.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













سڵاوو هاووڕێ یان
ساڵی 2009 ساڵی خۆشی بێت بۆ کووردستان و کووردستانیان
هیوادارم خۆشەویستی سیمای ساڵی نوێ بێت بۆ هەموان
نامۆ
-----------------------------------------------------------------
گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل..................
من نازانم بۆ هەردەم تووڕەیە؟؟!!! من ئەووڕۆژە تاقە تاوانم ئەوە بوو کە ...............................................
باووک- سەگ باب هاووڕێی تۆ جارێ ڕۆژ نەبۆتەوە 20 دیناری پەیدا کردووە لە گەڵ سەموونی گەرم بۆ نانی بەیانی..... تۆش لە
بەر تۆپێن ئاگات لە مەنجەڵی پاقلەکەت نەبووە تا ڕشتوویانە؟؟؟؟!!! نا زانم تا گەوورەش بووم من هەر کێڵگە کارم دەکرد و نەم
زانی وە یاری کردن چی یە
بێستوون_ باووکە گیان ئاخر نەت کردووە بۆیە ئێستە وا تووڕەی ؟؟؟
باووک _ ئافەرین کووڕم دەوەرە گوێی باووکت بگرە و تۆزێ ئامۆژگاری بکە ؟؟؟!!! ئەوەرە سەگباب ئێستە فێرت دەکەم
دکتۆر ـ بەس لەبەر ئەوە دەستی وا سووتانوی؟؟؟؟؟ دەی خوا باووکی وا فەووت کا... لەوو ویژدانە !!!!! ..... کووڕم ئەمشەوو لێرە
دەمێنیتەوە سووتاوی یەکەت ئەوەندە قووڵ نی یە بەس لەوەدەچێ ترسابێتی ؟؟؟!!! خۆشم بەیانی لە گەڵ بابت قسە دەکەم ...
دایکت تا دڕەنگ لێرەبوو بۆی هەیە بمێنێتەوە بەس نازانم لە پڕ دیار نەما ؟؟؟؟
بێستوون _ ئەوە ترسی باووکمی هەیە کێشە نی یە ... زۆر سووپاس دکتۆر گیان من تەمەنم 10 ساڵە گەوورەم ترسم نی یە دەیان
شەوو لەسەربانی خۆمان و دراووسێ شەووم بەسەر بردووە بۆیە دایکمم لە گەڵ نەبێ کێشەیەکی ئەوەندە گەوورە نی یە...
دکتۆر _ باشە کووڕم من لەوو ژوورەی ئەووسەرم هەرچیت ویست وەرە بۆ لام ... شەوو پێش خەووتن سازان خان دێ دەرزی یەکت
بۆ دەکات تا دوور لە ئازاری دەستت بخەویت.....................
شەووی سەری ساڵی نوێ یەوو بە تەنیا لە نەخۆشخانەیەکی شار پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەم ..........هێندە نابات شار ئامێز بۆ
ساڵی نوێ دەکاتەوە .. منداڵان چاوەڕێی بابەنووئێلن تا دیاریان بەسەردا دابەش بکات ... منیش لەبری چاوەڕێی بابەنووئێل تا
دیاری بەجێماوی منداڵیم بداتێ چاوەڕێی سستەرم تا دەرزی یەکم لێدا و لە ئازار و سزای بووکم ڕزگارم کات .... هەستام و چوومە
بەر پەنجەرەی ژوورەکەم لە ئاسمانی شارم ئەڕوانی بەهێمنی ملوانەکە بەفرینەکان لە گەردنی درەختەکانی باخچەی
نەخۆشخانەکە ئەئاڵان ...... تەپێکی سپی بووبوە سەرپۆشی شار دیمەنێکی جوان و دڵگیر بوو بەس بۆ من دڵ تەنگ و بیزاری نەی
دەهێشت چێژ لەوو دیمەنە وەرگرم .... گەڕامەوە سەر قەرەوێڵەکەم و خەمی دوای نەخۆشخانە گرتبوومی چوونکە باووکم تۆڵەی
ئەمڕۆشم لێدەکاتەوە کە نە چووم بۆ پاقلە فرۆشتن ..... جیڕەی دەرگاکە بە ئاگای هێنامەوە کە ڕوانیم خانمە بەرگ سپی یەکە
بوو کە وەک فریشتە پەیدا بوو بەڕوویەکی خۆش هات و دەستی بەسرما هانی و دەرزی یەکی بۆ کردم و شەووشادی کردوو چووە
دەرێ .....بەیانی ساڵی نوێ یە بۆ من چی دەگەیەنێ ؟؟؟ نازانم !!!! هەموو دڵخۆشن بۆ پێشوازی ساڵی نوێ من نەبێ چوونکە ڕۆژ و
ساڵ هەموو دووبارەیە بۆم باووکم هەردەم سەرخۆش و منیش لە بری قووتابخانە هاووڕێی مەنجەڵێک پاقلەم !!! لەم خەیاڵەدا
بووم دیسانەوە جیڕەی دەرگا هات کە تێم ڕوانی ساکام و باوەڕم نەکرد چاووم هەڵگڵۆفی تا بزانم خەوە یان ڕاستی بەڵام هێشتا
دەستم بە چاوومەوە بوو ..... ووتی شەوو باش ......... بابە نووئێل بوو!!! بەرگێکی سسور و کڵاوێک بە ڕەنگی بەرگی ڕیشێکی درێژی
سپی و توورەکەیەکی بە کۆڵەوە بوو ........... من وەڵامم بۆ نەدرایەوە !!! ووتی ( بێستوون گیان ساڵی پار و پێشتریش هاتم بەس لە
ماڵ نەبویت؟؟؟ بۆیە دیاریەکەت هەر لام ماوە ) بەڕاستی هەردوو دەستم لە پشت خۆمەوە شاردبوەوە لە شەرمی ئەوەی نەیبینێ کە
باووکم داخی کردووم !!! بەڵام وەک ئەوەی لە گەڵما بژی ووتی ( شەرم مەکە و دەستت درێژ کە ئەوو جووتە دەستکێشە کە خێزانم
چنیوویەتی وەر گرە کە دەستت چاک بووەوە بەکاری بهێنە ) بەشەرمەوە لێم وەرگرت .. ویستی بڕوات خێرا ووتم ( مامە ئەتوانم
لە گەڵتابێم و هاووکاریت بکەم لە دابەشکردنی دیاری بەسەر منداڵانی شار ؟؟؟) خۆشبەختانە ڕازی بوو .... لە خۆشیا ئازاری
دەستم و نەخۆشخانەم بیر چووەوە دەستم دایە توورەکە کەی و دام بە کۆڵما و لە نەخۆشخانە چووینە دەرێ و بەرەوو شاقامەکانی
شار تا گەشتینە کووچەکەمان و دەنگی زەنگۆڵە و بانگەشەی بابەنووئێل لە چاوو ترووکاندنێکدا دەرگاکان کرانەوەو یەک یەک
و دوو دوو منداڵ ئەهات بەرەوو ڕوومان و منیش لەستم لە توورەکە ئەناوو هەر کەسەوو بەختی خۆی دیاری یەکی بەر ئەکەووت
جار جاریش ئەم ڕوانی یە سەربانە کان چاووم بۆ ئەوو منداڵانە ئەگێڕا کە وەک خۆم گیرۆدەی پەروەردەی خراپ و دیلی باووکی
بەناوو باکن !!!!! دوا دیاریم دەرهانی و دامە دەست کاوەی دراووسێمان و توورەکە خاڵی یەکەم دایە دەستی و دەستێکی بەسرمدا
هانی وو ووتی ( من کارم تەواو بوو بۆیە ئەبێ ماڵاوایت لێ بکەم.... بەڵام پێش ڕۆشتنم یەک پرسیارم هەیە ؟؟؟؟ تۆ ڕقت لە باووکتە
؟؟؟) من بێ بیر کردنەوە خێرا ووتم ( هەر زۆر ) پێکەنین گرتی و ووتی کووڕم باووکت پەیامی باپیرەتی پێیە و ئەگەیەنێ بەتۆ
واتە ئەوو وا گەوورە کراوە گەر تۆ ئەتەوێ منداڵە کەت لەسەر سۆز و خۆشەویستی گەوورەکەی ڕقت لێی نەبێ چوونکە دڵت ڕقی
ناسی ناتوانێ فێرگەی خۆشەویستی بێت ) سەرم بادا و ویستم شتێک بڵێم پشتی تێکردم و هێدی هێدی وون بوو !!! خۆم بۆ نەگیرا
پڕ بە کووچە هاوارم کرد ( مەڕۆ مامە پرسیارم هەیە ؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!! )
سازان_ بێستوون گیان بەم بەیانی یە زووە بۆ هاوار دەکەیت ئازارت هەیە ؟؟؟؟؟؟
ئەووسا زانیم گەشتەکەم لە گەڵ بابەنووئێل هەمووی خەوو بوو وە ئاهەنگی سەری ساڵم لە ئامێزی خەوێکی قووڵدا بەسەر
برد !! ڕووم کردە دیوارە کەوو لەبەر خۆمەوە ووتم ( تۆبڵێیت بابە نووئێل دیاری یەکەمی بۆ هەڵگرتبێتم ؟؟؟؟ بۆ نا )
نامۆ ............. ئەڵمانیا

لهسهر هێڵ نییه








دةستت خؤش بيت زؤر خؤش بوو بة هيواى بةردةواميت .......بيستون كه كوناحه هه مووى خه و بوو
لهسهر هێڵ نییه







سڵاوو
خانم زۆر سووپاس بۆ پەیات
هەڵبەت سەری ساڵ و کەسایەتی بابە نووئێل سیمای خۆشی یە بۆ مرۆڤەکان
بەس ویستم دیوی ئەوودیوی ئەوو خۆشی یەش دەر بخەم کە هەن تەمەنیان ساڵ و ڕۆژ ناخوێنێتەوە بەس ئەوەی ئەزانن ئەوەیە کە
ئاوێتەی ئازار و گریانن بۆ ؟؟؟ ئەوە پرسیارێکە لە مێژە بێ وەڵامە !!
ڕێزم بۆت و ساڵی نوێت پیرۆز بێت
لهسهر هێڵ نییه



yaxwa dasttcoshbet bragawrakammmmmmmmm
لهسهر هێڵ نییه








لهسهر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak namo hamesha sarkwtu bet gyan dastt xosh bet ba rasty chirweky jwana hawrey yanae hameshy.....iLiaN...SARAB1


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
لهسهر هێڵ نییه






یاخوا دهست و چاوت خۆش بێت و هزر و بیرت ههمیشه سهلامهت بێت برای ئازیزم ..
بهراستی چیرۆکێکی زۆر ماناداره و زۆر کێشهو گرفتت باس کردوه که پهیوهندی راستهوخۆی ههیه لهسهر دروست بوونی کهسایهتی تاکی کوردی و بونهته هۆکار بۆ ترس و تۆقینی زۆرێک له مناڵان و گهوره بوونی ئهو ترسه له ناخی تا گهورهتر دهبێت ترسهکانیش گهورهتر ئهبن لهگهڵی ، تا سهرهنجام کهسێ زۆر لاواز و بێ دهسهڵات دهردهچێت و ئهم گرفتهش وهک ئاماژهت پێی کردوه پهیام و وهسیهت ئاسا نهوه به نهوه پشتاو پشت پێیان ئهگاو ئهبێ بێ ویست پێیهوه پابهند بن ..
دووباره دهست خۆشیت لێ ئهکهم و هیوای سهرکهوتن و بهردهوامیت بۆ ئهخوازم برای شیرینم ..
کاتت شاد و ئاسووده بهرێزم ..

لهسهر هێڵ نییه