❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جۆره‌كانی‌ خۆشه‌ویستی‌ بزانه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-15 10:03:59

sina
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 71

جۆره‌كانی‌ خۆشه‌ویستی‌ بزانه

خۆشه‌ویستی‌ جوانترین و قه‌شه‌نگترین وشه‌یه‌ له‌ بووندا، هه‌مووان گۆرانییان بۆ وتووه‌, زۆر كه‌س به‌ ئاواتیه‌وه‌ بوون و كه‌سانی‌ تر تیایدا ژیاون.
خۆشه‌ویستی‌ ئه‌و وشه‌ بچوكه‌ی چه‌ندین مانای‌ هه‌یه‌ كه‌ قه‌ڵه‌م سسته‌ له‌ ژماردنی‌ یان پێناسه‌ كردنی‌، ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندان به‌ په‌ڕ كێشاویانه‌ , قه‌ڵه‌م و ده‌نگه‌كانیان بۆ چه‌ند جۆرێك دابه‌ش ده‌بێت، لێره‌دا بۆتان نمایش ده‌كه‌ین و هیواخوازین هه‌مووان  ژیانێكی‌ پڕ خۆشه‌ویستی‌ راستگۆو گه‌رم بژین.

جۆری‌ یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی‌ به‌ شێتی‌ خۆشی ده‌وێیت!
هه‌یه‌ به‌ شێتانه‌ خۆشی ده‌وێیت و زۆر هه‌وڵ ده‌دات تووشی‌ ئه‌و شێتیه‌ت بكات، به‌ ئاسانی‌ نكوڵی كردنت قبوڵ ناكات بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی‌ هه‌یه‌تی‌ به‌رامبه‌رت و به‌ لێشاو له‌ هه‌ستی‌ نه‌ویستراوی‌ چوارده‌ورت ده‌دات و ئیره‌ییت لێده‌كات، بۆیه‌ به‌ ته‌نها خۆشه‌ویستی‌ خۆی‌ بۆت ده‌وه‌ستێت و جوانی‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ت بۆ هه‌ڵده‌گرێت و پێویسته‌ له‌سه‌رت خۆشت بوێت گه‌ر نا ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك باست ده‌كات و پیاتدا هه‌ڵده‌دات كه‌ له‌لایه‌نی‌ مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ نكوڵی لێكراوه‌.

جۆری‌ دووه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی‌ تۆ به‌شێتانه‌ خۆشت ده‌وێت!
ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ تۆ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ شێتانه‌ خۆشت ده‌وێت ئه‌و كات كاره‌ساته‌كه‌ت گه‌وره‌ ده‌بێت كاتێك كێشی‌ ئه‌و شێتیه‌ت ده‌زانێت ئه‌و ساته‌ هونه‌ر ده‌نوێنێت به‌ ئازاردانت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ تۆڵه‌ت لێبكاته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ تۆ خۆشت ویستووه‌ ئه‌ویش ڕۆده‌چێت له‌ ئازاردانت بۆ ئه‌وه‌ی‌ تاڵاوی‌ خۆشه‌ویستیت پێ بنۆشێ له‌گه‌ڵ‌ له‌ده‌ستچوونی‌ و ده‌ستت لێهه‌ڵده‌گرێت و كۆسپ ده‌خاته‌ به‌رده‌مت.

جۆری‌ سێهه‌م: ئه‌وه‌ی‌ به‌ ڕاستگۆیی و به‌ بێده‌نگی‌ خۆشی ده‌وێیت.
ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ڕاستگۆیانه‌ خۆشی ده‌وێیت و به‌ شێوه‌ی‌ سۆز مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ‌ ده‌كات و به‌ بێده‌نگی‌ خۆشی ده‌وێیت و ڕێزت لێده‌گرێت و له‌ نێو خۆی‌ و خودی‌ خۆی‌ به‌ئاواتته‌وه‌یه‌، به‌ڵام شانازیكردنی‌ به‌خۆیه‌وه‌ ڕێی لێده‌گرێت نزیكت بێته‌وه‌ گه‌ر بزانێت به‌كه‌سێكی‌ تره‌وه‌ سه‌رقاڵی، بۆیه‌ ته‌نها به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ده‌وه‌ستێت له‌ پێناو خۆشه‌ویستیدا و وێنه‌یه‌كی‌ جوانی‌ تۆ له‌ مێشكیدا هه‌ڵده‌گرێت.

جۆری‌ چواره‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ بازنه‌ی‌ رێگه‌ لێگیراو به‌ندت ده‌كات.
ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ تۆ خۆشت ده‌وێت و هه‌ستی‌ خۆتی‌ پێده‌ڵێێت ئه‌و كات به‌ ناوی‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ده‌تخاته‌ سه‌ر موڵكه‌كانی‌ تری‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ و به‌هۆی‌ ئیره‌یی چوارده‌ورت ده‌دات و له‌ بازنه‌یه‌كی‌ داخراودا زیندانت ده‌كات، هه‌ناسه‌كانت له‌سه‌ر ده‌ژمێرێت، له‌سه‌ر خه‌ونه‌كانت لێت ده‌پرسێته‌وه‌ و بچوكترین مافت لێزه‌وت ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی‌ هه‌ستته‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سانی‌ تر ئه‌و كات له‌ دژایه‌تیه‌كی‌ هه‌میشه‌ییدا ده‌ژیت.

جۆری‌ پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ڕۆشتنی‌ بۆشاییه‌ك جێدێڵێت:
ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ژیانت ده‌رده‌چێت و بۆشاییه‌ك به‌ فراوانی‌ ئاسمان له‌ پاش خۆی‌ جێدێڵێت و تۆش زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌یت ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبكه‌یته‌وه‌ و كه‌سانێك ده‌ناسیت كه‌ شیاو بێت و كه‌سانێكیش نه‌شیاو بێت و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌كه‌ویته‌ كێشه‌وه‌.

جۆری‌ شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی‌ په‌شیمانیت له‌ ناسینی‌:
ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ وات لێده‌كات په‌شیمان بیت له‌ ناسینی‌، ئه‌و كات هه‌ستكردن به‌ ئازارو په‌شیمانی‌ پێكه‌وه‌ پێت ده‌نۆشێ هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره‌كانی‌ شه‌رمه‌زارت ده‌كات.

جۆری‌ حه‌وته‌م: چاوه‌ڕوانی‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگای‌ خه‌ونه‌كان:
ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ زۆر له‌به‌رده‌م ده‌رگای‌ خه‌ونه‌كانتدا چاوه‌ڕێی ده‌كه‌یت، گه‌ر ده‌رفه‌تی‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی‌ بده‌یتێ جوانترینی‌ ئه‌و شته‌انه‌ی‌ كه‌  له‌ دڵتدایه‌ تێك ده‌دا و به‌ په‌شیمانیت له‌ ناسینی‌ جێت دێڵێت!

جۆری‌ هه‌شته‌م: به‌ بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن دێته‌ ژیانته‌وه‌و گه‌ر فه‌وتا به‌ كوڵ بۆی‌ ده‌گری‌:
ئه‌و كه‌سه‌یه‌ به‌ بێ خواستن دێته‌ ژیانته‌وه‌، له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی‌ گوڵ‌ خۆشه‌ویستیت پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌تبات بۆ جیهانی‌ خه‌ونه‌كان، ژیانت ده‌گۆڕێ بۆ جیهانی‌ ئه‌فسانه‌و داستان، وات لێده‌كات هه‌ست بكه‌یت ئه‌و به‌رپرسی تۆیه‌و و تۆ له‌و به‌رپرسی، فێری‌ ڕاستگۆیی و خۆشه‌ویستی‌ و وه‌فات ده‌كات، ڕه‌نگی‌ ڕه‌شت لا ده‌گۆڕێ بۆ سپی و شه‌و به‌ ڕۆژ و تاریكیت بۆ خۆر، ده‌بێته‌ ئه‌و دڵه‌ت كه‌ خۆشه‌ویستی‌ پێده‌كه‌یت و چاوت كه‌ پێی ده‌بینی، به‌ڕاستی‌ ئه‌م كه‌سه‌ گه‌ر له‌ده‌ستچوو به‌ كوڵ بۆی‌ ده‌گری

تيبينى/ له سايتى هه ناسه كه م وه ركيراوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-18 08:12:35

chaw gash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-29
دواترین سه‌ردان: 2009-06-05
په‌یامه‌كان: 352

Re: جۆره‌كانی‌ خۆشه‌ویستی‌ بزانه

dast xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-18 11:51:58

sina
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 71

Re: جۆره‌كانی‌ خۆشه‌ویستی‌ بزانه

dasty tosh hawrey aziz w hamisha chaw gashm,sopas bo payama jwanakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-19 12:13:36

MaRwAn_XwRi
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: SHAQLAWA
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-21
دواترین سه‌ردان: 2013-11-23
په‌یامه‌كان: 393

Re: جۆره‌كانی‌ خۆشه‌ویستی‌ بزانه

dastt xosh bet sina
ba yway bardawami

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-19 15:11:18

sina
خونچەی نوێ
شوێن: kurdstan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-10
په‌یامه‌كان: 71

Re: جۆره‌كانی‌ خۆشه‌ویستی‌ بزانه

dasty tosh xosh guli gyan,sopas bo payamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net