❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌كردنی‌ منداڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-03-23 10:02:17

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌كردنی‌ منداڵ

سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌كردنی‌ منداڵ

http://nawxo.org/ku/images/stories/wina-5/mnal.jpg


سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌كردن یه‌كێكه‌ له‌لقه‌كانی‌ سایكۆلۆژیای‌ تَیۆری‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دیارده‌ی‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات له‌ڕه‌هه‌نده‌ زه‌مه‌نیه‌كه‌یدا، واته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كاریگه‌ری‌ زه‌مه‌ن له‌سه‌ر دیارده‌ی‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات‌و تایبه‌ته‌ به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كاریگه‌ریی‌ ڕه‌هه‌ندی‌ زه‌مه‌نی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت، هه‌ر له‌كاتی‌ پێكهێنانی‌ هێلكه‌ی‌ پیتراوه‌وه‌ بۆ پێكهاتنی‌ كۆرپه‌له‌و تا كۆتایی ژیانی‌ مرۆڤ.
سایكۆلۆژیای‌ په‌ره‌سه‌ندن له‌سه‌ره‌تادا گرنگی‌ به‌مافی‌ یه‌كه‌می‌ ژیانی‌ مرۆڤ ده‌دات، واته‌ قۆناغه‌كانی‌ منداڵی‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و قۆناغه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا زۆرترین گۆڕانكاریی‌ تێدا ڕوو ده‌دات، دواتریش بۆ قۆناغه‌كانی‌ هه‌رزه‌كاری‌‌و لاوایی‌‌و پیری‌‌و په‌كه‌وته‌كانیش درێژ ده‌بێته‌وه‌، بگره‌ تاكو كۆتایی ژیانیش سایكۆلۆژیای‌ منداڵ وه‌ك بوارێكی‌ زانستی‌ ئه‌كادیمی‌ ده‌چێته‌ ژێر ڕكێفی‌ بوارێكی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ به‌رفراوانی‌ تره‌وه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌پێدان كه‌ بریتیه‌ له‌و زانسته‌ی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌تیۆرو ئاراسته‌و په‌ره‌سه‌ندن‌و گۆڕانكارییه‌ گه‌شه‌كردنیه‌كان كه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌ن ڕوو ده‌دات.
سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌كردن لقێكه‌ له‌لقه‌كانی‌ سایكۆلۆژیا كه‌ له‌گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ده‌روونی‌ لای‌ بوونه‌وه‌ری‌ زیندوو ده‌كۆڵێته‌وه‌، ئه‌ویش مرۆڤـ‌و ئاژه‌ڵ ده‌گرێته‌وه‌، به‌لاَم به‌یێی‌ پسپۆڕی ته‌نها گرنگی‌ به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دیارده‌ی‌ گه‌شه‌كردنی‌ بوونه‌وه‌ری‌ مرۆیی ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ دیارده‌ی‌ گه‌شكردنی‌( جه‌سته‌یی، ئه‌قڵی‌، هه‌ڵچوون‌و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ) به‌خۆوه‌ ده‌گرێت، ئه‌ویش به‌پێی قۆناغه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی‌ گه‌شه‌كردن ( هه‌ر له‌قۆناغی‌ به‌ر له‌دایكبوون تا ده‌گاته‌ قۆناغی‌ بێشكه‌، له‌قۆناغی‌ منداڵیه‌تی‌ یه‌كه‌م‌و ناوه‌ندو دواهه‌مین).
گه‌شه‌كردن به‌مانا ده‌روونیه‌كه‌ی‌ واته‌ هه‌موو گۆڕانكارییه‌ جه‌سته‌ییه‌ سایكۆلۆژییه‌كان هه‌ر له‌درێژی‌‌و كێش‌و قه‌باره‌و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه‌ به‌سه‌ر به‌ش‌و كۆئه‌ندامه‌كانی‌ جه‌سته‌دا دێت، گۆڕانكارییه‌ ئه‌قڵیه‌كان‌و گۆڕانی‌ هه‌ڵسوكه‌وت‌و هه‌ڵچوون‌و كۆمه‌لاَیه‌تی‌ كه‌ تاكه‌كه‌س له‌قۆناغه‌كانی‌ گه‌شه‌كردنی‌ جیاوازدا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
گرنگی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سایكۆلۆژیای‌ منداڵ گومانی‌ تیادا نیه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سایكۆلۆژیای‌ منداڵ گرنگیه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌جیهانی‌ منداڵی‌‌و سوودی‌ زۆری هه‌یه‌ بۆ تێگه‌یشتن، تا قۆناغی‌ نه‌وجه‌وانی‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌ویش وه‌ك سایكۆلۆژیای‌ نه‌وجه‌وانی‌‌و گرنگی‌ بۆ پێگه‌یشتن له‌قۆناغی‌ پێگه‌یشتن‌و پیریه‌تی‌.



nna

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-04-22 13:40:31

chaw sawz
پڕشنگی یانە
شوێن: S W E E D
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-18
دواترین سه‌ردان: 2011-12-24
په‌یامه‌كان: 158

Re: سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌كردنی‌ منداڵ

dast xosh  shteky  basha  sarkawtobit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-04-24 08:00:13

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌كردنی‌ منداڵ

zor swpas bo barezt har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-04-28 19:17:32

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌كردنی‌ منداڵ

ده سته كانت خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-04-29 07:52:37

ئانیا
کازیوەی یانە
شوێن: *سوید - ستۆکهۆڵم*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-02
دواترین سه‌ردان: 2013-12-11
په‌یامه‌كان: 1086

Re: سایكۆلۆژیای‌ گه‌شه‌كردنی‌ منداڵ

zor swpas bo barezt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net