.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












بهشی نۆیهم له تهفسیری سووڕهتی الکهف
دکتۆر عبدالله
ئایەتى سێ زدە :{نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُمْ بِالْحَقِّ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى (13)}
واتە : ئێمە بۆت دەگێڕینەوە هەواڵی ئەوان بە رێک و ڕاستى ، بەڕاستى ئەوانە کۆمەڵە لاوێک بوون باوەڕیان هێنابوو بە پەروەردگاریان ، ئێمەش ڕێنمونیمان زیاد کردن.
- {نَحْنُ نَقُصُّ} واتە : ئێمە بۆت دەگێڕینەوە ، چیرۆکێک خوای گەورە بیگێڕێتەوە ئەوا چاکترین چیرۆکە هەروەکو دەفەرموێ : {نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَذَا الْقُرْآنَ ... (3)} واتە : ئێمە دەگێڕینەوە بۆت جوانترین چیرۆک و بەسەرهات لە ڕێگای ئەم قورئانەوە کە نیگامان کردوە بۆت .
- بەڵێ ئەو چیرۆکانەی کە خوای گەورە دەیگێڕێتەوە بۆمان چاکترین و تەواوترین چیرۆکە ، چونکە خواى گەورە خاوەنى زانستى تەواوە بە ووردەکارى ڕووداوەکان و فەرمودەکانى ئەو پەڕی ڕاست و دروستن و بە جوانترین شێواز و ڕوونترین جۆری دەربڕین بۆمان باس دەکات .
- وە مەبەستیش لە باسکردنی ئەم چیرۆکانە لە لایەن خوای گەورەوە بۆ بەندەکانى چاکترین وویست و مەبەستە کە ئەویش بۆ ئەوەى پەندى لێ وەربگیرێ و ببێتە مایەى رێنمونى و هەستان بە دادپەروەرى لە نێوان خۆیاندا.
- {عَلَيْكَ} بۆ تۆ ، واتە بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) کە ئەمەش مانای گرنگی دانە بە کەسایەتى پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) چونکە هەر ئەوە یەکەم هەڵگرى ئەو پەیامە پیرۆزە و یەکەم بانگەوازى کاریشە بۆى.
- وە کاتێک دەفەرموێ { عَلَيْكَ } وە نافەرموێ {لک} ئەمەش ماناى (فوقية) دەگەیەنێ ، واتە لە سەرووى خۆت بۆت هاتووە تاوەکو پەندى لێ وەربگری و کار بە ناوەڕۆکەکەى بکەیت نەوەک تەنها بۆ خۆشى و کات بەسەربردن گوێ ى لێ ڕابگرى.
- {{نَبَأَهُمْ} } هەواڵی ئەوان ، (النبأ) ئەو هەواڵە گرنگەیە کە مایەى سەرنج دان و شایانى بیرلێ کردنەوەیە ، کەواتە هەموو (النبأ) ێک (خبر)ــە بەڵام هەموو (خبر)ێک (النبأ) نی یە.
- { بِالْحَقِّ } بە ڕاست و دروستى کە دەقاو دەقی ڕوداوەکەیە هەروەکو ڕووى داوە ، چەنکە ئەو زاتەى کە دەیگێڕێتەوە ئەو پەروەردگارەیە کە زانایە بە حاڵیان و هەر ئەویش کارەکانیانى بەڕێوەبردن.
- { إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ } بە ڕاستى ئەوان کۆمەڵە لاوێک بوون ، کە وەکو پێشتر باسمان کرد ژمارەیان لە دە کەس کەمتر بوو ، بەڵام خاوەنى بەدەن و عەزیمەت و باوەڕێکى بەهێز بوون .
- دیارە قۆناغی لاوێتى قۆناغێکە کە خاوەنەکەی تیایدا بیرکراوەیەو ئامادەباشی زۆری تیایە بۆ وەرگرتنى حەق و ڕاستى کاتێک بۆى ڕوون دەبێتەوە زیاتر لەو کەسانەى کە کەوتونەتە ناو تەمەن و بەساڵاچوون کە گۆڕنکاری تیایاندا ئەگەر بەرەو باشتریش بێت وا بە ئاسانى نی یە و کەمیان هەیە قبوڵى بکات ، بۆیە دەبینین زۆربەی شوێن کەوتەى پێغەمبەران (سەلامی خوایان لێ بێت) گەنج و لاوانن.
- بۆیە کە سەرنج دەدەینە فەرمودەکەى پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) کە باس لە لێپرسنەوەى بەندەکان دەکات لە ڕۆژی دوایی دا لەسەر ئەو نیعمەتانەى کە خوای گەورە پێیانى بەخشیوە ؛ لەوانە لە تەمەنیان بە گشتى و لە قۆناغی گەنجێتى بە تایبەتى هەروەکو دەفەرموێ : (لَا تَزُولُ قَدَمُ ابْنِ آدَمَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ عِنْدِ رَبِّهِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ خَمْسٍ عَنْ عُمُرِهِ فِيمَ أَفْنَاهُ وَعَنْ شَبَابِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ ....)رواه الترمذي عَنْ ابْنِ مَسْعُودٍ . واتە : پێیەکانى بەندە لاناکەوێ لە بارەگاى خواى گەورە ڕۆژی قیامەت تاوەکو پرسیارى لێ نەکێرتەوە دەربارەی پێنج شت : دەربارى تەمەنى بەچى بەسەر برد ، وە دەربارەی لاوێتى چۆنى فەوتاند ...... .
-{آمَنُوا بِرَبِّهِمْ} باوەڕیان هێنابوو بە پەروەردگاریان ، کاتێک کە ناوى پەروەردگار دەدرێتە پاڵ ئەوان وەکو ڕێزلێنانە بۆ ئەوان و ، بە ماناى ئەوە دێت کە پەروەردگار تایبەتی کردن بە پەروەردەکردن لەسەر یەکتاپەرستى.
- {وَزِدْنَاهُمْ هُدًى} ئێمەش ڕێنمونیمان زیاد کردن ، وەکو ڕبو السعود دەفەرموێ : {وَزِدْنَاهُمْ هُدًى} بأن ثبتناهم على الدين و أظهرنا لهم مكنونات محاسنه ، ، واتە : ڕێنمونیمان زیاد کردن بەوەى کە جێگیرمان کردن لەسەر ئاین و ناوەڕۆکە چاکەکانى ئاینمان بۆ بەدەرخستن.
- کەواتە کاتێک بەندە ڕێگاى باوەڕ هەڵدەبژێرێ ؛ خواى گەورە سنگى فراوان دەکات و کۆی دەکاتەوە لە گەڵ ئەهلی حەق و ڕاستى و ڕێگاکانى ژیان و کار و کردەوەکانى بۆ ئاسان دەکات و لە سەر لێشێواوى دەیپارێزێ و ناوى بەرز دەکاتەوە و هانى دەدات بۆ کردەوەى چاک و دڵخۆشی دەکات چەنکە یەکەم جار ئەو بەندەیە داواکارى هیدایەت بووە.
- کەواتە ئەوان هەوڵیان دا بۆ گەیشتن بە ڕێگاى ڕاست و وەڵامی بانگەوازى خواى گەورەیان دایەوە ، خوای گەورەش یارمەتى دەر و ڕێ نبشاندەریان بوو بۆ هیدایەتێکى تێر و تەواوتر لەوەى ئەوان داواکارى بوون ، بۆیە هەر دوو جۆری هیدایەت و ڕێنمونى بۆیان دابین کرا ؛ هیدایەتى گەیشتن بە ڕێگاى ڕاست و هیدایەتى دامەزران لەسەر ئەو ڕێگایە.
- دیارە ئەوەش بەخششی خواى گەورەیە بۆ هەموو کەسێک کە هەوڵ بدات بگات بە ڕێگاى ڕاستى وەکو دەفەرموێ : وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ (69)}العنكبوت ، واتە : کەسانێ کە لە پێناو گەیشتن بە ڕەزامەندى ئێمەدا تێکۆشانیان کردوە ، بەڕاستى ڕێنمونیان دەکەین بۆ ڕێبازەکانى خۆمان ، وە بێگومان خوا لە گەڵ چاکەکاران دایە.
- کاتێک کە لەو ئایەتە خواى گەورە باس لە (سبلنا) دەکات واتە ڕێبازەکانى خۆمان ، واتە ڕێنمونیان دەکەین بۆ هەموو بەشەکانى باوەڕهێنان و پێداویستى یەکانى و بەروبومەکانى و هەموو کردەوە چاکەکان ، هەروەکو لەو ئایەتەى ئێمە لە خزمەتى داین دەفەرموێ {وَزِدْنَاهُمْ هُدًى} ، (هدى) بە (نکرە) هاتووە بە ماناى گشتاندنى هەموو جۆرەکانى هیدایەت نەوەک تەنها یەک هیدایەتى دیارى کراو.
- وە هەروەها وەکو دەفەرموێ : {وَيَزِيدُ اللَّهُ الَّذِينَ اهْتَدَوْا هُدًى .... (76)}مريم ، واتە : ئەوانەى داواکارى هیدایەتیان بوون ؛ ئەوا خوا هیدایەتیان بۆ زیاد دەکا ، کەواتە یارانی ئەشکەوتیش کاتێک {آمَنُوا بِرَبِّهِمْ} باوەڕیان بە تەنها بە پەروەردگاریان هێنا و خۆیان دوورگرت لە هاوەڵ بڕیاردان بۆ خواى تاک و تەنیا ؛ ئەوا خوای گەورەش هیدایەتی بۆ زیاد کردن ، بە واتایەکى تر ئەوان بەهۆی داواکردنی هیدایەت بە باوەڕهێنانیان بە پەروەردگاریان ، خواى گەورە ڕێنمونى زیاد کردن کە ئەویش بریتى بوو لە ڕێنمونى کردنیان بۆ زانستى بە سوود و کردەوەى چاک .
-----------------------------------------------------------------------------
ئایەتى چواردە : : {وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهاً لَقَدْ قُلْنَا إِذاً شَطَطاً (14)}
واتە : وە دڵیانمان بە هێز کرد لەسەر ئەو باوەڕە لە کاتێکدا هەستان و ڕاپەڕین ؛ ووتیان پەروەردگاری ئێمە پەروەردگارى ئاسمانەکان و زەوى یە ئێمە هەرگیز بێجگە لەو پەرستراوێکى تر ناپەرستین ، ئەگەر جگە لە خوا شتێکى تر بپەرستین سوێند بەخوا ئەو کاتە درۆمان ووتوە.
- {وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ} واتە : دڵیانمان بەهێز کرد و خۆڕاگرمان کردن لەسەر ئەو بیروباوەڕە تاوەکو ڕوبەڕوى ڕەشەباى فیتنەو میحنەت و ناخۆشی یەکان ببنەوە و سەنگەر بگرن بەرامبەر بە لێشاوى بێ باوەڕی کە بە سەرکردایەتى پادشایە ستەمکارەکەو دارو دەستە سەرلێ شێواوەکەى بوو.
- بەڵێ دڵەکانیان بەهێز بوو تاوەکو توانیان ئارام بگرن لەسەر ووتنى ووشەى حەق بەرامبەر بە هاوبەش پەیداکەران لە پادشا و میللەتەکەیان و توانیان لێیان جیاببنەوە و ماڵ و کەس و کاریان و خزم و کەسیان و هەموو خۆشی یەکانى دونیا جێ بهێڵن لە پێناو پارێزگاری کردن لە بیروباوەڕەکەیان.
- کاتێک کە بەندە مل کەچ بوون بۆ فەرمانەکانى خواى گەورە هەڵدەبژێرێ و ئامادە نابێ کە دەست بەردارى بێ ؛ ئا لەو کاتانەدا خواى گەورە یارمەتى دەدا و کارئاسانى بۆ دەکات و ئارامى پێ دەبەخشێ لەسەر ناخۆشی یەکان کە دێنە ڕێ ی.
- دیارە ووتنى حەق لاى خاوەن دەسەڵاتێکى ستەمکار بە گەورەترین تێکۆشان لە قەڵەم دەدرێ هەروەکو پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) دەفەرموێ : : (إِنَّ مِنْ أَعْظَمِ الْجِهَادِ - و في رواية : أفضل الجهاد - كَلِمَةَ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ) رواه الترمذي عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ. واتە : بەڕاستى یەکێک لە گەورەترین جۆرەکانى تێکۆشان ، وە لە ڕیوایەتێک چاکترین تێکۆشان بریتى یە ووتنى ووشەى حەق لە لاى دەسەڵاتدارێکى ستەمکار. چونکە زۆربەى کاتەکان دەسەڵاتدارانى ستەمکار تەنها گوێیان لەو کەسانە دەبێت کە بە قەد و باڵایان دا دەڵێن ، بەڵام کاتێک کەسێک هەبێت بوێر بێت و بتوانێ ووشەى حەق بە ڕوویاندا بڵێت ئەوا بێ گومان کاردانەوەى زۆر توندیان دەبێت ، بۆیە لە ئیسلامیشدا (الأجر على قدر المشقة) واتە : پاداشتى هەموو کارێک بەرامبەر بەو زەحمەتەیە کە لە ئەنجامدانى ئەو کارە دێتە پێش ، ئیتر حەقی خۆیەتى ئەم کارە بە گەورەترین و چاکترین تێکۆشان لە قەڵەم بدرێت.
- بە هێز کردن و بەستانەوى دڵ و قایم کردنى بە هۆی ئەوەى کە ئامگر و خۆڕاگر بێت و پڕ بێت لە نوورو ڕۆشنایی باوەڕ ، بە هێز کردنى دڵ واتە : نەمانى دوودڵى و گومان و ترس لە غەیری خوا ، بەڵکو بە پێچەوانەوە پڕ بێت لە ئارامى و خۆڕاگری و بوێرى بۆ ووتنى حەق ، ئەم حاڵەتەش یەکێکە لە ئەنجامەکانى ئەو هیدایەتەى کە لە ئایەتى پێشتر فەرموى {وَزِدْنَاهُمْ هُدًى} ، وە پێچەوانەى ئەو حاڵەتەش پێ ی دەوترێ (الخذلان) واتە : کێشانەوەى یارمەتى خواى گەورە لە بەندە ، کە دەبێتە مایەى لەرزۆکى دڵ و کەوتنە بەر دەستى هەواو ئارەزوەکان و شەیتانەکانى ئینس و جنۆکە ، کە ئەمەشیان لە ئەنجامی بێ ئاگا بوونە لە یاد و زیکرى خواى گەورە.
- ئەگەر سەرنج بدەین لە ئایەتەکەدا خواى گەورە دەفەرموێ : دڵەکانمان بەهێز کردن {إِذْ} لە کاتێکدا کە { قَامُوا } هەستان و ڕاپەڕین { فَقَالُوا } ئینجا ووتیان { رَبُّنَا رَبُّ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ ِ} پەروەردگاری ئێمە پەروەردگارى ئاسمانەکان و زەوى یە . کەواتە ئەوەى کە لە ئێمە داواکراوە کە هەنگاو بنێین بەرەو ڕەزامەندى خواى گەورە بەو پەڕی دڵسۆزی یەوە ئینجا چاوەڕوانى یارمەتى و هیدایەتى خواى گەورە بکەین ، کە بێ گومان دێت وەکو بۆ یارانى ئەشکەوت هات. ئیتر ئەمە سوننەتێکى خواى گەورەیە کە لە چەندین جێگا لە قورئانى پیرۆز دووپات کراوەتەوە ، بەڵێ کاتێک کە بەندەى موسلمان بە تەواوەتى ئیمان لە دڵی دامەزرا و زاڵ بوو بەسەر هەواو ئارەزوەکانى و بڕیارى دا کە خۆى بۆ خواى گەورە یەکلا بکاتەوەو ئەو حەقەى کە پێ یەتى ڕایبگەیەنێ و خۆى جیا بکاتەوە لە کەسانێکى بێ باوەڕ ؛ ئیتر لەو کاتانەیە خواى گەورە موسلمانان سەر دەخا (یان بە شەهید بوون یان بە سەرکەوتن) و دوژمنانیان ڕیسوا دەکات .... چیرۆکەکانى قورئانى پیرۆزیش باشترین بەڵگەن لەسەر ئەم ڕاستى یە.
- وە کاتێک کە باس لە یەکتاپەرستى خواى گەورە دەکەن ؛ لە پێش ئەوە باس لە پەروەردگارێتى خواى گەورە دەکەن و دەیکەن بە بناغە بۆ یەکتاپەرستى {رَبُّنَا رَبُّ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ} پەروەردگاری ئێمە پەروەردگارى ئاسمانەکان و زەوى یە {لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهاً} ئێمە هەرگیز بێجگە لەو پەرستراوێکى تر ناپەرستین ، ئەم ڕاستى یەش لە چەندین جێگاى تر لە قورئانى پیرۆز ئاماژەى پێ کراوە ، ئەو پەروەردگارەى کە بەدیهێنەرە و خاوەنى موڵکى زەوى و ئاسمانەکانە و هەڵسوڕێنەرى هەموو بونەوەرە ؛ هەر ئەو زاتە شایەنى ئەوەیە کە بە تەنیا بپەرسترێ بە هەموو ماناکانى پەرستن.
- {لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهاً} لێرەدا { نَدْعُو } بە ماناى (دعاء المسألة و دعاء العبادة) دێت ، (دعاء العبادة) واتە : پاڕانەوە ، وە
(دعاء العبادە) واتە : پەرستن بە گشتى ، واتە هەردوو جۆری پاڕانەوە و پەرستن بە گشتى تەنها بۆ خواى گەورە ئەنجام دەدەین و جگە لەو بۆ کەسی تر ئەنجام نادەین.
- {لَقَدْ قُلْنَا إِذاً شَطَطاً} (ل) لام التوكيد القسمي ، و (قد) للتحقيق ، {شَطَطاً} مجاوزة الحد و الإنحراف عن الجادة و البعد عن الحق ، واتە : بە تەئکید و قەسەم و بێ گومان ئەگەر جگە لە خودا شتێکى تر بپەرستین ؛ ئەو کاتە لە سنوور دەرچوینە و لە ڕاستەڕێ لامانداوە و لە حەق دوورکەوتینەوە.


لهسهر هێڵ نییه






dastakant xosh bawanm zoooooor basud bw har sarkawtw be
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه تۆلاس گیان
ئهزیزم دهستت خۆش بیت بۆ پهیامهکهت
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه

ده سته كانت خؤش هاورى كيان هه ربزى سه ركه وتوبيت
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس لاڤان گیان
دهستت خۆش بیت ئهزیزی من
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه
دةست خوش كاكة دةشتى كيان هةربزيت






زۆر سوپاس دهشنێ گیان
دهستی تۆش خۆش بیت ئهزیزی من
دهشتی
لهسهر هێڵ نییه