❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فایه‌ق بێكه‌س

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-19 21:22:05

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

فایه‌ق بێكه‌س

فایه‌ق بێكه‌س
1948 - 1905

http://www.kurdsat.tv/wenekan/fbekes.jpg

شاعیری‌ نیشتمانپه‌روه‌رو قاره‌مانی‌ راپه‌ڕینه‌كان فایه‌ق بێكه‌س، ناوی‌ فایه‌ق‌ كوڕی‌ عه‌بدوڵڵا به‌گی‌ كوڕی‌ كاكه‌ حه‌مه‌ی‌ كوڕی‌ ئه‌لیاسه‌ قۆجه‌یه‌.
ساڵی‌ 1905 له‌گوندی‌ (سیته‌ك)ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ خوێنده‌وارو ناسراو له‌دایكبووه‌.
دوو ساڵی‌ سه‌ره‌تای‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ (سیته‌ك) بردۆته‌ سه‌رو پاشان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ نیشته‌جێ‌ بووه‌.
به‌ منداڵی‌ خراوه‌ته‌ حوجره‌، باوكی‌ فه‌رمانبه‌ری‌ عوسمانی‌ بووه‌ نه‌قڵی‌ به‌غدا كراوه‌و دواتریش چۆته‌ توركیا. ئه‌و كاته‌ی‌ باوكی‌ ئه‌مانی‌ به‌جێهێشتووه‌، به‌ماڵه‌وه‌ له‌به‌غدا بوون‌و له‌ ساڵه‌ سه‌خته‌كانی‌ جه‌نگی‌ یه‌كه‌می‌ جیهانیدا كوێره‌وه‌رییه‌كی‌ زۆری‌ چه‌شتووه‌. هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ برایه‌كی‌و دایكی‌و خاڵی‌ كۆچی‌ دواییان كردووه‌و فایه‌ق به‌ بێ‌ كه‌سی‌ ماوه‌ته‌وه‌.
ساڵی‌ 1918 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سلێمانی‌و تا ساڵی‌ 1923 له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وامبووه‌.
له‌ ناوه‌ڕاستی‌ بیسته‌كانداو بۆ په‌یداكردنی‌ بژێوی‌ ژیان چه‌ند ئیشێكی‌ گرتۆته‌ده‌ست‌و ماوه‌یه‌كیش مامۆستایی‌ كردووه‌.
سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 1930 بۆ سۆراخكردنی‌ كه‌سوكاری‌ باوكی‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ میراته‌كه‌ی‌ سه‌فه‌ری‌ توركیای‌ كردووه‌.

ئه‌م پیاوه‌ بلیمه‌ته‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی‌ هه‌رزه‌كارییه‌وه‌ به‌هره‌ی‌ شیعری‌ تیاده‌ركه‌وتووه‌و له‌هۆنینه‌وه‌ی‌ شیعردا شێوازی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌بووه‌. فایه‌ق بێكه‌س نیشتمانپه‌روه‌رێكی‌ به‌هه‌ڵوێست‌و تێكۆشه‌رێكی‌ راستگۆ بووه‌. به‌شێكی‌ زۆری‌ به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی‌ ته‌رخانكردووه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بیروباوه‌ڕی‌ نیشتمانیی‌و شیعره‌كانی‌ تا ئێستاش چه‌كێكی‌ كاریگه‌رن به‌ڕووی‌ داگیركه‌ران‌و كۆنه‌په‌رستاندا.
بێكه‌س رۆڵێكی‌ یه‌كجار گه‌وره‌ی‌ هه‌بوو له‌ به‌رپاكردنی‌ راپه‌رینه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ شه‌شی‌ ئه‌یلول له‌ سلێمانی‌و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ زیندانی‌ كرا. پاش ئازاد كردنی‌ بۆته‌وه‌ به‌ مامۆستاو له‌ گه‌لێ‌ ناوچه‌دا خزمه‌تیكردووه‌.
ساڵی‌ 1937 فه‌رمانی‌ دوورخستنه‌وه‌ی‌ ده‌رده‌چێت بۆ شاری‌ (عه‌مماره‌)ی‌ خوارووی‌ عێراق و بێكه‌س-ی‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ‌ ناكات.
ساڵی‌ 1948 ده‌ستیكردۆته‌وه‌ به‌ مامۆستایی‌.
ئه‌م شاعیره‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌ی‌ كورد رۆژی‌ 18ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 1948 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌و ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌سلێمانی‌ به‌خاك سپێردراوه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-05 19:44:17

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: فایه‌ق بێكه‌س

dast xosh bet bo aw babatat barezm

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-06 15:30:09

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

Re: فایه‌ق بێكه‌س

ده ستى توش خوش بيت تابين كيان .......,,,,,.....  زورسوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-02-19 08:32:09

زانا هیجرانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-14
دواترین سه‌ردان: 2008-10-07
په‌یامه‌كان: 103

Re: فایه‌ق بێكه‌س

dastw chawt xoshbeat hawrea gian harsarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-02-19 09:22:09

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: فایه‌ق بێكه‌س

dast xoshbe zryan gian babateki baswda sarkautu bit

ama nmwnaiak la honrawakani

ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم...

ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم‌و شێوه‌تم بیركه‌وته‌وه
وه‌ختی به‌ندیییو ئه‌ساره‌ت، پێ به ته‌وق ‌و كۆته‌وه
من له زیكرو فیكی تۆ غافڵ نه‌بووم، وا تێنه‌گه‌ی
حه‌پس و تێ‌هه‌ڵدان‌ و زیلله‌ت تۆی له بیر بردۆته‌وه
به‌و خودایه‌ی بێ‌شه‌ریك ‌و لامه‌كان‌ و واحیده
عه‌شقی تۆ نه‌وعێ له دڵما ئاگری كردۆته‌وه
ئاگرێكی ‌وا هه‌زار ساڵ ئاوێ بڕژێنیته سه‌ر
قه‌ت گڕو كڵپه‌و بڵێسه‌ی تا ئه‌به‌د نه‌كوژێته‌وه
باسی مه‌حزوونی و كه‌ساسیی خۆت نه‌كه‌ی توخوا وه‌ته‌ن
چونكه به‌و باسه برین‌و زامه‌كه‌‌م ئه‌كولێته‌و
ماته‌مینی تا به‌ كه‌ی، ده‌ی پێكه‌نه‌و سه‌ر هه‌ڵبڕه
موفته‌خیر به، شوهره‌تت وا عاله‌می گرتۆته‌وه
نه‌گبه‌تی لاچوو، سه‌عاده‌ت بۆته پشتیوانی تۆ
كه‌وكه‌بی به‌خت‌و فریشته‌ت به‌رزه، ئه‌دره‌وشێته‌وه
گه‌رچی به‌ینێكه زه‌لیل‌ و دیلی ده‌ستی زاڵمی
نۆبه‌تی شادیته ئه‌مجا ناحه‌زت لێك‌بێته‌وه
لافی میللیییه‌ت به‌ ده‌م له‌م عه‌سره‌دا كه‌ڵکی نییه
ڕۆژی هه‌وڵه، هه‌ر به هیممه‌ت گۆی هونه‌ر ئه‌برێته‌وه
بێ‌قوسووره، چه‌ند جه‌سووره صه‌د شوكر ئه‌ولاده‌كه‌ت
وا له‌ ڕێی تۆدا له خوێنا سه‌یری چۆن ئه‌تلێته‌وه
به‌سیه، ته‌عنه‌م لێ مه‌ده‌، هه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی جارانتم
هێنده‌ حیلمت بێ هه‌تاكو ده‌ست‌و پێم ئه‌كرێته‌وه
شه‌رته شه‌رتی پیاوه‌تی بێ گه‌ر خودا ده‌ستم بدا
دوژمنت په‌ت‌كه‌م وه‌كوو سه‌گ بیخه‌مه‌ ژێر پێته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net