❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-01 01:01:56

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل

سڵاوو هاووڕێ یان

ساڵی 2009 ساڵی خۆشی بێت بۆ کووردستان و کووردستانیان

هیوادارم خۆشەویستی  سیمای ساڵی نوێ بێت بۆ هەموان

نامۆ

-----------------------------------------------------------------

گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل..................



من نازانم بۆ هەردەم تووڕەیە؟؟!!! من ئەووڕۆژە تاقە تاوانم ئەوە بوو کە ...............................................

باووک- سەگ باب هاووڕێی تۆ جارێ ڕۆژ نەبۆتەوە 20 دیناری پەیدا کردووە لە گەڵ سەموونی گەرم بۆ نانی بەیانی..... تۆش لە

بەر تۆپێن ئاگات لە مەنجەڵی پاقلەکەت نەبووە تا ڕشتوویانە؟؟؟؟!!!  نا زانم تا گەوورەش بووم من هەر کێڵگە کارم دەکرد و نەم

زانی وە یاری کردن چی یە

بێستوون_ باووکە گیان ئاخر نەت کردووە بۆیە ئێستە وا تووڕەی ؟؟؟

باووک _ ئافەرین کووڕم دەوەرە گوێی باووکت بگرە و تۆزێ ئامۆژگاری بکە ؟؟؟!!! ئەوەرە سەگباب ئێستە فێرت دەکەم

دکتۆر ـ بەس لەبەر ئەوە دەستی وا سووتانوی؟؟؟؟؟ دەی خوا باووکی وا فەووت کا... لەوو ویژدانە !!!!! ..... کووڕم  ئەمشەوو لێرە

دەمێنیتەوە سووتاوی یەکەت ئەوەندە قووڵ نی یە بەس لەوەدەچێ ترسابێتی ؟؟؟!!! خۆشم بەیانی لە گەڵ بابت قسە دەکەم ...

دایکت تا دڕەنگ لێرەبوو بۆی هەیە بمێنێتەوە بەس نازانم لە پڕ دیار نەما ؟؟؟؟

بێستوون _  ئەوە ترسی باووکمی هەیە کێشە نی یە ... زۆر سووپاس دکتۆر گیان  من تەمەنم 10 ساڵە گەوورەم ترسم نی یە دەیان

شەوو لەسەربانی خۆمان و دراووسێ شەووم بەسەر بردووە بۆیە دایکمم لە گەڵ نەبێ کێشەیەکی ئەوەندە گەوورە نی یە...

دکتۆر _ باشە کووڕم من لەوو ژوورەی ئەووسەرم  هەرچیت ویست وەرە بۆ لام ... شەوو پێش خەووتن سازان خان دێ دەرزی یەکت

بۆ دەکات تا دوور لە ئازاری دەستت بخەویت.....................

شەووی سەری ساڵی نوێ یەوو بە تەنیا لە نەخۆشخانەیەکی شار  پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەم ..........هێندە نابات شار ئامێز بۆ

ساڵی نوێ دەکاتەوە .. منداڵان چاوەڕێی بابەنووئێلن تا دیاریان بەسەردا دابەش بکات ... منیش لەبری چاوەڕێی بابەنووئێل تا

دیاری بەجێماوی منداڵیم بداتێ چاوەڕێی سستەرم تا دەرزی یەکم لێدا و لە ئازار و سزای بووکم ڕزگارم کات .... هەستام و چوومە

بەر پەنجەرەی ژوورەکەم لە ئاسمانی شارم ئەڕوانی   بەهێمنی ملوانەکە بەفرینەکان لە گەردنی  درەختەکانی باخچەی

نەخۆشخانەکە ئەئاڵان ...... تەپێکی سپی بووبوە سەرپۆشی شار  دیمەنێکی جوان و دڵگیر بوو بەس بۆ من دڵ تەنگ و بیزاری نەی

دەهێشت چێژ لەوو دیمەنە وەرگرم .... گەڕامەوە سەر قەرەوێڵەکەم و خەمی دوای نەخۆشخانە گرتبوومی چوونکە باووکم تۆڵەی

ئەمڕۆشم لێدەکاتەوە کە  نە چووم بۆ پاقلە فرۆشتن ..... جیڕەی دەرگاکە بە ئاگای هێنامەوە  کە ڕوانیم خانمە بەرگ سپی یەکە

بوو کە وەک فریشتە پەیدا بوو بەڕوویەکی خۆش هات و دەستی بەسرما هانی و دەرزی یەکی بۆ کردم و شەووشادی کردوو چووە

دەرێ  .....بەیانی ساڵی نوێ یە بۆ من چی دەگەیەنێ ؟؟؟ نازانم !!!! هەموو دڵخۆشن بۆ پێشوازی ساڵی نوێ من نەبێ چوونکە ڕۆژ و

ساڵ هەموو دووبارەیە بۆم  باووکم هەردەم سەرخۆش و منیش  لە بری قووتابخانە هاووڕێی مەنجەڵێک پاقلەم !!!  لەم خەیاڵەدا

بووم دیسانەوە جیڕەی دەرگا هات کە تێم ڕوانی ساکام و باوەڕم نەکرد چاووم هەڵگڵۆفی تا بزانم خەوە یان ڕاستی بەڵام هێشتا

دەستم بە چاوومەوە بوو ..... وو‌تی شەوو باش ......... بابە نووئێل بوو!!! بەرگێکی سسور و کڵاوێک بە ڕەنگی بەرگی ڕیشێکی درێژی

سپی و توورەکەیەکی بە کۆڵەوە بوو ........... من  وەڵامم بۆ نەدرایەوە !!! ووتی ( بێستوون گیان ساڵی پار و پێشتریش هاتم بەس لە

ماڵ نەبویت؟؟؟ بۆیە دیاریەکەت هەر لام ماوە ) بەڕاستی هەردوو دەستم لە پشت خۆمەوە شاردبوەوە لە شەرمی ئەوەی نەیبینێ کە

باووکم داخی کردووم !!! بەڵام وەک ئەوەی لە گەڵما بژی ووتی ( شەرم مەکە و دەستت درێژ کە  ئەوو جووتە دەستکێشە کە خێزانم

چنیوویەتی وەر گرە کە دەستت چاک بووەوە بەکاری بهێنە )   بەشەرمەوە لێم وەرگرت .. ویستی ‌بڕوات خێرا ووتم ( مامە ئەتوانم

لە گەڵتابێم  و هاووکاریت بکەم  لە دابەشکردنی دیاری  بەسەر منداڵانی شار ؟؟؟) خۆشبەختانە ڕازی بوو .... لە خۆشیا ئازاری

دەستم و نەخۆشخانەم بیر چووەوە دەستم دایە  توورەکە کەی و دام بە کۆڵما و لە نەخۆشخانە چووینە دەرێ و بەرەوو شاقامەکانی

شار  تا گەشتینە کووچەکەمان و دەنگی زەنگۆڵە و  بانگەشەی بابەنووئێل  لە چاوو ترووکاندنێکدا  دەرگاکان کرانەوەو  یەک یەک

و دوو دوو منداڵ ئەهات بەرەوو ڕوومان و  منیش لەستم لە توورەکە ئەناوو هەر کەسەوو بەختی خۆی دیاری یەکی بەر ئەکەووت 

جار جاریش ئەم ڕوانی یە سەربانە کان  چاووم بۆ ئەوو منداڵانە ئەگێڕا کە وەک خۆم گیرۆدەی  پەروەردەی خراپ و دیلی باووکی

بەناوو باکن !!!!! دوا دیاریم دەرهانی و دامە دەست کاوەی دراووسێمان و توورەکە خاڵی یەکەم دایە دەستی و دەستێکی بەسرمدا

هانی وو ووتی ( من کارم تەواو بوو بۆیە ئەبێ ماڵاوایت لێ بکەم.... بەڵام پێش ڕۆشتنم یەک پرسیارم هەیە ؟؟؟؟ تۆ ڕقت لە باووکتە

؟؟؟) من بێ بیر کردنەوە خێرا ووتم  ( هەر زۆر ) پێکەنین گرتی و ووتی کووڕم  باووکت پەیامی باپیرەتی پێیە و ئەگەیەنێ بەتۆ

واتە ئەوو وا گەوورە کراوە گەر تۆ ئەتەوێ منداڵە کەت لەسەر سۆز و خۆشەویستی گەوورەکەی ڕقت لێی نەبێ چوونکە دڵت ڕقی

ناسی ناتوانێ فێرگەی خۆشەویستی بێت ) سەرم بادا و ویستم شتێک بڵێم پشتی تێکردم و هێدی هێدی وون  بوو !!! خۆم بۆ نەگیرا 

پڕ بە کووچە هاوارم کرد ( مەڕۆ مامە پرسیارم هەیە ؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!! )

سازان_ بێستوون گیان  بەم بەیانی یە زووە بۆ هاوار دەکەیت ئازارت هەیە ؟؟؟؟؟؟

ئەووسا زانیم گەشتەکەم لە گەڵ بابەنووئێل   هەمووی خەوو بوو  وە ئاهەنگی سەری ساڵم لە ئامێزی خەوێکی قووڵدا بەسەر

برد !!  ڕووم کردە دیوارە کەوو لەبەر خۆمەوە ووتم ( تۆبڵێیت بابە نووئێل دیاری یەکەمی بۆ هەڵگرتبێتم ؟؟؟؟ بۆ نا )



نامۆ ............. ئەڵمانیا

Kurdzhin
سەیرم لێدێ نەزانە کان خۆیان بە زانا ئەزانن لەکاتێکدا زاناکان گوومان لە زانایی خۆیان ئەکەن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-01 15:29:16

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234
WindowsXPMSIE

Re: گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل

دةستت خؤش بيت زؤر خؤش بوو بة هيواى بةردةواميت  .......بيستون كه كوناحه هه مووى خه و بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-02 18:54:52

سێبەر ی شەوو
*هاوڕێ‌ی یانه*‌
شوێن: ئەڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-24
دواترین سه‌ردان: 2011-08-12
په‌یامه‌كان: 923
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل

سڵاوو

خانم زۆر سووپاس بۆ پەیات

هەڵبەت سەری ساڵ و کەسایەتی بابە نووئێل سیمای خۆشی  یە بۆ مرۆڤەکان

بەس ویستم دیوی ئەوودیوی ئەوو خۆشی یەش دەر بخەم کە هەن تەمەنیان ساڵ و ڕۆژ ناخوێنێتەوە بەس ئەوەی ئەزانن ئەوەیە کە

ئاوێتەی ئازار و گریانن بۆ ؟؟؟ ئەوە پرسیارێکە لە مێژە بێ وەڵامە !!

ڕێزم بۆت و ساڵی نوێت پیرۆز بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-01-10 17:23:52

sarkaut77
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-30
دواترین سه‌ردان: 2009-01-10
په‌یامه‌كان: 49
WindowsXPMSIE7

Re: گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل

yaxwa dasttcoshbet bragawrakammmmmmmmm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-01-17 18:48:15

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576
WindowsVistaMSIE7

Re: گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-527b7f86f7.jpg

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-05 13:59:54

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل

dastt  xosh  bet  kak namo  hamesha  sarkwtu  bet  gyan  dastt  xosh  bet  ba rasty   chirweky   jwana  hawrey yanae  hameshy.....iLiaN...SARAB1

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-02-08 18:38:55

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPMSIE7

Re: گەشتێک لە گەڵ بابە نووئێل

یاخوا ده‌ست و چاوت خۆش بێت و هزر و بیرت هه‌میشه‌ سه‌لامه‌ت بێت برای ئازیزم ..

به‌راستی چیرۆکێکی زۆر ماناداره‌ و زۆر کێشه‌و گرفتت باس کردوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر دروست بوونی که‌سایه‌تی تاکی کوردی و بونه‌ته‌ هۆکار بۆ ترس و تۆقینی زۆرێک له‌ مناڵان و گه‌وره‌ بوونی ئه‌و ترسه‌ له‌ ناخی تا گه‌وره‌تر‌ ده‌بێت  ترسه‌کانیش گه‌وره‌تر ئه‌بن له‌گه‌ڵی ، تا سه‌ره‌نجام که‌سێ زۆر لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌چێت و ئه‌م گرفته‌ش وه‌ک ئاماژه‌ت پێی کردوه‌  په‌یام و وه‌سیه‌ت ئاسا  نه‌وه‌ به‌ نه‌وه‌ پشتاو پشت پێیان ئه‌گاو ئه‌بێ بێ ویست پێیه‌وه‌ پابه‌ند بن ..

دووباره‌ ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم برای شیرینم ..

کاتت شاد و ئاسووده‌ به‌رێزم ..

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net