❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌وڵه‌تی زه‌نگی(1127-1259ز)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-07-25 19:29:57

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsSafari

ده‌وڵه‌تی زه‌نگی(1127-1259ز)

نووسینی/جوانمیر ته‌قێدین


ده‌وڵه‌تی زه‌نگی(1127-1259ز)


ده‌وڵه‌تێکی تورکییه‌،له‌ساڵی(1127ز)له‌لایه‌ن هۆزی زه‌نگی به‌سه‌رکردایه‌تی عیماده‌دین زه‌نگی(1127-1146ز)دامه‌زراوه‌ له‌باشووروخۆرئاوای کوردستان وسوریا.که‌سه‌ره‌تاشاری موسڵی باشووری کوردستان پایته‌ختی بووه‌ وه‌دواتر شاری حه‌ڵه‌ب کرایه‌ پایته‌خت،وه‌ عیماده‌دین زه‌نگی(1127-1146ز)که‌دامه‌زرێنری ده‌وڵه‌ته‌که‌بوو،سه‌ره‌تاله‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقییانی تورک خزمه‌تی کردووه‌ چی وه‌کو کاربه‌ده‌ستێک وسه‌رکرده‌یه‌ک له‌سوپای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا تائه‌وه‌ی پله‌ی به‌رزبووه‌ بۆپله‌ی والی،وه‌کاتێ که‌سوڵتان مه‌حمودی سه‌لجوقی(1118-1131ز)کردیه‌ والی شاری موسڵ به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵستا به‌دامه‌زراندنی ‌ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌جیابووه‌ له‌ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقییانی تورک.وه‌له‌ساڵی(1128ز)شاری حه‌ڵه‌بی داگیر کرد وه‌دواتر یه‌ک له‌دوای یه‌ک ساره‌کانی وڵاتی سوریای داگیر کرد وه‌هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خسته‌گه‌ڕ بۆدژایه‌تی وبه‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی خاچ په‌رستانی ئه‌وروپابۆسه‌ر خۆرهه‌ڵات وه‌له‌ساڵی(1146ز)کۆچی دوایی وه‌دوای خۆی ده‌وڵه‌ته‌که‌ که‌وته‌ده‌ست کوڕه‌که‌ی به‌ناوی سیف دین غازی(1146-1149ز)وه‌دوای مردنی عیماده‌دین زه‌نگی(1127-1146ز)ده‌وڵه‌ته‌که‌ که‌وته‌ دژایه‌تی کوردان که‌ئه‌وه‌بوو کوردان زۆر ئازایانه‌ رووبه‌ڕووی زه‌نگییان بوونه‌وه‌ چونکه‌ په‌تاێک به‌سه‌ر شان وملی کوردان،وه‌به‌ره‌به‌ره‌ ئه‌م بچوک بوونه‌وه‌وڕووخان ئه‌ڕۆیست تائه‌وه‌بوو له‌ساڵی(1259ز)فه‌رمانڕه‌واییان کرد واته‌ نزیکی(132)ساڵ که‌ئه‌وه‌بووله‌لایه‌ن ئیلخانییان به‌یارمه‌تی ئه‌یووبییانی کوردان کۆتایی پێهات.
یه‌که‌م:سوڵتانه‌کانی ده‌وله‌تی زه‌نگییان(1127-1233ز) 132ساڵ.
1-    عیماده‌دین زه‌نگی(1127-1146ز) 19ساڵ.
2-    سیف دین غازی یه‌که‌م(1146-1149ز) 3ساڵ.
3-    قو‌تب دین مودود برای سیف دین غازی(1149-1169ز) 20ساڵ.

4-     سیف دین غازی دووه‌م (1169-1180ز) 11ساڵ.
5-    عزدین مه‌سعودی یه‌که‌م(1180-1193ز) 13ساڵ.
6-    نور دین ئه‌رسه‌ڵان شای یه‌که‌م(1193-1210ز) 17ساڵ.
7-    عزدین مه‌سعودی دووه‌م(1210-1218ز) 8ساڵ.
8-    نور دین ئه‌رسه‌ڵان شای دووه‌م(1218-1219ز) 1ساڵ.
9-    نه‌سردین مه‌حمود(1219-1233ز) 24ساڵ.
10-به‌رده‌دین لۆلۆ(1233-1259ز) 26ساڵ.

دووه‌م: سوڵتانه‌کانی ده‌وله‌تی زه‌نگییان له‌حه‌ڵه‌ب(1146-1183ز) 39ساڵ.
1-عادل نوردین مه‌حمود کوڕی زه‌نگی(1146-1174ز) 28ساڵ.
2-صالح ئیسماعیل(1174-1183ز) 11ساڵ.

سێیه‌م: سوڵتانه‌کانی ده‌وله‌تی زه‌نگییان له‌دیمه‌شق(1154-1174ز) 20ساڵ.
عادل نوردین مه‌حمود کوڕی زه‌نگی(1154-1174ز) 20ساڵ.

چواره‌م: سوڵتانه‌کانی ده‌وله‌تی زه‌نگییان له‌شنگاڵی باشووری کوردستان نه‌زانراوه‌.[/

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن jwanmer (2013-07-30 01:05:29)

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2013-08-22 09:33:16

محمد ارتوشي
خونچەی نوێ
شوێن: دهوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 21
WindowsXPSafari

Re: ده‌وڵه‌تی زه‌نگی(1127-1259ز)

ده ست خو ش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2013-11-16 23:49:03

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsSafari

Re: ده‌وڵه‌تی زه‌نگی(1127-1259ز)

زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net