.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














الحمدلله و الصلاة والسلام على رسول الله و على اله و صحبه و من والاه ... و بعد :
مسوڵمانى بهرِێز : گه‌ر ده‌ته‌وێ دڵێكى ئارام و رِووناكت هه‌بێ ، گه‌ر ده‌ته‌وێ هه‌ست به چێژى ئیمان بكه‌یت ، گه‌ر ده‌ته‌وێ به بینینى خواى گه‌وره شاد بیت و رِووبار و دره‌خت و كۆشكه‌كانى به‌هه‌شتت ده‌ست بكه‌وێت و حۆریه چاوگه‌شه‌كان ببن به هاوسه‌رت له به‌هه‌شتدا ، بۆ ده‌ستكه‌وتنى هه‌موو ئه‌و شتانه رِێگایهكى ئاسان هه‌یه ئه‌ویش ( یادى خواى گه‌وره‌یه ) ، ئه‌و خوایه‌ى كه به جوانترین و رِێكترین شێوه دروستى كردوویت ، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : " هیچ كرده‌وه‌یه‌كى ئاده‌میزاد نیه وه‌كو ئه‌و كرده‌وه‌یه ـ یادى خواى گه‌وره ـ كه رِزگارى بكات له سزاى خواى گه‌وره " .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى (صلى الله عليه وسلم ) : " نمونه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه زیكرى خوا ده‌كات وه ئه‌و كه‌سه‌ى كه زیكرى خوا ناكات وه‌كو نمونه‌ى زیندوو مردوو وایه " ( رواه البخاري : 11 / 175 ) .
( ابن تيمية رحمه الله ) فه‌رموویه‌تى : (( یادى خوا بۆ دڵ نمونه‌ى ئاو وایه بۆ ماسى ، ئه‌بێ حاڵى ئه‌و ماسیه چۆن بێت به بێ ئاو ؟ )) .
سووده‌كانى یادى خواى گه‌وره
1 . شه‌یتان دوور ده‌خاته‌وه و رِسوا و پشت شكاوى ده‌كات .
2 . ده‌بێته هۆى رِهزامهندى خواى گه‌وره .
3 .ده‌بێته هۆى لابردنى خه‌م و خه‌فه‌ت له‌سه‌ر دڵه‌كان .
4 . ده‌بێته مایه‌ى خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و دڵ فراوانى .
5 . ده‌بێته هۆى به‌هێزبوونى دڵ و جه‌سته .
6 . ده‌بێته هۆى زیادبوونى رِزق و رِۆزى .
7 . ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره یادت بكات . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى " هه‌ركه‌سێك له نه‌فسى خۆیدا یادم بكات منیش له نه‌فسى خۆمدا یادى ده‌كه‌م ، وه هه‌ركه‌سێك له ناو كۆمه‌ڵێكدا یادم بكات له ناو كۆمه‌ڵێكى له‌وه باشتردا یادى ده‌كه‌م ( واته : له‌لاى مه‌لائیكه‌ت یادى ده‌كه‌م ) " .
8 . ده‌بێته هۆى سرِینهوهى تاوانه‌كان .
9 . یادى خوا به ته‌نهایى له‌گه‌ڵ گریاندا ده‌تخاته رِیزى ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه‌ى كه له رِۆژى قیامه‌تدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوادان ( مسلم ) .
هه‌ندێك له زیكره پاداشت زۆره‌كان
پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى :
1. " ئایا یه‌كێك له ئێوه ئه‌وه‌نده بێ دهسهلاَته له رِۆژێكدا هه‌زار چاكه به ده‌ست بهێنێت ؟ سه‌د جار ( سبحان الله ) بكات ، خواى گه‌وره هه‌زار چاكه‌ى بۆده‌نوسێت ، وه هه‌زار خراپه‌ى له سه‌ر لاده‌بات و دهیسرِێتهوه " .
2. " هه‌ركه‌سێك چووه ناو بازارِهوه بڵێت : ( لا اله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك و له الحمد ، يحيى و يميت ، و هو حي لا يموت بيده الخير ، و هو على كل شي‌ء قدير ) . ئه‌وا خواى گه‌وره هه‌زار هه‌زار چاكه‌ى بۆ ده‌نوسێت ( واته : ملیۆنێك ) ، وه هه‌زار هه‌زار خراپه‌ى له‌سه‌ر دهسرِێتهوه ، وه هه‌زار هه‌زار پله به‌رز ده‌بێته‌وه ، وه خانوویه‌كى له به‌هه‌شتدا بۆ درووست ده‌كرێت " .
3. " خواى گه‌وره چوار وته‌ى هه‌ڵبژاردووه له هه‌موو وته‌كاندا : كه ( سبحان الله ، الحمد لله ، لا اله إلا الله ، الله أكبر ) ن هه‌ر كه‌سێك بڵێت : ( سبحان الله ) بیست چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت ، وه بیست خراپه‌شى له‌سه‌ر لاده‌چێت ، هه‌ركه‌سێك بڵێت ( الله أكبر ) هه‌مان شێوه‌یه ، هه‌ركه‌سێك بڵێت : ( لا اله إلا الله ) هه‌مان شێوه‌یه ، وه هه‌ركه‌سێك بڵێت : ( الحمد لله رب العالمین ) له دڵ و ده‌روونى خۆیه‌وه ، سى چاكه‌ى بۆ ده‌نوسرێت ، وه سى خراپه‌شى له‌سه‌ر لاده‌چێت " .
4. " ئایا ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانى به‌هه‌شتتان نیشان بده‌م ؟ ( لا حول و لا قوة إلا بالله ) یه " .
5. " بڵێ : ( سبحان الله ، الحمد لله ، لا اله إلا الله ، الله أكبر ) ، به هه‌ر وته‌یه‌كیان درهختێكت بۆ ده‌نێژرێ له به‌هه‌شتدا " .
6. " هیچ مرۆڤێكى ( مسوڵمانێكى ) سه‌ر زه‌وى نیه كه بڵێت : ( لا اله إلا الله و الله أكبر و لا حول ولا قوة إلا بالله ) ، ئه‌بێته هۆى سرِینهوهى خراپه‌كانى ، ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریاش بێت " .
7 . هه‌ركه‌سێك بڵێت : ( سبحان الله العظيم و بحمده ) دارخورمایه‌كى له به‌هه‌شتدا بۆ ده‌نێژرێت " .
8 . " هه‌ركه‌سێك سه‌د جار بڵێت : ( سبحان الله و بحمده ) له رِۆژێكدا ، خراپه‌كانى له‌سه‌ر لاده‌چێت ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریاش بێت ".
9 . " ئایا فرمانێكتان پێ رِابگهیهنم ئه‌گه‌ر كردتان ئه‌گه‌ن به‌وانه‌ى پێش خۆتان ، وه پێش ئه‌وانه‌ى دواى خۆتان ده‌كه‌ون ؟ له‌دواى هه‌موو نوێژێكى فه‌رزه‌وه(33 )جار ( الحمد لله ) ، (33 ) جار ( سبحان الله ) ، (34 ) جار ( الله أكبر ) بكه‌ن " .
10 . " هه‌ركه‌سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( سبحان الله ) پێش خۆرهه‌ڵاتن( واته : له دواى نوێژى به‌یانی یه‌وه ) ، وه پێش خۆر ئاوابوون ( واته له‌دواى نوێژى عه‌سره‌وه ) ، چاكتره له(100)وشتر بیكات به خێر ، وه هه‌ركه‌سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( الحمد لله ) پێش خۆرههلاَتن و خۆرئاوابوون ، چاكتره له(100)ئه‌سپى ئاماده‌كراو بۆ جیهاد له پێناوى خواى گــــهورهدا ، وه هـــــــهركهسێك ( 100 ) جار بڵێت : ( الله أكبر ) چاكتره له رِزگاركردنى ( 100 ) گه‌ردن ( به‌نده ) ، وه هه‌ركه‌سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك ، و له الحمد ، و هو على كل شي‌ء قدير ) پێش خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوابوون ، هیچ كه‌سێك له رِۆژى قیامه‌تدا نایه‌ت كرده‌وه‌ى له كرده‌وه‌ى ئه‌م چاكتر بێت ، ته‌نها كه‌سێك نه‌بێت كه وه‌كو ئه‌م وتوویه‌تى ، یان له‌م زیاترى خوێندبێت " ( صحيح الترغيب : 654 ) .
11 . " ئایا هه‌ندێك وشه‌ت فێر بكه‌م ئه‌گه‌ر بیڵێیت خواى گه‌وره له گوناهه‌كانت خۆش ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر چى له گوناهه‌كانیشت خۆش بووبێت ( إذا قلتهن غفر الله لك ، و إن كنت مغفورا لك ) ، بڵێ : ( لا اله إلا الله العلي العظيم ، لا اله إلا الله سبحان الله رب السماوات السبع و رب العرش العظيم ، الحمد لله رب العالمين ) " .
12 . " هه‌ركه‌سێك بڵێت : ( لا اله إلا الله وحدة لا شريك له ، له الملك ، و له الحمد ، يحيى و يميت ، و هو على كل شي‌ء قدير ) ده جار له دواى نوێژى مه‌غریبه‌وه ، خواى گه‌وره كۆمه‌ڵێك فریشته‌ى بۆ ده‌نێرێت كه بیپارێزێت له شه‌یتانه‌كان هه‌تاكو به‌یانى ، وه ده چاكه‌ى رِزگاركهرى ( موجبـات ) بــــــــۆ ده‌نوسێت ، وه ده گوناهى گـــهوره و لــــــه‌ناوبه‌رى ( الموبقات ) لهسهردهسرِێتهوه ، وه پاداشتى ده به‌نده‌ى برِوادارى رِزگاركراوى بۆ ده‌نوسرێت " .
13 . " له مرۆڤدا ( 360 ) جومگه هه‌یه ، له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان هه‌موو به‌یانیه‌ك له هه‌موو رِۆژێكدا خێرێك هه‌یه بیكات ، هه‌موو نوێژێك خێرێكه ، رِۆژوویش خێرێكه ، حه‌جیش خێرێكه ، ( سبحان الله ) خێرێكه ، ( الحمـد لله ) خێرێكه ، دوو رِكات نوێژى چێشته‌نگاو ـ الضحى ـ به‌سه له‌جیاتى ئه‌مانه " .
14 . " هه‌ركه‌سێك نوێژى چێشته‌نگاو چوار رِكات بكات ، پێش نوێژى نیوهرِۆ چوار رِكات بكات ، ماڵێكى له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كرێت " .
15 . " هه‌ركه‌سێك چوار رِكات نوێژ پێش نوێژى نیوهرِۆ و چوار رِكات دواى نوێژى نیوهرِۆ بكات ، خواى گه‌وره له ئاگرى دۆزه‌خ ده‌یپارێزێت " .
16 . " هه‌ركه‌سێك له رِۆژێكدا ( 12 ) رِكات نوێژى سوننه‌ت بكات ماڵێكى بۆ دروست ده‌كرێت له به‌هه‌شتدا : چوار رِكات پێش نیوهرِۆ و دوو رِكات له‌دواى ، دوو رِكات دواى مه‌غریب ، دوو رِكات دواى عیشا ، دوو رِكات پێش نوێژى به‌یانى " .
17 . " دوو رِكات سوننه‌تى پێش نوێژى به‌یانى چاكتره له دونیا و ئه‌وه‌شى تێیدایه " ( رواه مسلم و الترمذي ) .
18 . " نوێژى سوننه‌ت كه‌سێك كه ده‌یكات و كه‌س نایبینێت خێرى ( 25 ) نوێژى هه‌یه كه له به‌رچاوى خه‌ڵك ده‌یكات " .
19 . " هه‌ركه‌سێك ( 10 ) جار ( قل هو الله أحد ) بخوێنێت خواى گه‌وره ماڵێكى له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌كات " .
20 . " خوێندنى سوره‌تى ( قل هو الله أحد ) خێرى سێ یه‌كى قورئانى هه‌یه ، وه سوره‌تى ( قل یا أیها الكافرون ) خێرى چوار یه‌كى قورئانى هه‌یه " ( صحيح الترغيب : 582 ) .
21 . " هه‌ركه‌سێك سوره‌تى ( الكهف ) لهرِۆژى هه‌ینیدا بخوێنێت رِووناكیهك نێوان هه‌ردوو ههینیهكهى بۆ رِۆشن ده‌كاته‌وه " .
22 . " هاوبه‌ش برِیاردان بۆ خواى گه‌وره له‌ناو ئێوه‌دا له رِۆیشتنى مێرووله نادیارتره ، با شتێكتان فێر بكه‌م ئه‌گه‌ر كردتان له شیركى گه‌وره و بچووك دوورتان ده‌خاته‌وه : بڵێیت : ( اللهم إني أعوذ بك أن أشرك بك وأنا أعلم ، وأستغفرك لما لا أعلم ) " واته : خوایه په‌نات پێ ده‌گرم له‌و شیركانهى كه ده‌یزانم وه په‌نات پێ ده‌گرم له‌وانه‌ى كه نایزانم .
23 . " هـــهركــهسێك خــــواردنێكى خــــواردبێت ئینجا وتبێتى : ( الحمدلله الذى أطعمنى هذا الطعام و رزقنيه من غير حول مني و لا قوة ) خواى گه‌وره له گوناهه‌كانى پێشووى خۆش ده‌بێت ، وه هه‌ركه‌سێك پۆشاكێكى له‌به‌ر كردبێت و وتبێتى : ( الحمد لله الذي كساني هذا و رزقنيه من غير حول مني و لا قوة ) ، خواى گوره له گوناهى پێش و پاشى خۆش ده‌بێت " .
24 . " هه‌ركه‌سێك داواى لێ‌خۆش بوون بكات بۆ برِوادارانى پیاوان و ئافره‌تان ( واته بلێت : خوایه له برِوادارانى پیاوان و ئافره‌تان خۆشبه ) ، خواى گه‌وره به ئه‌ندازه‌ى هه‌موو پیاو و ئافره‌تێكى برِوادار چاكه‌ى بۆ ده‌نوسێت " .
25 . " هه‌ركه‌سێك كاتێك به‌یانى ده‌كاته‌وه ( واته : دواى نوێژى به‌یانى ) ده جار سڵاواتم له‌سه‌ربدات ، وه كاتێك ئێواره دێت ( واته : دواى نوێژى عه‌سر ) ده جار ، ئه‌وا به‌ر شه‌فاعه‌تى من ده‌كه‌وێت له رِۆژى دواییدا " .
26 . " هه‌موو دوعایه‌ك وه‌رناگیرێت تاوه‌كو سڵاوات نه‌ده‌یت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) " .
- له‌و شوێنانه‌ى كه ناوى سه‌رچاوه‌ى فه‌رمووده‌كه نه‌براوه له كتێبى (ترتيب أحاديث صحيح الجامع الصغير و زيادته ـ الحافظ جلال الدين السيوطي / حققه : الشيخ العلامة محمد ناصرالدين الألباني ) فه‌رمووده‌كه وه‌رگیراوه .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
سایتی به هه شت

i feel lucky every day , when iam with YOU
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌كانت خۆش بێت و داواكارم له خوای گه‌روه پاداشتی به چاكه بداته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت شهنکه خان
خوا ئه‌جرو پاداشتت بداته‌وه
سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆشبێت
خوا پاداشتت بداته‌وه

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بێت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده سته كانت خوش بيت هه ربزى سه ركه وت‌و بيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ریزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه





subhanallah
supas xuda pada6ty xert bdatewa

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌ریزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه