.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






بارزانی نه‌مر
بارزانی له سالی 1903 له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئاینی و کوردپه‌روه‌ر له ده‌ڤه‌ری بارزان له دایک بووه، له ته‌مه‌نی سێ سالی به‌هۆی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و کوردانه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌لایه‌ن ده‌ساڵاتدارانی عوسمانییه‌وه له زیندانه‌کانی موسڵ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن . هه‌ر له ساڵی 1919 بۆ فریاکه‌وتنی حکومه‌تی شێخ مه‌حموود ده‌چێت.
سه‌رکردایه‌تی هێزێک ده‌کات و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌کانی به‌ریتانیا ده‌بێته‌وه ، له ساڵانی سی و چله‌کانی سه‌دی ڕابردوو ڕێبه‌رایه‌تی چه‌ند ڕاپه‌رینێک ده‌کات له ده‌ڤه‌ری بارزان ، هه‌ر به هۆی ئه‌و پێشه‌نگیه‌وه بۆ چه‌ند جارێک له زێدی خۆی دوور ده‌خرێته‌وه ، به‌ڵام وێڕای ئه‌مه‌ش له چالاکی سیاسی دانابڕێ و په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی ڕزگاری و هیوا ده‌به‌ستێت . له ساڵی 1946 له کاتی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد ده‌بێته سه‌رله‌شکری کۆمار و پله‌ی جه‌نه‌ڕالی پێ ده‌درێت ، تا ڕووخانی کۆمار به‌رگریه‌کی سه‌خت ده‌کات و خۆی ناداته ده‌ست دوژمن.
له ساڵی 1947 له‌گه‌ڵ زیاتر له 500 که‌س سنووری سیاسی عێراق و تورکیا و ئێران ده‌بڕێت و له چۆمی ئاراس ده‌په‌ڕێته‌وه و ده‌گاته خاکی کۆماری ئه‌وسای یه‌کێتی سۆڤیه‌ت . زیاتر له 10 ساڵ وه‌ک په‌ناهه‌نده ده‌مێنێته‌وه ، دوای شۆڕشی 14ی ته‌مووزی ساڵی 1958 ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق. له ساڵی 1961 دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم له به‌ڵێنه‌کانی خۆی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه، بارزانی نه‌مر ڕێبه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری کورد ده‌کات .
له ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق ڕێککه‌وتنی مێژوویی 11ی ئادار مۆر ده‌کات، بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، له ساڵی 1974 دوای ئه‌وه‌ی له نیازگڵاوی ڕژێمی به‌عس دڵنیا ده‌بێته‌وه جاڕی شه‌ڕ ده‌داته‌وه . له مێژووی 1/3/1979 له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌مریکی له واشنتۆن دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان ده‌که‌وێت و کۆچی دوایی ده‌کات ، له شاری "شنۆ" ده‌نێژرێ. له ڕێککه‌وتی 10/6/1993 ته‌رمی پیرۆزی له ڕێوڕه‌سمێکی شکۆداردا ده‌هێنرێته‌وه "کوردستان" له مه‌زاری نه‌مران به‌یه‌کجاری سه‌ر وهدامێنی چیای شرێن ده‌کات..!!
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshbe bahiwai bardawamit
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خوشيت لي دةكةم بةلام وا بةباش دةزانم زاتر لةسةر ئةم بابةتة بنوسي لة زيَر ئةو ناونشانة (باوكي كورد) جونكة بةراستي بةراستى ئةو مرؤفة كةورةية شايةني ئةو نازناوةية . بارزاني نةمر (باوكى ملي و رؤحي نةتةوةي كورد)


له‌سه‌ر هێڵ نییه


به‌راستی هه‌رچه‌ند باسی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه بكه‌ین ناتوانین به ته‌واوی جه‌قی خۆی بده‌ین ...
چونكه ئه‌و پیاوه مه‌زنه ژیانی خۆی كرده قوربانی له‌پێناو ئازادی و له پێناوی ئه‌وه‌ی كه ئێمه رۆژێك له رۆژان وه‌ك ئه‌و رۆژه‌ی ئێستا تیایدا ده‌ژین به ئازادی بژین و بتوانین ولاته‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و رزگاری بكه‌ین له ژێر چنگی دوژمنان ...
وه‌ی هه‌زار ده‌سته‌كانت خۆش براكه‌م بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه ..
به‌راستی ئه‌ركێكی زۆر زۆر پیرۆزه ...
نموونه‌ت هه‌ر له زۆری‌دا بێت ..
بژییییییییت

له‌سه‌ر هێڵ نییه