.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو من به‌دبه‌خت ده‌بن
لهئیَوارهیهكی خامۆشاویدا كه بۆنی مه‌رگی(هه‌نار)ی لیَدههات كۆمهڵیَك گرفت ته‌نگیان پیَههڵچنیبوو كه خه‌مه‌كانی هاوشیَوهی گرفت و خه‌مه‌كانی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كیژۆڵه نازداره‌كانی نیشتمانه‌كه‌م بوون دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتمه گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵی بهمشیَوهیه كه‌وته گیَرِانهوهی به‌سه‌رهاتی و وتی: ئه‌و ئیَوارهیهی میَردهكهم گهرِایهوه ماڵه‌وه منداڵه‌كان داوای گۆشت و محهلهبیان لیَدهكرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر وهڵامینهدانهوهو منیش پاره‌م پیَنهبوو تابیدهمه كچه‌كانم و بچن نیشاسته‌ی پیَبكرِن و محهلهبیان بۆ دروست بكه‌م، من دایكی(4) كچم، كچه بچووكه‌كه‌م هه‌ر ده‌گریاو دهكرِوزایهوه بۆیه به‌ناچاریی وتم بچن بۆ ماڵی(...) دراوسیَمان بزانن نیشاسته‌یان هه‌یه، له‌و لاوه سه‌یرم كرد باوكیان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بوو ئه‌و كاسیَته (CD)ییه‌ی كه رۆژی پیَشوو له‌سه‌یران گرتبووی پیشانی منداڵه‌كانی بدات.
دواتر وتی: ئه‌و خۆی بۆ هه‌موو شویَنیَك دهچیَت و كام خواردنی خۆشه ده‌یخوات، به‌ڵام ئیَمه هیچ شتیَكمان نییه بیخۆین، ته‌نانه‌ت چه‌ندینجار منداڵه‌كان بهبیَ خه‌رجی چوونه‌ته مه‌كته‌ب، وهنهبیَت پاره‌ی نهبیَت، به‌ڵكو میَردهكهم زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و دوو سیَ خانووی هه‌یه، به‌ڵام منی له‌دوو ژووری بچو‌وكدا داناوه، له‌كاتی سه‌یركردنی كاسیَتهكهدا كچه‌كانم به‌بینینی هیَندهی تر شیَت بوون، له‌و كاته‌دا كچه‌كه‌م خۆی كرده‌وه به‌ژووردا وتی دایه گیان (...خان-ی) دراوسیَمان وتی نیمانه، ئیتر كه پیاوه‌كه‌م گویَی له‌مه‌بوو بهماسیحهوه بۆمان هات و كه‌وته ویَزهمان و هه‌ر كوشتینی، وازی نههیَنا تاماسیحهكه شكا، ئیتر چووه ده‌ره‌وه‌و منیش بهمنداڵهكانم وت ئیَوه بۆ خۆتان دابنیشن سه‌یری كاسیَتی سه‌یرانه‌كه‌ی باوكتان بكه‌ن، ئه‌و كاسیَتهی هه‌مووی ویَنهی گۆشت برژاندن و ههڵپهرِكیَ بوو، دڵم پرِ بوو كه بینیم ئه‌و بۆ خۆی له‌سه‌یران خه‌ریكی گۆشت برژاندنهو ئیَمهش هیچ له‌ماڵه‌كه‌ماندا نییه، بۆیه برِیارمدا بهدهبهیهك نه‌وت و دهنكیَك شقارته كۆتایی به‌ژیانی خۆم بهیَنم.
دواتر بهنووزهیهكهوه وتی: نازانم له‌و كاته‌دا چۆن هۆش و بیرم له‌لای خۆم نه‌ماو ئه‌م برِیارهمداو نه‌وته‌كه‌م كرد به‌جه‌سته‌مدا منداڵه‌كان هاواریان بۆ ده‌ره‌وه كرد‌و وتیان:(باوكه فریاكه‌وه دایكمان خۆی سووتاند)و باوكیان گهرِایهوه بۆ لام و ئاگره‌كه كڵپه‌ی كرد‌و ئه‌ویشی گرت، نیَڵه نیَڵی ئاگر له‌ناو ده‌روونم ده‌هات و یه‌كسه‌ر په‌شیمان بوومه‌وه‌و وتم نه‌ده‌بوو له‌به‌ر منداڵه‌كانم كاریَكی وا بكه‌م، به‌ڵام هه‌موو گیانم سووتا، ئیتر به‌ره‌و كۆڵان رامانكرد، كامل بهئاگرهكهوه به‌ره‌و ماڵی باوكی چوو كه نزیك بوو لیَمانهوه ئه‌وان ئه‌ویان كوژانده‌وه، منیش هه‌ر بهكڵپهو ئاگره‌كه‌وه دهسورِامهوه له‌و كاته‌دا شۆفیَری ته‌كسییه‌ك راوه‌ستاو به‌ئاگر كوژیَنهوهی ناو ئۆتۆمبیَلهكهی كوژاندمییهوهو ئارامیی به‌دڵ و ده‌روونمدا هات، هه‌ر ئه‌و شۆفیَرهش گه‌یاندمییه نه‌خۆشخانه‌و وا ده‌بینی لیَره كه‌وتووم.
كه من بینیم له‌گه‌ڵ زۆری ریَژهی سووتاوییهكهشی، كه‌چی هیَشتا هیوای گه‌وره‌ی به‌ژیان هه‌بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام له‌خوا دهپارِایهوه تازوو چاكبیَتهوهو بگهرِیَتهوه ناو منداڵه‌كانی و ده‌یوت: (خوایه گیان چاك ببمه‌وه له‌گه‌ڵ كچهكانمدا تیَر پیَكهوه بژین به‌خوا سواڵیان بۆ ده‌كه‌م و خۆم بهخیَویان ده‌كه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر من بمرم، كچه‌كانیشم وه‌كو خۆم به‌دبه‌خت ده‌بن).
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ناوه‌كانیش خوازراون، ئه‌و ژنه به‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی به‌هۆی زۆری ریَژهی سووتاوییه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداو بووه قوربانییه‌كی تری زوڵمه‌كانی پیاوسالاریی.
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت کاکه یادگار بۆ بابه‌ته‌که‌ت
به‌ڵام ئاخ بۆ ئه‌م ئافره‌تانه نازانم بۆ له خوا ناترسن بۆ ژیان له خۆیان تێک ئه‌ده‌ن باشه که پیاوه‌که خراپه داوای ته‌ڵاق ئه‌که‌م باشتره له هه‌ردوو دنیا ببم
که‌سێک خۆی ده‌سوتێنێت که هیچ ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت جا نازانم بۆ وا ئه‌که‌ن!!!!!!!!!!!!!!!
خوا ره‌حممان پێ بکات انشالله خوا شه‌یتانمان لێ دور بخاته‌وه،،،،....
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر به داخم بۆ له ده‌ست دانی دایکێکی تر و زاڵمی هه‌ندێک باوک
نازانم مناڵ بۆ ئهێننه دونیاوه که ناتوانن وه‌ک پێویست به‌خێویان بکه‌ن ؟؟
ده‌ستت خۆش بێت کاکه یادگار بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاس هاورێ به‌رێزه‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان بۆ رونکردنهوهکهتان ده‌ستان خۆش بێت و له‌شتان ساغ بێت
زۆر به‌داخه‌وه که هه‌ندێک که‌س په‌ناده‌به‌نه به‌ر خۆسوتاندن . ئه‌م جۆره کارانه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات
به‌ڵکو زیاتر به‌ره‌و ره‌وشێکی ئاڵۆز تری ده‌بات . هیوادارم که‌س په‌نا نه‌باته به‌ر خۆ سوتاندن
له‌م باسه‌دا ده‌بینین ئه‌م دایکه خۆی سوتاندووه ئه‌مه‌ش قور به‌سه‌ریه بۆ منداڵه‌کان .چونکه هه‌موومان
باش ده‌زانین منداڵ به دایک هه‌تیو ده‌که‌وێت دایک زۆر پێویسته بۆ مان هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه تاکو گه‌وره‌ش ده‌بین
پێویستمان به‌دایک هه‌یه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








جا توخوا پیاو ئه‌وه ئه‌هێنێت خۆمی بۆ بسوتێنم !!
داوای ته‌لاقی بکردایه زۆر باشتر بوو له‌و کاره‌ی ده‌ستت خۆش بێت کاك یادگار بۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
سوپاس رێژین گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستت خۆش بێت
هاورێ گیان ئه‌وش بزانه هه‌موو پیاوێک وه‌کو یه‌ک نیه !
له‌سه‌ر هێڵ نییه



بيويست بوو داوا ته لاقي بكردايه ز............ده ست خوش كاكه يادكار بوئه م بابه ته جوانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده سته كانت خو شبيت سه ركه وتوبيت كيانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه