.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












من ناتوانم تۆ لە بیرکەم
شەوی مەرگە ئەمشەو بۆ من
دڵم وەختە لە سینگما ..
بۆ ئەم خەمە خۆی ئەکوژێ !
تۆ پێت وایە دڵم دوای تۆ
خۆشەویستیت لە یاد ئەکا و
بۆ عەشقێکی نوێ تر ئەژێ !
من کەسێ نیم کە بتوانم
بە ئاسانی واز بهێنم و
خۆشەویستیت فەرامۆشکەم
بەڵام ئامادەم ڕۆحی خۆم
لە پێناوی عەشقی تۆیا
بە سەختترین مەرگ گۆش کەم !
چۆن دڵت دێ بم سوتێنە
نامەکانم بدڕینە
بەڵام دڵم پڕە لە تۆ
دڵ ڕەق مەبەو مەیشکێنە !
هانێ چاوم .. هانێ دڵم
کامیانت ویست دەری بێنە
بشم کوژی لێت خۆش ئەبم
توخوا گوڵم جارێکی تر
عاشقانە بم دوێنە !
تۆ وا دڵت داگیر کردووم
کەنەتوانم بێ تۆ بژیم
بۆیە ئازیز تکا ئەکەم
بێ تۆ ئەمرم واز مە هێنە . !
شـــەهاب زەنگــــــەنــــە

وازم لـــێ مــههێــنه مــن بێ تــۆنــهخــۆشــم شــێتانــه خــۆشــم ئــهوێـــیت مـن لهلاتــم جــێت نــاهــێڵــم
لهسهر هێڵ نییه