❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مندال له سه رخويندن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-16 13:14:21

hawre10
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-12
دواترین سه‌ردان: 2010-05-08
په‌یامه‌كان: 62

مندال له سه رخويندن

لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ زیاتر كه‌سانێ‌ به‌خوێندن‌و خوێندنه‌وه‌ په‌یوه‌ستن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له‌ سه‌رده‌می‌ مناڵیدا كاتی‌ شیرین و گونجاویان بۆ خوڵقاندوون بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ چیرۆك و داستان.

ئه‌م چه‌ند هه‌وڵه‌ی‌ كه‌له‌خواره‌وه‌ باس كراوه‌ رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆئه‌وه‌ی‌ مناڵه‌كانمان بۆ خوێندنه‌وه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌كتێب به‌باشترین هاوڕێی‌ خۆیان بزانن‌و لێی‌ جیا نه‌بنه‌وه‌:

1ـ كاتێكی‌ تایبه‌تی‌ گونجاو به‌ناونیشانی‌ كاتی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ داستان له‌به‌رچاوبگیرێت:

ئه‌م خاڵه‌یان بۆ ئه‌و مناڵانه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌له‌قۆناغێكدان كه‌تازه‌ پێیان گرتووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك چیرۆكه‌كه‌ دورودرێژی‌ نه‌بێت(كورته‌ چیرۆك) لێره‌دا ڕه‌چاوكردنی‌ بارودۆخی‌ مناڵه‌كه‌ له‌هه‌موو شتێك گرنگتره‌، به‌ڵام هه‌وڵبده‌ین ئه‌م كاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رنامه‌ڕێژی‌ رێك و پێك هه‌موو ڕۆژێك دووباره‌ ببێته‌وه‌.

2ـ جۆره‌ كتێبێك هه‌ڵبژێری‌ كه‌ خۆت له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كتێبه‌ له‌زه‌ت ببینیت، چونكه‌ حه‌ز لێنه‌بوونی‌ تۆ بۆ ئه‌وكتێبه‌ به‌ڕوونی‌ له‌خوێندنه‌وه‌كه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌.

3ـ به‌ئاگابیت كه‌ڕاده‌ی‌ بیستنی‌ مناڵان باڵاتره‌ له‌ڕاده‌ی‌ خوێندنه‌وه‌: كه‌واته‌ بیر نه‌كه‌یته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ مناڵه‌كه‌ت له‌ دێڕی‌ یه‌كه‌می‌ چیرۆكه‌كه‌ له‌زه‌ت ده‌بات، به‌ڵام له‌ دێڕی‌ دووه‌م و سێیه‌م و ... له‌زه‌ت نابات و حه‌زی‌ لێی‌ نییه‌.

4ـ هه‌میشه‌ له‌پێش خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێبه‌كه‌دا، ناونیشانی‌ كتێبه‌كه‌و ناوی‌ نوسه‌ره‌كه‌ی‌ بۆ مناڵه‌كه‌ ئاشكرا بكه‌.

5ـ داستانێك كه‌ده‌ته‌وێت بیخوێنیته‌وه‌ له‌بیری‌ خۆتدا تاوتوێی‌ بكه‌: هه‌رشتێك كه‌ ڕووده‌دات له‌و داستانه‌دا لێكی‌ بده‌ره‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه‌ هیچ جۆره‌ وێنه‌یه‌كی‌ تێدا نه‌بێت، ئه‌م كاره‌ ده‌بێتـه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ داستانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ جوان و ڕێكوپێك باس بكه‌یت.

6ـ له‌كاتی‌ خوێندنه‌وه‌دا سوود له‌ جۆراوجۆری‌ شته‌كان وه‌ربگرین: به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ داستانه‌كه‌دا تۆنی‌ ده‌نگی‌ خۆت به‌رزو نزم بكه‌، به‌ده‌ست و ده‌م و چاوو ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌شت شێوه‌و جوڵه‌یه‌كی‌  جۆراوجۆر دروست بكه‌، هه‌موو ئه‌م شتانه‌ یارمه‌تیده‌رده‌بن بۆ ڕاكێشانی‌ حه‌زی‌ مناڵه‌كه‌ بۆ داستانه‌كه‌.

7ـ مناڵان زۆربه‌یان له‌ "خوێندنه‌وه‌ی‌ دووباره‌"ی‌ داستانێك له‌زه‌ت ده‌بینن.

8ـ مناڵ هانبده‌ین كه‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ كتێبه‌كه‌ هه‌ڵبداته‌وه‌ یان هه‌ندێ‌ ووشه‌و دێر كه‌ ده‌یزانێ‌ بیخوێنێته‌وه‌، چونكه‌ تۆ ده‌توانیت به‌زیادكردنی‌ دیالۆگی‌ تازه‌، ده‌نگی‌ جیاوازو جوڵه‌و ئیشاره‌تی‌ جیاواز كه‌شێكی‌ گونجاو بۆ مناڵه‌كه‌ بڕه‌خسێنێت.

9ـ به‌ئارامی‌ بیخوێنیته‌وه‌: له‌كاتی‌ خوێندنه‌وه‌دا پرسیاربكه‌و پرسیاره‌كانی‌ مناڵه‌كه‌ت وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌، ئیشاره‌ت به‌ وێنه‌كانی‌ بكه‌و ده‌رباره‌یان قسه‌ بكه‌، له‌ مناڵه‌كه‌ت بپرسه‌: به‌ڕای‌ تۆ له‌دوای‌ ئه‌مه‌ چی‌ ڕووده‌دات؟

10ـ زیادكردنی‌ چالاكی‌ و كاره‌كانی‌ ترو تێكه‌ڵكردنی‌ له‌گه‌ڵ داستانه‌كه‌دا: وه‌كو كاری‌ چێشتلێنان یا كاری‌ ده‌ستی‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ داستانه‌كه‌ی‌ تۆدا یان ئه‌و كارانه‌ی‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ زانسته‌كان‌و هونه‌ری‌ گۆرانی‌‌و ئه‌ده‌بیات، هه‌رشتێك یارمه‌تیده‌ربێت بۆ تێگه‌یشتن له‌ داستانه‌كه‌.

11ـ كاتی‌ چیرۆكه‌كه‌ له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌ ڕه‌چاوبكه‌یت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا جدی‌‌و دامه‌زراوبێت، چونكه‌ مناڵه‌كه‌ت مه‌یلی‌ نییه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ داستانه‌كه‌ بواری‌ پێبده‌ كه‌ وێنه‌ بكێشێت، له‌وانه‌یه‌ بتوانێت وێنه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر داستانه‌كه‌دا بكێشیت.


12ـ به‌زمانی‌ مناڵ قسه‌ بكه‌یت بۆ كتێبخانه‌كه‌تان بڕۆ تاوه‌كو پێشهات و ته‌جروبه‌كانی‌ ئه‌وان ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ سوود وه‌ربگریت: به‌م هۆیه‌وه‌ ناوه‌رۆكی‌ جیاواز له‌چه‌ند كتێبێكی‌ جیاوازه‌وه‌ فێرده‌بیت‌و له‌وانه‌یه‌ بتوانیت كتێبێك كه‌ زۆركاریگه‌ره‌ بۆ مناڵه‌كه‌ پێی‌ ئاشنا بیت.

خوێندن: یه‌ككاری‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ تۆ ده‌توانیت ڕۆژانه‌ ته‌نها (15) خوله‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ ته‌رخان بكه‌یت، سه‌ره‌نجام سودێكی‌ زیادی‌ ده‌بێت بۆ خۆت و مناڵه‌كانی‌ تا كۆتایی‌ ته‌مه‌نت به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت.

http://www.moq3.com/img/up10012008/OBl89152.jpg

Kurdzhin
http://www.sndoqy.com/uploads/f9420a0e75.jpg             
بۆ ده‌نگدان به‌ یانه‌ی کوردژین کرته‌ لێره‌  بکه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-21 12:16:31

jang
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سليمانــــى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-07
دواترین سه‌ردان: 2008-04-12
په‌یامه‌كان: 10

Re: مندال له سه رخويندن

dastakant   xosh byt  hawry gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-21 12:17:48

hawzan
خونچەی نوێ
شوێن: بريتانيا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-03
دواترین سه‌ردان: 2009-09-24
په‌یامه‌كان: 8

Re: مندال له سه رخويندن

dastaknt xosh bra gian

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-01-21 12:46:50

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: مندال له سه رخويندن

har bzhit kak hawre babateki baswda bahiwai bardawami

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net