❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باوکی کورد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-01-04 18:02:20

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

باوکی کورد

  بارزانی نه‌مر



بارزانی له‌ سالی 1903 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاینی و کوردپه‌روه‌ر له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان له‌ دایک بووه‌، له‌ ته‌مه‌نی سێ سالی به‌هۆی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و کوردانه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌لایه‌ن ده‌ساڵاتدارانی عوسمانییه‌وه‌ له‌ زیندانه‌کانی موسڵ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن . هه‌ر له‌ ساڵی 1919 بۆ فریاکه‌وتنی حکومه‌تی شێخ مه‌حموود ده‌چێت.
سه‌رکردایه‌تی هێزێک ده‌کات و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی به‌ریتانیا ده‌بێته‌وه‌ ، له‌ ساڵانی سی و چله‌کانی سه‌دی ڕابردوو ڕێبه‌رایه‌تی چه‌ند ڕاپه‌رینێک ده‌کات له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان ، هه‌ر به‌ هۆی ئه‌و پێشه‌نگیه‌وه‌ بۆ چه‌ند جارێک له‌ زێدی خۆی دوور ده‌خرێته‌وه‌ ، به‌ڵام  وێڕای ئه‌مه‌ش له‌ چالاکی سیاسی دانابڕێ و په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی ڕزگاری و هیوا ده‌به‌ستێت . له‌ ساڵی 1946 له‌ کاتی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد ده‌بێته‌ سه‌رله‌شکری کۆمار و پله‌ی جه‌نه‌ڕالی پێ ده‌درێت ، تا ڕووخانی کۆمار به‌رگریه‌کی سه‌خت ده‌کات و خۆی ناداته‌ ده‌ست دوژمن.
له‌ ساڵی 1947 له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 500 که‌س سنووری سیاسی عێراق و تورکیا و ئێران ده‌بڕێت و له‌ چۆمی ئاراس ده‌په‌ڕێته‌وه‌ و ده‌گاته‌ خاکی کۆماری ئه‌وسای یه‌کێتی سۆڤیه‌ت . زیاتر له‌ 10 ساڵ وه‌ک په‌ناهه‌نده‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ، دوای شۆڕشی 14ی ته‌مووزی ساڵی 1958 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ عێراق. له‌ ساڵی 1961 دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم  له‌ به‌ڵێنه‌کانی خۆی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌، بارزانی نه‌مر ڕێبه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری کورد ده‌کات .
له‌ ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق ڕێککه‌وتنی مێژوویی 11ی ئادار مۆر ده‌کات، بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژوودا مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، له‌ ساڵی  1974 دوای ئه‌وه‌ی له‌ نیازگڵاوی ڕژێمی به‌عس دڵنیا ده‌بێته‌وه‌ جاڕی شه‌ڕ ده‌داته‌وه‌ . له‌ مێژووی 1/3/1979 له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌مریکی  له‌ واشنتۆن دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی له‌ لێدان ده‌که‌وێت و کۆچی دوایی ده‌کات ، له‌ شاری "شنۆ" ده‌نێژرێ. له‌ ڕێککه‌وتی 10/6/1993  ته‌رمی پیرۆزی له‌ ڕێوڕه‌سمێکی شکۆداردا ده‌هێنرێته‌وه‌ "کوردستان" له‌ مه‌زاری نه‌مران به‌یه‌کجاری سه‌ر وه‌دامێنی چیای شرێن ده‌کات..!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-04 18:13:30

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: باوکی کورد

dast xoshbe bahiwai bardawamit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-04 18:34:29

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌

Re: باوکی کورد

سوپاس کاکه‌ ئه‌ژی برای گه‌وره‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-02-08 12:09:54

ahmad ozery
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هــه‌ولێـــــر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-07
په‌یامه‌كان: 180
ویبگه‌

Re: باوکی کورد

دةست خوشيت لي دةكةم بةلام وا بةباش دةزانم زاتر لةسةر ئةم بابةتة بنوسي لة زيَر ئةو ناونشانة (باوكي كورد) جونكة بةراستي بةراستى ئةو مرؤفة كةورةية شايةني ئةو نازناوةية . بارزاني نةمر (باوكى ملي و رؤحي نةتةوةي كورد)

Kurdzhin
http://img521.imageshack.us/img521/6736/12734kw1.gif

زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سڕی قه‌یسه‌ڕی
                             جۆگه‌له‌ و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-02-08 12:16:00

Shvan Goran
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: دەڤەرى گۆرانەتى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-24
دواترین سه‌ردان: 2013-03-16
په‌یامه‌كان: 118
ویبگه‌

Re: باوکی کورد

به‌راستی هه‌رچه‌ند باسی ئه‌و پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ین ناتوانین به‌ ته‌واوی جه‌قی خۆی بده‌ین ...
چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ مه‌زنه‌ ژیانی خۆی كرده‌ قوربانی له‌پێناو ئازادی و له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ رۆژێك له‌ رۆژان وه‌ك ئه‌و رۆژه‌ی ئێستا تیایدا ده‌ژین به‌ ئازادی بژین و بتوانین ولاته‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌ و رزگاری بكه‌ین له‌ ژێر چنگی دوژمنان ...


وه‌ی هه‌زار ده‌سته‌كانت خۆش براكه‌م بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ ..
به‌راستی ئه‌ركێكی زۆر زۆر پیرۆزه‌ ...
نموونه‌ت هه‌ر له‌ زۆریدا بێت ..
بژییییییییت

Kurdzhin
نیو زانین ،، زۆر ترسناكتره‌ له‌ نه‌زانی ..

                                                           شــڤـان گــۆران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net