❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-04-01 18:05:41

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

باشبوون و چاكه‌كردن له‌ گه‌ڵ‌ خه‌ڵك ڕێگه‌یه‌كی فراوانه‌ له‌ ڕێگاكانی به‌خته‌وه‌ری، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی سه‌حیدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (يقول الله جل وعلا للعبد يوم القيامة: يا ابن آدم، مرضت فلم تعدني، فيقول: يا رب، كيف أعودك وأنت رب العالمين؟ فيقول: أما علمت أن عبدي فلانا مرض فلم تعده، أما علمت أنك لو عدته لوجدتني عنده. ويقول: يا ابن آدم استسقيتك فلم تسقني؟ فيقول: يا رب، كيف أسقيك وأنت رب العالمين؟ فيقول: أما علمت أن عبدي فلانا استسقاك فلم تسقه؟ أما علمت أنك لو سقيته لوجدت ذلك عندي. يا ابن آدم استطعمتك فلم تطعمني، فيقول: يا رب، وكيف أطعمك وأنت رب العالمين؟ فيقول: ألم تعلم أن عبدي فلانا استطعمك فلم تطعمه، أما لو أنك أطعمته لوجدت ذلك عندي) (صحيح ابن حبان: 4/381) واته‌: خوای به‌رزو بڵند له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌ به‌نده‌ی خۆی ده‌ڵێت: ئه‌ی به‌نی ئاده‌م، نه‌خۆش كه‌وتم سه‌رت لێ نه‌دام، ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چۆن سه‌رت لێ بده‌م كه‌ تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیت؟ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌تده‌زانێ‌ كه‌ فولان به‌نده‌ی من نه‌خۆشبوو كه‌چی سه‌رت لێی نه‌دا؟ نه‌تده‌زانێ‌ ئه‌گه‌ر سه‌رت لێی بدایه‌ منت لای ئه‌و ده‌بینی؟ ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نی ئاده‌م داوای ئاوم لێ كردیت ئاوت پێ‌ نه‌دام؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار چۆن ئاوت پێ بده‌م له‌ كاتێك كه‌ تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیت؟ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌تده‌زانی كه‌ فولان به‌ده‌م (تێنووی بوو) داوای ئاوی لێ كردیت، كه‌چی پێت نه‌دا؟ نه‌تده‌زانێ‌ ئه‌گه‌ر ئاوت پێ بدایه‌ ئه‌وت لای من ده‌بینێ‌؟ ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نی ئاده‌م، داوای خواردنم لێ كردیت، خواردنت پێ نه‌دام! ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار چۆن خواردنت پێ بده‌م كه‌ تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیت؟ خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌تده‌زانی‌ كه‌ فولان به‌نده‌م (برسی بوو) داوای خواردنی لێ كردیت، كه‌چی خواردنت پێی نه‌دا؟ نه‌تده‌زانی‌ ئه‌گه‌ر خواردنت پێی بدایه‌، ئه‌وت لای من ده‌بینی؟

ئه‌گه‌ر سه‌رنجێ‌ له‌ ڕسته‌ی (منت لای ئه‌و ده‌بینی) بده‌ین، وه‌ك دوو ده‌سته‌واژه‌كه‌ی تر نه‌یفه‌رموو (ئه‌وت لای من ده‌بینی)، چونكه‌ خودا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ دڵشكاون، وه‌ك كه‌سانی نه‌خۆش كه‌ زۆر دڵ ناسكو بێهیوا ده‌بن له‌ ژیان.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (في كل كبدة رطبة أجر) واته‌: بۆ یارمه‌تی دان و به‌ پیر وه‌چوونی هه‌ر گیان له‌به‌رێك پاداشت وه‌رده‌گریت.

هه‌روه‌ك ده‌زانین كه‌ ئافره‌تێكی خه‌تاكار له‌ به‌نی ئیسرائیل چووه‌ به‌هه‌شت به‌ هۆكار ئاودانی به‌سه‌گێك كه‌ تینووی بوو، ئه‌ی چی ده‌ڵێیت به‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی برسی بوون سكی كه‌سێك تێركه‌یت و له‌ كاتی تینووبوونی گه‌رووی كه‌سێ ته‌ڕكه‌یت و ناڕه‌حه‌تی له‌سه‌ر لابه‌ریت؟!
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ كَانَ مَعَهُ فَضْلُ ظَهرٍ فَليَعُدْ بِهِ عَلى مَنْ لا ظَهْرَ لَهُ ، وَمَن كانَ لَهُ فَضْلٌ مِن زَادٍ ، فَليَعُدْ بِهِ على مَن لا زَادَ لَهُ) واته‌: كه‌سێك هێستر (یا هه‌ر سوارێكی تر) زیادی هه‌یه‌ با بیدات به‌و كه‌سه‌ی كه‌ نییه‌تی، ئه‌گه‌ر كه‌سێك خواردنی زیادی لابوو، با بۆ كه‌سێكی به‌رێت، كه‌ لای نییه‌.
هه‌روه‌ك حاته‌م له‌ دێڕه‌ شیعرێكی جواندا كه‌ به‌ خورامكاره‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت:

گڕیده‌ چون ئه‌مشه‌و كه‌ به‌ستوسارده‌
كــــــــه‌ میوان هات تۆ خۆت ئازاد به‌
واته‌: هێنده‌ ڕیزی له‌ میوان ناوه‌، تا به‌ كۆیله‌ی خۆی گوتووه‌، ئه‌مشه‌و شه‌وێكی سارده‌، ئاگردان سازكه‌، ئه‌گه‌ر میوان ڕووی تێكردین، تۆ ئازادیت.

یا به‌ خێزانه‌كه‌ی خۆی ده‌گوت:
كه‌ شێوت سازكرد بخۆر بانگكه‌ بۆم
چون ناخۆم چێشتێ‌ ته‌نهابم بۆ خۆم
مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك خێزانه‌كه‌ی چێشتی درووستكرد، ئه‌و ناتوانێت به‌ ته‌نها نان بخوات، مه‌گه‌ر میوانێك بانگ بكات، تا له‌گه‌ڵی بخوات.

دراوسێ جووه‌كه‌
ئیبن موباره‌ك (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) دراوسێیه‌كی جووله‌كه‌ی هه‌بوو، هه‌موو جار ئه‌هات و خواردنی بۆ جووله‌كه‌كه‌ ئه‌هێنا پێش ئه‌وه‌ ده‌رخواردی منداڵه‌كانی بدات، ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگێك هه‌بووایه‌ ئه‌چوو ئه‌وی پۆشته‌ ده‌كرد پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی پۆشته‌ بكات، ڕۆژێ‌ چه‌ند كڕیارێك دێنه‌ ماڵی جووه‌كه‌و پێی ده‌ڵێن: خانووه‌كه‌تمان پێ‌ بفرۆشه‌، ئه‌ویش ده‌ڵێت: خانووه‌كه‌م به‌ دووهه‌زار دیناره‌، هه‌زار دینار نرخه‌كه‌یه‌تی و هه‌زاره‌كه‌ی تریش نرخی دراوسێیه‌تی ئبنو موباره‌كه‌، ئیبنو موباره‌ك ئه‌مه‌ی گوێ‌ لێده‌بێت ده‌ڵێت: خودایه‌ هیدایه‌تی بده‌ بۆ ئیسلام، ئه‌ویش به‌ ویستی خوا مسوڵمان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه‌: ئیبنو موباره‌ك به‌ كاروانێك بۆ حه‌ج به‌ڕێكه‌وتبوون،، له‌ ڕێگه‌ چاوی به‌ ئافره‌تێك ده‌كه‌وێت، كه‌ له‌ سه‌رانگوێلكێك قه‌ڵه‌ ڕه‌شێكی تۆپیو هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌، ئه‌ویش كۆیله‌كه‌ی خۆی به‌دوایدا ئه‌نێرێت و لێی ده‌پرسێت، ئافره‌ته‌كه‌ پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ سێ‌ ڕۆژه‌ هیچ زادێكمان نییه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌یبینیت، كه‌ ئه‌مه‌ بۆ ئیبنو موباره‌ك ده‌گێڕته‌وه‌، فرمێسك له‌ چاوه‌كانی دێنه‌ خوارو فه‌رمان ئه‌دات به‌ كاروانه‌كه‌ كه‌ هه‌رچییان له‌گه‌ڵ‌ خۆ هێناوه‌ با به‌سه‌ر ئه‌و گونده‌ی ببه‌شنه‌وه‌، ئیبنو موباره‌ك ده‌گه‌ڕٍێته‌وه‌و ئه‌مساڵه‌ حه‌جه‌كه‌ی ناكات، شه‌و ئه‌خه‌وێ‌ و له‌ خه‌ودا پێی ده‌ڵێن: ((حجٌّ مبرورٌ، وسعيٌ مشكورٌ، وذنبٌ مغفورٌ) واته‌: خوا حه‌جه‌كه‌ت لێ قه‌بول بكاو ماندوو بوونت ببێت به‌ مایه‌ی سوپاسگوزاری و خوداش له‌ تاوانه‌كانت خۆشبووبێت.
خوای به‌رزو بڵند ده‌فه‌رموێت: وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ واته‌: وه‌سه‌ر خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن هه‌رچه‌ند خۆشیان پێویستیان زیاتر پێی بووبێت.

وةركيراوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-01 18:13:21

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276

Re: له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

ده‌ست و چاوت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-01 19:40:26

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-02 00:52:57

GOranO
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-08
په‌یامه‌كان: 94

Re: له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

دةستةكانت خوش ...
خوا لةم بابةتانةمان نةكات:)

Kurdzhin
! .......  LOve was made for me and you

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-02 06:52:34

drod
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-27
دواترین سه‌ردان: 2009-06-10
په‌یامه‌كان: 20

Re: له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

dastkhoshet le dakam ba raste eimay mosulmanpewesteman bam gora babatana zora omedakam  bardawambet la nardni babate gwan u basud

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-04-03 15:01:27

lazha
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-12
دواترین سه‌ردان: 2011-09-24
په‌یامه‌كان: 342

Re: له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

zor sups  chnar baxawan  gorano drod dastan xosh bahewae sud war grten

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-02-09 17:39:01

ayad_kaka
خونچەی نوێ
شوێن: ئاكرى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-09
دواترین سه‌ردان: 2009-07-15
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPMSIE

Re: له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

ده ستت خوش بيت هيوادارم به رده وام بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-02-09 20:15:08

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

كۆد:

   كاك باخةوان نووسى
ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سووده‌...
Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-02-09 23:16:24

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPFirefox

Re: له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵك باشبه‌؟

ده‌ستت خۆش بێت ....

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net