.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئه‌م بابه‌ته 10 حاڵه‌تی مردنی نامۆ له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی مێژوودا ده‌خاته ڕوو كه زۆرێك له قوربانییه‌كان كه‌سانی به‌ناوبانگن(بوون)
1- ئایسیلیۆس: بۆمبی كیسه‌ڵ
ئایسیلیۆس، نووسه‌ری به‌ناوبانگی تراژیدیا له شارستانیه‌تی یۆنانیه‌كاندا
ساڵی مردن: 456 پێش زاینی (له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا)
هۆكاری مردن: كاتێك داڵێك له ئاسماندا كیسه‌ڵێكی هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام به‌هۆی قورسی كێشیه‌وه داڵه‌كه كیسهڵهكهی لێكه‌وته خواره‌وه و كێشای به سه‌ری ئایسیلیۆسدا، ئه‌و به‌دبه‌خته ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا!
2- لی بای: عاشقی مانگ
په‌یكه‌ری لی بای و مانگ له هۆنگ كۆنگ
لی بای شاعیری ناودار له مێژووی چیندا، كه ناسرابوو به عاشقی مانگ
ساڵی مردن:762 پێش زاینی (له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا)
هۆكاری مردن: لی بای خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی بۆ مانگ له ڕاده به‌ده‌ر بوو، له گه‌شتێكی ده‌ریاییدا، لی بای كاتێك شكانه‌وه‌ی تیشكی وێنه‌ی مانگی له ئاوه‌كه‌دا بینی زۆر سه‌رسام بوو، به‌جۆرێك كه نووشتایه‌وه تاوه‌كو له ئاوه‌كه‌دا ماچی بكات، به‌ڵام ده‌می به ئاوه‌كه نه‌گه‌یشت بۆیه زۆری له خۆی كرد، له ئه‌نجامدا كه‌وته ناو ئاوه‌كه‌وه و خنكا!
3-. پێترۆ ئارێتینۆ: قسه‌ی خۆش بۆ نه‌وه‌كانی مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ك ئه‌وانیش...
پێترۆ ئارێتینۆ، شاعیر و نووسه‌ر و شانۆكاری ئیتاڵی
ساڵی مردن: 1556 (له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا)
هۆكاری مردن: خنكان به‌هۆی پێكه‌نینی زۆره‌وه
4-ده‌یڤد دۆگلاس: ئه‌وه‌ی چاڵ بۆ گا هه‌ڵده‌كه‌نێت خۆیی تێده‌كه‌وێت
ده‌یڤد دۆگلاس، ڕووهكناسی سكۆتله‌ندی
ساڵی مردن: 1834 (له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا)
هۆكاری مردن: دۆگلاس ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌وڵی گرتنی گایه‌كی كێوی ده‌دا و لێره و له‌وێ ته‌ڵه‌ی بۆ ده‌نایه‌وه، ته‌ڵه‌كانی بریتیبوون له چاڵێكی گه‌وره كه به گژوگیا سه‌ری داده‌پۆشین، به‌ڵام ژماره‌ی ته‌ڵه‌كانی هێنده زۆر بوون كه خۆشی لێی تێكده‌چوو له كوێ داینابوون، هه‌ربۆیه ڕۆژێك بێئاگایانه كه‌وته ناو یه‌كێك له ته‌ڵه‌كانی خۆیه‌وه و مرد!
5-. ئیسادۆرا دهنكن: ملپێچی مه‌رگ
ئیسادۆرا دهنكن، سه‌ماكه‌ری ئه‌مریكی
ساڵی مردن: 1927 (له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا)
هۆكاری مردن: ئیسادۆرا زۆر خولیای ملپێچی درێژ بوو له ملی بكات، كاتێك له شاری نیسی فه‌ڕه‌نسا له كوشنی دواوه‌ی ئۆتومبێله بێسهرهكهیدا دانیشتبوو ملپێچه‌كه‌ی به‌هۆی درێژییه‌كه‌یه‌وه له كاتی ڕۆیشتندا له تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه ئاڵا‌و ده‌ستبه‌جێ ملی شكاند و گیانی له‌ده‌ستدا!
6- ئالان سته‌یسی: به‌و تیژییه، باڵنده‌ش به‌و گێژییه
پاشماوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئالان سته‌یسی
ئالان سته‌یسی، شۆفێری فۆرمولا وه‌ن
ساڵی مردن: 1960 (له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا)
هۆكاری مردن: له كاتی به‌شداریكردن له پێشبڕكێی گراند پریكس بۆ ئۆتۆمبیل له وڵاتی به‌لجیكا، باڵنده‌یه‌ك خۆی كرد به‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئالاندا له كاتێكدا به‌خێرایی 190 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێده‌خوڕی، ئه‌مه بوه هۆی سهرلێتێكچوونی و له ئه‌نجامدا خۆی كێشا به دیوارێكدا و گیانی له‌ده‌ستدا!
7-كریستین چاپهك: وریای به‌رنامه ڕاسته‌وخۆكان بن
كریستین چاپهك، بێژه‌ر و په‌یامنێری كه‌ناڵی WXLT
ساڵی مردن: 1974 (له‌ته‌مه‌نی 29 ساڵیدا)
هۆكاری مردن: خۆكوشتن له كاتی په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا، به‌هۆی بوونی نه‌خۆشی ده‌روونییه‌وه!
8- گاری هۆی: ناشكێت، به‌ڵام بۆی هه‌یه بشكێت
گاری هۆی، پارێزه‌ری ئه‌مریكی
ساڵی مردن: 1993 (له ته‌مه‌نی 38 ساڵیدا)
هۆكاری مردن: كاتێك كۆمه‌ڵێك كه‌س سه‌ردانی ئۆفیسه‌كه‌ی گارییان كرد له ویلایه‌تی تۆرنتۆ، گاری هه‌وڵیدا بۆ میوانه‌كانی بسه‌لمێنێت كه شووشه‌ی بیناكانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌هیچ شتێك ناشكێن، هه‌ر بۆیه به قایمی خۆی كێشا به شووشه‌ی ئۆفیسه‌كه‌یدا و شووشه‌كه شكا و گاریش كه‌وته خواره‌وه و پارێزه‌ره‌كه‌ش خۆمان خۆش!
9-جواو ماریا دی سۆزا:
سه‌ربانی ماڵی دی سۆزا
جواو ماریا دی سۆزا، هاوڵاتییه‌كی ئاسایی ووڵاتی به‌ڕازیل
ساڵی مردن: 2013 (له ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا)
هۆكاری مردن: ڕه‌نگه ئه‌م شێوه‌یه‌ی دی سۆزا ناخۆشترین بێت له‌نێو هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، ئه‌م هاوڵاتییه به‌ڕازیلییه له‌كاتی نووستندا بوو كاتێك مانگایه‌ك هاته سه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی بێهێزی بنمیچی خانوه‌كه‌ی و قورسی كێشی مانگاكه‌وه، سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ی ڕووخا و مانگاكه كه‌وت به‌سه‌ریدا و بێ یه‌ك دوو دی سۆزا مرد.
10- 20 سه‌رنشینی فڕۆكه‌یه‌كی كۆنگۆ: ڕاكه‌ن تیمساح هات
ڕووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له وڵاتی كۆنگۆی دیموكراتی
ساڵی ڕووداو: 2010 قوربانی:20 سه‌رنشین
هۆكاری ڕووداو: ئه‌م ڕووداوه به‌هۆی ئه‌و شڵه‌ژانه‌وه بوو كه له نێو سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كه‌دا ڕوویدا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و تیمساحه‌وه كه یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان به‌دزییه‌وه هێنابوویهته ناو فڕۆكه‌كه‌وه، تیمساحه‌كه له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا خۆی له‌ناو جانتاكه‌دا ئازادكردبوو وه هاتبوهته ده‌ره‌وه و له ئه‌نجامدا گشت سه‌رنشینه‌كان له ترسا به‌ره‌و شوێنی تایبه‌تی فڕۆكه‌وانه‌كه ڕایان كردبوو، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی سهرلێتێكچوونی فڕۆكهوانهكهو كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، له كۆی 21 سه‌رنشین، ته‌نها یه‌ك سه‌رنشین و تیمساحه‌كه له‌و ڕووداوه‌دا ڕزگاریان بوو!!
س- خه ندان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوبیت گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده سته كانت خوش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده سته كانه ت خؤشبئ خاتووشيواز

له‌سه‌ر هێڵ نییه





زؤر سوباس كيانه كه م
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زؤر سوباس به ريز song
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زؤر سوباس كاك كورديا
له‌سه‌ر هێڵ نییه



hhhhhhhhhh dast xosh barasty mrdni sairi tiaia xua leian xosh be dasti tosh xosh bet dada shewaz gian
له‌سه‌ر هێڵ نییه





بةراستي زور باش بوو دةست خوش
له‌سه‌ر هێڵ نییه