.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سایكۆلۆژیای گه‌شه‌كردنی منداڵ 
سایكۆلۆژیای گه‌شه‌كردن یه‌كێكه له‌لقه‌كانی سایكۆلۆژیای تَیۆری كه لێكۆڵینه‌وه له‌دیارده‌ی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات له‌ڕه‌هه‌نده زهمهنیهكهیدا، واته لێكۆڵینه‌وه له‌كاریگه‌ری زه‌مه‌ن له‌سه‌ر دیارده‌ی هه‌ڵسوكه‌وت دهكاتو تایبه‌ته به‌لێكۆڵینه‌وه له‌كاریگه‌ریی ڕه‌هه‌ندی زه‌مه‌نی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت، هه‌ر له‌كاتی پێكهێنانی هێلكه‌ی پیتراوهوه بۆ پێكهاتنی كۆرپه‌له‌و تا كۆتایی ژیانی مرۆڤ.
سایكۆلۆژیای په‌ره‌سه‌ندن له‌سه‌ره‌تادا گرنگی به‌مافی یه‌كه‌می ژیانی مرۆڤ ده‌دات، واته قۆناغه‌كانی منداڵی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه‌یه كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆرترین گۆڕانكاریی تێدا ڕوو ده‌دات، دواتریش بۆ قۆناغه‌كانی ههرزهكاریو لاواییو پیری‌و پهكهوتهكانیش درێژ ده‌بێته‌وه، بگره تاكو كۆتایی ژیانیش سایكۆلۆژیای منداڵ وه‌ك بوارێكی زانستی ئه‌كادیمی ده‌چێته ژێر ڕكێفی بوارێكی تایبه‌تمه‌ندی به‌رفراوانی تره‌وه، ئه‌ویش بریتییه لهسایكۆلۆژیای گه‌شه‌پێدان كه بریتیه له‌و زانسته‌ی په‌یوه‌سته بهتیۆرو ئاراسته‌و په‌ره‌سه‌ندن‌و گۆڕانكارییه گهشهكردنیهكان كه به‌درێژایی ته‌مه‌ن ڕوو ده‌دات.
سایكۆلۆژیای گه‌شه‌كردن لقێكه له‌لقه‌كانی سایكۆلۆژیا كه له‌گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌روونی لای بوونه‌وه‌ری زیندوو ده‌كۆڵێته‌وه، ئه‌ویش مرۆڤـ‌و ئاژه‌ڵ ده‌گرێته‌وه، بهلاَم به‌یێی پسپۆڕی ته‌نها گرنگی به‌لێكۆڵینه‌وه له‌دیارده‌ی گه‌شه‌كردنی بوونه‌وه‌ری مرۆیی ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م لێكۆڵینه‌وه دیارده‌ی گه‌شكردنی( جه‌سته‌یی، ئه‌قڵی، هه‌ڵچوون‌و كۆمهلاَیهتی ) به‌خۆوه ده‌گرێت، ئه‌ویش به‌پێی قۆناغه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی گه‌شه‌كردن ( هه‌ر له‌قۆناغی به‌ر له‌دایكبوون تا ده‌گاته قۆناغی بێشكه، له‌قۆناغی منداڵیه‌تی یهكهمو ناوهندو دواهه‌مین).
گه‌شه‌كردن به‌مانا ده‌روونیه‌كه‌ی واته هه‌موو گۆڕانكارییه جه‌سته‌ییه سایكۆلۆژییه‌كان هه‌ر لهدرێژیو كێش‌و قه‌باره‌و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه به‌سه‌ر بهشو كۆئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌دا دێت، گۆڕانكارییه ئهقڵیهكانو گۆڕانی ههڵسوكهوتو هه‌ڵچوون‌و كۆمهلاَیهتی كه تاكه‌كه‌س له‌قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی جیاوازدا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
گرنگی لێكۆڵینه‌وه لهسایكۆلۆژیای منداڵ گومانی تیادا نیه، لێكۆڵینه‌وه لهسایكۆلۆژیای منداڵ گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له‌جیهانی منداڵی‌و سوودی زۆری هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن، تا قۆناغی نه‌وجه‌وانی درێژ ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش وه‌ك سایكۆلۆژیای نهوجهوانیو گرنگی بۆ پێگه‌یشتن له‌قۆناغی پێگهیشتنو پیریه‌تی.
nna
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh shteky basha sarkawtobit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpas bo barezt har bzhit
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده سته كانت خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor swpas bo barezt
له‌سه‌ر هێڵ نییه