❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-19 08:15:09

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن له‌سه‌ر رِه‌وشتى توندوتیژى ڕاده‌هێنن

هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجى

ئه‌و فیلم كارتۆنانه‌ى باس له‌ توندوتیژى  ده‌كه‌ن و قسه‌ى نابه‌جێ و جنێو له‌‌خۆده‌گرن، مناڵ له‌سه‌ر ره‌وشتى توندوتیژى و دوژمنایه‌تى راده‌هێنن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ (ئۆڵمان) وه‌كو پسپۆڕ و شاره‌زا و لیَكۆڵیار، پێمان ده‌ڵێت،كه‌ (كه‌ته‌مه‌نى مناڵى قۆناغێكى ژیان نییه‌، به‌ڵكو یه‌كێكه‌ له‌ حاڵه‌ته‌كانى فیكر)، دیاره‌ ئۆڵمان لێره‌دا مه‌به‌ستێكى ئاشكراى هه‌یه‌، كه‌ پێویست به‌ هیچ رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك ناكات چونكه‌ ئه‌و ده‌زانێ له‌لایه‌نى فیسۆلۆژى و گه‌شه ‌و پێگه‌یشتنه‌وه‌ مناڵى یه‌كێكه‌ له‌ قۆناغه‌كانى ژیان، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ مناڵان له‌ فیلم كارتۆنى شه‌رِ و توندوتیژییه‌وه ‌فێرده‌بن، كه‌ خۆشى له‌ توندوتیژى وه‌ربگرن و، پێى ئاسووده ده‌‌بن و به‌مه‌ش ئاینده‌یه‌كى باشیان نابێت.
لیَكۆڵیاران باس له‌وه ‌ده‌كه‌ن كه‌ مناڵاَن ته‌ماشاى دیمه‌نه‌كانى توندوتیژى ده‌كه‌ن له‌ رِێگه‌ى ته‌له‌فزیۆن و یارییه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كانه‌وه‌ و ئامێره‌كانى دیكه‌ى وه‌كو (كۆمپیوته‌ر، ئینته‌رنێت، دیڤیدى و سیدییه‌وه‌) ،بۆ ماوه‌ى (1-3) سه‌عات له‌ رِۆژێكدا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ دروست بوونى دوژمنایه‌تى و به‌رابه‌رى له‌ مێشكى مرۆڤدا.
دكتۆر(دیمیترى كریستاكیس) ى (یاریده‌ده‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌یمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ر به‌ نه‌خۆشخانه‌ى (سیاتل بۆ مناڵان) ) ده‌ڵێت: (ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ پێشه‌كى رێبه‌رى كۆتاییه‌ له‌سه‌ر ماوه‌ى گرنگێتى ته‌له‌فزیۆن و هۆیه‌كانى راگه‌یاندن له‌ ماوه‌ى گه‌شه‌ى ژیانى مناڵدا) و (له‌ نێوان 184 مناڵدا كه‌ گونجاوبوون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌، 25 مناڵیان گرفتى ترسناكیان هه‌بوو، دیمه‌نه‌ توند و تیژییه‌كانیان سه‌بر كردبوو به‌هۆى ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر له‌ رِۆژێكدا، شیكردنه‌وه‌ى (كریستاكیس) و هاوڕێ لیَكۆڵیاره‌كانى له‌ باره‌ى هه‌ڵسوكه‌وت و،خوو و ڕه‌وشتى بینه‌رانى ته‌له‌فزیۆن و ڤیدیۆ له‌سه‌ر 330 مناڵ ده‌ریده‌خات كه‌ ره‌ِوشتیان جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ‌مناڵى ئاسایی و توڕه‌ و توندوتیژن و گیانى تۆڵه‌یان تێدا به‌هێزه ‌و له‌م باریه‌وه‌ ده‌ڵێن (مناڵ له‌ته‌مه‌نى پێش خوێندن و تا ته‌مه‌نى 10 ساڵیش به‌ته‌واوى نازانن تایبه‌تمه‌ندى و جیاكردنه‌وه‌كانى نێوان خه‌یاڵ و راسته‌قینه ‌چییه ‌و پێویسته‌ بۆیان راڤه‌ بكرێت و تێیان بگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى تووشى گرفتى ده‌روونى نه‌بن و توندوتیژو توڕه ‌نه‌بن).هاوكات زۆر له ‌زانایان و پسپۆڕانى ده‌روونى باس له‌وه ‌ده‌كه‌ن، كه‌ زۆر له‌ فیلم كارتۆنه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك دروستكراون که‌ له‌گه‌ڵ ژیرى و ئاوه‌زى مرۆڤدا ناێنه‌وه ‌و ناگونجێن، ئه‌مه‌ش وا له‌ مناڵ ده‌كات زیاتر له‌ ناو خه‌ونه‌كانیاندا رِۆ بچن و خه‌ونى زۆر گه‌وره ‌ببینن، ئه‌گه‌رچى وه‌كو (كازانتزاكى) ده‌ڵیَت: (مناڵى بچوك خه‌ونى گه‌وره‌ گه‌وره‌ ده‌بینن)، وه‌لێ له‌م باره‌دا خه‌ونه‌كان و تاڕاده‌یه‌كیش هه‌وڵ و كار و كرده‌وه‌كانیش سنوور ده‌به‌زێنن، هه‌ربۆیه‌ گرفتى ترسناك دروست ده‌بێت و،له‌مباره‌یه‌وه‌ پسپۆرِانى پزیشكى ده‌روونى قسه‌ى زیاتریان هه‌یه‌و ،ده‌ڵیَن : (كاتیَك مناڵ ده‌بینیَت له‌ناو فیلم كارتۆنه‌كاندا زه‌برى توند به‌یه‌كدا ده‌كێشن، به‌تایبه‌تى ئه‌و زه‌برانه‌ى به‌ر سه‌ر ده‌كه‌ون و، هیچ گرفتیَكیش دروست نابێ و پاش تۆزیَك چاك ده‌بنه‌وه‌ وا له‌مناڵ ده‌كات به‌ دیاریانه‌وه‌ پێبكه‌نن و واتێبگه‌ن كه‌ ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجامێكى خراپى نابێت و دوورنییه‌ به‌زه‌بر بكێشن به‌سه‌رى برا و خوشك و هاوڕێ و كه‌سه‌كانیاندا، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌بارى پزیشكى و زانستییه‌وه‌ راست نییه‌ و هه‌موو ئه‌و زه‌برانه‌ زیانى زۆرى ده‌بێت بۆ مێشكى مرۆڤه‌كان) كه‌واته‌ پێویسته‌ ئاگادارى مناڵه‌كانمان بین و كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانیش ئه‌و رِاستییه‌ له‌به‌رچاو بگرن و به‌ پرس و را وه‌رگرتنى پسپۆرِانى ده‌روونى و پزیشكى و كۆمه‌لاَیه‌تى فیلم كارتۆن دۆبلاژ بكه‌ن و،فیلم كارتۆنى دیكه‌ش له‌ كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه‌ داببه‌زێنن و واز له‌ فیلم كارتۆنى توندوتیژ و پڕ له‌ جنێو و قسه‌ى نادروست بهێنن.


دةروون.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-22 18:15:27

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم
کاکه‌  شادۆست   گیان  هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم
.



هاورێت

حسێن ،،، خۆشناو ،،،
کاتت شاد

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-08 18:40:00

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

dast xosh kaka shadost bo babatakat har bzhit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-16 09:04:11

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان هه‌ربژین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-20 09:42:34

-hawraz-
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-11
دواترین سه‌ردان: 2011-05-14
په‌یامه‌كان: 462

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

dast xosh shadost gean bo eaw babata jwana

sarkawtwbi

Kurdzhin
http://www.g-ksa.net/vb/Picture/22.gif
This time was different felt like, i was just a victim
and
it cut me like a knife  when you walked out of my life

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-08-20 18:54:42

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوڕاز گیان سه‌رکه‌وتوو بیت تۆش .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-08-24 19:42:25

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

dastakant xosh kak shadost
hiway sarkawtnw bardawami bo toy barez
**********soza*************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-08-25 22:09:02

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت soza خان سةركةوتوو بيت بةڕێزم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-08-30 15:19:14

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

ئه‌گ ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژیت یاخواا برا جوانه‌که‌م ته‌مه‌ن درێژ بیت یاخواااا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-09-13 15:09:59

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

swpas bo payamakat kaka rebinho gyan bray jwanm har bzhit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-09-15 20:35:54

awezaam
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-15
دواترین سه‌ردان: 2008-09-25
په‌یامه‌كان: 9

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

http://kurdzhin.org/uploads/3e888927b6.png
ده‌ستان خۆش به‌راستی مه‌لپه‌ریکی جوانه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/3101c2cfe5.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-09-17 16:39:46

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت awezaam گیان هه‌ربژیت  .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-09-18 10:28:10

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

ده‌ست خــۆش بابه‌تێــکی جــوانه‌ 
...زۆر دیــمه‌نی  لاسایی و شــتی ســه‌یری مناڵ م  بینیوه‌ ... هـه‌ر لێی گه‌ڕێ ... ههههه
سه‌رکــه‌وتنت بـــۆ ئه‌خوازم ... کــوڕم  دۆستی گیان

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-09-19 09:18:24

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: فیلم كارتۆنه‌كان، منالاَن

hhhhhhh

swpas bo payamakat daya gyan dasty tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net