڵدەخەم..
دەیان مەلی دڵخۆش لەگەڵم ڕووەو ماڵمان
هەڵدەفڕن بۆ گوندە غەمگینەکەمان..
دەگەمەوە ماڵەوە و سەلامێک دەکەم..
بەڵام بێ ئەوەی ئاگام لە هیچ وەڵامێک بێت
و
چاوەڕێی هیچ وەڵامێک بکەم
دەڕۆم لەژوورە غەمگینەکەم پاڵ ئەکەوم و ئەنووم.
نووستنێک تاکو بمبات
بۆ ئەودیو جیهانی غەریبی و غەمگینیەوە..
جیهانێک پڕ لەو هەستانەی ئەم عەشقە غەمگینەمەوە
کەماوەیەک پێش پێی ئاشنابووم..
ئەم عەشقە غەمگینەم ئەوەندەی ناسک کردووم
کە گوڵێک بەو ناسکیەی خۆیەوە دەمشکێنێت
و
زستانیش بەو ساردیەی خۆیەوە گڕم تێ بەردەدات
نە بەفر و نە شەختەی زستان
ساردم دەکەنەوە..
تەنها باوەشێک بارانیش ئەتوانیت کەمێ لەو شەرمەزاریەم
زیاد بکات کەماوەیەک پێش
دڵی مەعشوقم بەدیاری پێشکەشی کردم..
**
ڕۆژێک خەبەرم دەبێتەوە..
بەدایکم دەڵێم: دایە من عاشق دەبم،،
دەڕۆم بیستانێک دەچێنم
تاکو لەوێ بتوانم کەمێک لەو غەریبی و حوزنەم زیاد بکەم
کە
لەیادم نیە لەکەیەوە عاشقین
و
کەی عاشقی یەکتر دەبین..
**
هاوینی ٢٠١٢
موسلیم چۆمانی
تایبەت بە: کــورژیـن
لهسهر هێڵ نییه





ههههههههههههههههههم به راستی جوانه هه ستیکی شاعیرانه وناسکه.

به یاستی ئه وە ی له شه عرتئ نه گا ئه وە له ژیانیش تئ ناگا به را ستی من وای ئه بینم ئه وە رەی خۆمه.

لهسهر هێڵ نییه