❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-12-14 09:45:11

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE

بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌ سه‌وزه‌دا




چه‌ن تاریکه‌ ئاسمانی دووری

له‌ بن هێشوی  مانگه‌ شه‌و و

ئه‌م هه‌ستێره‌ پڕ له‌ نووره‌دا!!!

چه‌ن بێ ڕه‌نگه‌ چرا سووره‌که‌ی ده‌ست باران

له‌ هه‌یوانی پڕ په‌روانه‌و

له‌ دیده‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ ‌ بێ سنوره‌دا!!

ده‌ ئه‌ی شیــــــــــــــــــعر،

له‌به‌ر ده‌ستام

وا وه‌كو ئیلهامێک سه‌وز هه‌ڵگه‌ڕاوم له‌ خۆشیا

وا وه‌کو گه‌ڵا توتنێکی مه‌ست

ملم کردوه‌ به‌ ته‌نافی دێڕێکه‌وه‌

ده‌ ئه‌ی ئێواره‌ی له‌ خومی غه‌ریبی هه‌ڵژه‌نراو

وا وه‌کو کراسه‌ کۆنێکی خه‌یاڵ

له‌ ڕه‌نگی خه‌مت نابمه‌وه‌

ده‌ ئه‌ی باخی پڕ له‌ عه‌تری لێبووردن

هه‌ناسه‌یه‌کم له‌به‌ر بۆنتا ڕاکشاوم

ئه‌م ئێواره‌،

په‌مه‌یی ترین ئێواره‌ی قوربانه‌

غه‌ریب ترین ئێواره‌ی پێکه‌‌نینه‌

نا‌سکترین   ئێواره‌ی خه‌یاڵه‌

به‌ تیرو پشک بمبه‌خشنه‌وه‌

له‌ جه‌سته‌م شیرین تر شك نابه‌م

له‌ ڕۆحم خێرا تر ئه‌بێ چی بێ

بمبه‌خشنه‌وه‌ به‌ په‌نجه‌ خه‌ناویه‌کانی ئه‌م ئێواره‌

هه‌ناسه‌کانم  وه‌ك بوخوڕێك

به‌ دار سنه‌وبه‌ره‌که‌ی ڕاسه‌ری باوکما هه‌ڵواسن

با شۆڕ ببمه‌وه‌ ناو دیوه‌خانی خه‌ونه‌کانی و

مۆمه‌کانی تاسه‌م پێکه‌م

په‌نجه‌کانم بده‌نه‌وه‌ ده‌ستی مامۆستا

با له‌شی قه‌ڵه‌مێکی پێ کفت کا

چون له‌ وانه‌ی عه‌شقا سفرم هێنا

چاوه‌کانم بکه‌نه‌ دوو گڵۆپ بۆ کۆڵانه‌که‌مان

با "ڕاڤیار و هه‌ستیار و کاروان و دیله‌"

پێ یان له‌ ته‌ڵه‌زمه‌کانی شه‌وه‌زه‌نگ هه‌ڵ نه‌که‌وێ و

بکه‌ونه‌ چاڵه‌ ووشه‌که‌کانی جێ پێێ بارانه‌وه‌

قاچه‌کانم بده‌ن به‌ ڕێگا کوێربووه‌کان

با ئه‌و ژنه‌ هه‌وری به‌ سه‌ره‌ی

که‌ به‌ نانێ شۆڕشی کرد

ڕێ بۆ شار ده‌رکاو له‌چکێ له‌ میهره‌بانی ببه‌ستێ

ڕۆحم بده‌ن به‌ پێستی کون کونی نیشتمانا

با هه‌موو ڕۆژێ هه‌ر ئه‌و نه‌مرێ

با ڕۆژێکیش ئێمه‌ بمرین

دڵیشم بکه‌ن به‌ شه‌ق شه‌قه‌ و

به‌ بێشکه‌ی په‌پوله‌یه‌کدا هه‌ڵیواسن

با لمه‌ ورده‌کانی دڵم بێنه‌ ده‌ست و

گریانێ بده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژ

به‌ش به‌شم که‌ن

له‌ سه‌ر سینی ئه‌م ئێواره‌ گوڵداره‌

بمبه‌خشنه‌وه‌ به‌ په‌نجه‌ خه‌ناویه‌کانی ئه‌م ئێواره‌

به‌ڵك و باهۆزی خێر هه‌ڵکا

هه‌ر هیچ نه‌بێ

مناڵی با پێکه‌نینێ

باوکم به‌ هه‌ناسه‌یه‌ك

شازاده‌ به‌ خه‌یاڵێ

نیشتمانیش به‌ بارانێ

گه‌ردن ئازاییه‌کم لێ بکه‌ن







1/ ناوی چوار مناڵی گه‌ڕه‌که‌که‌مانن



عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی

چرا

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-12-14 12:03:18

xambar_gull
کازیوەی یانە
شوێن: ***سليمانى***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 460
WindowsXPMSIE

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

ده‌ستت  خۆش بێت کاکه‌ ده‌شتی گیان 
هیوادارم هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وت و بیت و سه‌رفراز بیت 


    خه‌مبار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-12-14 20:15:14

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

  ئەم دەست و پەنجانەت خۆش هاوڕێی خۆشەویست
بۆ دانانی ئەم هۆنراوە جوانە.
ژیانت کامەران..
ئاسۆت گەش ‌و
کاتت شاد..
..

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-12-14 20:21:04

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

ده‌سته‌کانت خۆش بن به‌ریز سه‌رکه‌وتو بیت ...

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-12-14 21:09:28

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaAvantBrowser

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

سڵآو


زۆر سوپاس هاورێ خۆشه‌ویسته‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان


سه‌رکه‌وتوو بن

ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-12-15 11:23:35

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

ده سته كانت خؤش ئامؤزا كيان

زؤر جوانه

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-12-17 07:48:14

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaFirefox

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

زۆر سوپاس ئامۆزای ئه‌زیز و خۆشه‌ویستم

له‌هه‌رده‌م شآد بیت


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-12-23 14:44:53

أسرين
خونچەی نوێ
شوێن: kurdsan_hawlier
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-22
دواترین سه‌ردان: 2009-07-20
په‌یامه‌كان: 61
WindowsXPMSIE

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

dastt xosh bet   kak dhaste  bo  am  hurawa  jwana hiwe srkwtnt bo axwazm

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/ac5c11f4cb.jpgba  ferw rosht  chi mawa  tamne jwanem
hamw tamnm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-12-23 18:14:35

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaAvantBrowser

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

زۆر سوپاس به‌رێز ئه‌سرین گیان

هیوادارم که‌ به‌ دڵت بوو بیت خوشکی ئازیزم


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-12-23 21:37:41

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

سڵاوو

ها‌‌ووڕێم کاکە دەشتی

دەست خۆش بۆ دانانی ئەوو بابەتە جوانە

دەست خۆسی بۆ نووسەری

هاووڕێم  لات برد عەرەبستان !!! خۆشحاڵبووم ئەوو جارە کە دیم ڕاستی دڵتەنگ بووم پەیامم نارد بەس نەم زانی چۆن پێت بڵێم

هاووڕێ هەوولێر قەڵای کووردانە و هەرواش ئەبێ

هەر شاد بیت هاووڕێ بەڕێزەکەم

هاووڕێت نامۆ

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-12-24 11:06:13

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsVistaAvantBrowser

Re: بم به‌خشنه‌وه‌ له‌م ئێواره‌

سڵاو کاکه‌ نامۆی گول

ئه‌زیزی من ده‌ستی به‌رێزیشت خۆش بیت و هه‌ر سه‌لامه‌ت بیت

وه‌لا کاکه‌ گیان عه‌ره‌بستانه‌که‌ من خۆم لامنه‌برد به‌ڵکو له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی لادرابوو ، منیش ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بوم که‌ هه‌ر که‌س ده‌بیت به‌ ته‌واوی شوێنی نیشته‌جی بوونی خۆی بنوسیت...ده‌ستیان خۆش بیت و داوای لێبوردنیان لێده‌که‌م..


کاکه‌ گیان بشبمبوره‌ که‌ به‌ڵینم دابوو قسه‌ بکه‌ین له‌سه‌ر عه‌ره‌بستان به‌س به‌خوا کات رێگه‌ی نه‌داوم و ئه‌و ماوه‌یه‌ که‌میک مه‌شغول بووم  بۆیه‌ داوای لێبوردن ده‌که‌م..


کاتت شآد


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net