❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-27 09:27:40

peryzad
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌لادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-19
دواترین سه‌ردان: 2011-03-03
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPFirefox

له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،



[imgr][/imgr]



"حه‌زناكه‌م كوردستان ببێته‌ دوبه‌ی ولاس ڤێگه‌س"

رووداو -تۆرۆنتۆ

له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی، له‌ كه‌نه‌دا له‌دایكبووه‌. بۆیه‌ سوزان محه‌ممه‌د كه‌ كچی نووسه‌ر د.ئه‌حمه‌د میراوده‌لییه‌ خۆی به‌نه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ كولتوورێك ده‌زانێ، له‌مباره‌یه‌وه‌ سوزان ده‌ڵێ " من كه‌نه‌دام زۆر خۆشده‌وێ چونكه‌ لێره‌ له‌دایكبووم وگه‌وره‌ بووم، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا شانازی به‌ ره‌گه‌ كوردی ورۆمانییه‌كه‌ی خۆشم ده‌كه‌م و ئه‌وانیشم خۆشده‌وێن".

سوزان میراودالی كه‌ ده‌رچووی به‌شی رۆژنامه‌ڤانی زانستگه‌ی هالیفاكسی كه‌نه‌دایه‌، ئێستا له‌ گۆڤاری به‌نێوبانگی ماكلینس Mac leans ی كه‌نه‌دایی كه‌ له‌شاری تۆرۆنتۆ ده‌رده‌چێت كار ده‌كات. سوزان ده‌ڵێ تا ئێستا پاشناوی "محه‌ممه‌د" هیچ گرفتێكی بۆ دروست نه‌كردووه‌ له‌ میدیای كه‌نه‌دیدا، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێكجار یارمه‌تیده‌ریش بووه‌، بۆ نموونه‌ له‌ كاتی نووسینی بابه‌ت و راپۆرت له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌ پاشناوه‌كه‌ی یارمه‌تیداوه‌ چونكه‌ شتێكی خۆیان له‌ودا بیینوه‌ و پتر هه‌ستیان به‌دڵنیایی كردووه‌ له‌ قسه‌كردندا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوزان ده‌ڵێ به‌نیازه‌ پاشناوی محه‌ممه‌د بگۆڕێ بۆ "میراوده‌لی" كه‌ پاشناوی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی.

سوزان، خۆی خاوه‌ن ناوێكه‌ كه‌ له‌كوردستان و جیهان هه‌یه‌، به‌ڵام ناوی (په‌یمان) و (سه‌یران)ی خوشكی ته‌واو كوردین. باوكی سوزان له‌ كوردستان پێشمه‌رگه‌ی شۆرشی ئه‌یلول بووه‌ و، دوای تێكچوونی شۆرش چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌بواری كشتوكاڵ دا وه‌رگرتووه‌ و پاشان له‌ كه‌نه‌دا گیرساوه‌ته‌وه‌.

ساڵی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار سوزان سه‌ردانی كوردستانی كرد، چووه‌ گوندی باوكی (كانی سناره‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك ناحیه‌ی ماوه‌تی پارێزگه‌ی سلێمانی، هه‌روه‌ها سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ و كۆمه‌ڵگه‌كانی پاشماوه‌كانی ئه‌نفالی كرد و له‌ گه‌ڕانه‌وه‌شیدا چه‌ندین راپۆرت و وتاری له‌باره‌ی كوردستانه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی كه‌نه‌داوه‌ بڵاوكردنه‌وه‌. له‌لای سوزان كوردستان زۆر له‌وه‌ جوانتربووه‌ كه‌ به‌ر له‌ هاتنی له‌ خه‌یاڵیدابووه‌" كوردستان له‌وه‌ جوانتر بوو كه‌ من پێشبینیم ده‌كرد، خه‌ڵكی كوردستان زۆر میواندۆست و گه‌رمو گوڕن ".

ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌كاتێكدا سه‌رنجی ئه‌و رۆژنامه‌ڤانه‌ كه‌نه‌داییه‌ی راكێشاوه‌و پێیدڵخۆشه‌، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا هیوا ده‌خوازێت به‌ مۆدێرنكردنی كوردرستان نه‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی تایبه‌تمه‌ندیییه‌ كولتوورییه‌كانی كورد، چونكه‌ ئه‌و تایبمه‌ندییه‌ كولتوورییه‌یه‌ سه‌رنجی خه‌ڵكی بیانی و گه‌شتیاران راده‌كێشێت "هیوادارم كوردستان له‌ پێشكه‌وتن وئاوه‌دانیدا بێت، به‌ڵام حه‌زناكه‌م كوردستان ببێته‌ دوبه‌ی و لاس ڤێگه‌س چونكه‌ پێمخۆش نییه‌ كوردستان تایبمه‌ندییه‌كانی له‌ده‌ست بدات".

سوزان زۆر سه‌رسام بووه‌ به‌ ژنانی كوردستان و به‌ "به‌هێز"یان ده‌زانێت چونكه‌ ئه‌ركێكی سه‌ختیان له‌سه‌رشانه‌و جیا له‌ به‌خێوكردنی منداڵه‌كانیان ده‌بێ ئه‌ركه‌كانی ناوماڵیش به‌جێبیگه‌یێنن"ئاواته‌ خوازم له‌ كوردستان یاساو بڕیاری باش له‌ قازانجی ژنان ده‌ربچن كه‌ ماف وئازادییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن، چونكه‌ به‌ڕاستی زۆرم پێناخۆشه‌ كچێك یا ژنێك ببینم كه‌ نه‌توانێت به‌ ئاره‌زووی خۆی جل له‌به‌ربكات، بچێته‌ قوتابخانه‌، ئۆتۆمبێل لێبخورێت و به‌ئازادی بگه‌ڕێت".

له‌ كاتێكدا زۆرجاران ره‌حنه‌ له‌ زۆری وبۆری راگه‌یاندنی كوردی ده‌گیرێت، به‌ڵام سوزان ئه‌وه‌ به‌ دیارده‌یه‌كی نێگه‌تیڤ نابینێت " ئه‌وه‌ی له‌ نێوه‌ندی میدیایی كوردستاندا سه‌رنجی راكێشام ئه‌وه‌بوو كه‌ زۆر خه‌ڵك ئاره‌زووی نووسینیان هه‌بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ندین ساڵی سه‌ركوتكردنی سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسێن بووه‌و ئازادی راده‌ربڕینیان نه‌بووه‌ وئێستا هه‌موو خه‌ڵك ده‌یه‌وێ راوبۆچوونی خۆی بڵێ و وتار بنووسێ ئه‌مه‌ كارێكی زۆر باشه‌، به‌ڵام پێویستی به‌ جۆره‌ رێكخستنێكیش هه‌یه‌، بۆنموونه‌ ده‌بێ جیاوازی بكرێ له‌ نێوان هه‌واڵ و كاری رۆژنامه‌وانی و بیروبۆچوون و راده‌ربڕین له‌ رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كاندا ".

له‌باره‌ی كه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی پرسی كورد له‌ میدیای كه‌نه‌داییدا، سوزان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ میدیای كه‌نه‌دایی به‌گشتی كه‌م شت له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بڵاوده‌كاته‌وه‌، ته‌نها ئه‌فغانستان نه‌بێت ئه‌ویش به‌هۆی بوونی سه‌ربازانی كه‌نه‌دا له‌و وڵاته‌ له‌ چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆدا بۆیه‌ " خه‌ڵكی كه‌نه‌دا به‌ گشتی زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست وكوردستان نییه‌، به‌ڕاستی جێی سه‌رسوڕمانه‌ كاتێك به‌ خه‌ڵك ده‌ڵێم من به‌ ره‌سه‌ن خه‌ڵكی كوێم، نازانن كوردستان كوێیه‌، به‌ڵام ورده‌ ورده‌ خه‌ریكه‌ كوردستانیش ده‌ناسرێت".

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن peryzad (2008-10-27 09:29:34)

Kurdzhin
پیاوێك دەناسم هەرچى شتە
تێیدا كۆبۆتەوە
تەنیایی من نەبێت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-27 11:51:50

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

ده‌ست خۆش ئازیزم سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-27 12:29:44

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-29 01:16:19

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

dast xosh bo babatakat sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-30 15:41:02

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

ده‌ست خۆش هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-11-06 22:03:57

peryzad
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌لادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-19
دواترین سه‌ردان: 2011-03-03
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPFirefox

Re: له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

dasty ewash xosh azizakanm swpasi payamekantan dakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-11-06 22:20:44

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

ده سته كانت خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-11-06 23:32:07

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

ده‌ستت خۆش بێت به‌ڕێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-11-08 06:35:29

خونچه‌
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2009-11-03
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

ده‌ست خۆش   

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-06-26 12:03:30

peryzad
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌لادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-19
دواترین سه‌ردان: 2011-03-03
په‌یامه‌كان: 60
WindowsVistaMSIE7

Re: له‌ باوكێكی كورد ودایكێكی رۆمانی،

dasti ewash xosh azizakanm swpas bo peyamakantan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net