.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












کافیین مه‌ترسییه‌کانی منداڵ له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه توێژه‌ران ئه‌مه‌ریکی ڕایانگه‌یاند، که ئه‌و دووگیانانه‌ی ڕۆژانه دوو کوپ یان زیاتر قاوه ده‌خۆنه‌وه، ئه‌گه‌ری منداڵ له‌بارچوونیان دووئه‌وه‌نده‌یه، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دووگیانانه‌ی خۆیان له خواردنه‌وه‌ی کافیین به‌دوور ده‌گرن.
توێژه‌ران ئاشکرای ده‌که‌ن، که لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز نیشان ده‌ده‌ن، که خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆری کافیین - 200 میلیگرام یان زیاتر له ڕۆژێکدا، به‌واتایه‌کی دیکه دوو کوپ قاوه - مه‌ترسییه‌کانی له‌بارچوون به‌رز ده‌کاته‌وه.
توێژه‌ران له درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان پێیانوایه، که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان ڕاستی په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی کافیین و له‌بارچوون ده‌رده‌خات.
دکتۆر "De-Kun Li" له ڕێکخراوی "Kaiser Permanente Division of Research" بۆ چاودێری ته‌ندروستی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "American Journal of Obstetrics and Gynecology"دا ده‌نووسێت، که له‌سه‌ر دووگیانه‌کان یان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دووگیان بن پێویسته سێ مانگ یان به‌ردێژایی سکپڕی واز له‌خواردنه‌وه‌ی قاوه بهێنن.
دکتۆر ناوبراو ده‌ریده‌خات، که له نێوان 18 که‌س 15یان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی زۆری کافیینهوه دووچاری له‌بارچوون هاتوونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش زۆر درشت نییه، چونکه زۆربه‌ی ئه‌و دووگیانانه‌ی خۆیان له خواردنه‌وه‌ی کافیین به‌دوور ده‌گرن، تا هه‌ست بههێڵنجدان نه‌که‌ن.
ڕێکخراوی "Kaiser Permanente health" له سان فڕانسیسکۆ له تشرینی یه‌که‌می 1996 تا تشرینی یه‌که‌می 1998 هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه و تێیدا 1063 ژنی دووگیانه به‌شداریان کرد.
ژنانی به‌شداربووش بڕی خواردنه‌وه‌ی کافیینیان له‌ماوه‌ی دووگیاندا نه‌گۆڕی.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ده‌ریده‌خات، که ئه‌و ژنانه‌ی ڕۆژانه دوو کوپ یان زیاتر له قاوه یان خواردنه‌وه‌ی کافیین خواردۆته‌وه، مه‌ترسی له‌بارچوونیان دوو ئه‌وه‌نده له ژنانی دیکه زیاتر بووه.
هه‌رچه‌نده مه‌ترسی له‌بارچوون زیاتر په‌یوه‌ندی به کافیین هه‌یه، که‌چی توێژه‌ران مه‌ترسییه‌کی هاوشێوه‌ی پێکهاته‌کانی دیکه‌ی ناو قاوه و چاو و شۆکۆلاتهیان به‌دیکرد.
دکتۆر "De-Kun Li" پێیوایه، که زۆر له توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان، که زیانه‌کانی کافیین بۆ کاریگه‌ری کرداری میتابۆلیزیم ناته‌واوی ئاوله‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها کافیین ده‌بێته هۆکاری تێپه‌ڕبوونی خوێن بۆ ناو وێڵاش و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆکاری زیانبهخشین به ئاوله‌مه.
له‌به‌ر ڕۆشنای ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، دکتۆر "Tracy Flanagan" به‌ڕیوبه‌ری ته‌ندروستی ژنان له "Kaiser Permanente Northern" ده‌ڵێت: "پێویسته دووگیانه‌کان بیر لهکهمخواردنهوهی قاوه بکه‌نه‌وه و ڕۆژانه له‌جیاتی دوو کوپ، ته‌نها کوپێك بخۆنه‌وه یان به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو واز له خواردنه‌وه‌ی قاوه بهێنن."
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
xozga

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshbe bo aw babata baswda har bzhit hawre gian
له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas hawre gyan anya xan her bzhit
.............
dosty
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh hawrem bo babata baswda hyway sarkawtn bo toy gwll daxwazm mandw nabit

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh bo baba batakat sar kawtw bet barezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo ewa hawreyan her bzhin azizan
...........
dosty
له‌سه‌ر هێڵ نییه