.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







سه‌ركه‌وتوو ترين ڕێگا بۆ به‌ته‌نیا خه‌واندنی منداڵ
نووستنى منداڵ یه‌كێكه له‌و ئاریشه‌و ئاسته‌نگه گه‌ورانه‌ى كه دایكان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌تایبه‌تیش له ساڵى یه‌كه‌مى ته‌مه‌نى منداڵ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه یه‌كه‌م منداڵى خێزانه‌كه بیت ، ئه‌وه‌ش به‌هۆى كه‌مى زانیارى دایكه كه‌نازانێت چۆن هه‌ڵس وكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یدا بكات ، وه باشترین ڕێگا بۆ فێركردنى خه‌واندنى منداڵه‌كه‌ى و ڕاهێنان له‌سه‌رى نازانێت كامه‌یه؟!
بۆیه ڕوو له‌هه‌ر دایكێك ده‌كه‌ین و ئه‌و ڕێگایه‌ى كه منداڵه‌كه‌ى بۆ خه‌وتن له‌سه‌ر ڕاده‌هێنێت پێ ى ڕاده‌گه‌یه‌نین ، كه ئه‌ویش ڕێگایه‌كه ده‌بێت بۆماوه‌ى چه‌ند مانگێك به‌كارى بهێنێت و له‌گه‌ڵى به‌رده‌وام بیت، بۆیه دایكى به‌ڕیز : ده‌بێت تۆ ڕێگایه‌كى ئاسان و پڕ له ئارامى بۆ خۆت و منداڵه‌كه‌ت هه‌ڵبژێریت تاكو هه‌ردووكتان هه‌ست به خۆشى و ئارامى بكه‌ن و بخه‌ون .
زۆربه‌ى دایكان هه‌ڵده‌ستن بهشیردانى مناڵه‌كانیان و له‌گه‌ڵ شیردانهكهش تۆزێك ڕایان ده‌ژینن بۆ ئه‌وه‌ى بخه‌ون ، پاش ئهمهمنداڵهكه ده‌خه‌نه ناوجێگا بۆ ئه‌وه‌ى زۆر به‌هێمنى و ئارامى بخه‌وێ ، ئه‌گه‌رچى ئه‌م ڕێگایه زۆر باوه‌و زۆربه‌ى دایكان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن و له‌وانه‌یه بۆ مناڵى تازه له‌دایكبوو گونجاوبیت ، به‌ڵام كاتێك مناڵه‌كه تۆزێك گه‌وره ده‌بێت ئه‌م نهڕێته ده‌بێته ئاریشه‌یه‌ك و پێویستى بهچارهسهرههیه، چونكه مناڵه‌كه وا ڕاهاتووه كه‌به‌چه‌ندین هه‌نگاوى دیاریكراو تێپه‌ڕێت ئینجا بخه‌وێت ، ئینجا كاتێك كه‌دایك به‌م هه‌نگاوانه هه‌ڵناستێت و جێ به‌جێ یان ناكات ، ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌بێته ئه‌وه كه منداڵه‌كه به‌به‌رده‌وامى بگریێت ، تاكو دایكه‌كه ناچار ده‌بێت كهڕاى ژێنێت تاكو منداڵه‌كه بتوانیت بخه‌وێت.
به‌ڵام باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه كه دایكه‌كه كاربكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كهمنداڵهكهى ڕابهێنێت و گرێدان و به‌ستنه‌وه‌یه‌ك دروست بكات له‌نێوان جێگا‌و نوستن ، له‌جیاتى به‌ستنه‌وه‌ى بهڕاژاندن یان شیردان و نوستنى ، ئه‌مه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت كه منداڵه‌كه له‌ناو جێگا به‌ته‌نیا دابنێى و دایكه‌كه‌ش دوایى له‌ژووره‌كه بێته ده‌ره‌وه، بێگومان دواى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى دایكه‌كه منداڵه‌كه ده‌گریێت ، له‌م كاته‌دا پێویسته دایكه‌كه یه‌كسه‌ر بگه‌ڕێته‌وه وه‌ده‌ستى لێ بدا‌و هه‌ندێك ووشه‌ى لاواندنه‌وه‌ى بۆ بڵێت و بى لاوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه ئارام بێته‌وه ، به‌ڵام پێویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌هیچ جۆرێك منداڵه‌كه هه‌ڵنه‌گرێت یان شیرى پێ نه‌دات به‌ڵكو له‌گه‌ڵى ده‌مینێته‌وه تاكو ده‌خه‌وێت ، وه‌كاتێك هه‌مان حاڵه‌ت بۆجارى دووه‌م ڕوو ده‌داته‌وه ، واته منداڵه‌كه له‌خه‌و هه‌ستا و ده‌ستى كرد به‌گریان پێویسته دایكه‌كه بۆماوه‌ى خوله‌كێك ڕاهوهستێت پێش ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى بداته‌وه ، وه له‌جارى سێ یه‌م با ماوه‌یه‌كى درێژتر چاوه‌ڕوان بكات ، ئابه‌م شێوه‌یه‌یه تاكو منداڵ ده‌توانێت به‌ته‌نیا بخه‌وێت بهبى هاوكارى دایكى ، ئه‌گه‌رچى ئه‌م ڕێگایه منداڵه‌كه تووشى گریان ده‌كات له هه‌رجارێك كه‌به‌خه‌به‌ر دێت، به‌ڵام له‌كۆتایى فێر ده‌بێت له سه‌رئه‌وه‌ى كه به‌بێ هاوكارى هیچ كه‌س بخه‌وێت ، هه‌روه‌ها پێویسته دایك ئاگادارى شێوازى نوستنى منداڵه‌كه‌ى بێت كه‌پێویسته به‌رده‌وام له‌سه‌ر ته‌نیشتى ڕاسته‌ى بخه‌وێت، چونكه خه‌وتن له‌سه‌رپشت منداڵه‌كه تووشى خنكان ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و شیره‌كه بگه‌ڕێته‌وه واته تووشى ڕشانه‌وه ببێت ، وهنوستن له‌سه‌ر سگ به‌هه‌مان شێوه ڕێگایه‌كى ترسناكه و منداڵ تووشى خنكان ده‌كات، بۆیه پێویسته دایك سوور بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تى خه‌وتنى منداڵه‌كه‌ی وههوڵدات خه‌وتنه‌كه‌ى خهوتنێكى ته‌ندروست بیت ، وه زوو زوو بچیته ژوورى منداڵه‌كه‌ی و سه‌رى لێبدات بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیابیت له منداڵه‌كه‌ى كه تووشى هیچ گرفتێك نه‌بووه ، به‌ڵام بهبى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه هه‌ستى پێ بكات واته هه‌ست به ئاماده‌بوونى دایكى نه‌كات لهژوورهكهى.
وه‌رگیراوه له مالپه‌ری خوشکان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خۆش بێت ئازيزم
هةر بژيت ....
..............
Dosty

له‌سه‌ر هێڵ نییه

supas bo payamakat barezm dasti tosh xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه






DAST XOSHBE ZOR BASWDA BABATAKAT BAHIWAI BARDAWAMIT
له‌سه‌ر هێڵ نییه

supas bo yosh gulli yana
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش بابه‌تیکی زۆر به‌سوده به‌هیوای بهردهوامیتم سه‌ر که‌وتو بیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه