❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاداشتى یادى خواى گه‌وره

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-14 19:55:03

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

پاداشتى یادى خواى گه‌وره

الحمدلله و الصلاة والسلام على رسول الله و على اله و صحبه و من والاه ...  و بعد :



مسوڵمانى به‌رِێز : گه‌ر ده‌ته‌وێ دڵێكى ئارام و رِووناكت هه‌بێ ، گه‌ر ده‌ته‌وێ هه‌ست به‌ چێژى ئیمان بكه‌یت ، گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌ بینینى خواى گه‌وره‌ شاد بیت و رِووبار و دره‌خت و كۆشكه‌كانى به‌هه‌شتت ده‌ست بكه‌وێت و حۆریه‌ چاوگه‌شه‌كان ببن به‌ هاوسه‌رت له‌ به‌هه‌شتدا ، بۆ ده‌ستكه‌وتنى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ رِێگایه‌كى ئاسان هه‌یه‌ ئه‌ویش ( یادى خواى گه‌وره‌یه‌ ) ، ئه‌و خوایه‌ى كه‌ به‌ جوانترین و رِێكترین شێوه‌ دروستى كردوویت ، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " هیچ كرده‌وه‌یه‌كى ئاده‌میزاد نیه‌ وه‌كو ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ـ یادى خواى گه‌وره‌ ـ كه‌ رِزگارى بكات له‌ سزاى خواى گه‌وره‌ " .

هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى (صلى الله عليه وسلم ) : " نمونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زیكرى خوا ده‌كات وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زیكرى خوا ناكات وه‌كو نمونه‌ى زیندوو مردوو وایه‌ " ( رواه البخاري : 11 / 175 ) .

( ابن تيمية رحمه الله‌ ) فه‌رموویه‌تى : (( یادى خوا بۆ دڵ نمونه‌ى ئاو وایه‌ بۆ ماسى ، ئه‌بێ حاڵى ئه‌و ماسیه‌ چۆن بێت به‌ بێ ئاو ؟ )) .



سووده‌كانى یادى خواى گه‌وره‌

1 . شه‌یتان دوور ده‌خاته‌وه‌ و رِسوا و پشت شكاوى ده‌كات .

2 . ده‌بێته‌ هۆى رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ .

3 .ده‌بێته‌ هۆى لابردنى خه‌م و خه‌فه‌ت له‌سه‌ر دڵه‌كان .

4 . ده‌بێته‌ مایه‌ى خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و دڵ فراوانى .

5 . ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزبوونى دڵ و جه‌سته‌ .

6 . ده‌بێته‌ هۆى زیادبوونى رِزق و رِۆزى .

7 . ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ یادت بكات . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى " هه‌ركه‌سێك له‌ نه‌فسى خۆیدا یادم بكات منیش له‌ نه‌فسى خۆمدا یادى ده‌كه‌م ، وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌ ناو كۆمه‌ڵێكدا یادم بكات له‌ ناو كۆمه‌ڵێكى له‌وه‌ باشتردا یادى ده‌كه‌م ( واته‌ : له‌لاى مه‌لائیكه‌ت یادى ده‌كه‌م ) " .

8 . ده‌بێته‌ هۆى سرِینه‌وه‌ى تاوانه‌كان .

9 . یادى خوا به‌ ته‌نهایى له‌گه‌ڵ گریاندا ده‌تخاته‌ رِیزى ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه‌ى كه‌ له‌ رِۆژى قیامه‌تدا له‌ ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوادان ( مسلم ) .



هه‌ندێك له‌ زیكره‌ پاداشت زۆره‌كان



پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى :

1. " ئایا یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ ده‌سه‌لاَته‌ له‌ رِۆژێكدا هه‌زار چاكه‌ به‌ ده‌ست بهێنێت ؟ سه‌د جار ( سبحان الله ) بكات ، خواى گه‌وره‌ هه‌زار چاكه‌ى بۆده‌نوسێت ، وه‌ هه‌زار خراپه‌ى له‌ سه‌ر لاده‌بات و ده‌یسرِێته‌وه‌ " .

2. " هه‌ركه‌سێك چووه‌ ناو بازارِه‌وه‌ بڵێت :  ( لا اله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك و له الحمد ،  يحيى و يميت ، و هو حي لا يموت بيده الخير ، و هو على كل شيء قدير )  . ئه‌وا خواى گه‌وره‌ هه‌زار هه‌زار چاكه‌ى بۆ ده‌نوسێت ( واته‌ : ملیۆنێك ) ، وه‌ هه‌زار هه‌زار خراپه‌ى له‌سه‌ر ده‌سرِێته‌وه‌ ، وه‌ هه‌زار هه‌زار پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ، وه‌ خانوویه‌كى له‌ به‌هه‌شتدا بۆ درووست ده‌كرێت " .

3. " خواى گه‌وره‌ چوار وته‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ هه‌موو وته‌كاندا : كه‌ ( سبحان الله ، الحمد لله ، لا اله إلا الله ، الله أكبر ) ن هه‌ر كه‌سێك بڵێت : ( سبحان الله ) بیست چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت ، وه‌ بیست خراپه‌شى له‌سه‌ر لاده‌چێت ، هه‌ركه‌سێك بڵێت ( الله أكبر ) هه‌مان شێوه‌یه‌ ، هه‌ركه‌سێك بڵێت : ( لا اله إلا الله ) هه‌مان شێوه‌یه‌ ، وه‌ هه‌ركه‌سێك بڵێت : ( الحمد لله رب العالمین ) له‌ دڵ و ده‌روونى خۆیه‌وه‌ ، سى چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت ، وه‌ سى خراپه‌شى له‌سه‌ر لاده‌چێت " .

4. " ئایا ده‌رگایه‌ك له‌ ده‌رگاكانى به‌هه‌شتتان نیشان بده‌م ؟ ( لا حول و لا قوة‌ إلا بالله ) یه‌ " .

5. " بڵێ : ( سبحان الله ، الحمد لله ، لا اله إلا الله ، الله أكبر ) ، به‌ هه‌ر وته‌یه‌كیان دره‌ختێكت بۆ ده‌نێژرێ له‌ به‌هه‌شتدا " .

6. " هیچ مرۆڤێكى ( مسوڵمانێكى ) سه‌ر زه‌وى نیه‌ كه‌ بڵێت : ( لا اله إلا الله و الله أكبر و لا حول ولا قوة‌ إلا بالله ) ، ئه‌بێته‌ هۆى سرِینه‌وه‌ى خراپه‌كانى ، ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریاش بێت " .

7 . هه‌ركه‌سێك بڵێت : ( سبحان الله العظيم و بحمده  ) دارخورمایه‌كى له‌ به‌هه‌شتدا بۆ ده‌نێژرێت " .

8 . " هه‌ركه‌سێك سه‌د جار بڵێت : ( سبحان الله و بحمده ) له‌ رِۆژێكدا ، خراپه‌كانى له‌سه‌ر لاده‌چێت ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریاش بێت ".

9 . " ئایا فرمانێكتان پێ رِابگه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر كردتان ئه‌گه‌ن به‌وانه‌ى پێش خۆتان ، وه‌ پێش ئه‌وانه‌ى دواى خۆتان ده‌كه‌ون ؟ له‌دواى هه‌موو نوێژێكى فه‌رزه‌وه‌(33 )جار ( الحمد لله ) ، (33 ) جار ( سبحان الله ) ، (34 ) جار ( الله أكبر ) بكه‌ن " .

10 . " هه‌ركه‌سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( سبحان الله ) پێش خۆرهه‌ڵاتن( واته‌ : له‌ دواى نوێژى به‌یانی یه‌وه‌ ) ، وه‌ پێش خۆر ئاوابوون ( واته‌ له‌دواى نوێژى عه‌سره‌وه‌ ) ، چاكتره‌ له‌(100)وشتر بیكات به‌ خێر ، وه‌ هه‌ركه‌سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( الحمد لله ) پێش خۆرهه‌لاَتن و خۆرئاوابوون ، چاكتره‌ له‌(100)ئه‌سپى ئاماده‌كراو بۆ جیهاد له‌ پێناوى خواى گــــه‌وره‌دا ، وه‌ هـــــــه‌ركه‌سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( الله أكبر ) چاكتره‌ له‌ رِزگاركردنى ( 100 ) گه‌ردن ( به‌نده‌ ) ، وه‌ هه‌ركه‌سێك ( 100 ) جار بڵێت : (  لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك ، و له الحمد ، و هو على كل شيء قدير  ) پێش خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوابوون ، هیچ كه‌سێك له‌ رِۆژى قیامه‌تدا نایه‌ت كرده‌وه‌ى له‌ كرده‌وه‌ى ئه‌م چاكتر بێت ، ته‌نها كه‌سێك نه‌بێت كه‌ وه‌كو ئه‌م وتوویه‌تى ، یان له‌م زیاترى خوێندبێت " ( صحيح الترغيب : 654 ) .

11 . " ئایا هه‌ندێك وشه‌ت فێر بكه‌م ئه‌گه‌ر بیڵێیت خواى گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌كانت خۆش ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر چى له‌ گوناهه‌كانیشت خۆش بووبێت ( إذا قلتهن غفر الله لك ، و إن كنت مغفورا لك  ) ، بڵێ : (  لا اله إلا الله العلي العظيم ، لا اله إلا الله سبحان الله رب السماوات السبع و رب العرش العظيم ، الحمد لله رب العالمين  ) " .

12 . " هه‌ركه‌سێك بڵێت : ( لا اله إلا الله وحدة لا شريك له ، له الملك ، و له الحمد ، يحيى و يميت ، و هو على كل شيء قدير  ) ده‌ جار له‌ دواى نوێژى مه‌غریبه‌وه‌ ، خواى گه‌وره‌ كۆمه‌ڵێك فریشته‌ى بۆ ده‌نێرێت كه‌ بیپارێزێت له‌ شه‌یتانه‌كان هه‌تاكو به‌یانى ، وه‌ ده‌ چاكه‌ى رِزگاركه‌رى ( موجبـات ) بــــــــۆ ده‌نوسێت ، وه‌ ده‌ گوناهى گـــه‌وره‌ و لــــــه‌ناوبه‌رى ( الموبقات ) له‌سه‌رده‌سرِێته‌وه‌ ، وه‌ پاداشتى ده‌ به‌نده‌ى برِوادارى رِزگاركراوى بۆ ده‌نوسرێت " .

13 . " له‌ مرۆڤدا ( 360 ) جومگه‌ هه‌یه‌ ، له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان هه‌موو به‌یانیه‌ك له‌ هه‌موو رِۆژێكدا خێرێك هه‌یه‌ بیكات ، هه‌موو نوێژێك خێرێكه‌ ، رِۆژوویش خێرێكه‌ ، حه‌جیش خێرێكه‌ ، ( سبحان الله ) خێرێكه‌ ، ( الحمـد لله ) خێرێكه‌ ، دوو رِكات نوێژى چێشته‌نگاو ـ الضحى ـ به‌سه‌ له‌جیاتى ئه‌مانه‌ " .

14 . " هه‌ركه‌سێك نوێژى چێشته‌نگاو چوار رِكات بكات ، پێش نوێژى نیوه‌رِۆ چوار رِكات بكات ، ماڵێكى له‌ به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كرێت " .

15 . " هه‌ركه‌سێك چوار رِكات نوێژ پێش نوێژى نیوه‌رِۆ و چوار رِكات دواى نوێژى نیوه‌رِۆ بكات ، خواى گه‌وره‌ له‌ ئاگرى دۆزه‌خ ده‌یپارێزێت " .

16 . " هه‌ركه‌سێك له‌ رِۆژێكدا ( 12 ) رِكات نوێژى سوننه‌ت بكات ماڵێكى بۆ دروست ده‌كرێت له‌ به‌هه‌شتدا : چوار رِكات پێش نیوه‌رِۆ و دوو رِكات له‌دواى ، دوو رِكات دواى مه‌غریب ، دوو رِكات دواى عیشا ، دوو رِكات پێش نوێژى به‌یانى " .

17 . " دوو رِكات سوننه‌تى پێش نوێژى به‌یانى چاكتره‌ له‌ دونیا و ئه‌وه‌شى تێیدایه‌ "  ( رواه مسلم و الترمذي ) .

18 . " نوێژى سوننه‌ت كه‌سێك كه‌ ده‌یكات و كه‌س نایبینێت خێرى ( 25 ) نوێژى هه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رچاوى خه‌ڵك ده‌یكات " .

19 . " هه‌ركه‌سێك ( 10 ) جار ( قل هو الله أحد ) بخوێنێت خواى گه‌وره‌ ماڵێكى له‌ به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كات " .

20 . " خوێندنى سوره‌تى ( قل هو الله أحد ) خێرى سێ یه‌كى قورئانى هه‌یه‌ ، وه‌ سوره‌تى ( قل یا أیها الكافرون ) خێرى چوار یه‌كى قورئانى هه‌یه‌ " ( صحيح الترغيب : 582 ) .

21 . " هه‌ركه‌سێك سوره‌تى ( الكهف ) له‌رِۆژى هه‌ینیدا بخوێنێت رِووناكیه‌ك نێوان هه‌ردوو هه‌ینیه‌كه‌ى بۆ رِۆشن ده‌كاته‌وه‌ " .

22 . " هاوبه‌ش برِیاردان بۆ خواى گه‌وره‌ له‌ناو ئێوه‌دا له‌ رِۆیشتنى مێرووله‌ نادیارتره‌ ، با شتێكتان فێر بكه‌م ئه‌گه‌ر كردتان له‌ شیركى گه‌وره‌ و بچووك دوورتان ده‌خاته‌وه‌ : بڵێیت : ( اللهم إني أعوذ بك أن أشرك بك وأنا أعلم ، وأستغفرك لما لا أعلم ) " واته‌ : خوایه‌ په‌نات پێ ده‌گرم له‌و شیركانه‌ى كه‌ ده‌یزانم وه‌ په‌نات پێ ده‌گرم له‌وانه‌ى كه‌ نایزانم .

23 . " هـــه‌ركــه‌سێك خــــواردنێكى خــــواردبێت ئینجا وتبێتى : (  الحمدلله الذى أطعمنى هذا الطعام و رزقنيه من غير حول مني و لا قوة  ) خواى گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌كانى پێشووى خۆش ده‌بێت ، وه‌ هه‌ركه‌سێك پۆشاكێكى له‌به‌ر كردبێت و وتبێتى : ( الحمد لله الذي كساني هذا و رزقنيه من غير حول مني و لا  قوة ) ، خواى گوره‌ له‌ گوناهى پێش و پاشى خۆش ده‌بێت " .

24 . " هه‌ركه‌سێك داواى لێخۆش بوون بكات بۆ برِوادارانى پیاوان و ئافره‌تان ( واته‌ بلێت : خوایه‌ له‌ برِوادارانى پیاوان و ئافره‌تان خۆشبه‌ ) ، خواى گه‌وره‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى هه‌موو پیاو و ئافره‌تێكى برِوادار چاكه‌ى بۆ ده‌نوسێت " .

25 . " هه‌ركه‌سێك كاتێك به‌یانى ده‌كاته‌وه‌ ( واته‌ : دواى نوێژى به‌یانى ) ده‌ جار سڵاواتم له‌سه‌ربدات ، وه‌ كاتێك ئێواره‌ دێت ( واته‌ : دواى نوێژى عه‌سر ) ده‌ جار ، ئه‌وا به‌ر شه‌فاعه‌تى من ده‌كه‌وێت له‌ رِۆژى دواییدا " .

26 . " هه‌موو دوعایه‌ك وه‌رناگیرێت تاوه‌كو سڵاوات نه‌ده‌یت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) " .

- له‌و شوێنانه‌ى كه‌ ناوى سه‌رچاوه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ نه‌براوه‌ له‌ كتێبى (ترتيب أحاديث صحيح الجامع الصغير و زيادته ـ الحافظ جلال الدين السيوطي /  حققه : الشيخ العلامة محمد ناصرالدين الألباني  ) فه‌رمووده‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ .





وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ


سایتی به هه شت

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-16 05:14:49

sarbazkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-05-17
په‌یامه‌كان: 37
WindowsXPFirefox

Re: پاداشتى یادى خواى گه‌وره

ده‌سته‌كانت خۆش بێت و داواكارم له‌ خوای گه‌روه‌ پاداشتی به‌ چاكه‌ بداته‌وه‌

Kurdzhin
با به‌ربه‌سته‌كانی ژیانی دونیا پێكه‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-16 13:48:33

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPMSIE

Re: پاداشتى یادى خواى گه‌وره

ده‌ستت خۆش بێت شه‌نکه‌ خان
خوا ئه‌جرو پاداشتت بداته‌وه‌
سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-16 13:52:27

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839
WindowsXPFirefox

Re: پاداشتى یادى خواى گه‌وره

ده‌ستت خۆشبێت
خوا پاداشتت بداته‌وه‌

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-17 18:17:44

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: پاداشتى یادى خواى گه‌وره

زۆر سپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بێت  .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-17 20:06:03

سوزان مصيفى
خونچەی نوێ
شوێن: ((مصيف بيرمام))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-12
دواترین سه‌ردان: 2009-08-12
په‌یامه‌كان: 8
WindowsXPMSIE

Re: پاداشتى یادى خواى گه‌وره

ده سته كانت خوش بيت هه ربزى سه ركه وتو بيت

Kurdzhin
http://2upl.com//uploads/images/microkurd-faa832d520.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-02-18 11:56:57

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: پاداشتى یادى خواى گه‌وره

سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ریزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-02-18 14:15:36

i love islam
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-17
دواترین سه‌ردان: 2010-07-17
په‌یامه‌كان: 306
WindowsXPMSIE7

Re: پاداشتى یادى خواى گه‌وره

subhanallah
supas xuda pada6ty xert bdatewa

Kurdzhin
أللهم صلي على حبيبنا محمد (صلى الله عليه و سلم)و على اله و صحبه و سلم
                    muhammed (pbuh)the light of my eyes
                هیوادارم وه‌ک i love islam سوودم پئ گه‌یاندبن
                                  خواتان له‌گه‌ل`

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-02-20 20:11:39

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: پاداشتى یادى خواى گه‌وره

سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ریزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net