❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف9

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-11 10:44:15

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف9

به‌شی نۆیه‌م له‌ ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف
دکتۆر عبدالله‌ 

ئایەتى سێ زدە  :{نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُمْ بِالْحَقِّ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى (13)}
واتە : ئێمە بۆت دەگێڕینەوە هەواڵی ئەوان بە رێک و ڕاستى ، بەڕاستى ئەوانە کۆمەڵە لاوێک بوون باوەڕیان هێنابوو بە پەروەردگاریان ، ئێمەش ڕێنمونیمان زیاد کردن.
- {نَحْنُ نَقُصُّ} واتە : ئێمە بۆت دەگێڕینەوە ، چیرۆکێک خوای گەورە بیگێڕێتەوە ئەوا چاکترین چیرۆکە هەروەکو دەفەرموێ : {نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَذَا الْقُرْآنَ ... (3)} واتە : ئێمە دەگێڕینەوە بۆت جوانترین چیرۆک و بەسەرهات لە ڕێگای ئەم قورئانەوە کە نیگامان کردوە بۆت .
- بەڵێ ئەو چیرۆکانەی کە خوای گەورە دەیگێڕێتەوە بۆمان چاکترین و تەواوترین چیرۆکە ، چونکە خواى گەورە خاوەنى زانستى تەواوە بە ووردەکارى ڕووداوەکان و فەرمودەکانى ئەو پەڕی ڕاست و دروستن و بە جوانترین شێواز و ڕوونترین جۆری دەربڕین بۆمان باس دەکات .
- وە مەبەستیش لە باسکردنی ئەم چیرۆکانە لە لایەن خوای گەورەوە بۆ بەندەکانى چاکترین وویست و مەبەستە کە ئەویش بۆ ئەوەى پەندى لێ وەربگیرێ و ببێتە مایەى رێنمونى و هەستان بە دادپەروەرى لە نێوان خۆیاندا.
- {عَلَيْكَ} بۆ تۆ ، واتە بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) کە ئەمەش مانای گرنگی دانە بە کەسایەتى پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) چونکە هەر ئەوە یەکەم هەڵگرى ئەو پەیامە پیرۆزە و یەکەم بانگەوازى کاریشە بۆى.
- وە کاتێک دەفەرموێ { عَلَيْكَ } وە نافەرموێ {لک} ئەمەش ماناى (فوقية) دەگەیەنێ ، واتە لە سەرووى خۆت بۆت هاتووە تاوەکو پەندى لێ وەربگری و کار بە ناوەڕۆکەکەى بکەیت نەوەک تەنها بۆ خۆشى و کات بەسەربردن گوێ ى لێ ڕابگرى.
- {{نَبَأَهُمْ} } هەواڵی ئەوان ، (النبأ) ئەو هەواڵە گرنگەیە کە مایەى سەرنج دان و شایانى بیرلێ کردنەوەیە ، کەواتە هەموو          (النبأ) ێک (خبر)ــە بەڵام هەموو (خبر)ێک (النبأ) نی یە.
- { بِالْحَقِّ } بە ڕاست و دروستى کە دەقاو دەقی ڕوداوەکەیە هەروەکو ڕووى داوە ، چەنکە ئەو زاتەى کە دەیگێڕێتەوە ئەو پەروەردگارەیە کە زانایە بە حاڵیان و هەر ئەویش کارەکانیانى بەڕێوەبردن.
- { إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ } بە ڕاستى ئەوان کۆمەڵە لاوێک بوون ، کە وەکو پێشتر باسمان کرد ژمارەیان لە دە کەس کەمتر بوو ، بەڵام خاوەنى بەدەن و عەزیمەت و باوەڕێکى بەهێز بوون .
- دیارە قۆناغی لاوێتى قۆناغێکە کە خاوەنەکەی تیایدا بیرکراوەیەو ئامادەباشی زۆری تیایە بۆ وەرگرتنى حەق و ڕاستى کاتێک بۆى ڕوون دەبێتەوە زیاتر لەو کەسانەى کە کەوتونەتە ناو تەمەن و بەساڵاچوون کە گۆڕنکاری تیایاندا ئەگەر بەرەو باشتریش بێت وا بە ئاسانى نی یە و کەمیان هەیە قبوڵى بکات ، بۆیە دەبینین زۆربەی شوێن کەوتەى پێغەمبەران (سەلامی خوایان لێ بێت) گەنج و لاوانن.
- بۆیە کە سەرنج دەدەینە فەرمودەکەى پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) کە باس لە لێپرسنەوەى بەندەکان دەکات لە ڕۆژی دوایی دا لەسەر ئەو نیعمەتانەى کە خوای گەورە پێیانى بەخشیوە ؛ لەوانە لە تەمەنیان بە گشتى و لە قۆناغی گەنجێتى بە تایبەتى هەروەکو دەفەرموێ : (لَا تَزُولُ قَدَمُ ابْنِ آدَمَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ عِنْدِ رَبِّهِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ خَمْسٍ عَنْ عُمُرِهِ فِيمَ أَفْنَاهُ وَعَنْ شَبَابِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ ....)رواه الترمذي عَنْ ابْنِ مَسْعُودٍ . واتە : پێیەکانى بەندە لاناکەوێ لە بارەگاى خواى گەورە ڕۆژی قیامەت تاوەکو پرسیارى لێ نەکێرتەوە دەربارەی پێنج شت : دەربارى تەمەنى بەچى بەسەر برد ، وە دەربارەی لاوێتى چۆنى فەوتاند ...... .
-{آمَنُوا بِرَبِّهِمْ} باوەڕیان هێنابوو بە پەروەردگاریان ، کاتێک کە ناوى پەروەردگار دەدرێتە پاڵ ئەوان وەکو ڕێزلێنانە بۆ ئەوان و ، بە ماناى ئەوە دێت کە پەروەردگار تایبەتی کردن بە پەروەردەکردن لەسەر یەکتاپەرستى.
- {وَزِدْنَاهُمْ هُدًى} ئێمەش ڕێنمونیمان زیاد کردن ، وەکو ڕبو السعود دەفەرموێ : {وَزِدْنَاهُمْ هُدًى} بأن ثبتناهم على الدين و أظهرنا لهم مكنونات محاسنه ، ، واتە : ڕێنمونیمان زیاد کردن بەوەى کە جێگیرمان کردن لەسەر ئاین و ناوەڕۆکە چاکەکانى ئاینمان بۆ بەدەرخستن.
- کەواتە کاتێک بەندە ڕێگاى باوەڕ هەڵدەبژێرێ ؛ خواى گەورە سنگى فراوان دەکات و کۆی دەکاتەوە لە گەڵ ئەهلی حەق و ڕاستى و ڕێگاکانى ژیان و کار و کردەوەکانى بۆ ئاسان دەکات و لە سەر لێشێواوى دەیپارێزێ و ناوى بەرز دەکاتەوە و هانى دەدات بۆ کردەوەى چاک و دڵخۆشی دەکات چەنکە یەکەم جار ئەو بەندەیە داواکارى هیدایەت بووە.
- کەواتە ئەوان هەوڵیان دا بۆ گەیشتن بە ڕێگاى ڕاست و وەڵامی بانگەوازى خواى گەورەیان دایەوە ، خوای گەورەش یارمەتى دەر و ڕێ نبشاندەریان بوو بۆ هیدایەتێکى تێر و تەواوتر لەوەى ئەوان داواکارى بوون ، بۆیە هەر دوو جۆری هیدایەت و ڕێنمونى بۆیان دابین کرا ؛ هیدایەتى گەیشتن بە ڕێگاى ڕاست و هیدایەتى دامەزران لەسەر ئەو ڕێگایە.
- دیارە ئەوەش بەخششی خواى گەورەیە بۆ هەموو کەسێک کە هەوڵ بدات بگات بە ڕێگاى ڕاستى وەکو دەفەرموێ : وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ (69)}العنكبوت ، واتە : کەسانێ کە لە پێناو گەیشتن بە ڕەزامەندى ئێمەدا تێکۆشانیان کردوە ، بەڕاستى ڕێنمونیان دەکەین بۆ ڕێبازەکانى خۆمان ، وە بێگومان خوا لە گەڵ چاکەکاران دایە.
- کاتێک کە لەو ئایەتە خواى گەورە باس لە (سبلنا) دەکات واتە ڕێبازەکانى خۆمان ، واتە ڕێنمونیان دەکەین بۆ هەموو بەشەکانى باوەڕهێنان و پێداویستى یەکانى و بەروبومەکانى و هەموو کردەوە چاکەکان ، هەروەکو لەو ئایەتەى ئێمە لە خزمەتى داین دەفەرموێ {وَزِدْنَاهُمْ هُدًى} ، (هدى) بە (نکرە) هاتووە بە ماناى گشتاندنى هەموو جۆرەکانى هیدایەت نەوەک تەنها یەک هیدایەتى دیارى کراو.
- وە هەروەها وەکو دەفەرموێ : {وَيَزِيدُ اللَّهُ الَّذِينَ اهْتَدَوْا هُدًى .... (76)}مريم ، واتە : ئەوانەى داواکارى هیدایەتیان بوون ؛ ئەوا خوا هیدایەتیان بۆ زیاد دەکا ، کەواتە یارانی ئەشکەوتیش کاتێک  {آمَنُوا بِرَبِّهِمْ} باوەڕیان بە تەنها بە پەروەردگاریان هێنا و خۆیان دوورگرت لە هاوەڵ بڕیاردان بۆ خواى تاک و تەنیا ؛ ئەوا خوای گەورەش هیدایەتی بۆ زیاد کردن ، بە واتایەکى تر ئەوان بەهۆی داواکردنی هیدایەت بە باوەڕهێنانیان بە پەروەردگاریان ، خواى گەورە ڕێنمونى زیاد کردن کە ئەویش بریتى بوو لە ڕێنمونى کردنیان بۆ زانستى بە سوود و کردەوەى چاک .
-----------------------------------------------------------------------------
ئایەتى چواردە :    :    {وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهاً لَقَدْ قُلْنَا إِذاً شَطَطاً (14)}

واتە : وە دڵیانمان بە هێز کرد لەسەر ئەو باوەڕە لە کاتێکدا هەستان و ڕاپەڕین ؛ ووتیان پەروەردگاری ئێمە پەروەردگارى ئاسمانەکان و زەوى یە ئێمە هەرگیز بێجگە لەو پەرستراوێکى تر ناپەرستین ، ئەگەر جگە لە خوا شتێکى تر بپەرستین سوێند بەخوا ئەو کاتە درۆمان ووتوە.
- {وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ} واتە : دڵیانمان بەهێز کرد و خۆڕاگرمان کردن لەسەر ئەو بیروباوەڕە تاوەکو ڕوبەڕوى ڕەشەباى فیتنەو میحنەت و ناخۆشی یەکان ببنەوە و سەنگەر بگرن بەرامبەر بە لێشاوى بێ باوەڕی کە بە سەرکردایەتى پادشایە ستەمکارەکەو دارو دەستە سەرلێ شێواوەکەى بوو.
- بەڵێ دڵەکانیان بەهێز بوو تاوەکو توانیان ئارام بگرن لەسەر ووتنى ووشەى حەق بەرامبەر بە هاوبەش پەیداکەران لە پادشا و میللەتەکەیان و توانیان لێیان جیاببنەوە و ماڵ و کەس و کاریان و خزم و کەسیان و هەموو خۆشی یەکانى دونیا جێ بهێڵن لە پێناو پارێزگاری کردن لە بیروباوەڕەکەیان.
- کاتێک کە بەندە مل کەچ بوون بۆ فەرمانەکانى خواى گەورە هەڵدەبژێرێ و ئامادە نابێ کە دەست بەردارى بێ ؛ ئا لەو کاتانەدا خواى گەورە یارمەتى دەدا و کارئاسانى بۆ دەکات و ئارامى پێ دەبەخشێ لەسەر ناخۆشی یەکان کە دێنە ڕێ ی.
- دیارە ووتنى حەق لاى خاوەن دەسەڵاتێکى ستەمکار بە گەورەترین تێکۆشان لە قەڵەم دەدرێ هەروەکو پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) دەفەرموێ : : (إِنَّ مِنْ أَعْظَمِ الْجِهَادِ - و في رواية : أفضل الجهاد - كَلِمَةَ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ) رواه الترمذي عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ. واتە : بەڕاستى یەکێک لە گەورەترین جۆرەکانى تێکۆشان ، وە لە ڕیوایەتێک چاکترین تێکۆشان بریتى یە ووتنى ووشەى حەق لە لاى دەسەڵاتدارێکى ستەمکار. چونکە زۆربەى کاتەکان دەسەڵاتدارانى ستەمکار تەنها گوێیان لەو کەسانە دەبێت کە بە قەد و باڵایان دا دەڵێن ، بەڵام کاتێک کەسێک هەبێت بوێر بێت و بتوانێ ووشەى حەق بە ڕوویاندا بڵێت ئەوا بێ گومان کاردانەوەى زۆر توندیان دەبێت ، بۆیە لە ئیسلامیشدا (الأجر على قدر المشقة) واتە : پاداشتى هەموو کارێک بەرامبەر بەو زەحمەتەیە کە لە ئەنجامدانى ئەو کارە دێتە پێش ، ئیتر حەقی خۆیەتى ئەم کارە بە گەورەترین و چاکترین تێکۆشان لە قەڵەم بدرێت.
- بە هێز کردن و بەستانەوى دڵ و قایم کردنى بە هۆی ئەوەى کە ئامگر و خۆڕاگر بێت و پڕ بێت لە نوورو ڕۆشنایی باوەڕ ، بە هێز کردنى دڵ واتە : نەمانى دوودڵى و گومان و ترس لە غەیری خوا ، بەڵکو بە پێچەوانەوە پڕ بێت لە ئارامى و خۆڕاگری و بوێرى بۆ ووتنى حەق ، ئەم حاڵەتەش یەکێکە لە ئەنجامەکانى ئەو هیدایەتەى کە لە ئایەتى پێشتر فەرموى {وَزِدْنَاهُمْ هُدًى} ، وە پێچەوانەى ئەو حاڵەتەش پێ ی دەوترێ (الخذلان) واتە : کێشانەوەى یارمەتى خواى گەورە لە بەندە ، کە دەبێتە مایەى لەرزۆکى دڵ و کەوتنە بەر دەستى هەواو ئارەزوەکان و شەیتانەکانى ئینس و جنۆکە ، کە ئەمەشیان لە ئەنجامی بێ ئاگا بوونە لە یاد و زیکرى خواى گەورە.
- ئەگەر سەرنج بدەین لە ئایەتەکەدا خواى گەورە دەفەرموێ : دڵەکانمان بەهێز کردن {إِذْ} لە کاتێکدا کە { قَامُوا } هەستان و ڕاپەڕین { فَقَالُوا } ئینجا ووتیان { رَبُّنَا رَبُّ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ ِ} پەروەردگاری ئێمە پەروەردگارى ئاسمانەکان و زەوى یە . کەواتە ئەوەى کە لە ئێمە داواکراوە کە هەنگاو بنێین بەرەو ڕەزامەندى خواى گەورە بەو پەڕی دڵسۆزی یەوە ئینجا چاوەڕوانى یارمەتى و هیدایەتى خواى گەورە بکەین ، کە بێ گومان دێت وەکو بۆ یارانى ئەشکەوت هات. ئیتر ئەمە سوننەتێکى خواى گەورەیە کە لە چەندین جێگا لە قورئانى پیرۆز دووپات کراوەتەوە ، بەڵێ کاتێک کە بەندەى موسلمان بە تەواوەتى ئیمان لە دڵی دامەزرا و زاڵ بوو بەسەر هەواو ئارەزوەکانى و بڕیارى دا کە خۆى بۆ خواى گەورە یەکلا بکاتەوەو ئەو حەقەى کە پێ یەتى ڕایبگەیەنێ و خۆى جیا بکاتەوە لە کەسانێکى بێ باوەڕ ؛ ئیتر لەو کاتانەیە خواى گەورە موسلمانان سەر دەخا (یان بە شەهید بوون یان بە سەرکەوتن) و دوژمنانیان ڕیسوا دەکات .... چیرۆکەکانى قورئانى پیرۆزیش باشترین بەڵگەن لەسەر ئەم ڕاستى یە.
- وە کاتێک کە باس لە یەکتاپەرستى خواى گەورە دەکەن ؛ لە پێش ئەوە باس لە پەروەردگارێتى خواى گەورە دەکەن و دەیکەن بە بناغە بۆ یەکتاپەرستى {رَبُّنَا رَبُّ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ}  پەروەردگاری ئێمە پەروەردگارى ئاسمانەکان و زەوى یە {لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهاً} ئێمە هەرگیز بێجگە لەو پەرستراوێکى تر ناپەرستین ، ئەم ڕاستى یەش لە چەندین جێگاى تر لە قورئانى پیرۆز ئاماژەى پێ کراوە ، ئەو پەروەردگارەى کە بەدیهێنەرە و خاوەنى موڵکى زەوى و ئاسمانەکانە و هەڵسوڕێنەرى هەموو بونەوەرە ؛ هەر ئەو زاتە شایەنى ئەوەیە کە بە تەنیا بپەرسترێ بە هەموو ماناکانى پەرستن.
- {لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهاً} لێرەدا { نَدْعُو } بە ماناى (دعاء المسألة و دعاء العبادة) دێت ، (دعاء العبادة) واتە : پاڕانەوە ، وە
(دعاء العبادە) واتە : پەرستن بە گشتى ، واتە هەردوو جۆری پاڕانەوە و پەرستن بە گشتى تەنها بۆ خواى گەورە ئەنجام دەدەین و جگە لەو بۆ کەسی تر ئەنجام نادەین.
- {لَقَدْ قُلْنَا إِذاً شَطَطاً} (ل) لام التوكيد القسمي ، و (قد) للتحقيق ، {شَطَطاً} مجاوزة الحد و الإنحراف عن الجادة و البعد عن الحق ،  واتە : بە تەئکید و قەسەم و بێ گومان ئەگەر جگە لە خودا شتێکى تر بپەرستین ؛ ئەو کاتە لە سنوور دەرچوینە و لە ڕاستەڕێ لامانداوە و لە حەق دوورکەوتینەوە.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-11 10:48:19

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف9

dastakant xosh bawanm zoooooor basud bw har sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-13 12:02:19

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف9

زۆر سوپاس کاکه‌ تۆلاس گیان

ئه‌زیزم ده‌ستت خۆش بیت بۆ په‌یامه‌که‌ت



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-16 17:14:50

لافان
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-16
دواترین سه‌ردان: 2008-08-16
په‌یامه‌كان: 6

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف9

ده سته كانت خؤش هاورى كيان هه ربزى سه ركه وتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-23 09:16:05

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف9

زۆر سوپاس لاڤان گیان


ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزی من


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-08-23 13:03:02

ده شنــــــى
میوان

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف9

دةست خوش كاكة دةشتى كيان هةربزيت

 


#7 2008-08-23 18:42:34

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف9

زۆر سوپاس ده‌شنێ گیان


ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزی من



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net