.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






بارەیەوە خاتوو(ناسك هەمزە) چالاك لە بواری ئافرەتان دەڵێت: سەرەتا ئەو كچ و كوڕە روانین و تێگەیشتنیان بۆ یەكتر تەنیا لە سنووری پەیوەندی خۆیانەوە بووە بەڵام دواتر بەهۆی تێكەڵبوونی دوو بنەماڵە بەهۆی ئەمانەوە، ئەوە وا دەكات كە خێزانی هەردوولا خوێندنەوە و تێگەیشتنی جیاوازیان هەبێت بۆ یەكتر واتە لە رووی هۆشیاری و ئاستی رۆشنبیرییەوە كاریگەری نێگەتیڤی دەبێت، هەروەها لە زۆر خێزاندا لایەنی ئابووری فاكتەری سەرەكییە بۆ لاوازبوونی ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییە و كارێك دەكات كە هەموو ماناكاتی ژیان تێك بدات و ئەو دوو هاوسەرەش نەتوانن وەك پێویست زاڵ بن بەسەریدا، هۆكاری تریش هەیە لەوانەیە ئەو دوو هاوسەرە راستگۆنەبن لەگەڵ یەكتریدا ئەو بەڵێن و قسانەی پێشووتر كراون لە كاتی پرۆسەكەدا جێبەجێ ناكرێت.
پرۆسەی هاوسەرگیری ئەو كات جوانییەكانی خۆی دەردەخات ئەگەر ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی كە بووە بە بنەما پارێزگاری لێ بكرێت و زیاتر پەرەی پێبدرێت، خۆشەویستی دوای قۆناغێك لە دروستبوونی، وەك كۆرپەلەیەك یان نەمامێكی ساوایە، پێویستی بە ئاگاداری و خزمەتكردن هەیە بەتایبەت لە چوارچێوەی خێزاندا، زۆربەی بۆچوونەكان خۆشەویستی بە گوڵێك وێنا دەكەن ئەگەر لە كاتی خۆیدا ئاو نەدرێت، سیس دەبێت و هەڵدەوەرێت، سەبارەت بە خۆشەویستی لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا خاتوو (سەرگوڵ حەمە ئەمین) بۆچوونێكی هەیە و دەڵێت:
پرۆسەی هاوسەرگیری تێكەڵ بوونی هەست و خۆشەویستی دوو تاكە، پێكهێنانی ئاییندەیەكی گەشە بەڵام ئەم ئایندەیەش، دەكەوێتە سەر چۆنیەتی و پاراستنی ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەی كە ئەم ئایندەیە بنیاد دەنێت، پرۆسەی هاوسەرگیری تەنیا بۆ ئارەزووی جنسی دروست نەبووە، بەڵكو كۆمەڵێك زەرورەت بنیادی دەنێت، یەكێك لەو بنەمایانەش خۆشەویستییەكی راستەقینەیە، كە بەردەوامی بە ژیان و پێكەوەبوون و سەركەوتن دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دەستكەوتانەی لێدەكەوێتەوە، هەندێكجار لە سەرەتای پرۆسەكە بەختەوەری و ئاسوودەیی دروست دەبێت، بەڵام لە دوایدا گۆڕانكاری روودەدات، كاریگەرییەكانی دەرەوەی خێزانیش رۆڵی خۆی دەبێت، كاتێك ئەو دوو هاوسەرە ئاستی رۆشنبیرییان لاواز بێت، زیاتر ئەو چەمكانەی لە دەرەوەی خێزانن تێكەڵ بە خێزان دەبێت و كاریگەری سلبی لەسەر چۆنیەتی بیركردنەوەی ئەو دوو كەسە دروست دەكات، پێش پرۆسەكە خۆشەویستی بۆ ئەوە بووە تا پرۆسەكە دروست بێ، بەڵام لە دوایید كۆمەڵێك كێشە رووبەرووی ئەم خێزانە دەبێتەوە، ناتوانن چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.
* ئەو فاكتەرانەی بەردەوامی بە پرۆسەی هاوسەرگیری دەدەن، متمانەیەكی بەهێزە كە دەگەڕێتەوە بۆ دیاردە شازەكانی كۆمەڵگە و شتە باشەكانی كلتوور، ئەمەش بەشێوەیەكی دروست و عەقڵانی لە هەر ئاستێكی كۆمەڵگەدا بێت نەخشەی بۆ كێشراوە، بیركردنەوەی تاكەكان بە گشتی و ئەو دوو تاكەی كە پرۆسەكە پێكدەهێنن رۆڵی سەرەكی دەبینن، لەم رووەوە بەڕێز (نیزام نوری سەعید) دەڵێت:
چۆنیەتی بیركردنەوەی دوو تاك بێگومان لە پێش دروست بوونی پرۆسەی هاوسەرگیری و دوای پرۆسەكە جیاوازی هەیە، لەو كاتەدا هەموو ساتەكانی ژیانیان بووە بە پێوەرێك تا خۆشەویستی یەكتر بپێون، بەڵام لە دواییدا ئەو نەریتانەی كە لە خێزانەكەیدا هەیبووە دەبینین دەبێتە هۆكارێك بۆ دروست بوونی كێشە لەو خێزانەدا، چونكە هەر یەكەیان فەزای بیركردنەوەی بەپێی ئەو خێزانەی كە تێیدا پەروەردەكراوە جیاوازە، ئەم جیاوازی بیركردنەوەیە لە سەرەتاوە هەستی پێنەكراوە، بۆیە لە هەندێ رووەوە رەخنە رووبەرووی یەكتر دەكەنەوە، سەرەنجامیش ئاكامێكی دروستی نابێت.
هەر سەبارەت بەم بابەتە(مەریوان عەلی) ی كۆمڵناس، دەڵێت:
پرۆسەی هاوسەرگیری كاتێك خۆشەویستی تیایدا دەبێت بە كارەكتەری سەرەكی، ئەم پرۆسەیە وا لێدەكات كە لێبوردن ببێتە چارەسەری سەرجەم كێشەكانی، بەڵام زۆرجار ئەم حاڵەتە وا دەرناچێت، چونكە لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا هەموو چەمكەكان شیبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن، ئەگەر ئەو دوو تاكە نەیانتوانی بێت پێش پرۆسەكە تەواو یەكتر بناسن، ئەوا دواتر گرفتیان بۆ دروست دەبێ، ئەزموونی خۆشەویستی بەپێی بۆچوونی فرۆید بریتییە لە (تێكەڵییەك لە سۆز و شەهوانیەت) ئەم ئەزموونە لە باری خۆی دەمێنێتەوە، كاتێك خۆی لە سوودە مادی و جەستەییەكان و ئاڵوگۆڕكردنی سۆزداریی و لەگەڵ هاوبەشە خۆشەویستییەكەدا ئاڵوگۆڕ دەكات.
راستە كۆمەڵێك فاكتەر هەیە وەك لایەنی ئابووری و پەیوەندی كۆمەڵایەتی، بەڵام كاتێك خۆشەویستی لە رووی بەهای هاوبەشەوە بەرامبەر رووە سایكولۆژی و شەهوانیەتەكەوە دادەبەزێت یان كەم دەبێتەوە، لەم خاڵەدا تاك هەست دەكات كە ئەو خۆشەویستییەی پێشووتر هەیبووە لێی زەوت كراوە بەهۆی هەندێك هۆكاری نا دروستەووە، بێگومان ئەمەش كاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی دەبێت و دواتریش ئاكامەكەی بە نادروست دەردەكەوێت

لهسهر هێڵ نییه



slaw barasty dastt xosh ama yak bbistm kchek la swed am shtana bzanit dast xoshet li dakamw wa sudeshm li bine la wotakant hewadarm nmwnay aw kasana zor bit ka zanyare ba sud daxana ro
du bara sarkawto bit hewadarm bardawam bit katiky xosh
chaw sawz------------------------swed
لهسهر هێڵ نییه