.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌مین زه‌كی به‌گ
1880 - 1948
مێژوونووسی ناوداری كورد، ئه‌مین زه‌كی به‌گ، ساڵی 1880 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، سه‌ره‌تا لای مه‌لا عه‌بدولعه‌زیز ده‌ستیداوه‌ته خوێندن، كه به‌زمانی فارسی بووه، پاشان له‌ساڵی 1892 دا چووه‌ته قوتابخانه. دوای ساڵێك چووه‌ته قۆناغی دووی خوێندنگه‌ی روشدیه‌ی
سهربازییو دوای ته‌واوكردنی خوێندن، چووه‌ته ئاماده‌یی سه‌ربازیی له‌به‌غداو ماوه‌ی سێ ساڵ خوێندویه‌تی.
پاشان قوتابخانه‌ی جه‌نگی ته‌واو كردووه، ساڵی 1902 له‌سوپای شه‌ش له‌به‌غدا دامه‌زراوه‌و به‌شداری دیاریكردنی سنووری نێوان توركیا‌و بولگاریاو توركیا‌و روسیای كردووه.
ساڵی 1913 له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر ڕه‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا كران، بـۆ خوێندنی هه‌ندێ چه‌مكی بواری سه‌ربازیی، دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند پۆستێكی جیاجیا له‌ساڵی 1915دا پله‌ی (موقه‌ده‌م)ی پێبه‌خشرا.
كه سوپای شه‌ش پێكهات، ئه‌مین زه‌كی به‌گ بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستخباراتی سوپا‌و فه‌رمانده‌ی سه‌ركردایه‌تی چه‌ندین شه‌ڕی گه‌وره‌ی ئه‌و كاته‌ی كردووه. ژماره‌یه‌ك نیشانه‌و خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی پێدراوه‌و پاشان پله‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ پلهیعهقید.
چه‌ندین كتێبی مێژوویی‌و سه‌ربازیی گرنگی نووسیوه‌و باسی له‌چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگی سهربازییو شه‌ڕه گه‌وره‌كان كردووه.
له ساڵی 1924دا پله‌ی ( امر المدرسه العسكریهو دار التدریب) له‌سوپای عێراقدا پێبه‌خشرا، ساڵی1925 بوو به وه‌زیری (اشغال و مواصلات) تا ساڵی 1927 و پاشان بوو به وه‌زیری مه‌عاریف.
ساڵی 1929 بوو به وه‌زیری به‌رگریی، دواتر چه‌ند پۆستێكی تری وه‌زاره‌ته جیاجیاكانی به‌ڕێوه‌بردووه.
دوو به‌رگی له‌سه‌ر مێژووی كورد‌و كوردستان نووسیوه، به‌ناونیشانی (خولاصهیهكی تاریخی كورد‌و كوردستان) كه به‌رگی یه‌كه‌م له‌ساڵی 1931 و به‌رگی دووه‌می له ساڵی 1937 چاپ كراون.
هه‌ردوو كتێبی (مشاهیر الاكراد) و (تاریخ السلیمانیه وولاتها) نووسیوه.
رۆژی 9/ 7/ 1948 له‌به‌غدا كۆچیدوایی كرد‌و ته‌رمه‌كه‌ی له‌سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






barasty pyaweki roshn bir bwa ..mn la saratayda la qwtabxanai amin zaki xwendwma....har bzhit hawrem
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستى توش خوش بيت ئه زى كيان ,,,,,,,,,, سوباس بو به يامه كه ت به ريزم,,,,,,,,,,,,,
له‌سه‌ر هێڵ نییه