.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن له‌سه‌ر رِهوشتى توندوتیژى ڕاده‌هێنن
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى
ئه‌و فیلم كارتۆنانهى باس له توندوتیژى ده‌كه‌ن و قسه‌ى نابه‌جێ و جنێو له‌خۆده‌گرن، مناڵ له‌سه‌ر ره‌وشتى توندوتیژى و دوژمنایه‌تى راده‌هێنن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه (ئۆڵمان) وه‌كو پسپۆڕ و شاره‌زا و لیَكۆڵیار، پێمان ده‌ڵێت،كه (كه‌ته‌مه‌نى مناڵى قۆناغێكى ژیان نییه، به‌ڵكو یه‌كێكه له حاڵه‌ته‌كانى فیكر)، دیاره ئۆڵمان لێره‌دا مه‌به‌ستێكى ئاشكراى هه‌یه، كه پێویست به هیچ رِوونكردنهوهیهك ناكات چونكه ئه‌و ده‌زانێ له‌لایه‌نى فیسۆلۆژى و گه‌شه و پێگه‌یشتنه‌وه مناڵى یه‌كێكه له قۆناغه‌كانى ژیان، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه مناڵان له فیلم كارتۆنى شهرِ و توندوتیژییه‌وه فێرده‌بن، كه خۆشى له توندوتیژى وه‌ربگرن و، پێى ئاسووده ده‌بن و به‌مه‌ش ئاینده‌یه‌كى باشیان نابێت.
لیَكۆڵیاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مناڵاَن ته‌ماشاى دیمه‌نه‌كانى توندوتیژى ده‌كه‌ن له رِێگهى ته‌له‌فزیۆن و یارییه ئهلهكترۆنییهكانهوه و ئامێره‌كانى دیكه‌ى وه‌كو (كۆمپیوته‌ر، ئینته‌رنێت، دیڤیدى و سیدییه‌وه) ،بۆ ماوه‌ى (1-3) سه‌عات له رِۆژێكدا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروست بوونى دوژمنایه‌تى و به‌رابه‌رى له مێشكى مرۆڤدا.
دكتۆر(دیمیترى كریستاكیس) ى (یاریده‌ده‌رى لێكۆڵینه‌وه له په‌یمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ى (سیاتل بۆ مناڵان) ) ده‌ڵێت: (ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه پێشه‌كى رێبه‌رى كۆتاییه له‌سه‌ر ماوه‌ى گرنگێتى ته‌له‌فزیۆن و هۆیه‌كانى راگه‌یاندن له ماوه‌ى گه‌شه‌ى ژیانى مناڵ‌دا) و (له نێوان 184 مناڵ‌دا كه گونجاوبوون بۆ لێكۆڵینه‌وه، 25 مناڵیان گرفتى ترسناكیان هه‌بوو، دیمه‌نه توند و تیژییه‌كانیان سه‌بر كردبوو به‌هۆى ته‌له‌فزیۆنه‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر له رِۆژێكدا، شیكردنه‌وه‌ى (كریستاكیس) و هاوڕێ لیَكۆڵیارهكانى له باره‌ى هه‌ڵسوكه‌وت و،خوو و ڕه‌وشتى بینه‌رانى ته‌له‌فزیۆن و ڤیدیۆ له‌سه‌ر 330 مناڵ ده‌ریده‌خات كه رهِوشتیان جیاوازه له‌گه‌ڵ مناڵى ئاسایی و توڕه و توندوتیژن و گیانى تۆڵه‌یان تێدا به‌هێزه و له‌م باریه‌وه ده‌ڵێن (مناڵ له‌ته‌مه‌نى پێش خوێندن و تا ته‌مه‌نى 10 ساڵیش به‌ته‌واوى نازانن تایبه‌تمه‌ندى و جیاكردنهوهكانى نێوان خه‌یاڵ و راسته‌قینه چییه و پێویسته بۆیان راڤه بكرێت و تێ‌یان بگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى گرفتى ده‌روونى نه‌بن و توندوتیژو توڕه نه‌بن).هاوكات زۆر له زانایان و پسپۆڕانى ده‌روونى باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه زۆر له فیلم كارتۆنه‌كان به شێوه‌یه‌ك دروستكراون که له‌گه‌ڵ ژیرى و ئاوهزى مرۆڤدا ناێنهوه و ناگونجێن، ئه‌مه‌ش وا له مناڵ ده‌كات زیاتر له ناو خه‌ونه‌كانیاندا رِۆ بچن و خه‌ونى زۆر گه‌وره ببینن، ئه‌گه‌رچى وه‌كو (كازانتزاكى) دهڵیَت: (مناڵى بچوك خه‌ونى گه‌وره گه‌وره ده‌بینن)، وه‌لێ له‌م باره‌دا خهونهكان و تاڕاده‌یه‌كیش هه‌وڵ و كار و كرده‌وه‌كانیش سنوور ده‌به‌زێنن، هه‌ربۆیه گرفتى ترسناك دروست ده‌بێت و،له‌مباره‌یه‌وه پسپۆرِانى پزیشكى ده‌روونى قسه‌ى زیاتریان هه‌یه‌و ،دهڵیَن : (كاتیَك مناڵ دهبینیَت له‌ناو فیلم كارتۆنه‌كاندا زه‌برى توند به‌یه‌كدا ده‌كێشن، به‌تایبه‌تى ئه‌و زهبرانهى به‌ر سه‌ر ده‌كه‌ون و، هیچ گرفتیَكیش دروست نابێ و پاش تۆزیَك چاك ده‌بنه‌وه وا له‌مناڵ ده‌كات به دیاریانه‌وه پێبكه‌نن و واتێبگه‌ن كه ئه‌م كارانه ئه‌نجامێكى خراپى نابێت و دوورنییه به‌زه‌بر بكێشن به‌سه‌رى برا و خوشك و هاوڕێ و كهسهكانیاندا، كه ئه‌مه‌ش له‌بارى پزیشكى و زانستییه‌وه راست نییه و هه‌موو ئه‌و زه‌برانه زیانى زۆرى ده‌بێت بۆ مێشكى مرۆڤه‌كان) كه‌واته پێویسته ئاگادارى مناڵه‌كانمان بین و كه‌ناڵه تهلهفزیۆنییهكانیش ئه‌و رِاستییه له‌به‌رچاو بگرن و به پرس و را وه‌رگرتنى پسپۆرِانى ده‌روونى و پزیشكى و كۆمهلاَیهتى فیلم كارتۆن دۆبلاژ بكه‌ن و،فیلم كارتۆنى دیكه‌ش له كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه داببه‌زێنن و واز له فیلم كارتۆنى توندوتیژ و پڕ له جنێو و قسه‌ى نادروست بهێنن.
دةروون.

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم
کاکه شادۆست گیان هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،
کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh kaka shadost bo babatakat har bzhit


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان هه‌ربژین.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh shadost gean bo eaw babata jwana
sarkawtwbi


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕاز گیان سه‌رکه‌وتوو بیت تۆش .
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh kak shadost
hiway sarkawtnw bardawami bo toy barez
**********soza*************
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت soza خان سةركةوتوو بيت بةڕێزم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ئه‌گ ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه هه‌ر بژیت یاخواا برا جوانه‌که‌م ته‌مه‌ن درێژ بیت یاخواااا


له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo payamakat kaka rebinho gyan bray jwanm har bzhit
له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده‌ستان خۆش به‌راستی مهلپهریکی جوانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت awezaam گیان هه‌ربژیت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خــۆش بابهتێــکی جــوانه
...زۆر دیــمهنی لاسایی و شــتی ســهیری مناڵ م بینیوه ... هـه‌ر لێی گه‌ڕێ ... ههههه
سهرکــهوتنت بـــۆ ئه‌خوازم ... کــوڕم دۆستی گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






hhhhhhh
swpas bo payamakat daya gyan dasty tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه