❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-11-13 18:56:26

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو

http://kurdzhin.org/uploads/9adc3c1208.jpg

دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو من به‌دبه‌خت ده‌بن

له‌ئیَواره‌یه‌كی خامۆشاویدا كه‌ بۆنی مه‌رگی(هه‌نار)ی لیَده‌هات كۆمه‌ڵیَك گرفت ته‌نگیان پیَهه‌ڵچنیبوو كه‌ خه‌مه‌كانی هاوشیَوه‌ی گرفت و خه‌مه‌كانی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كیژۆڵه‌ نازداره‌كانی نیشتمانه‌كه‌م بوون دوای ئه‌وه‌ی كه‌وتمه‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵی به‌مشیَوه‌یه‌ كه‌وته‌ گیَرِانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی و وتی: ئه‌و ئیَواره‌یه‌ی میَرده‌كه‌م گه‌رِایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ منداڵه‌كان داوای گۆشت و محه‌له‌بیان لیَده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر وه‌ڵامینه‌دانه‌وه‌و منیش پاره‌م پیَنه‌بوو تابیده‌مه‌ كچه‌كانم و بچن نیشاسته‌ی پیَبكرِن و محه‌له‌بیان بۆ دروست بكه‌م، من دایكی(4) كچم، كچه‌ بچووكه‌كه‌م هه‌ر ده‌گریاو ده‌كرِوزایه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ناچاریی وتم بچن بۆ ماڵی(...) دراوسیَمان بزانن نیشاسته‌یان هه‌یه‌، له‌و لاوه‌ سه‌یرم كرد باوكیان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بوو ئه‌و كاسیَته‌ (CD)ییه‌ی كه‌ رۆژی پیَشوو له‌سه‌یران گرتبووی پیشانی منداڵه‌كانی بدات.
دواتر وتی: ئه‌و خۆی بۆ هه‌موو شویَنیَك ده‌چیَت و كام خواردنی خۆشه‌ ده‌یخوات، به‌ڵام ئیَمه‌ هیچ شتیَكمان نییه‌ بیخۆین، ته‌نانه‌ت چه‌ندینجار منداڵه‌كان به‌بیَ خه‌رجی چوونه‌ته‌ مه‌كته‌ب، وه‌نه‌بیَت پاره‌ی نه‌بیَت، به‌ڵكو میَرده‌كه‌م زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌و دوو سیَ خانووی هه‌یه‌، به‌ڵام منی له‌دوو ژووری بچووكدا داناوه‌، له‌كاتی سه‌یركردنی كاسیَته‌كه‌دا كچه‌كانم به‌بینینی هیَنده‌ی تر شیَت بوون، له‌و كاته‌دا كچه‌كه‌م خۆی كرده‌وه‌ به‌ژووردا وتی دایه‌ گیان (...خان-ی) دراوسیَمان وتی نیمانه‌، ئیتر كه‌ پیاوه‌كه‌م گویَی له‌مه‌بوو به‌ماسیحه‌وه‌ بۆمان هات و كه‌وته‌ ویَزه‌مان و هه‌ر كوشتینی، وازی نه‌هیَنا تاماسیحه‌كه‌ شكا، ئیتر چووه‌ ده‌ره‌وه‌و منیش به‌منداڵه‌كانم وت ئیَوه‌ بۆ خۆتان دابنیشن سه‌یری كاسیَتی سه‌یرانه‌كه‌ی باوكتان بكه‌ن، ئه‌و كاسیَته‌ی هه‌مووی ویَنه‌ی گۆشت برژاندن و هه‌ڵپه‌رِكیَ بوو، دڵم پرِ بوو كه‌ بینیم ئه‌و بۆ خۆی له‌سه‌یران خه‌ریكی گۆشت برژاندنه‌و ئیَمه‌ش هیچ له‌ماڵه‌كه‌ماندا نییه‌، بۆیه‌ برِیارمدا به‌ده‌به‌یه‌ك نه‌وت و ده‌نكیَك شقارته‌ كۆتایی به‌ژیانی خۆم بهیَنم.
دواتر به‌نووزه‌یه‌كه‌وه‌ وتی: نازانم له‌و كاته‌دا چۆن هۆش و بیرم له‌لای خۆم نه‌ماو ئه‌م برِیاره‌مداو نه‌وته‌كه‌م كرد به‌جه‌سته‌مدا منداڵه‌كان هاواریان بۆ ده‌ره‌وه‌ كردو وتیان:(باوكه‌ فریاكه‌وه‌ دایكمان خۆی سووتاند)و باوكیان گه‌رِایه‌وه‌ بۆ لام و ئاگره‌كه‌ كڵپه‌ی كردو ئه‌ویشی گرت، نیَڵه‌ نیَڵی ئاگر له‌ناو ده‌روونم ده‌هات و یه‌كسه‌ر په‌شیمان بوومه‌وه‌و وتم نه‌ده‌بوو له‌به‌ر منداڵه‌كانم كاریَكی وا بكه‌م، به‌ڵام هه‌موو گیانم سووتا، ئیتر به‌ره‌و كۆڵان رامانكرد، كامل به‌ئاگره‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵی باوكی چوو كه‌ نزیك بوو لیَمانه‌وه‌ ئه‌وان ئه‌ویان كوژانده‌وه‌، منیش هه‌ر به‌كڵپه‌و ئاگره‌كه‌وه‌ ده‌سورِامه‌وه‌ له‌و كاته‌دا شۆفیَری ته‌كسییه‌ك راوه‌ستاو به‌ئاگر كوژیَنه‌وه‌ی ناو ئۆتۆمبیَله‌كه‌ی كوژاندمییه‌وه‌و ئارامیی به‌دڵ و ده‌روونمدا هات، هه‌ر ئه‌و شۆفیَره‌ش گه‌یاندمییه‌ نه‌خۆشخانه‌و وا ده‌بینی لیَره‌ كه‌وتووم.
كه‌ من بینیم له‌گه‌ڵ زۆری ریَژه‌ی سووتاوییه‌كه‌شی، كه‌چی هیَشتا هیوای گه‌وره‌ی به‌ژیان هه‌بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام له‌خوا ده‌پارِایه‌وه‌ تازوو چاكبیَته‌وه‌و بگه‌رِیَته‌وه‌ ناو منداڵه‌كانی و ده‌یوت: (خوایه‌ گیان چاك ببمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كانمدا تیَر پیَكه‌وه‌ بژین به‌خوا سواڵیان بۆ ده‌كه‌م و خۆم به‌خیَویان ده‌كه‌م، چونكه‌ ئه‌گه‌ر من بمرم، كچه‌كانیشم وه‌كو خۆم به‌دبه‌خت ده‌بن).
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ناوه‌كانیش خوازراون، ئه‌و ژنه‌ به‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی به‌هۆی زۆری ریَژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداو بووه‌ قوربانییه‌كی تری زوڵمه‌كانی پیاوسالاریی.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-11-13 19:25:44

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460
WindowsXPMSIE

Re: دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو

ده‌ستت خۆش بێت  کاکه‌ یادگار بۆ بابه‌ته‌که‌ت

به‌ڵام  ئاخ بۆ ئه‌م ئافره‌تانه‌  نازانم  بۆ له‌ خوا ناترسن  بۆ ژیان له‌ خۆیان تێک ئه‌ده‌ن  باشه‌  که‌ پیاوه‌که‌  خراپه‌  داوای ته‌ڵاق  ئه‌که‌م باشتره‌  له‌ هه‌ردوو دنیا ببم 

که‌سێک خۆی ده‌سوتێنێت که‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتی  نه‌بێت  جا نازانم  بۆ وا ئه‌که‌ن!!!!!!!!!!!!!!!

خوا ره‌حممان  پێ بکات انشالله‌  خوا شه‌یتانمان لێ دور بخاته‌وه‌،،،،
....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-11-13 23:05:50

ChNaR
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: KuRDiSTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-13
دواترین سه‌ردان: 2009-10-26
په‌یامه‌كان: 1276
WindowsXPMSIE7

Re: دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو

زۆر به‌ داخم بۆ له‌ ده‌ست دانی دایکێکی تر و زاڵمی هه‌ندێک باوک

نازانم مناڵ بۆ ئه‌‌ێننه‌ دونیاوه‌ که‌ ناتوانن وه‌ک پێویست به‌خێویان بکه‌ن ؟؟

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ یادگار بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-11-14 15:06:06

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو

زۆر سوپاس هاورێ  به‌رێزه‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان بۆ رونکردنه‌وه‌که‌تان ده‌ستان خۆش بێت و له‌شتان ساغ بێت

زۆر به‌داخه‌وه‌ که‌ هه‌ندێک که‌س په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ر خۆسوتاندن . ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات
به‌ڵکو زیاتر به‌ره‌و ره‌وشێکی ئاڵۆز تری ده‌بات . هیوادارم که‌س په‌نا‌ نه‌باته‌ به‌ر خۆ سوتاندن

له‌م باسه‌دا ده‌بینین ئه‌م دایکه‌ خۆی سوتاندووه‌ ئه‌مه‌ش قور به‌سه‌ریه‌ بۆ منداڵه‌کان .چونکه‌ هه‌موومان
باش ده‌زانین منداڵ به‌ دایک هه‌تیو ده‌که‌وێت دایک زۆر پێویسته‌ بۆ مان هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌ تاکو گه‌وره‌ش ده‌بین
پێویستمان به‌دایک هه‌یه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-11-14 16:59:00

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو

جا توخوا پیاو ئه‌وه‌ ئه‌هێنێت خۆمی بۆ بسوتێنم  !!
داوای ته‌لاقی بکردایه‌ زۆر باشتر بوو له‌و کاره‌ی  ده‌ستت خۆش بێت کاك یادگار  بۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌..

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-11-28 21:31:28

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو

سوپاس رێژین گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ده‌ستت خۆش بێت

هاورێ گیان ئه‌وش بزانه‌ هه‌موو پیاوێک وه‌کو یه‌ک نیه‌ !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-12-06 12:33:49

ئاسو ته نيا
خونچەی نوێ
شوێن: كه ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-30
دواترین سه‌ردان: 2009-09-28
په‌یامه‌كان: 30
WindowsXPMSIE

Re: دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو

بيويست بوو داوا ته لاقي بكردايه ز............ده ست خوش كاكه يادكار بوئه م بابه ته جوانه

Kurdzhin
ئه كه ر كريان زامى دورى توم بوتيمار بكات ..... شه رته بكريم تاكو كريانم ده ريايه ك بر ئاو بكات
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5e7abd1a8f.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-12-06 19:10:36

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: دڵنیام له‌وه‌ی كچه‌كانیشم وه‌كو

ده سته كانت خو شبيت سه ركه وتوبيت كيانه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net