.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بم به‌خشنه‌وه له‌م ئێواره سه‌وزه‌دا
چه‌ن تاریکه ئاسمانی دووری
له بن هێشوی مانگه شه‌و و
ئه‌م هه‌ستێره پڕ له نووره‌دا!!!
چه‌ن بێ ڕه‌نگه چرا سووره‌که‌ی ده‌ست باران
له هه‌یوانی پڕ په‌روانه‌و
له دیده‌ی ئه‌م عه‌شقه بێ سنوره‌دا!!
ده ئه‌ی شیــــــــــــــــــعر،
له‌به‌ر ده‌ستام
وا وه‌كو ئیلهامێک سه‌وز هه‌ڵگه‌ڕاوم له خۆشیا
وا وه‌کو گه‌ڵا توتنێکی مه‌ست
ملم کردوه به ته‌نافی دێڕێکه‌وه
ده ئه‌ی ئێواره‌ی له خومی غه‌ریبی هه‌ڵژه‌نراو
وا وه‌کو کراسه کۆنێکی خه‌یاڵ
له ڕه‌نگی خه‌مت نابمه‌وه
ده ئه‌ی باخی پڕ له عه‌تری لێبووردن
هه‌ناسه‌یه‌کم له‌به‌ر بۆنتا ڕاکشاوم
ئه‌م ئێواره،
په‌مه‌یی ترین ئێواره‌ی قوربانه
غه‌ریب ترین ئێواره‌ی پێکه‌نینه
ناسکترین ئێواره‌ی خه‌یاڵه
به تیر‌و پشک بمبهخشنهوه
له جه‌سته‌م شیرین تر شك نابه‌م
له ڕۆحم خێرا تر ئه‌بێ چی بێ
بمبهخشنهوه به په‌نجه خهناویهکانی ئه‌م ئێواره
هه‌ناسه‌کانم وه‌ك بوخوڕێك
به دار سنه‌وبه‌ره‌که‌ی ڕاسه‌ری باوکما هه‌ڵواسن
با شۆڕ ببمه‌وه ناو دیوه‌خانی خه‌ونه‌کانی و
مۆمه‌کانی تاسه‌م پێکه‌م
په‌نجه‌کانم بده‌نه‌وه ده‌ستی مامۆستا
با له‌شی قه‌ڵه‌مێکی پێ کفت کا
چون له وانه‌ی عه‌شقا سفرم هێنا
چاوه‌کانم بکه‌نه دوو گڵۆپ بۆ کۆڵانه‌که‌مان
با "ڕاڤیار و هه‌ستیار و کاروان و دیله"
پێ یان له تهڵهزمهکانی شه‌وه‌زه‌نگ هه‌ڵ نه‌که‌وێ و
بکه‌ونه چاڵه ووشهکهکانی جێ پێێ بارانه‌وه
قاچه‌کانم بده‌ن به ڕێگا کوێربووه‌کان
با ئه‌و ژنه هه‌وری به سه‌ره‌ی
که به نانێ شۆڕشی کرد
ڕێ بۆ شار ده‌رکاو لهچکێ له میهره‌بانی ببه‌ستێ
ڕۆحم بده‌ن به پێستی کون کونی نیشتمانا
با هه‌موو ڕۆژێ هه‌ر ئه‌و نه‌مرێ
با ڕۆژێکیش ئێمه بمرین
دڵیشم بکه‌ن به شه‌ق شه‌قه و
به بێشکه‌ی په‌پوله‌یه‌کدا هه‌ڵیواسن
با لمه ورده‌کانی دڵم بێنه ده‌ست و
گریانێ بده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژ
به‌ش به‌شم که‌ن
له سه‌ر سینی ئه‌م ئێواره گوڵداره
بمبهخشنهوه به په‌نجه خهناویهکانی ئه‌م ئێواره
به‌ڵك و باهۆزی خێر هه‌ڵکا
هه‌ر هیچ نه‌بێ
مناڵی با پێکه‌نینێ
باوکم به هه‌ناسه‌یه‌ك
شازاده به خه‌یاڵێ
نیشتمانیش به بارانێ
گه‌ردن ئازاییهکم لێ بکه‌ن
1/ ناوی چوار مناڵی گهڕهکهکهمانن
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی
چرا


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت کاکه ده‌شتی گیان
هیوادارم هه‌میشه سه‌رکه‌وت و بیت و سه‌رفراز بیت
خه‌مبار
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ئەم دەست و پەنجانەت خۆش هاوڕێی خۆشەویست
بۆ دانانی ئەم هۆنراوە جوانە.
ژیانت کامەران..
ئاسۆت گەش و
کاتت شاد....

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بن به‌ریز سه‌رکه‌وتو بیت ...

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵآو
زۆر سوپاس هاورێ خۆشه‌ویسته‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان
سه‌رکه‌وتوو بن
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده سته كانت خؤش ئامؤزا كيان
زؤر جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس ئامۆزای ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم
له‌هه‌رده‌م شآد بیت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet kak dhaste bo am hurawa jwana hiwe srkwtnt bo axwazm

ba ferw rosht chi mawa tamne jwanemله‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس به‌رێز ئه‌سرین گیان
هیوادارم که به دڵت بوو بیت خوشکی ئازیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو‌و
هاووڕێم کاکە دەشتی
دەست خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە جوانە
دەست خۆسی بۆ نووسەری
هاووڕێم لات برد عەرەبستان !!! خۆشحاڵبووم ئەوو جارە کە دیم ڕاستی دڵتەنگ بووم پەیامم نارد بەس نەم زانی چۆن پێت بڵێم
هاووڕێ هەوولێر قەڵای کووردانە و هەرواش ئەبێ
هەر شاد بیت هاووڕێ بەڕێزەکەم
هاووڕێت نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو کاکه نامۆی گول
ئه‌زیزی من ده‌ستی به‌رێزیشت خۆش بیت و هه‌ر سه‌لامه‌ت بیت
وه‌لا کاکه گیان عهرهبستانهکه من خۆم لامنهبرد به‌ڵکو له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی لادرابوو ، منیش ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوم که هه‌ر که‌س ده‌بیت به ته‌واوی شوێنی نیشته‌جی بوونی خۆی بنوسیت...ده‌ستیان خۆش بیت و داوای لێبوردنیان لێده‌که‌م..
کاکه گیان بشبمبوره که به‌ڵینم دابوو قسه بکه‌ین له‌سه‌ر عه‌ره‌بستان به‌س به‌خوا کات رێگه‌ی نه‌داوم و ئه‌و ماوه‌یه که‌میک مه‌شغول بووم بۆیه داوای لێبوردن ده‌که‌م..
کاتت شآد
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه