.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








خۆشه‌ویستی جوانترین و قه‌شه‌نگترین وشه‌یه له بووندا، هه‌مووان گۆرانی‌یان بۆ وتووه, زۆر كه‌س به ئاواتیه‌وه بوون و كه‌سانی تر تیایدا ژیاون.
خۆشه‌ویستی ئه‌و وشه بچوكه‌ی چه‌ندین مانای هه‌یه كه قه‌ڵه‌م سسته له ژماردنی یان پێناسه كردنی، ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ی هونه‌رمه‌ندان به په‌ڕ كێشاویانه , قه‌ڵه‌م و ده‌نگه‌كانیان بۆ چه‌ند جۆرێك دابه‌ش ده‌بێت، لێره‌دا بۆتان نمایش ده‌كه‌ین و هیواخوازین هه‌مووان ژیانێكی پڕ خۆشه‌ویستی راستگۆ‌و گه‌رم بژین.
جۆری یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به شێتی خۆشی ده‌وێیت!
هه‌یه به شێتانه خۆشی ده‌وێیت و زۆر هه‌وڵ ده‌دات تووشی ئه‌و شێتیهت بكات، به ئاسانی نكوڵی كردنت قبوڵ ناكات بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌یه‌تی به‌رامبه‌رت و به لێشاو له هه‌ستی نه‌ویستراوی چوارده‌ورت ده‌دات و ئیره‌ییت لێده‌كات، بۆیه به ته‌نها خۆشه‌ویستی خۆی بۆت ده‌وه‌ستێت و جوانی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ت بۆ هه‌ڵده‌گرێت و پێویسته له‌سه‌رت خۆشت بوێت گه‌ر نا ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك باست ده‌كات و پیاتدا هه‌ڵده‌دات كه له‌لایه‌نی مرۆڤایه‌تیه‌وه نكوڵی لێكراوه.
جۆری دووه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ به‌شێتانه خۆشت ده‌وێت!
ئه‌و كه‌سه‌یه كه تۆ به شێوه‌یه‌كی شێتانه خۆشت ده‌وێت ئه‌و كات كارهساتهكهت گه‌وره ده‌بێت كاتێك كێشی ئه‌و شێتیهت ده‌زانێت ئه‌و ساته هونه‌ر ده‌نوێنێت به ئازاردانت وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ت لێبكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ خۆشت ویستووه ئه‌ویش ڕۆده‌چێت له ئازاردانت بۆ ئه‌وه‌ی تاڵاوی خۆشه‌ویستیت پێ بنۆشێ له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستچوونی و ده‌ستت لێهه‌ڵده‌گرێت و كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌مت.
جۆری سێهه‌م: ئه‌وه‌ی به ڕاستگۆیی و به بێده‌نگی خۆشی ده‌وێیت.
ئه‌و كه‌سه‌یه كه ڕاستگۆیانه خۆشی ده‌وێیت و به شێوه‌ی سۆز مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات و به بێده‌نگی خۆشی ده‌وێیت و ڕێزت لێده‌گرێت و له نێو خۆی و خودی خۆی بهئاواتتهوهیه، به‌ڵام شانازیكردنی به‌خۆیه‌وه ڕێی لێده‌گرێت نزیكت بێته‌وه گه‌ر بزانێت به‌كه‌سێكی تره‌وه سه‌رقاڵی، بۆیه ته‌نها به خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌وه‌ستێت له پێناو خۆشه‌ویستیدا و وێنه‌یه‌كی جوانی تۆ له مێشكی‌دا هه‌ڵده‌گرێت.
جۆری چواره‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی له بازنه‌ی رێگه لێ‌گیراو به‌ندت ده‌كات.
ئه‌و كه‌سه‌یه كه تۆ خۆشت ده‌وێت و هه‌ستی خۆتی پێدهڵێێت ئه‌و كات به ناوی خۆشه‌ویستیه‌وه ده‌تخاته سه‌ر موڵكه‌كانی تری كه هه‌یه‌تی و به‌هۆی ئیره‌یی چوارده‌ورت ده‌دات و له بازنه‌یه‌كی داخراودا زیندانت ده‌كات، هه‌ناسه‌كانت له‌سه‌ر ده‌ژمێرێت، له‌سه‌ر خه‌ونه‌كانت لێت ده‌پرسێته‌وه و بچوكترین مافت لێزه‌وت ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ستته به‌رامبه‌ر به كه‌سانی تر ئه‌و كات له دژایه‌تیه‌كی هه‌میشه‌ییدا ده‌ژیت.
جۆری پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆشتنی بۆشاییه‌ك جێدێڵێت:
ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌ژیانت ده‌رده‌چێت و بۆشاییه‌ك به فراوانی ئاسمان له پاش خۆی جێدێڵێت و تۆش زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌یت ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌یته‌وه و كه‌سانێك ده‌ناسیت كه شیاو بێت و كه‌سانێكیش نه‌شیاو بێت و به‌هۆیه‌وه ده‌كه‌ویته كێشه‌وه.
جۆری شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی په‌شیمانیت له ناسینی:
ئه‌و كه‌سه‌یه كه وات لێده‌كات په‌شیمان بیت له ناسینی، ئه‌و كات هه‌ستكردن به ئازار‌و په‌شیمانی پێكه‌وه پێت ده‌نۆشێ هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره‌كانی شه‌رمه‌زارت ده‌كات.
جۆری حه‌وته‌م: چاوه‌ڕوانی له‌به‌رده‌م ده‌رگای خهونهكان:
ئه‌و كه‌سه‌یه كه زۆر له‌به‌رده‌م ده‌رگای خهونهكانتدا چاوه‌ڕێی ده‌كه‌یت، گه‌ر ده‌رفه‌تی چوونه ژووره‌وه‌ی بده‌یتێ جوانترینی ئه‌و شتهانهی كه له دڵتدایه تێك ده‌دا و به په‌شیمانیت له ناسینی جێت دێڵێت!
جۆری هه‌شته‌م: به بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن دێته ژیانته‌وه‌و گه‌ر فه‌وتا به كوڵ بۆی ده‌گری:
ئه‌و كه‌سه‌یه به بێ خواستن دێته ژیانته‌وه، له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵ خۆشه‌ویستیت پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌تبات بۆ جیهانی خهونهكان، ژیانت ده‌گۆڕێ بۆ جیهانی ئه‌فسانه‌و داستان، وات لێده‌كات هه‌ست بكه‌یت ئه‌و به‌رپرسی تۆیه‌و و تۆ له‌و به‌رپرسی، فێری ڕاستگۆیی و خۆشه‌ویستی و وه‌فات ده‌كات، ڕه‌نگی ڕه‌شت لا ده‌گۆڕێ بۆ سپی و شه‌و به ڕۆژ و تاریكیت بۆ خۆر، ده‌بێته ئه‌و دڵه‌ت كه خۆشه‌ویستی پێده‌كه‌یت و چاوت كه پێی ده‌بینی، به‌ڕاستی ئه‌م كه‌سه گه‌ر له‌ده‌ستچوو به كوڵ بۆی ده‌گری
تيبينى/ له سايتى هه ناسه كه م وه ركيراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dasty tosh hawrey aziz w hamisha chaw gashm,sopas bo payama jwanakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet sina
ba yway bardawami
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dasty tosh xosh guli gyan,sopas bo payamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه