.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









باشبوون و چاكه‌كردن له گه‌ڵ خه‌ڵك ڕێگه‌یه‌كی فراوانه له ڕێگاكانی به‌خته‌وه‌ری، وه‌ك له فه‌رمووده‌ی سهحیدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (يقول الله جل وعلا للعبد يوم القيامة: يا ابن آدم، مرضت فلم تعدني، فيقول: يا رب، كيف أعودك وأنت رب العالمين؟ فيقول: أما علمت أن عبدي فلانا مرض فلم تعده، أما علمت أنك لو عدته لوجدتني عنده. ويقول: يا ابن آدم استسقيتك فلم تسقني؟ فيقول: يا رب، كيف أسقيك وأنت رب العالمين؟ فيقول: أما علمت أن عبدي فلانا استسقاك فلم تسقه؟ أما علمت أنك لو سقيته لوجدت ذلك عندي. يا ابن آدم استطعمتك فلم تطعمني، فيقول: يا رب، وكيف أطعمك وأنت رب العالمين؟ فيقول: ألم تعلم أن عبدي فلانا استطعمك فلم تطعمه، أما لو أنك أطعمته لوجدت ذلك عندي) (صحيح ابن حبان: 4/381) واته: خوای به‌رزو بڵند له ڕۆژی قیامه‌ت به به‌نده‌ی خۆی ده‌ڵێت: ئه‌ی به‌نی ئاده‌م، نه‌خۆش كه‌وتم سه‌رت لێ نه‌دام، ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چۆن سه‌رت لێ بده‌م كه تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیت؟ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نهتدهزانێ كه فولان به‌نده‌ی من نه‌خۆشبوو كه‌چی سه‌رت لێی نه‌دا؟ نهتدهزانێ ئه‌گه‌ر سه‌رت لێی بدایه منت لای ئه‌و ده‌بینی؟ ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نی ئاده‌م داوای ئاوم لێ كردیت ئاوت پێ نه‌دام؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار چۆن ئاوت پێ بده‌م له كاتێك كه تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیت؟ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌تده‌زانی كه فولان به‌ده‌م (تێنووی بوو) داوای ئاوی لێ كردیت، كه‌چی پێت نه‌دا؟ نهتدهزانێ ئه‌گه‌ر ئاوت پێ بدایه ئه‌وت لای من ده‌بینێ؟ ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نی ئاده‌م، داوای خواردنم لێ كردیت، خواردنت پێ نه‌دام! ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار چۆن خواردنت پێ بده‌م كه تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیت؟ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌تده‌زانی كه فولان به‌نده‌م (برسی بوو) داوای خواردنی لێ كردیت، كه‌چی خواردنت پێی نه‌دا؟ نه‌تده‌زانی ئه‌گه‌ر خواردنت پێی بدایه، ئه‌وت لای من ده‌بینی؟
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێ له ڕسته‌ی (منت لای ئه‌و ده‌بینی) بده‌ین، وه‌ك دوو ده‌سته‌واژه‌كه‌ی تر نه‌یفه‌رموو (ئه‌وت لای من ده‌بینی)، چونكه خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه كه دڵشكاون، وه‌ك كه‌سانی نه‌خۆش كه زۆر دڵ ناسك‌و بێهیوا ده‌بن له ژیان.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (في كل كبدة رطبة أجر) واته: بۆ یارمه‌تی دان و به پیر وه‌چوونی هه‌ر گیان له‌به‌رێك پاداشت وه‌رده‌گریت.
هه‌روه‌ك ده‌زانین كه ئافره‌تێكی خه‌تاكار له به‌نی ئیسرائیل چووه به‌هه‌شت به هۆكار ئاودانی بهسهگێك كه تینووی بوو، ئه‌ی چی ده‌ڵێیت به‌وه كه له كاتی برسی بوون سكی كه‌سێك تێركهیت و له كاتی تینووبوونی گه‌رووی كه‌سێ تهڕكهیت و ناڕه‌حه‌تی له‌سه‌ر لابه‌ریت؟!
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ كَانَ مَعَهُ فَضْلُ ظَهرٍ فَليَعُدْ بِهِ عَلى مَنْ لا ظَهْرَ لَهُ ، وَمَن كانَ لَهُ فَضْلٌ مِن زَادٍ ، فَليَعُدْ بِهِ على مَن لا زَادَ لَهُ) واته: كه‌سێك هێستر (یا هه‌ر سوارێكی تر) زیادی هه‌یه با بیدات به‌و كه‌سه‌ی كه نییه‌تی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خواردنی زیادی لابوو، با بۆ كه‌سێكی به‌رێت، كه لای نییه.
هه‌روه‌ك حاته‌م له دێڕه شیعرێكی جوان‌دا كه به خورامكارهكهی خۆی ده‌ڵێت:
گڕیده چون ئه‌مشه‌و كه بهستوسارده
كــــــــه میوان هات تۆ خۆت ئازاد به
واته: هێنده ڕیزی له میوان ناوه، تا به كۆیله‌ی خۆی گوتووه، ئه‌مشه‌و شه‌وێكی سارده، ئاگردان سازكه، ئه‌گه‌ر میوان ڕووی تێكردین، تۆ ئازادیت.
یا به خێزانه‌كه‌ی خۆی ده‌گوت:
كه شێوت سازكرد بخۆر بانگكه بۆم
چون ناخۆم چێشتێ ته‌نهابم بۆ خۆم
مه‌به‌ستی له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك خێزانه‌كه‌ی چێشتی درووستكرد، ئه‌و ناتوانێت به ته‌نها نان بخوات، مه‌گه‌ر میوانێك بانگ بكات، تا له‌گه‌ڵی بخوات.
دراوسێ جووه‌كه
ئیبن موباره‌ك (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) دراوسێیه‌كی جووله‌كه‌ی هه‌بوو، هه‌موو جار ئه‌هات و خواردنی بۆ جووله‌كه‌كه ئه‌هێنا پێش ئه‌وه ده‌رخواردی منداڵه‌كانی بدات، ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگێك هه‌بووایه ئه‌چوو ئه‌وی پۆشته ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی پۆشته بكات، ڕۆژێ چه‌ند كڕیارێك دێنه ماڵی جووهكهو پێی ده‌ڵێن: خانووهكهتمان پێ بفرۆشه، ئه‌ویش ده‌ڵێت: خانووه‌كه‌م به دووهه‌زار دیناره، هه‌زار دینار نرخه‌كه‌یه‌تی و هه‌زاره‌كه‌ی تریش نرخی دراوسێیه‌تی ئبنو موباره‌كه، ئیبنو موباره‌ك ئه‌مه‌ی گوێ لێده‌بێت ده‌ڵێت: خودایه هیدایه‌تی بده بۆ ئیسلام، ئه‌ویش به ویستی خوا مسوڵمان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه: ئیبنو موباره‌ك به كاروانێك بۆ حه‌ج به‌ڕێكه‌وتبوون،، له ڕێگه چاوی به ئافره‌تێك ده‌كه‌وێت، كه له سهرانگوێلكێك قه‌ڵه ڕه‌شێكی تۆپیو هه‌ڵده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش كۆیله‌كه‌ی خۆی به‌دوایدا ئه‌نێرێت و لێی ده‌پرسێت، ئافره‌ته‌كه پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه سێ ڕۆژه هیچ زادێكمان نییه ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌یبینیت، كه ئه‌مه بۆ ئیبنو موباره‌ك ده‌گێڕته‌وه، فرمێسك له چاوه‌كانی دێنه خوارو فه‌رمان ئه‌دات به كاروانه‌كه كه هه‌رچییان له‌گه‌ڵ خۆ هێناوه با به‌سه‌ر ئه‌و گونده‌ی ببه‌شنه‌وه، ئیبنو موباره‌ك دهگهڕٍێتهوهو ئه‌مساڵه حه‌جه‌كه‌ی ناكات، شه‌و ئه‌خه‌وێ و له خه‌ودا پێی ده‌ڵێن: ((حجٌّ مبرورٌ، وسعيٌ مشكورٌ، وذنبٌ مغفورٌ) واته: خوا حه‌جه‌كه‌ت لێ قه‌بول بكا‌و ماندوو بوونت ببێت به مایه‌ی سوپاسگوزاری و خودا‌ش له تاوانه‌كانت خۆشبووبێت.
خوای به‌رزو بڵند ده‌فه‌رموێت: وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ واته: وه‌سه‌ر خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن هه‌رچه‌ند خۆشیان پێویستیان زیاتر پێی بووبێت.
وةركيراوة
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سووده...
له‌سه‌ر هێڵ نییه


دةستةكانت خوش ...
خوا لةم بابةتانةمان نةكات:)

له‌سه‌ر هێڵ نییه

dastkhoshet le dakam ba raste eimay mosulmanpewesteman bam gora babatana zora omedakam bardawambet la nardni babate gwan u basud
له‌سه‌ر هێڵ نییه



zor sups chnar baxawan gorano drod dastan xosh bahewae sud war grten
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستت خوش بيت هيوادارم به رده وام بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









كاك باخةوان نووسى ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سووده...


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستت خۆش بێت ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه