.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









فایه‌ق بێكه‌س
1948 - 1905 
شاعیری نیشتمانپهروهرو قاره‌مانی راپه‌ڕینه‌كان فایه‌ق بێكه‌س، ناوی فایه‌ق كوڕی عه‌بدوڵڵا به‌گی كوڕی كاكه حه‌مه‌ی كوڕی ئه‌لیاسه قۆجه‌یه.
ساڵی 1905 له‌گوندی (سیته‌ك)ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌وارو ناسراو له‌دایكبووه.
دوو ساڵی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی له (سیته‌ك) بردۆته سه‌رو پاشان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له شاری سلێمانی نیشته‌جێ بووه.
به منداڵی خراوه‌ته حوجره، باوكی فه‌رمانبه‌ری عوسمانی بووه نه‌قڵی به‌غدا كراوه‌و دواتریش چۆته توركیا. ئه‌و كاته‌ی باوكی ئه‌مانی به‌جێهێشتووه، به‌ماڵه‌وه له‌به‌غدا بوون‌و له ساڵه سه‌خته‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا كوێره‌وه‌رییه‌كی زۆری چه‌شتووه. هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه برایهكیو دایكی‌و خاڵی كۆچی دواییان كردووه‌و فایه‌ق به بێ كه‌سی ماوه‌ته‌وه.
ساڵی 1918 گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی‌و تا ساڵی 1923 له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وامبووه.
له ناوه‌ڕاستی بیستهكانداو بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان چه‌ند ئیشێكی گرتۆتهدهستو ماوه‌یه‌كیش مامۆستایی كردووه.
سه‌ره‌تای ساڵی 1930 بۆ سۆراخكردنی كه‌سوكاری باوكی‌و دۆزینه‌وه‌ی میراته‌كه‌ی سه‌فه‌ری توركیای كردووه.
ئه‌م پیاوه بلیمه‌ته هه‌ر له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه به‌هره‌ی شیعری تیادهركهوتووهو له‌هۆنینه‌وه‌ی شیعردا شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه. فایه‌ق بێكه‌س نیشتمانپه‌روه‌رێكی به‌هه‌ڵوێست‌و تێكۆشه‌رێكی راستگۆ بووه. به‌شێكی زۆری به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی ته‌رخانكردووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی نیشتمانیی‌و شیعره‌كانی تا ئێستاش چه‌كێكی كاریگه‌رن به‌ڕووی داگیركه‌ران‌و كۆنهپهرستاندا.
بێكه‌س رۆڵێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌بوو له به‌رپاكردنی راپه‌رینه گه‌وره‌كه‌ی شه‌شی ئه‌یلول له سلێمانی‌و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی زیندانی كرا. پاش ئازاد كردنی بۆته‌وه به مامۆستا‌و له گه‌لێ ناوچه‌دا خزمه‌تیكردووه.
ساڵی 1937 فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌رده‌چێت بۆ شاری (عه‌مماره)ی خوارووی عێراق و بێكه‌س-ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ناكات.
ساڵی 1948 ده‌ستیكردۆته‌وه به مامۆستایی.
ئه‌م شاعیره نیشتمانپه‌روه‌ره‌ی كورد رۆژی 18ی كانوونی یه‌كه‌می 1948 له هه‌ڵه‌بجه كۆچی دوایی كردووه‌و ته‌رمه‌كه‌ی له‌سلێمانی به‌خاك سپێردراوه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dast xosh bet bo aw babatat barezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستى توش خوش بيت تابين كيان .......,,,,,..... زورسوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastw chawt xoshbeat hawrea gian harsarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshbe zryan gian babateki baswda sarkautu bit
ama nmwnaiak la honrawakani
ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم...
ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم‌و شێوه‌تم بیركه‌وته‌وه
وه‌ختی بهندیییو ئه‌ساره‌ت، پێ به ته‌وق و كۆته‌وه
من له زیكر‌و فیكی تۆ غافڵ نه‌بووم، وا تێنه‌گه‌ی
حه‌پس و تێهه‌ڵدان و زیلله‌ت تۆی له بیر بردۆته‌وه
به‌و خودایه‌ی بێشهریك و لامهكان و واحیده
عه‌شقی تۆ نه‌وعێ له دڵما ئاگری كردۆته‌وه
ئاگرێكی وا هه‌زار ساڵ ئاوێ بڕژێنیته سه‌ر
قه‌ت گڕو كڵپه‌و بڵێسه‌ی تا ئه‌به‌د نه‌كوژێته‌وه
باسی مه‌حزوونی و كهساسیی خۆت نه‌كه‌ی توخوا وه‌ته‌ن
چونكه به‌و باسه برین‌و زامهكهم ئه‌كولێته‌و
ماته‌مینی تا به كه‌ی، ده‌ی پێكه‌نه‌و سه‌ر هه‌ڵبڕه
موفتهخیر به، شوهرهتت وا عاله‌می گرتۆته‌وه
نه‌گبه‌تی لاچوو، سه‌عاده‌ت بۆته پشتیوانی تۆ
كه‌وكه‌بی بهختو فریشته‌ت به‌رزه، ئه‌دره‌وشێته‌وه
گه‌رچی بهینێكه زه‌لیل و دیلی ده‌ستی زاڵمی
نۆبه‌تی شادیته ئه‌مجا ناحه‌زت لێك‌بێته‌وه
لافی میللیییهت به ده‌م له‌م عه‌سره‌دا كهڵکی نییه
ڕۆژی هه‌وڵه، هه‌ر به هیممه‌ت گۆی هونه‌ر ئه‌برێته‌وه
بێقوسووره، چه‌ند جه‌سووره صه‌د شوكر ئهولادهكهت
وا له ڕێی تۆدا له خوێنا سه‌یری چۆن ئه‌تلێته‌وه
به‌سیه، ته‌عنه‌م لێ مه‌ده، هه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی جارانتم
هێنده حیلمت بێ هه‌تاكو دهستو پێم ئه‌كرێته‌وه
شه‌رته شه‌رتی پیاوه‌تی بێ گه‌ر خودا ده‌ستم بدا
دوژمنت پهتكهم وه‌كوو سه‌گ بیخه‌مه ژێر پێته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه